پاسه‌وانێکی
به‌ره‌ی
تورکمانی
پلانی په‌لاماردانی
خۆپیشانده‌رانی
ئاشکرا کرد
PNA -
بریندارێك كه
پاسه‌وانی
باره‌گای به‌ره‌ی
توركمانییه
له كه‌ركوك
پیلانی په‌لاماردانی
خه‌ڵكی
ئاشكراكرد،
كه به‌رپرسه‌كه‌یان
فه‌رمانیداوه
له كاتی ته‌قه
یا هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك
راسته‌وخۆ ده‌ستڕێژ
له خه‌ڵكی
نێو
خۆپیشانداندا
بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاسایشی
پارێزگای كه‌ركوك
"هه‌ڵۆ نه‌جات"
تایبه‌ت بۆ
"ئاژانسی په‌یامنێر
و رادیۆی
زاگرۆس"
گوتی:" ئێمه
وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئاسایشی كه‌ركوك
سه‌باره‌ت به
هۆكاری ته‌قه‌كردن
له‌لایه‌ن
پاسه‌وانه‌كانی
به‌ره‌ی
توركمانی
چاوپێكه‌وتنمان
له‌گه‌ڵ
بریندارێكی
پاسه‌وانی
باره‌گای به‌ره‌ی
توركمانی
كرد، كه ناوی
"ذياء صدقي"یه
ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی
ئازادی له
ژێر چاودێری
پزیشكدایه و
بۆمانی
ئاشكراكرد،
كه شه‌وی
رابردوو سه‌رجه‌م
پاسه‌وانه‌كانی
باره‌گای به‌ره‌ی
توركمان له‌لایه‌ن
به‌رپرسه‌كه‌یان
كه ناوی موقه‌ده‌م
"عیماد"ـه
بانگهێشتی
باره‌گا
كراون و فه‌رمانی
پێكردوون له
كاتی روودانی
ته‌قینه‌وه
یان ته‌قه
كردن، ده‌بێت
ده‌ستڕێژ له
جه‌ماوه‌ری
خۆپیشانده‌ر
و هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه بكه‌ن،
كه ده‌یان
بینن".
هه‌ڵۆ
نه‌جات
گوتیشی:" تاوه‌كو
ئێستا هیچ كه‌سێك
ده‌ستگیر نه‌كراوه
و ئه‌م
برینداره‌ش
به ئاره‌زووی
خۆی له نه‌خۆشخانه‌ی
ئازادی قسه‌ی
بۆكردووین،
ئه‌مشه‌ویش
هاوڵاتیان ده‌توانن
له سه‌ر شاشه‌ی
كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن
بیبینن و
گوێبیستی قسه‌كانی
بن، كه چۆن
به‌رپرسه‌كه‌ی
به‌ره‌ی
توركمانی فه‌رمانی
ده‌ستڕێژیكردن
له
هاوڵاتیانی
داوه.