
|
ئایا که‌رکوک
کوردستانه
.؟. بۆ مێژوو (
جۆن لۆک ) ده‌ڵێت
: له‌وشوێنه‌ی
یاسا نی یه
ئازادیش نی
یه .
که‌رکوک
شارێکی
کوردی و
ناسنامه‌ی
کوردستانی
یه له‌ساڵی (
1600 پ.ز ) له‌لایه‌ن
گۆتییه‌کانه‌وه
که هۆزو
تیره‌ی گه‌لی
کوردن
دروست کراوه‌و
قه‌ڵای که‌رکوک
به‌هه‌مان
شێووه له‌سه‌رده‌ستی
گۆتییه‌کان
دروست کراوه
له‌هه‌مان
به‌رواردا .
که‌رکوک ناوێکی
تری هه‌یه‌و
هه‌ر له‌هه‌مان
واتای نه‌وت
و ئاگرو
بڵێسه‌وه
سه‌رچاوه
ده‌گرێت ئه‌ویش
ناوی (
باباگوڕگوڕ )
ه‌و ناوێکی
کوردی یه . هه‌ندێ
له‌زانایان
ده‌ڵێن ناوی
شاری که‌رکوک
له ( کورکوا ) ه‌وه
هاتووه به‌زمانی
میدیای کۆن واتای
ئاگر ده‌به‌خشێت
چونکه ئه‌م
شاره سه‌رچاوه‌ی
گه‌وره‌ترین
و ده‌ووڵه‌مه‌ندترین
ئابووری و
باری ماکی (
مادی ) هه‌یه
که نه‌وته‌و
له‌بازاڕی
ئۆپک و له‌جیهانی
بازرگانیدا
پێی ده‌ڵێن
ئاڵتونی ڕه‌ش
( Black Gold )
. له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی
تری مێژوویی
یه‌وه له‌مێژووی
سۆمه‌رییه‌کانه‌وه
هاتووه ده‌ڵێت
: ناوی که‌رکوک
له ( کارکوک ) ه‌وه
هاتووه به‌وواتای
کاری ته‌واو
یان ئیشی ڕێک
و پێک که‌واته
ئه‌مه جێی
سه‌رنج و
تێڕامانه
بۆ ئه‌وانه‌ی
که‌که‌رکوک
به‌کوردستان
نازانن و به‌ماڵی
توورک و عاره‌بی
ده‌زانن له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
که‌هه‌رسێ
ناوی (
باباگوڕگوڕ )
و ( کورکوا) و (
کارکوک ) هه‌ر
کوردیه‌و به‌ڵگه‌ی
کوردستانی
بوونی که‌رکوکه
له‌چه‌ند هه‌زار
ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه
. ( ده‌بێت ناوی
نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا
یان سه‌ماوه
کوردی بێت و
بڵێین ئه‌و
شاره عاره‌بی
یه یان به‌پێچه‌وانه‌وه
.. ! . یان کورد چی
ده‌کات له‌واسط
و کوت ئه‌گه‌ر
هێزو ده‌سه‌ڵاتێک
و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌ک نه‌یبردبێت
که‌واته له‌ڕاستیدا
عاره‌ب له‌که‌رکوک
چی ده‌کات ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵات و
میری عێراق
خۆی نه‌یهێنابن
بۆکه‌رکوک .؟. ) .
هه‌روه‌ها
به‌وشێوه‌یه‌ش
تورکومان وه‌چه‌ی
وه‌چه‌کانی
عوسمانلییه‌کانن
( 1514 ) . عاره‌به‌کانی
که‌رکوکیش
که‌هه‌ندێک
پێیان ده‌ڵێن
عاره‌بی ڕه‌سه‌ن
ئه‌وانیش خه‌ڵکی
باشووری
عێراقن و به‌ئاشکرا
هێنراون بۆ
که‌رکوک و
جێگه‌ی ئه‌و
خێزانه
کوردانه‌یان
پێ پڕکردونه‌ته‌وه
که نزیکه‌ی
سه‌ده‌یه‌که
ده‌ریان
کردوون و
ئاواره‌ی
شوێنه‌کانی
تری
کوردستان و
ووڵاتانی
ترن . ( بۆئاگاداری
و سه‌رنجی
کاربه‌ده‌ستانی
کوردستان :
تورکومان و
عاره‌ب له‌پلان
داناندان له‌که‌رکوکدا
وه‌کو چۆن به‌غداو
ئه‌نقه‌ره
گفتووگۆیان
لێکردووه
به‌هه‌مان
شێووه ) . ناو‌و
ناوبانگی به‌رهه‌می
نه‌وتی ئه‌م
شاره ده‌ووڵه‌مه‌نده
ئه‌وه‌یه
که‌دووهه‌م
نه‌وته له‌جیهاندا
بۆ پاکی و
باشی و گرانی
و هه‌روه‌ها
گه‌وره‌ترین
سامانی
ئابووری نه‌ته‌وه‌یی
( National Economics )
گه‌لی کورده
. به‌ڵگه‌یه‌کی
تری به‌کوردستانی
بوونی که‌رکوک
سه‌رژمێری
دانیشتوانه‌که‌یه‌تی
له‌ساڵی (1957 ) دا بۆنمونه
: ژماره‌ی
دانیشتوانی
شاری که‌رکوک
به‌کوردو
عاره‌ب و
تورکومان و
کلدو ئاشوره‌وه
بۆ ساڵی ( 1957 ) ده‌کاته
( 279000 ) که‌س که ( 178000 )
ی کورد بووه
به‌ڵام سه‌رژمێری
ساڵی ( 2003 ) ده‌کاته
(756000 ) که‌س زیاتر
له ( 400000 ) ی کورد
بووه ئه‌مه
بێجگه له‌و
کورده
ئاوارانه‌ی
که بێلانه‌و
ده‌ربه‌ده‌رن
و هه‌تا
ئێستاش ( 500 )
خێزان له‌و
ئاوارانه
نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
سه‌ر زێدی
باووباپیرانیان
له‌به‌ر بێ
ده‌رامه‌تی
و باری ناهه‌مواری
ماکی لاواز‌و
پشتگوێ
خستنی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی و جه‌نگی
ساردی ( cold war )
نێوان یه‌کێتی
و پارتیدا زه‌ره‌رمه‌ندبوون
. ژماره‌ی
دانیشتووانی
خه‌ڵکی شاری
که‌رکوک له‌ساڵی
(1957) به‌م جۆره بووه
: ا/
کورد ( 178000 ) بووه . ب/
عاره‌ب ( 48000 )
بووه . ج/
تورکومان ( 43000 )
بووه . د/
ئاشووری و
کلدان ( 10000 ) بووه
. له‌هه‌مان
ساڵی ( 1957 ) دا
ژماره‌ی
کرێکار‌و
کاربه‌ده‌ستانی
کورد له
کۆمپانیای
نه‌وتی که‌رکوکدا
له‌سه‌دا هه‌شتا
( 80% ) بووه به‌ڵام
سه‌رژمێری
کردنی
کرێکاری
کورد له‌ساڵی
( 2003 ) دا له‌سه‌دا
بیست ( 20% ) بووه
ئه‌مه به‌ڵگه‌ی
ئه‌وپه‌ڕی
شۆڤێنیستی
به‌عس و ده‌ووڵه‌تی
عێراق ده‌رده‌خات
که‌چۆن ساڵ
له‌دووای
ساڵ کوردیان
نان بڕاوو ده‌ربه‌ده‌ر
کردووه .
