
|
به
بۆنه‌ی ڕۆژی
جیهانی مافی
مرۆڤ
کۆمه‌ڵگای
ئێران و به‌تایبه‌ت
کوردستان له‌م
پێشێلکاریانه
بێبه‌ش نین
و ده‌سته‌ڵاتدارانی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران له
ماوه‌ی سی
ساڵ ده‌سته‌ڵاتداری
خۆیان هه‌مو
چه‌شنه
تاقیکاریه‌کی
نامرۆڤانه‌یان
به سه‌ر
کۆمه‌ڵگادا
سه‌پاندوه
و به واتایه‌کی
تر مافه‌کانی
مرۆڤ له یه‌که‌م
رۆژی ده‌سته‌ڵاتداری
کۆماری
ئیسلامی
ئێرانه‌وه
له
کوردستان به
شێوازێکی سیستماتیک
پێشێل ده‌کرێت
و مافی مرۆڤ
له ڕوانگه‌ی
ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه
واتایه‌کی
بێمانایه. له‌م
ڕۆژه‌دا که
کۆمه‌ڵگای
ناونه‌ته‌وه‌یی
تێده‌کۆشێت
پێشێلکاریه‌کانی
مافی مرۆڤ که‌متر
بکاته‌وه و نرخ
و به‌هاکانی
مرۆڤ بگه‌یه‌نێته
ڕاده‌ی
مڕۆڤێکی
ئازاد و سه‌ربه‌ست
، له‌م
قۆناخه دا
کۆماری
ئیسلامی
ئێران بۆ
ڕاگرتنی ده‌سته‌ڵاتی
داسه‌پاوی
خۆیان هه‌مو
پێوانه‌کانی
ئه‌م به‌هایانه
ده‌خاته
ژێر پی و به
کوشتن و
تۆقاندنی جه‌ماوه‌ری
خه‌لک ئه‌م
بۆشاییه پڕ
ده‌کاته‌وه
و ڕێژه ئه‌م
پێشێلکاریانه
ده‌گه‌یه‌نێته
لوتکه‌ی خۆی. ئه‌مرۆکه
کۆمه‌ڵێک
روناکبیر و
پێشڕه‌وانی
گه‌له‌که‌مان
که‌وتونه‌ته
ناو زیندانه‌کانی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران و 18 که‌س
له‌م
ئازادیخوازانه
به بێ هیچ چه‌شنه
تاوانێک
حوکمی کوشتن
و له سێداره‌دانیان
به سه‌ر دا
سه‌پاوه و
له زیندانه‌کانی
دژه به‌شه‌ری
کۆماری
ئیسلامی
ئێران‌دا
چاوه‌ڕوانی
به‌ڕێوه
چونی ئه‌م
حوکمه
نایاساییه
ده‌که‌ن. به‌م
بۆنه‌وه
کۆمه‌ڵه‌ی
مافی مرۆڤی
کورد له
ئوروپا
بێزاری خۆی
له بێدادگری
و هه‌ڵس و که‌وتی
نامرۆڤانه‌ی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران له گه‌ڵ
خه‌لکی
ئێران به
گشتی و جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مان
له
کوردستان به
تایبه‌ت شه‌رمه‌زار
ده‌کات و
هاوکات له
هه‌مو ده‌ستگاکانی
ناو نه‌ته‌وه‌یی
که ڕێز داده‌نێن
بۆ مرۆڤ،
داوا ده‌کات
ئه‌م
پێشێلکاریانه
له قاو بده‌ن
و له هه‌مو
مێتۆده‌کانی
په‌یوه‌ندی
خۆیان که‌ڵک
وه‌ربگرن بو
فشار هێنانه
سه‌ر کۆماری
ئیسلامی
ئێران ، هه‌روه‌ها
داوا له جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مان
ده‌کات
بێزاری
خۆیان له مهر
پێشێلکردنی
مافه‌کانی
مرۆڤ له
کوردستان ده‌رببڕن
و ئه‌م
پێشێلکاریانه
له لایه‌ن
کۆماری
ئیسلامی
ئێرانه‌وه
قه‌بوڵ نه‌که‌ن. به‌هیوای
ڕۆژێک که هه‌مو
تاکێک
بتوانی به
ئازادی بژی و
هیچ ده‌ستگا
و حکومه‌تێک
نه‌توانێت
ئه‌م مافانه
پێشێل بکات کۆمه‌ڵه‌ی
مافی مرۆڤی
کورد-ئوروپا 20091210 |
|