قوربانیانی
ته‌قینه‌وه‌که‌ی
که‌رکوک گه‌یشته
250 که‌س
به‌پێی
دوائامار،
ژماره‌ی
كوژرا‌و‌و
برینداره‌كانی
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی
ئه‌مڕۆی شاری
كه‌ركوك گه‌یشته
250 كه‌س.
كه‌ركوك،
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌ری
نه‌خۆشخانه‌ی
ئازادی له‌شاری
كه‌ركوك به‌میدیاكانی
ڕاگه‌یاند،
به‌پێی
دوائامار ژماره‌ی
كوژراوه‌كانی
ته‌قینه‌وه‌كه،
گه‌یشته 25 كه‌س‌و
برینداره‌كانیش
گه‌یشتنه 225
كه‌س.
هه‌روه‌ها
لێپرسراوی
مه‌ڵبه‌ندی
ڕێكخستنی كه‌ركوكی
یه‌كێتی، ڕه‌فعه‌ت
عه‌بدوڵا
ڕایگه‌یاند
"له‌نێو
برینداره‌كاندا
پێنج عه‌ره‌ب‌و
توركمانێكی
تێدایه، هه‌ندێك
له‌برینداره‌كانیش
به‌گولله
بریندار
كراون، ئه‌مه‌ش
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه
له‌باره‌گاكانی
به‌ره‌ی
توركمانییه‌وه
ته‌قه كراوه
له‌خۆپیشانده‌ران".