کارێکی تری
ژێربه‌ژێر
هه‌یه له‌باره‌ی
که‌رکوکه‌وه
ئه‌ویش په‌یمان
و ڕێککه‌وتنی
( تورکیا /
عێراق ) ه که‌من
دڵنیام به‌نهێنی
ئه‌م کاره
کراوه
چونکه له‌چه‌ند
ساڵی دووای
سه‌ربه‌خۆیی
و ده‌ووڵه‌مه‌ندبوونی
کوردستان ده‌ترسن
. گه‌ڕه‌که‌کانی
شاری که‌رکوک
: 1/ گه‌ره‌که
کوردنشینه‌کان
( ڕه‌حیم ئاوا
، ئازادی ،
مامۆستایان
، شۆرجه ،
ئیسکان ،
بلاخ ،
قۆرییه‌شکاو
، حه‌سیره‌که
، ته‌په‌ی مه‌لا
عه‌بدوڵڵا ،
ده‌روازه‌ی
باکووری که‌رکوک
، ئیمام قاسم
، شۆراو ، ئه‌حمه‌د
ئاغا ) . 2/ گه‌ڕه‌که
تورکومان
نشینه‌کان (
مصلي ،
معلمین ،
ڕێگه‌ی به‌غدا
، قه‌سابخانه
، ئه‌ڵماس ) . 3/ گه‌ڕه‌که
عاره‌ب
نشینه‌کان (
طریق بغداد ،
1ی حزیران ،
وحدة ، حریة ،
اشتراکیة ،
ممدودة ،
7نیسان ، حي
البعث ،
نصروالعروبة
، قادسیة ،
غرناطة ) . 4/ گه‌ڕه‌که
کلدوئاشوورییه‌کان
( شاطرلو ،
عرفه ،
الماس ) . چونکه
له پێش ئه‌و
به‌رواره‌دا
( 1921 پاشایه‌تی )
و له دووای
ئه‌و به‌رواره
( 1957 ) ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی
عێراق به‌هه‌موو
جۆره‌کانی
یه‌وه هه‌رخه‌ریکی
هێنانی عاره‌ب
بوون له‌باشووره‌وه
بۆ که‌رکوک و
ناوچه‌کانی
کوردستان و
به‌تایبه‌ت
ناوچه‌ی حه‌ویجه
که‌ئێستا له‌سه‌دا
هه‌شتا ( 80% ) ی
عاره‌بی
سوننه‌یه‌و
هه‌ندێک
تورکومانی
تێدایه به‌ڵام
له‌بنه‌ڕه‌تدا
قه‌زایه‌کی
سه‌ر به‌شاری
که‌رکوکه‌و
خاکی
کوردستانه
به‌داخه‌وه
ئێستا شوێنی
به‌عس و عاره‌بستانێکی
ته‌واوه .
ئامار‌و سه‌رژمێری
دانیشتووانی
قه‌زای حه‌ویجه
نزیکه‌ی
چوارسه‌دوپه‌نجاهه‌زار
(450000) که‌سه و
دووری حه‌ویجه
له‌شاری که‌رکوکه‌وه
30 کیلۆمه‌تر
ده‌بێت له‌باشووری
که‌رکوکه‌وه
زۆربه‌ی
زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی
له‌عاره‌بی
هاورده‌ی
سوننین و له‌عه‌شره‌تی
( جبور ، شمر ،
عبید ) ن . شاری
خانه‌قی (
خانقین ) عاره‌بی
هاورده‌ی
زۆربوو به‌ڵام
دووای
ڕزگارکردنی
له‌ده‌سه‌ڵاتی
به‌عسی به‌غدا
دووجار ( 1991 / 2003 )
ڕێژه‌ی زۆری
عاره‌به‌کان
ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه
بۆ باشووری
عیراق که‌لێوه‌ی
هاتبوون به‌ڵام
که‌رکوک و شه‌نگال
و مه‌نده‌لی
و هه‌ندێ
ناوچه‌ی تری
به‌عاره‌ب
کراوی
کوردستان
عاره‌به‌کانی
هه‌رتێدا
ماون و خۆیان
و ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند به‌عێراقی
ده‌زانن . خانه‌قیش
دووه‌م شاری
نه‌وتیی
کوردستانه‌و
پاڵاوگه‌ی
ئه‌ڵوه‌ن (
الوند )
ڕۆڵێکی
ئابووری گه‌وره‌ی
ناوچه‌که‌یه‌و
ووزه‌ی کار‌و
به‌رهه‌می
ڕۆژانه‌ی
ڕۆژی دوانزه
هه‌زار ( 12000) به‌رمیل
نه‌وت به‌رهه‌م
ده‌هێنێت .
