February 2, 2008, 00:06:23
کۆمیته‌ی
به‌رگری له‌ڕۆژنامه‌وانانی
کوردستان: ئه‌شکه‌نجه‌دان
و هێرشبردن
بۆ سه‌ر
ڕۆژنامه‌وانانه‌ی
کوردستان
ڕیسوا ده‌که‌ین
به‌یاننامه‌ی
کۆمیته‌ی به‌رگری
له‌ڕۆژنامه‌وانانی
کوردستان
ئێمه‌له‌کۆمیته‌ی
به‌رگری له‌ڕۆژنامه‌وانانی
کوردستان، هێرشی
ئاسایشی هه‌رێمی
کوردستان بۆ
سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان
سه‌لام عه‌بدوڵا،
سۆران عمر و
ڕه‌حمان غه‌ریب
و هه‌موو
نووسه‌ران، به‌توندی
ڕیسواده‌که‌ین
و داوش ده‌که‌ین
که‌به
زوترین کات هه‌موو
زیانێکی
فیزیکی و
گیانیان بۆ
بژمێردرێته‌وه
و ئه‌و لایه‌نه‌ش
که‌ئه‌و فه‌رمانه‌ی
داوه‌بدرێته‌دادگا.
ئێمه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی
ئاسایشی هه‌رێم
به‌کارێکی ناشارستنیانه‌ده‌زانین
و به‌پێشێلکردنی
مافی مرۆڤی له‌باشووری
کوردستان ده‌بینین.
بۆیه‌ده‌نگی
خۆمان به‌رزده‌که‌ینه‌وه‌بۆ
هه‌موو لایه‌ک
که‌ئه‌و کاره‌ڕیسوابکه‌ن
تاچیتر مافی
نووسین و راده‌ربڕین
له‌کوردستان
پێشێل نه‌کرێت.
ئێمه‌وێنه‌یه‌ک
له‌م به‌یاننامه‌یه
ده‌نێرین بۆ
ئه‌م لایه‌نانه‌ی
خواره‌وه:
• هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان
(ئه‌مریکا و
به‌ریتانیا)
که‌ئه‌رکی
پاراستنی
مافی هاولاتیانیان
له‌ئه‌ستۆدایه
له عێراقدا.
• پێنکڵوبی جه‌یانی
• ڕیکخراوی
مافی مرۆڤ
• خاجی سووری
نێونه‌ته‌وه‌یی
• ڕێکخراوی
نووسه‌رانی
په‌نابه‌ر
• بۆ کۆمیته‌ی مافی
مرۆڤ له‌ئه‌وروپا
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر
لایه‌نه‌به‌رپرسه‌کانی
هه‌رێمی کوردستان
ئه‌و کێشه‌یه‌چاره‌سه‌ر
نه‌که‌ن و که‌سانی
تاوانبار، که‌ناوه‌کانیان
لامانه، نه‌ده‌نه‌دادگا،
ئه‌وا ئێمه
لێره‌وه
داوا له‌سه‌ر
حکومه‌تی هه‌رێم
تۆمار ده‌که‌ین،
چونه‌ک هه‌رێم
ئاسایشی هاوڵاتیانی
له‌و ناوچه‌یه‌دا
له‌ئه‌ستۆدایه.
1-2-2008
کۆمیته‌ی به‌رگری
له‌ڕۆژنامه‌وانانی
کوردستان
Ko_b_r_ku@yahoo.com