له
مێژوودا
عێراق
زۆرترین
رۆژنامه‌نووسی
تێدا كوژراوه
به‌پێی
راپۆرتێك له
سه‌ره‌تای شه‌ڕی
ئازادی
عێراقه‌وه
له مارسی 2003ـه‌وه
تاوه‌كو
ئێستا (2008) له
عێراق 208
رۆژنامه‌نووس
تیرۆر‌كراون
كه دواهه‌مینیان
وێنه‌گرێكی
ته‌له‌فزیۆنی
به ناوی "عه‌لا
عه‌بدولكه‌ریم"
بوو، كه به
یه‌كه‌مین رۆژنامه‌نووسی
كوژراوی ئه‌مساڵ
له عێراق
ناسرا.
ئاژانسی
"سی ئێن ئێن"ی
عه‌ره‌بی
بڵاویكردۆته‌وه
كه به‌پێی راپۆرتی
رێكخراوی
رۆژنامه‌نووسانی
بێ سنوور
ژماره‌ی ئه‌و
رۆژنامه‌نووسانه‌ی
له ئه‌نجامی
شه‌ڕو
رووداوه‌كانی
عێراق
كوژراون، زۆر
زیاتره له
ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی
له كاتی
ئاماده و به‌دواداچونی
هه‌واڵ و
رووداوه‌كانی
هه‌ردوو شه‌ڕی
كۆریا و
ڤێتنام و جه‌نگی
جیهانی یه‌كه‌م
و دووه‌م،
گیانیان له
ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها
رێكخراوه‌كه
له راپۆرته‌كه‌یدا
ئاماژه‌یداوه
كه له مێژووی
رۆژنامه‌وانیدا،
عێراق یه‌كێكه
له‌و وڵاتانه‌ی
كه زۆرترین
مه‌ترسی گیان له
ده‌ستدانی بۆ
رۆژنامه‌نووسان
هه‌یه له
كاتی ئاماده‌كردنی
هه‌واڵ و راپۆرته‌كانیاندا.
سه‌رچاوه:
هه‌واڵنێری
په‌یامنێر