ئاوی ئه‌ڵوه‌ن
که‌به‌ناوه‌ڕاستی
خانه‌قیدا
تێده‌په‌ڕێت
ئه‌وشاره
ده‌کات به‌دووبه‌شی
زۆرجوان و ڕه‌نگین
و چه‌نده‌ها
گۆرانی و
بۆنه هه‌یه
له‌سه‌ر
ئاوی ئه‌ڵوه‌ن
و بۆته
سومبوولی
جوانی و ئاوه‌دانی
شاری خانه‌قی
. خانه‌قی
شارێکی ده‌ووڵه‌مه‌ندو
جوانه بێ له‌به‌رهه‌می
نه‌وتیی خاکێکی
به‌پیتی به‌رفراوانی
میوه‌جاته‌و
چوارده‌وری
ئه‌م شاره
به‌باخ و
بێستان
ڕازاوه‌ته‌وه‌و
به‌ناوبانگه
به ( خورما ،
هه‌نار ،
پرته‌قاڵ ،
لاله‌نگی ،
قه‌یسی ، هه‌ڵوژه‌و
.. هتد ) . خانه‌قی
به‌زمانی
کوردی
وشێووه زاری
که‌ڵهوڕی
و گۆران ده‌په‌یڤن
و زۆربه‌یشیان
شێووه‌زاری
سلێمانی ده‌زانن
و خه‌ڵکه‌که‌ی
به‌خه‌ڵکێکی
ڕۆشنبیر
ناویان هه‌یه
. هۆزو تیره
کوردییه‌کانی
که‌له‌وێدا
ده‌ژین زۆرن
و ئه‌مه‌ش
ناوی هه‌ندێکیانه
: ( باجه‌ڵان ،
ئه‌رکه‌وازی
، ده‌لوو ،
جاف ، تاڵه‌بانی
، کاکه‌یی ،
هه‌مه‌وه‌ند
، سوره‌مێری ) . باس
له‌مێژووی
دوێنێ و ئه‌مڕۆی
که‌رکوک بکه‌ین
سه‌رتاپای
ئه‌م شاره
گۆڕاوه‌و به‌عاره‌ب
کراوه‌و هه‌تا
ئێستاش که‌ساڵی
( 2008 ) ه‌و ( 5 ) پێنج
ساڵیشه که‌رکوک
له‌ده‌ست
زووڵمی به‌عسی
یه‌کان
ڕزگاری بووه
که‌چی ( 500 )
خێزانی
کوردی
ئاواره‌ی که‌رکوک
هه‌تا
ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
بۆ که‌رکوک
که‌ئه‌مه‌ش
گوێ پێنه‌دان
و به‌ته‌نگه‌وه
نه‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ده‌سه‌لمێنێ
و بێجگه له
به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سکی
پارتایه‌تی
و شه‌ڕی
سارد‌و
کێبڕکێی
خراپی
پارتایه‌تی
و کێشه‌ی
ناوخۆ‌و .. هتد
که‌بۆته
هۆی له‌بیرکردن
و پشتگوێ
خستنی ئه‌م
شاره گرنگه
که‌بڕبڕه‌ی
پشتی
ئابووری و
ماکی ووڵاتی
کوردستانه
به‌هه‌رچوار
پارچه‌که‌یه‌وه
. نه‌وتی
عێراق که‌ئێستا
به‌روبوومه‌که‌ی
بۆ ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌نده‌و
نه‌وتی که‌رکوک
له‌سه‌دا
چلی ( 40% ) ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه
که‌بۆ
عێراقه ته‌نها
له‌کۆی هه‌موو
به‌روبوومی
ئابووری
عێراق ته‌نها
له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی
( 17% ) ی بۆ
کوردستانه
که‌زۆرکه‌مه
له‌چاو ڕێژه‌ی
به‌رزی
ئابووری
عێراق له‌ڕاستیشدا
ئه‌و به‌رهه‌مه
ئابووری و
ماکی یه
ناچێته به‌رده‌م
پارله‌مان و
ڕاسته‌وخۆ
یارمه‌تی
میلله‌تی
کوردی
پێبدرێت به‌ڵکو
له‌سه‌دا په‌نجاودووی
( 52% ) بۆ پارتی و
له‌سه‌دا چل
و هه‌شتی ( 48% ) بۆ
یه‌کیتی یه
و ئه‌وانیش
یارمه‌تی
هاوپه‌یمانانی
خۆیان ده‌ده‌ن
به‌و پاره‌یه
وه‌کو پارته
بچووکه‌کانی
کوردستان . ڕاسته
له‌باری
یاسایی یه‌وه
ده‌بێت
پارته
بچوکه‌کان
یارمه‌تی
بدرێن به‌ڵام
ئه‌و پاره‌یه
وه‌کو ده‌م
چه‌ور
کردنێک وایه
بۆیان بۆیه
له‌دووای حه‌ڤده
( 17 ) ساڵ و هه‌تا
ئێستا به‌و
هه‌موو
خراپه‌کاری
و که‌م و کوڕی
و پشتگوێ
خستنه‌ی خه‌ڵک
و ووڵات له‌کۆی
بیست ( 20 ) پارتی
بچووکی
کوردستانیی
ته‌نها
پارتێک
وورته
ناکات و ڕه‌خنه
ناگرێت له‌ده‌سه‌ڵات
که‌به‌ڕاستی
جێی داخ و
نیگه‌رانی
یه‌و هه‌تا
ئێستاش به‌رهه‌ڵستکارێکی
( opposition ) ڕاسته‌قینه‌و
یاساییمان
نی یه له‌په‌رله‌مانی
کوردستاندا . (
ڕه‌خنه له‌دڵسۆزی
یه‌وه دێت
که‌مرۆڤ
مشووری
کارێک ده‌خوات
بۆ جوانتر‌و
باشترکردنی
ئه‌وکاره
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌که
دروستکه‌ربێت
نه‌ک ناو‌و
ناتۆره‌و
ووشه‌ی
بازاڕیی
ناشرین .. کورد
خۆی ده‌ڵێت :
دۆست ئه‌وه‌یه
ده‌تگرێنێ ..
