پێشنیاری پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی
جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد رۆژ له گه‌ڵ رۆژ به ئه‌زموونی پتری خۆی و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموون و ره‌وتی جیهانی، پتر گه‌شه ده‌ستێنی و به‌ره‌و پێشتر ده‌چێ. هێزه نه‌ته‌وه‌یی و پێشکه‌وتووخوازه‌کانی کورد خۆیان به‌رپرسی وڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌زانن که له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا بۆ به‌ره‌و پێشبردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و چاره‌سه‌رێکی راسته‌قینه، چ هه‌ڵسوکه‌وت و کارتێکه‌ریه‌کیان هه‌بێ؟ به‌تایبه‌ت چالاکان و رۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ساڵه‌هایه بۆ وڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌گه‌ڕێن و له‌و چوارچێوه‌دا چالاکی و هه‌ڵسوکه‌وتی جیاواز و جۆراوجۆریان هه‌یه.
به چاوخشاندنێک به سه‌ر مێژووی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ی کورد و هۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتن و بێبه‌شی له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی که به زه‌قی خۆی ده‌نوێنێ و زۆرێک له لێکۆڵه‌ران و پسپۆڕانی کورد و ده‌ره‌کیش په‌نجه‌یان بۆ راکێشاوه، بێبه‌شی ئه‌و جووڵانه‌وانه‌یه له نه‌خشی کارتێکه‌رانه‌ی عونسوری نوێ و رۆشنبیری و قه‌تیس مانه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی سوننه‌تدا.
رۆشنبیرانی کورد له کاتێکدا که له باری چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تیه‌وه بواریان بۆ ره‌خساوه که وه‌کو توێژێکی به‌رچاو بتوانن خۆ بنوێنن، شێوه‌ی خه‌باتی جیاوازیان له جووڵانه‌وه‌دا ره‌چاو کردووه:
1 – یا، چوونه ناو حیزبه سیاسیه‌کانه‌وه، به‌و هیوایه که بتوانن به‌م شێوه کارتێکه‌ریان له سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی کورد هه‌بێ و له بواری فیکریدا یارمه‌تیده‌ر بن. ئه‌زموون و مێژوو نیشانی‌دا که ئه‌و به‌شه یا کارتێکه‌ریه‌کی زۆر که‌میان بووه یا له سوننه‌تدا تواونه‌وه یا سه‌رجه‌م بۆ خۆیان لاڕێ بوون و یا وه‌لاندراون.
2 – یا، له ده‌ره‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌کاندا بیری خۆیان بڵاو کردۆته‌وه و پتر به هۆی ره‌خنه و گازنده له هێزه سیاسیه‌کانه‌وه ویستوویانه بیری نوێ له به‌رنامه و پڕۆگرامی ئه‌واندا بێننه ئاڕاوه، که لێره‌شدا تا ئێستا سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆیان مسۆگه‌ر نه‌کردووه.
3 - یا، به ئه‌وینی ئیدۆلۆژی چه‌پی مارکسیستیه‌وه چوونه ناو حیزبه کومونیسته سه‌راسه‌ریه‌کانه‌وه و پرسی نه‌ته‌وایه‌تیان کردۆته په‌راوێزی خه‌باتی پڕۆلیتاریاوه و له کرده‌وه‌دا زۆر جار دژی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان راوه‌ستاون.
ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌باتی خوێندکاران و رۆشنبیرانی کورد چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پیشانیداوه که نه له ناو هێزه سیاسیه‌کاندا توانیویانه نه‌خشی به‌رچاویان هه‌بێ، نه وه‌کو تاکێکی سه‌ربه‌خۆ له سه‌ر جووڵانه‌وه کارتێکه‌ریه‌کی شیاو، نه له به‌ره‌ی پڕۆلیتاریادا بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌رهه‌مێکی به‌که‌ڵک بخولقێنن.
-- یه‌کگرتنی هێزێکی سه‌ربه‌خۆی رۆشنبیران که خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ و مه‌نتیقیان له پرسی نه‌ته‌وایه‌تی کورد هه‌یه و به چاوێکی زانستیانه ده‌ڕواننه ئه‌م پرسه‌یه، پێداویستی گرینگی رۆژه.
