
|
رۆژی
چوارشه‌ممه
28ی مانگی
ئوکتوبری 2009 له
سه‌ر داوا‌و
ده‌ستپێشخه‌ری
به‌شی په‌یوه‌ندی
نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی
پارتی گه‌لی
سوئد (فۆلک
پارتی )
کۆنفرانسێکی
تایبه‌ت له
سه‌ر
رۆژئاوای
کوردستان
پێکهات. له‌و
کۆنفرانسه
دا که نوێنه‌ری
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانیش
تێیدا به‌شدار
بوو، به
تێر‌و ته‌سه‌لی
له سه‌ر هه‌ل
و مه‌رجه
ناله‌باره‌کانی
ژیانی گه‌لی
کورد له
رۆژئاوای
وڵات، له
بواره
جیاواز
جیاوازه‌کانی
سیاسی،
ئابوری و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
هاته سه‌ر
باس و
لێکۆڵینه‌وه. ته‌وه‌رێکی
دیکه‌ی باسه‌که،
له
کۆنفرانس دا
له پێوه‌ندی
دابوو له گه‌ڵ
ستراتێژی و
بۆچونه‌کانی
یه‌کیه‌تی
ئوروپا له
رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستدا.
به‌تایبه‌تی
له مه‌ر
رژیمی دژی گه‌لی
سوریه که
له لایه‌ن
پارلمانتاری
سوئدی به‌رێز
فرێدریک
مالم،
روونکردنه‌وه‌یه‌کی
هه‌مه‌لایه‌نه‌و
پر به پێست
پێشکه‌ش به
کۆنفرانسه‌که
کرا. له‌و
وتاره وته‌بێژ
بۆ جارێکی
دیکه روونی
کرده‌وه که
به داخه‌وه
له‌و
ستراتیژی و
بۆ چوونی یه‌کیه‌تی
ئوروپا دا
چاره‌نووسی
فه‌لاکه‌ت
باری کورد به
گشتی و به
تایبه‌تی له
سوریه دا که‌م
ره‌نگ و به
هێند نه‌گیراوه. وته‌بێژه‌کانی
دیکه‌ی ئه‌و
کۆنفرانسه
بریتی بوون
له: رۆژنامه
نووسێکی
ئاڵمانی نوسه‌رێکی
سوئدی به
ناوی ئارۆن
لوند سیروان
رۆژئاوایی،
ئه‌ندامی
کومیته‌ی
پارێزگاری
له مافی
مرۆڤ له
سوریه وته‌بێژان
به گشتی و
تێکرایی که‌مته‌رخه‌می
و ناته‌بایی
خه‌ڵکی کورد
و رێکخراوه
سیاسیه‌کانی
کوردستانیان
به‌ر لۆمه و
به به‌شێک
له هۆی چاره‌نوسی
ناله‌باری
کورده‌واری
هێنا ژماره‌وه. باس
و وتووێژ له‌و
کۆنفرانسه‌دا
بۆ ماوه‌ی سێ
سه‌عات به
شێوه‌یه‌کی
رێک و پێک و
مودێرن
درێژه‌ی
کێشا.
به‌شی راگه‌یاندنی
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان 20091029 |
|
|
|
|