هتد ) . پارتی
به‌عس و ده‌سه‌ڵاتداری
عێراق له‌هه‌موو
کاتێکدا
بیری
وێرانکردنی
که‌رکوکی هه‌بووه‌و
هه‌میشه
عاره‌بی
هاورده‌ی
باشووری بۆ
هێناوه‌و
کوردی که‌رکوکی
ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رو
بێ خاک و ماڵ
کردووه بۆیه
له‌نزیکترین
کاتدا له‌به‌رواری
( 17/3/2003 ) دا پێش
ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی
به‌عس له‌لایه‌ن
ئه‌مریکاوه
به ( 22 ) ڕۆژ ، حه‌وت
( 7 ) خێزانی
کوردی ناو
شاری که‌رکوکی
زێدی
باووباپیرانیان
وه‌ده‌رناوه‌و
ئاواره
کردووه ئه‌وه
به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه
که‌ده‌سه‌ڵاتداری
خوێناوی
عێراق هه‌تا
دوواهه‌ناسه‌ی
خۆی دژایه‌تی
میلله‌تی
کورد‌و شاری
که‌رکوکی
کردووه . له‌ڕاستیدا
باشووری
کوردستان له‌گه‌ڵ
ووڵاتی
عێراقدا
سنوری ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی دیاره
پێش په‌یمانی
لۆزان ( 1923 )
وپلانی
ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا
و تورکیا بۆ
دابه‌شکردنی
کوردستان
سنوری
باشووری
کوردستان له
شاخی حه‌مرینه‌وه
ده‌ست پێ ده‌کات
که‌نزیکه‌ی (
130 کم ) ( حه‌مرین /
به‌غداد 130 کم )
به‌ره‌و
باکووری به‌غداو
ئه‌ولای که‌رکوکه
به‌ڕووی
عێراقداو به‌غدادا
که‌پایته‌ختی
عێراقه‌و
سنوری حه‌مرین
( 120 کم ) ( حه‌مرین /
که‌رکوک 120 کم )
ده‌بێت به‌ره‌و
که‌رکوک که‌واته
دووری شاری
که‌رکوک بۆ
شاری به‌غداد
که پایته‌ختی
عێراقه ( 250 کم )
ده‌بێت . له‌کات و
سه‌رده‌می
ده‌ووڵه‌تی
پاشایه‌تی
عێراق و له‌سه‌رده‌م
و کاتی ده‌سه‌ڵاتی
فه‌یسڵ
پاشای یه‌که‌مه‌وه
( الملک فیصل
الاول 1921 ) وه‌هه‌روه‌ها
سه‌رده‌می
کۆماریی ده‌ووڵه‌تی
عێراق ( 1958 ) له‌وسه‌رده‌مه‌وه‌و
هه‌تا ئێستا
ده‌سه‌ڵاتی
عێراق و عاره‌ب
چاویان هه‌رله‌سه‌ر
شاری که‌رکوک
بووه که‌ئه‌کاته
هه‌شتاو حه‌وت
( 87 ) ساڵ پێش
ئێستا ئه‌مه
بێجگه له‌وه‌ی
که‌ده‌سه‌ڵاتی
توورک له‌مێژه
له‌سه‌رده‌می
عوسمانلییه‌کانه‌وه
هه‌تا ئێستا (1514
/ 2008 ) چاوی
داگیرکردنی
له‌سه‌ر
شاری که‌رکوکه
. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
شۆڤێنیی و ڕه‌گه‌زپه‌رسته
یه‌ک له‌دووا
یه‌کانه‌ی
عێراق به‌به‌رنامه‌و
پلان دانان
عا‌ره‌بیان
له‌باشووری
عێراقه‌وه
بۆ شاری که‌رکوک
هێناوه به‌مه‌به‌ستی
شۆرینه‌وه‌و
سڕینه‌وه‌ی
هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی
کوردبوونی
که‌رکوک (
تعریب ) Ethnic Cleansing ) ) به‌تایبه‌ت
له‌سه‌رده‌می
به‌عسدا ( 1968 / 2003 )
وه‌هه‌روه‌ها
له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی (
ئه‌یاد عه‌لاوی
و ئیبراهیم
جه‌عفه‌ری و
نوری مالکی )
دا ( 2003 / 2008 ) هه‌مان
کاری به‌عاره‌ب
کردنی که‌رکوک
به‌رده‌وام
بووه .
وواتای ئه‌وه‌یه
ده‌سه‌ڵاته
شۆڤێنی و ڕه‌گه‌زپه‌رست
و کۆنه‌په‌رسته‌کانی
یه‌ک له‌دووایه‌کی
ده‌ووڵه‌تی
عێراقی چاوی
پیسیان له‌سه‌ر
ئه‌م شاره
کوردستانی
یه نه‌تروکاندوه‌و
به‌ئاسانیش
لێی ناگه‌ڕێن
بگه‌ڕێته‌وه
سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان
بۆیه
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری
له سایتی (
العراقیة ) دا
له‌به‌رواری
13/8/2008 ی ڕۆژی
چوارشه‌مه
ووتویه‌تی :
که‌رکوک
شارێکی
عێراقی یه‌و
گفتووگۆی
زیاتر هه‌ڵناگرێت
. ده‌سته
خوشکی که‌رکوک
زۆرن که‌به‌عاره‌ب
و به‌به‌عسی (
تعریب و
تبعیث ) کراون
و دڵ و چاوی
کوردستانن وه‌کو
شاری خانه‌قی
و مه‌نده‌لی
و شه‌نگال و ..
هتد . ده‌ووڵه‌تی
عێراق به‌درێژایی
( 87 ) ساڵی
ڕابردوو
سودی له‌هه‌ڵه‌و
براکووژی و (fratricide ) بیری
ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی و
به‌رژه‌وه‌ندی
پارتایه‌تی
ناوخۆی گه‌لی
کوردی
بینیووه
بۆیه له‌دووای
نه‌مان و
ڕوخانی به‌عسی
عاره‌بی به‌ناو
سۆسیالیستی ( 2003
) که شیعه ده‌سه‌ڵاتداره