-- له لایه‌کی تره‌وه بۆ چوونی زۆربه‌ی لێزانان و چالاکانی سیاسی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، به‌رژه‌وه‌ندی و ستڕاتیژی نه‌ته‌وه‌یی تووشی گۆڕانکاری قووڵ هاتووه. گۆڕانکاریه‌کانی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو و له گه‌ڵ ئه‌ویشدا کاری زانستی و رۆشنگه‌رانه‌ی پسپۆڕانی کورد، به‌شێکی زۆری چالاکانی سیاسی له‌و راسته‌قینه ئاگا کردۆته‌وه که له کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان وه‌کو کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بڕوانن، له کاتێکدا به پێی راستیه‌کانی سه‌رده‌م ئاشکرایه که ئه‌و کێشه‌یه تا پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر نابێ.
-- گه‌شه‌ی هه‌ست و شعووری نه‌ته‌وه‌یی و هاوکات پێشکه‌وتنی پرسی کورد بۆ قۆناغێکی به‌رزتر، هه‌لێکی له‌باری بۆ کورد ره‌خساندووه. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ خۆمان راستبێژ بین و نه‌مانهه‌وی خۆمان بخه‌ڵه‌تێنین، تێزی له‌بار نه‌بوونی هۆ ده‌ره‌کیه‌کان و پشتیوانی نه‌کردنی هێزه بیانیه‌کان له جووڵانه‌وه‌ی کورد، ته‌واوه‌تی راسته‌قینه نییه. تا کاتێک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ خۆی ئیراده‌ی رزگاری و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌بێ، که‌س به دیاری بۆی ناهێنێ. خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له پێناو خودموختاری ( و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش فیدڕالیزم) دا، دابینکه‌ری ته‌واوه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و ستڕاتیژی پێویست و دادپه‌روه‌رانه‌ی میللی نه‌بووه و نابێ.
n به‌و پێیه، جووڵانه‌وه‌ی کورد، هه‌ست به به‌تاڵی رێکخراوێکی نوێ و نوێخواز و نوێبین ده‌کات.
n رێکخراوێکی ئه‌وتۆ ناتوانێ ته‌نیا خۆی به کاری رۆشنگه‌ری و زانستی له سه‌ر پێناسه و شێوه‌کانی چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه ببه‌ستێته‌وه، به‌ڵکو ده‌شێ و ده‌بێ، جووڵانه‌وه‌یه‌ک پێک‌بێنێ که له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر پێوه‌ندی و کارتێکه‌ری دوو لایه‌نه‌ی هه‌بێ.
n ده‌بێ لایه‌نگر بێ و بۆ ستڕاتیژێکی روون که دابینکه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدابێت، هه‌وڵ بدات. کۆیه‌کی ئه‌وتۆ نه‌ته‌نیا ده‌بێ هۆیه‌کانی دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی بناسێ و بناسێنێ، به‌ڵکو پێویسته میکانیزمه ئابووری، مێژوویی، ژئۆپۆلیتیکی و فه‌رهه‌نگیه‌کان بۆ پێشکه‌وتن، ده‌سنیشان بکات و تاریفێکی روون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بدۆزێته‌وه و هه‌وڵی دابینکردنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه بدات. ئه‌و ئه‌رکه‌ش هه‌ر وه‌کو باسکرا به بێ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی نایه‌ته دی. رێکخراوێکی ئه‌وتۆ، پێویسته نه‌ته‌نیا ئاڵا هه‌ڵگری رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی بێ، به‌ڵکو پێویستیشه هه‌وڵ بدات ئه‌و بیره بکاته هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌و جووڵانه‌وه یا به‌ره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆییخوازان گه‌شه و په‌ره‌ی پێ بدات.
n کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له چالاکان و خاوه‌نبیرانی کورد که بڕوایان به ئه‌سڵی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و پێویستیی رێکخراوێکی نوێ هه‌یه، ده‌توانێ رێخۆشکه‌ری گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان بێت.
ت. حیکمه‌ت ( د. ئازاد) 3 / 11/ 2006
تکایه بیر و بۆچوونه‌که‌تم پێ راگه‌یه‌نه. به سپاسه‌وه.