کۆنفرانسی
سمایل ئاغای
شکاک له
زانکۆی ئۆسلۆ
به‌ڕێوه‌ده‌چێ
تایبه‌ت
به ئاڵا: کاتژمێر
10.3ی رۆژی 10-11-2007 له
هۆڵی زانستگه‌ی
ئۆسلۆ به
سرودی ئه‌ی ره‌قیب
و خوله‌کێک وه‌ستانی
بێده‌نگ بۆ
رێزگرتن له
گیانی پاکی سمایل
ئاغای شکاک و سه‌رجه‌م
شه‌هیدانی
رێگه‌ی رزگاری
و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانه‌وه‌رانسی
رێزگرتن له
سه‌رهه‌ڵدانی
سمایل ئاغای
شکاک ده‌ستی
به‌کاره‌کانی
خۆی کرد .
سه‌ره‌تا
کاک ده‌روێش
فه‌رحۆ سه‌رۆکی
ئه‌نستیتۆی
کورد له
بروکسل به‌خێرهێنانی
میوانانی
کرد، سوپاسی
هه‌موو ئه‌و
که‌س و لایه‌نانه‌شی
کرد که له
پێکهێنانی ئه‌و
کۆنفرانسه‌دا
هاو‌کاریان
کردبوو. ئه‌وسا
به‌رنامه‌ی
کۆنفرانسه‌که‌ی
خسته رۆژه‌ڤه‌وه.
له ده‌ستپێکدا
داوای
لێبووردنی له
ئاماده‌بووان
کرد که به‌هۆی
تایبه‌ته‌وه
دوو له‌و به‌ڕێزانه‌ی
که
بڕیاروابوو
له
کۆنفرانسه‌که‌دا
بابه‌تی
خۆیان پێشكه‌ش
بکه‌ن، نه‌یانتوانیوه
له‌کاتی
دیاریکراودا
بگه‌نه
ئۆسلۆ، یه‌که‌میان
رێزدار
پڕۆفیسۆر جه‌لیلی
جه‌لیل به‌هۆی
کۆچی دوایی
براکه‌ی و
دووه‌میشیان کاکشار
ئۆره‌مار به‌وهۆی
ئه‌وه‌ی له
باشووری
کوردستانه‌و
نه‌گه‌یشتۆته‌وه
ئه‌وڕوپا، به‌ڵام
به‌ڕێزیان به‌ڵێنیان
دا ته‌واوی ئه‌و
بابه‌تانه‌ی
که له‌کۆنفرانسه‌که‌دا
پێشکه‌ش ده‌کرێن
هاوکات له‌گه‌ڵ
بابه‌تی ئه‌و
دوو نووسه‌ره‌ش
که نه‌گه‌یشتوون
له کتێبێک‌دا
بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
پاشان عه‌بدوڵڵا
حیجاب سه‌باره‌ت
به لێکدانه‌وه‌ی
ره‌وشی سیاسی
ئه‌وکاتی
جولانه‌وه‌ی
شۆرشگێری
کوردستان به
رێبه‌رایه‌تی
سمایل ئاغای
شکاک بابه‌تێکی
پێشكه‌ش کرد.
نووسه‌ر له
بابه‌ته‌که‌یدا
په‌نجه‌ی بۆ
ئه‌و ده‌ستکه‌وت
و راستیه راکێشا
که به‌هۆی
جولانه‌وه‌ی
سمایل ئاغای
شکاکه‌وه
ناوچه‌که له
ئاسیمیلاسیۆن
پارێزراو
ماوه‌ته‌وه،
ئه‌مه‌شی به
خزمه‌تێکی گه‌وره
بۆ هێشتنه‌وه‌و
پاراستنی ناسنامه‌ی
کوردستانی
لێکدایه‌وه.
دواتر عه‌لی
تاهیرخان که
کوڕه‌زای سمایل
ئاغای شكاکه،
کورته
باسێکی به‌پێزی
سه‌باره‌ت به
شۆڕشی سمکۆ
پێشکه‌ش کرد،
ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد
که سه‌ره‌تا
شۆرشه‌که له‌شێوه‌ی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی
بنه‌ماڵه‌یی
ده‌ستی
پێ‌کرد، به‌ڵام
دواتر ره‌وت و
شێوه‌ی
شۆرشێکی
رزگاریخوازی
نه‌ته‌وه‌یی
به‌خۆیه‌وه
گرت. ناوبراو به‌خێرایی
سه‌ربرده‌ی
بنه‌ماڵه‌ی
سمایل ئاغای
گێڕایه‌وه و
باسی له‌وه
کرد که چۆن
باپیری سمایل
ئاغا‌و جه‌عفه‌ر
ئاغای برایه‌وه
به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی
به‌ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتدارانی
ته‌ورێزه‌وه
شه‌هیدکراون،
هه‌روه‌ها
باسی گیران و
شوێنبزرکردنی
باوکی سمایل
ئاغای کرد که
چۆن
عوسمانلیه‌کان
بانگهێشتی ئه‌ستانه‌یان
کردووه، له‌وێ
ده‌ست به‌سه‌ریان
کردووه‌و
دواییش شوێن
بزریان
کردووه، هه‌روه‌ها
باسی له شه‌هیدکردنی
سمایل ئاغا و
کاره‌ساته‌کانی
دوای ئه‌و
پیلانه کرد
که‌به‌سه‌ر
بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه
هاتووه، چۆن
منداڵه‌کانی
سمایل ئاغا له‌یه‌کتر
دابڕاون، خه‌سرۆ
که‌وتۆته
تورکیا و له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ڵاتدارانی
تورکیاوه گل
دراوه‌ته‌وه،
تاهیر خان‌یش
بنه‌ماڵه‌یه‌کی
نیشتمان په‌روه‌ر
به‌خێویان
کردوه، ئه‌وه‌ی
دیکه‌شیان
چونکه دایکی
ئازه‌ری بووه
توانیویه‌تی
له شاری
ئورمێ له‌لایه‌ن
خاڵه‌کانی دا
بمێنێته‌وه،
دوایی چه‌ندی
ده‌یه ئه‌وسا
به‌یه‌کتر
شادبوونه‌ته‌وه.