تێیدا
ئێستا سوودی
له شه‌ڕی
ساردی یه‌کێتی
و پارتی
بینیووه بۆ
داگیرکردنی
ناوچه
کوردییه‌کان
له‌هه‌رێمی
کوردستاندا
وه‌کو که‌رکوک
و خانه‌قی و
شه‌نگال و مه‌نده‌لی
و .. هتد . که‌چی
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی سوودی
له‌وه نه‌بینیووه
که‌ده‌ووڵه‌تی
عێراقی نوێی
دووای سه‌دام
که ساڵی ( 2003 و 2004
و 2005 ) ه و بێ
هێزه له‌ڕووی
ئابووری و سه‌ربازییه‌وه
ده‌توانرێت
کاری باشی
ڕامیاری یان
سه‌ربازی
بکرێت بۆ
هێنانه‌وه‌ی
ناوچه
داگیرکراوه
کوردییه‌کان
بۆسه‌ر هه‌رێمی
کوردستان به‌ڵام
نه‌کرا ئه‌ویش
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
پارتایه‌تی
و کێ بڕکێ و جه‌نگی
به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیی نێوان
پارته
کوردی یه‌کان
بووه هۆی له‌ده‌ست
دانی
گرنگترین
ناوچه‌کانی
ئابووری و
ماکی کورد که
که‌رکوک و
خانه‌قی و
دووای ئه‌و
هه‌موو ڕه‌خسانی
بوار‌و کاته‌ی
که‌لوواوه
بۆ کورد له‌کیس
خۆمان دا
ئێستا دێین
شیووه‌نی بۆ
ده‌گێڕین و
ده‌سه‌ڵاتی
کۆنه‌په‌رستی
عێراقیش وه‌کو
یاری به‌هه‌ستی
کورد بکات و
بابه‌تی ( 58 )
لاده‌بات و
ده‌یگۆڕێت
بۆ ( 140 ) و ئه‌ویش
به‌بڕیاری کۆمه‌ڵێک
شۆڤێنیستی
ناو ئه‌نجومه‌نی
عێراق ده‌یگۆڕێت
بۆ یاسای
ژماره ( 24 ) و
له‌شێوه
کوده‌تایه‌کی
ڕامیاری ده‌چێت
و ئه‌م پلانه‌ش
به‌سه‌رۆکایه‌تی
( مه‌شهه‌دانی
) ده‌بێت که‌سه‌رۆکی
ئه‌نجومه‌نی
عێراقه ئه‌م
کاره‌ی له‌وه
ده‌چێت وه‌کو
منداڵ بخه‌ڵه‌تێنێت
ئاوایه . به‌ڕاستی
و دروستی له‌به‌رئه‌وه‌ی
کورد له‌یه‌که‌م
ساته‌کانی ( 1991
/ 2003 ) که‌دووجار
که‌رکوکی
ڕزگارکرد به‌خوێنی
پێشمه‌رگه‌و
هه‌ژارانی
میلله‌تی
کورد که‌چی
که‌رکوکی نه‌خسته
سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان که‌له‌کاتێکدا
هیچ ده‌سه‌ڵاتێک
له‌به‌غدا
بوونی نه‌بوو
که‌ئه‌وه‌شیان
نه‌کرد ده‌بوایه
هه‌ر هیچ نه‌بێت
یه‌کێتی و
پارتی و
پارته
وورده‌کانی
تری
کوردستانی
به‌کاری
ڕامیاری و به‌رنامه‌ی
جوان له‌ناو
شاری که‌رکوک
و خانه‌قیدا
و جێگه‌کانی
تری
داگیرکراومان
ده‌توانرا
تورکومان و
عاره‌ب و
ئاشووری و
کلدان و مه‌سیحی
و ئه‌وانی تریش
بکرانایه
به‌دۆستی
کورد‌و خۆیان
ده‌سه‌ڵاتی
به‌غدایان
ڕه‌ت
بکردایه‌ته‌وه‌و
ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمی
کوردستان و
گه‌لی
کوردیان هه‌ڵبژاردایه
به‌ڵام
مخابن
تاڕاده‌یه‌کی
باش ئه‌ویش
نه‌کرا . به‌داخه‌وه
زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ک
خه‌بات و
تێکۆشان
فێری کاری
ڕامیاری و
زانستی کاری
ڕامیاری (
العلم
السیاسة ) ( Politics Science ) به‌رنامه
داڕشتن و سه‌رنجی
خه‌ڵکی له‌کاری
باش و پێکه‌وه
ژیانی به‌رژه‌وه‌ندی
هاووڵاتی
کورد‌و
نیشتمان نه‌بووین
. له‌سه‌رده‌می
پارتی به‌عس
و هاتنه سه‌رکاریان
له‌ماوه‌ی ( 4 )
چوار ساڵدا و
به‌ناوی
خۆماڵی کردنی
نه‌وتی
عێراق (
التامیم
النفط ) له‌ده‌ست
داگیرکه‌ری
ئینگلیز ( 1972 )
ناوی شاری که‌رکوکیان
گۆڕی به
ناوی (
التامیم ) و بۆ
ئه‌وه‌ی له‌دوواڕۆژدا
بیکه‌نه به‌ڵگه‌ی
ته‌وواوی عه‌ربی
و عێراقی
بوونی ئه‌م
شاره‌و به‌ته‌واوی
داگیری بکه‌ن
. هه‌وڵێکی
شۆڤێنستی
تری دووڵه‌تی
عێراق ئه‌وه‌بوو
هه‌ڵستا به
گوڕینی
ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌ی
کورد (
دیموگراف ) مه‌به‌ست
له‌م زاراوه‌یه‌ش
گۆڕینی
ناوچه‌که
به ناو‌و نه‌ته‌وه‌وه
له‌کوردی یه‌وه
بۆ عاره‌بی
به‌مه‌به‌ستی
داگیرکردن
بۆ نه‌وه‌ی
داهاتویان
بۆ نموونه :
گۆڕینی نه‌ته‌وه‌ی
کورد ( Barter ) به‌عاره‌ب
و گۆڕینی
ناوی ناوچه‌کان
و گه‌ڕه‌که‌کانی
که‌رکوک له‌کوردی
یه‌وه بۆ عاره‌بی
و گۆڕینی
بیروباوه‌ڕ
له‌کوردایه‌تییه‌وه
بۆ به‌عسێتی
و ( تعریب ،
تبعیس ،
تبعید )
هێنانی هه‌زاران
عاره‌ب له‌باشووری
عێراقه‌وه
له‌به‌سره‌و
ناسری یه‌و
نه‌جه‌ف و ..
