
|
هاونیشتمانانی
خۆشه‌ویست!
کۆبوونه‌وه‌که
له که‌ش و هه‌وایه‌کی
دۆستانه و
به‌رپرسانه‌دا
به‌ڕێوه
چوو و هه‌ندێک
ره‌هه‌ندی
پێداویستییه‌کانی
هاوکاریی و
هه‌روه‌ها
شێوه‌کانی
ئه‌و هاوکارییه‌ی
خسته به‌ر
باس و گفتگۆ.
له‌وانە ئاماژه
به‌م خاڵه
کرا که
گۆڕانکارییه‌کانی
ئه‌م دواییانه
به‌ستێنێکی
له‌بارتری
بۆ لێک
نزیکبوونه‌وه
و دیالۆگ له‌سه‌ر
بنه‌مای
پلاتفۆرمێکی
هاوبه‌ش
پێکهێناوه. به‌شداربووان،
ئه‌م دانیشتنه
نۆ قۆڵییه‌یان
به هه‌نگاوێکی
گرینگ زانی بۆ
زاڵبوون به‌سه‌ر
په‌رش و
بڵاوی سیاسی بزووتنەوەی
ئازادیخوازانەمان.
هه‌روه‌ها
جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه کرا
که هه‌موو
لایه‌نه‌کان،
هه‌وڵی
خۆیان بۆ به‌رفرا‌وانترکردنی
ئه‌و
کۆبوونه‌وانه
و به‌رده‌وامکارییه‌که‌ی
بده‌ن و هیچ
مه‌رج و
دژوارییه‌ک
له‌به‌رده‌م
به‌شداریی و
هاوکاریی
لایه‌نه‌کانی
دیکه‌ی جووڵانه‌وه‌که‌مان
دانه‌نێن. به
مه‌به‌ستی
درێژه‌کاری
و به‌رفره‌وانترکردنی
ئه‌و
کۆبوونه‌وانه
به‌شداران له
کۆتاییدا، لێژنه‌یه‌کی
نۆ که‌سیان
دیاری کرد. ئه‌م
لێژنه‌یه،
جگه له به‌ڕیوه‌بردن
و بڕیاری هه‌ندێک
چالاکی، ئه‌رکی
سه‌ره‌کی
بریتییه له
به‌رده‌وامی
له‌سەر پێوه‌ندیگرتن
له‌گه‌ڵ
لایه‌نه‌کانی
دیکه‌ی بزووتنەوەی
ئازادیخوازانەمان
و هه‌روه‌ها
هه‌وڵدان
بۆ به‌رفرا‌وانترکردنی
هاوکاریی و
هاوبه‌شیی
نێوان ئه‌م
هێزانه و، بۆ
گه‌ڵاڵه‌کردن
و گه‌یشتن به
وتارێکی
هاوبه‌ش. بەشداران ١. پارتی
سەربەخۆیی
کوردستان ٢.
پلاتفۆرمی
نه‌ته‌وه‌یی
بۆ رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ٣.
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان ٤.
کۆمەڵەی
زەحمەتکێشانی
کوردستان/
سوێد ٥.
پژاک (پارتی
ژیانی
ئازادی
کوردستان) ٦.
پارتی
سۆسیال
دیموکراتی
کوردستان ٧.
ڕێکخراوی
خەباتی
شۆڕشگێڕی
کوردستان ٨.
بزووتنەوەی
دیموکراتیکی
یارسان ٩.
کۆمەڵەی
مافی مرۆڤی
کورد- ئوروپا ٥/١٢/٢٠٠٩
ڤێستەرۆس |
|