پاشان
دکتۆر حوسێنی خه‌لیقی
بابه‌تێکی
فه‌لسه‌فی،
کۆمه‌ڵایه‌تی
و رامیاری له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌ی
ئێران به‌گشتی
و رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به
تایبه‌تی
پێشکه‌ش کرد
که به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی
کۆمه‌ڵگه‌ی
له ده‌ورانی
ده‌سته‌ڵاتی
ئایینی،
شۆڕشی
رێنێسانس و به‌رده‌وامبوونی
تا ئێستای
خسته به‌رلێکدانه‌وه. له
دوایین بڕگه‌دا
دکتۆر خوسره‌وی عه‌بدوڵڵاهی
بابه‌تێکی
له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌وتووی
سیاسی ئه‌وکاته‌ی
ئێران و
کوردستانی
پێشکه‌ش کرد،
له بابه‌ته‌که‌یدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد
که ئێران وه‌ک
نیوه
کۆلۆلۆنیکه‌د
ناساند که له‌ژێر
ده‌سته‌ڵاتی
روس و
ئینگلیزه‌کان
دابووه.
دواتر چه‌ند
به‌ڕێزێک راو
سه‌رنجی
خۆیان خسته
روو، له‌وانه‌ش
کاک رێکار
ئه‌حمه‌د به‌ناوی
حزبی رزگاری و
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانه‌وه
په‌یامی ده‌ستخۆشی
پێشكه‌ش به
رێکخه‌رانی
کۆنفرانسه‌که
کرد، دواتر
کورته
باسێکی
دیکۆمێنتی له
له‌ئه‌نجامی
لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی
مه‌یدانیدا
به‌رهه‌می
هێنابوو
پێشكه‌ش به
ئاماده‌بووان
کرد. دواتر
رێزدار کاک عارف
باوه‌جانی به‌ناوی
پارتی سه‌ربه‌ستی
کوردستانه‌وه
ده‌ستخۆشی له
رێکخه‌رانی
کۆنفرانسه‌که
کرد، هه‌روه‌ها
چه‌ندین
پێشنیاری به‌سوودی
خسته‌به‌رده‌م
به‌شداربوون.
له
کۆتاییدا
کۆنفرانسه‌که
بڕیاری دا :
1- کۆنفرانس
راپه‌ڕینی سمایل
ئاغای شکاک به
سه‌ره‌تای
تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی
کورد له
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی
مافی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌زانێ.
2- کۆنفرانس
پڕوپاگه‌نده‌ی
دوژمنکارانه‌ی
پێوه‌ندیدار
به‌و راپه‌ڕینه‌وه
که ئێستاش به‌رده‌وامه
به دژایه‌تی
ئاشکرا له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
کوردستان به
حیساب دێنێ،
له‌سه‌ر ئه‌و
بڕوایه‌ش
دایه که ئه‌و
پڕوپاگه‌ندا‌نه
هیچ پێوه‌ندیێکی
به راستیه‌کانی
جه‌وهه‌ری ئه‌و
بزاڤه‌وه
نیه.
3- ئه‌م
کۆنفرانسه
یه‌که‌م هه‌نگاوه
بۆ راستکردنه‌وه‌ی
ئه‌و
کێماسیانه‌ی
که ده‌رهه‌ق
به مێژووی
کوردستان و
بزووتنه‌وه‌ی
سمایل ئاغای
شكاک کراوه،
له ئێستا به
دواوه به
پێویست ده‌زانێ
که کۆبوونه‌وه‌و
سیمیناری له‌م
چه‌شنه له
کوردستان و له
ده‌ره‌وه
زیاتر به
رێوه‌بچن.
4- باس و
گفتۆگۆکانی
کۆنفرانس له
چوارچێوه‌ی
کتێبێکی
تایبه‌ت به
راپه‌ڕینی سمایل
ئاغا له‌لایه‌ن
ئه‌نستیتۆی
کورد له
بروکسله‌وه
چاپ و
بڵاوبکرێته‌وه.
5- به
دروشمی من سمکۆی
شکاکم،
کوردایه‌تی
نه‌بێ ناکه‌م، هه‌وڵبدرێ
له‌وه‌به‌دواوه
جه‌وهه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
زیاتر روون
بکرێته‌وه.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که
کۆنفرانسه‌که
له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی
کوردی له
برۆکسل و به‌هاوکاری
بنه‌ماڵه‌ی
سمایل ئاغای
شکاک و یه‌کێتی
لاوان و یه‌کێتی
خوێندکارانی
دیموکراتی
کوردستانه‌وه
رێکخرابوو.
په‌یامنێری
ماڵپه‌ڕی
ئاڵا
10-11-2007