هتد بۆ که‌رکوک
و به‌خشینی
پاره‌و زه‌وی
و موڵک و هه‌موو
شتێکی ماکی
بۆیان له‌پێناو
جێگیربوونیان
له‌که‌رکوک
و به‌مه‌به‌ستی
گۆڕین و
داگیرکردنی
شاری که‌رکوک
بۆ دوواڕۆژی
خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی
عاره‌ب . له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌م شاره
زۆر ده‌ووڵه‌مه‌نده
له‌باری
ئابووری یه‌وه
بۆیه ده‌ووڵه‌ت
و ده‌سه‌ڵاته
یه‌ک له‌دووا
یه‌که‌کانی
عێراق ( 1921 / 2008 )
چاویان تێ
بڕیووه‌و به‌ئاسانی
وازیان لێنه‌هێناوه‌و
لێی ناهێنن . که‌رکوک
کوردستانه
ئیدی دووژمن
پێی خۆش بێت
یان پێی
ناخۆش بێت من
دڵنیام
دووژمن پێێ
ناخۆش ده‌بێت
به‌ڵام ئه‌م
نووسین و به‌ڵگه‌نامانه
خۆیان ده‌دوێن
و له‌کۆتاییدا
هه‌موو
ماڵێک ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ خاوه‌نی
بنه‌ڕه‌تی و
ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی و
داگیرکاری و
بیری کۆنه‌په‌رستی
و
شۆڤێنیستیش
بۆکه‌س
ناچیته سه‌ر
. داگیرکردن و
چه‌وساندنه‌وه‌و
زووڵم و سته‌می
تورکیا‌و
ئێران و
سوریا‌و
عێراق و ده‌ووڵه‌ته
موسوڵمانه‌کانی
که‌نداوی عا‌ره‌بیش
هه‌تاسه‌ر
نابێت به‌رامبه‌ر
به‌میلله‌تی
کورد . بابه‌تێکی
تری گرنگ له‌باسه‌که‌ماندا
جێده‌که‌ینه‌وه
بۆ ده‌ووڵه‌مه‌ند
کردنی
ووتاره‌که‌مان
و به‌پێزکردنی
مێژووی
کورد‌و ڕه‌ش
کردن و
پیشاندانی
بیری
دووژمنکارانه‌ی
دووژمنانی
کورد ئه‌ویش
زووڵمێکی
تری ده‌سه‌ڵاتی
عێراق ده‌سه‌لمێنێت
به‌رامبه‌ر
کورد‌و مرۆڤی
عێراقی له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی
پاشایه‌تیدا
له‌سه‌رده‌می
فه‌یسه‌ل
پاشای دووه‌م
( الملك فيصل
الثاني ) که‌ئه‌ویش
ئاگادارکردنه‌وه‌ی
زۆربه‌ی
جوله‌که‌کانی
عێراق و به‌تایبه‌ت
جوله‌که‌ی
که‌رکوک و
خانه‌قی و به‌غداو
ناردنه‌وه‌یان
بۆ ئیسرائیل
له‌دووای جه‌نگی
جیهانی دووه‌م
( 1947 ) که‌ژماره‌یان
پتر له شه‌ش
هه‌زار ( 6000 ) که‌س
ده‌بوو به‌هۆی
کێشه‌ی فه‌له‌ستینه‌وه
که‌بیانویه‌کی
زۆر نایاسیی
و نامرۆیی
بوو چونکه
جوله‌که‌ی
عێراق په‌یوه‌ندی
نه‌بوو به‌کاری
ڕامیاری
ئیسرائیل و
فه‌له‌ستینه‌وه
. ئه‌م بابه‌تی
ناردنه‌وه‌یه
زه‌ره‌رێکی
تربوو له‌گه‌لی
کورد که‌وت
چونکه
زۆربه‌ی
جوله‌که‌کانی
عێراق
کوردبوون و
به‌وه‌ش
میلله‌تی
کورد زه‌ره‌رمه‌ندبوون
له‌باری
ئابووری و
مرۆیی و سه‌رژمێری
یه‌وه
چونکه
زۆربه‌ی
زۆری جوله‌که‌کانی
عێراق به‌تایبه‌ت
جوله‌که‌کانی
سلێمانی و که‌رکوک
و خانه‌قین و
موسڵ و شه‌نگال
مخابن
کوردبوون و
ده‌ووڵه‌مه‌ندیش
بوون . ساڵی ( 1973 )
ده‌ووڵه‌تی
عێراق عاره‌بی
هاورده‌ی
باشووری
عێراقی به‌ره‌و
که‌رکوک به‌ڕێ
کرد‌و زه‌وی و
پاره‌و ده‌سه‌ڵاتێکی
زۆری پێدان و
جێگه‌ی ئه‌و
کوردانه‌ی
پێ پڕده‌کرده‌وه
که ده‌ری ده‌کردن
خه‌ڵکی
ناوچه‌که‌ش
ناوێکی بۆ ئه‌و
عاره‌به
هاوردانه
دروستکردو
پێیان ده‌ووتن
( ده‌هه‌زاری )
چونکه ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌وکاته‌ی
به‌عس بۆ هه‌ر
خێزانێکی
هاورده ده‌هه‌زار
( 10000) دینار پاره‌ی
عێراقی پێ ده‌به‌خشین
( ده‌هه‌زار
دیناری عێراقی
( چاپی سویسری ) ساڵی
( 1973 ) ده‌کاته ( 35000 )
سی و پێنج هه‌زار
دۆلاری
ئێستا ) . ئه‌وه‌ی
شایانی باسه
به‌درێژایی
هه‌شتاو دوو ( 82
) ساڵ دژایه‌تی
و ڕکه‌به‌ری
و وێرانکردن
و به‌عاره‌ب
کردنی که‌رکوک
و ناوچه‌کانی
ده‌وروبه‌ری
نزیکه‌ی
دووسه‌دوپه‌نجا
هه‌زار ( 250000 )
کورد له‌که‌رکوک
ماڵ وێران و
ده‌رکراوه
که‌چی ئه‌نجومه‌نی
عێراق به‌ده‌نگدانێکی
ناحه‌زانه‌و
له‌به‌رواری
( 22/7/2008 ) دا به‌ئاماده‌نه‌بوونی
زۆرێک له‌ئه‌ندامانی
ئه‌نجوومه‌ن
بڕیاری بابه‌تی
( 140 ) ی گۆڕی به
بابه‌تی
یاسای ژماره
( 24 ) که‌هێشتا به‌و
هه‌موو
زووڵمه‌ی له‌که‌رکوک
کراوه‌و ئه‌و
هه‌موو
کورده‌ی
لێده‌رکراوه
ڕازی نابن به
هه‌ڵبژاردن
و ده‌نگدانی
خه‌ڵکی شاری
که‌رکوک بۆ
چاره‌نووسی
خۆیان ئه‌وه
ئه‌وپه‌ڕی
فاسیستی و
تاک ڕه‌ووی
یه له‌بیری
کۆنه‌په‌رستی
ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراقدا هه‌یه‌و
بۆیه له به‌رواری
( 28/7/2008 ) دا خه‌ڵکی
به‌شه‌ره‌ف
و
ئازادیخوازی
که‌رکوک ده‌ستیان
کرد به‌خۆپیشاندانی
ئاشتی و نه‌ک
ته‌نها که‌رکوک
به‌ڵکو سه‌رتاپای
کوردستان
خۆپیشاندانیان
کرد دژبه
بابه‌تی
ژماره ( 24 ) به‌ڵام
مخابن له‌کاتی
خۆپیشاندانی
ئاشتیانه‌ی
خه‌ڵکی که‌رکوکی
قاره‌مان
خۆکووژێک
خۆی ته‌قانده‌وه‌و
بیست و شه‌ش ( 26 )
شه‌هیدو
دووسه‌د ( 200 )
برینداری
لێکه‌وته‌وه
که‌به‌ڕاستی
جێی نیگه‌رانی
زۆربه‌ی
ووڵاتانی
جیهان بوو .
دوابه‌دوای
بڕیاری به‌غداو
خۆپیشاندانه‌کانی
کوردستان ئه‌نجومه‌نی
باڵای که‌رکوک
ده‌سته‌وه‌ستان
نه‌بوو بۆیه
زۆر بوێرانه‌و
زۆرکوردانه
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوک
له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
نائاساییدا
له‌به‌رواری
31/7/2008 ی کاتژمێر
یه‌کی ( 1 )
پاشنیوه‌ڕۆی
هه‌مان به‌روار
به‌بڕگه‌ی
سێ ( 3 ) بابه‌تی (
ماده ) ی دوو ( 2 )
ی یاسای
ژماره
سیانزه ( 13 ) ی
جێبه‌چێکردنی
یاسای هه‌رێمه‌کان
بۆ ساڵی ( 2008 ) به‌زۆرینه‌ی
ده‌نگ داوای
گه‌ڕانه‌وه‌ی
شاری که‌رکوکیان
کرد بۆسه‌ر
هه‌رێمی
کوردستان . وه‌کو
یاسا وه‌کو
دیموکراتییه‌ت
وه‌کو جێبه‌جێکردنی
یاسای هه‌رێمه‌کان
له سیستمی
فیدراڵییه‌تدا
ئه‌و بڕیاره‌ی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوک
زۆر یاسایی و
به‌جێ بوو
بێجگه له‌وه‌ی
زۆر
بڕیارێکی
شۆڕشگێڕانه‌و
نیشتمان په‌روه‌رانه‌بوو
بڕیارێکی
مێژوویی بوو
به‌ڵام هه‌تا
ئێستا‌و هه‌تا
کاتی
نووسینی ئه‌م
ووتاره که
به‌رواری ( 25/8/2008 )
ه ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند وه‌ڵامی
داخوازییه
ڕه‌واکه‌ی
ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوکیان
نه‌داوه‌ته‌وه
. ئه‌وه‌ی
شایانی باسه
و گرنگیدان
به‌که‌رکوک
و پیشاندانی
بۆ دووژمنان
که ئه‌م
شاره
کوردستانه‌و
وه‌ڵامێکی
ناڕاسته‌وخۆو
وه‌ڵامێکی
تاڵ بۆ
تورکیا‌و به‌غدا
ئه‌وه بوو
که کاک مه‌سعود
بارزانی له (
8/8/2008 ) دا سه‌ردانی
شاری باباگوڕگوڕی
کرد‌و سه‌ردانه‌که‌ی
ناولێنا ( په‌یامی
ئاشتی و
برایه‌تی ) بۆ
خه‌ڵکی که‌رکوک
به‌ڵام له‌ڕاستیشدا
ئه‌و سه‌فه‌ره‌و
له‌وکاته‌دا
زه‌نگێک و
ئاماژه‌یه‌ک
بوو بۆ
دووژمنان و
به‌پیره‌وه
چوونی
داواکه‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوک
بوو . ووڵات و ده‌سه‌ڵاتی
تورکیا سه‌رسه‌ختترین
و دوواکه‌وتوترین
دووژمنی گه‌لی
کورده ئه‌و
نه‌ک پێی ڕه‌وا
نی یه مافی
کورده‌کانی
باکوور بدات
به‌ڵکو چاوی
له‌به‌شه‌کانی
تریشه‌و هه‌رێمی
کوردستانی
باشووریش
بۆته دومه‌ڵی
سه‌ر دڵی و
نزیکه‌ی ( 2007 / 2008 )
به‌به‌رده‌وامی
بۆردومانی
خه‌ڵکی سڤیلی
قه‌ندیل و
باشووری
کوردستان ده‌کات
. دووژمنانی
کورد هه‌موو
چاویان
بڕیووه‌ته
کوردستان و
به‌تایبه‌ت
که‌رکوک
بۆیه
تورکیا خۆی
بۆنه‌گیراو
سه‌ردانێکی
نهێنی که‌رکوکیان
کرد چوونه‌که‌شیان
به‌م شێوه‌یه
بووه .. سه‌ردانی
تورکیا بۆ
شاری که‌رکوک
ساڵی ( 2006 ) به‌بێ
ڕه‌زامه‌ندی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوک
بووه ته‌نها
له‌سه‌ر
بانگهێشتی
پارتێکی
تورکومانی
بووه ئه‌مه‌ش
بۆخۆی
کارێکی
نایاسایی و
بێ ڕێزی یه
به هه‌یبه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان و
عێراق .
تورکیا خۆی
وانیشان ده‌دات
که‌دڵسۆزی
تورکومانه‌کانه
به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی
گه‌لی عێراق
و کورد‌و
تورکومان له‌ژێر
زووڵم و ڕه‌زاله‌تی
به‌عسدا ده‌چه‌وسانه‌وه
تورکیا له‌کوێ
بوو .؟. یان ئه‌و
هه‌موو ته‌نگاوی
و په‌له‌قاژێیه‌ی
تورکیا بۆ
تورکومانه
یان بۆ که‌رکوکه
.؟. یان کاره‌که
زۆر له‌وه
گه‌وره‌تره‌و
ده‌ترسێت
کورد بیبات و
بخرێته سه‌ر
هه‌رێمی
کوردستان و
ئه‌وکات هیچ
ڕێز‌و بوونێک
بۆ تورکیا
دانه‌نێت .
یان ده‌سه‌ڵاتی
توورک
شۆڤێنیستی و
نه‌ژاد په‌رستی
و ڕک و کینه‌و
نایاسایی به‌شیره‌وه
خواردووه .؟.
تورکیا له‌ئه‌مڕۆ
ناترسێت که‌کوردستان
هه‌مووی
پاره‌خواردن
و گه‌نده‌ڵی
بینه‌قاقای
گرتووه به‌ڵکو
له‌سبه‌ینێ
ده‌ترسێت که‌سه‌ربه‌خۆده‌بێت
و په‌ل ده‌هاوێت
بۆ به‌شه‌کانی
تری
کوردستان .. ئه‌و
ڕۆژه دێت و
خه‌ووخه‌یاڵ
و ئاواتی له‌مێژینه‌مان
ده‌بێته
ژیانێکی
ڕاسته‌قینه
. سه‌رنج له‌فاشیستی
و بێ متمانه‌یی
دووژمن بده‌ی
به‌ئاسانی
دڵ پاکی و نه‌زانی
کاری
ڕامیاری سه‌رکرده‌ی
کوردمان بۆ
ده‌رده‌که‌وێت
. ئه‌وکاته‌ی
عێراق له‌گه‌رمه‌ی
ته‌پوتۆزی
شه‌ڕدا بوو
له‌گه‌ڵ شه‌ڕی
ناوخۆ ( civil war ) ( ده‌سه‌ڵات
و سه‌درییه‌کان
) ( 2003 / 2004 / 2005 ) فرسه‌تێکی
باش بوو بۆ
کورد خۆی به‌ده‌ستی
خۆی که‌رکوکی
ببردایه‌و
له‌وکاته‌دا
ده‌ووڵه‌ت
لاوازبوو له‌باری
ئابووری و سه‌ربازیدا
نه‌یده‌توانی
هیچ بکات به‌ڵام
کورد فێری
کاری
ڕامیاری و به‌ڕێوه‌بردن
نابێت ته‌نها
له‌یه‌ک
کاردا زرنگ و
چالاکین ئه‌ویش
به‌رامبه‌ر
به‌یه‌کترو
به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سکی
پارتایه‌تی .
ئێمه‌ی کورد
ئه‌گه‌ر به‌هێزی
سه‌ربازی ئه‌وه‌مان
نه‌کردوو به‌هه‌ڵه‌مان
ده‌زانی له‌ڕاستیدا
ئه‌و
بیرکردنه‌وه‌یه
خۆی هه‌ڵه‌بوو
ده‌نا ووڵات
و خاکی خۆت ئه‌مڕۆ
بیبه‌یت له‌سبه‌ینێ
باشتره . به‌داخه‌وه
چاوه‌ڕێی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندبووین
خۆی که‌رکوکمان
بداتێ هه‌رگیز
کورد چاوه‌ڕێی
ئه‌وه نه‌کات
دووژمن خۆی
خاک و ئاوی
کوردستانی
بداته‌وه
به‌پێچه‌وانه‌وه
ئاواتی
دووژمنانی
گه‌لی کورد
ئه‌وه‌یه
نه‌ته‌وه‌ی
کوردیش نه‌هێڵێت
. پێویسته
کورد له‌مه‌ودووا
به‌بیروهۆشێکی
ڕامیاری و به‌رژه‌وه‌ندیانه
بیربکاته‌وه‌و
خه‌ڵکی
هۆشیارو
ڕامیارزان
له‌خۆی
کۆبکاته‌وه‌و
بڕیاری
ڕامیاری چاره‌نووس
سازی گه‌وره
بۆ میلله‌تی
کورد بدات . ( ئه‌نتۆنی
داماتۆ )
یاساناس و گه‌وره
نووسه‌ری ئه‌مریکی
ده‌ڵێت : کورد
پێویسته
بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی
خۆی بدات ( independence ) له‌باشووری
کوردستان و
ناوچه‌یه‌کی
نزیک له‌موسڵ
بدات به‌ئه‌مریکا
بۆ ئه‌وه‌ی
پارێزگاری
لێبکات
چونکه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی
هێزی ئه‌مریکا
بۆ ویلایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا
خۆی کورد له‌م
باره ناهه‌موواره‌یدا
بێت
دووژمنانی
ده‌یخۆن . ئه‌و
بووارانه‌ی
بۆ کورد‌و سه‌رکرده‌کانی
کوردستان ڕه‌خساووه‌و
سوودیان
لێووه‌رنه‌گرتووه
: هه‌موو
شۆڕشه‌کانی
کوردستان له
جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌مه‌وه
( 1912 / 2003 ) خه‌بات و
خوێن و
ماڵوێرانی
بووه‌و به‌گران
که‌وتووه
له‌سه‌رشانی
ئازادیخوازانی
کورد‌و چه‌نده‌ها
ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری
و کۆڵ به‌کۆڵ
و ماڵ سووتان
و بێ پشوویی و ..
هتد . له‌کۆتایشدا
به‌کۆبوونه‌وه
نهێنییه‌کان
گه‌ڕاونه‌ته‌وه
بۆ خاڵی ده‌ست
پێکردن و ( خاڵ /
صفر ) کۆتایی
به‌هه‌موو
ڕه‌نج و خه‌باتی
ئه‌م گه‌له
سته‌م دیده‌یه
هاتووه به‌بێ
هیچ به‌رهه‌مێکی
باش که‌شایسته‌و
له‌ئاستی ئه‌و
هه‌موو
قوربانییانه‌بێت
که میللتی
کورد داوێتی .
به‌چوار ( 4 ) خاڵ
باسی بوواره‌کان
ده‌که‌ین له‌خواره‌وه
ووشه‌ی
کوردستان .. ! . وشه‌ی
کوردستان له‌دوو
ووشه‌ی
لێکدراوه‌وه
هاتووه (
کورد / ستان )
کورد ووشه‌یه‌کی
کوردی و ( kurd )
جیهانی یه و ( International ) له
ناوی میلله‌تی
کورده‌وه
هاتووه‌و
ناوه ( الاسم ) (
Name )
ووشه‌ی ستان
زۆربه‌ی
زۆری
زاناکانی
زمانه‌وانی ده‌ڵێن
ووشه‌یه‌کی
ئێرانییه‌و
وواتاکه‌ی
به‌شارو
نیشته‌جێبوون
و ووڵات دێت
به‌ڵام
ڕاووبۆچوونی
من جیاوازه
له‌سه‌ر ئه‌و
بابه‌ته
چونکه به
ئێرانی یان
به‌فارسی ده‌ڵێن
ئوستان نه‌ک
ستان . ووشه‌ی
ستان ( stan ) پێم
وایه
جیهانی یه‌و
نزیکه له
ناوی سیتی ( city )
ئینگلیزی و ( stan ) ی
ئه‌وروپی و
به‌تایبه‌ت
زمانی سویدی
که‌به‌شارو
جێنشینی
ئاده‌میزاد
ده‌ڵێن ستان .
یه‌که‌م که‌س
که ووشه‌ی (
کوردستان ) ی
به‌کارهێناوه
( سلطان
سانجار ) ی
پادشای
کوردان بووه
له‌سه‌رده‌می
سه‌ده‌ی
دووانزه ( 12 )
دا . به‌شێوه‌یه‌کی
زانستی و
ووێژه‌یی
ناوی ووشه‌ی
لێکدراوی
کوردستان له‌وواتای
ووڵاتی
کوردانه‌وه
سه‌رچاوه
ده‌گرێت و به‌کارهێنانی
ووشه‌ی
کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ نۆ سه‌ده
پێش ئێستا ( 900
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
) . هه‌ندێک له
دامه‌زرێنه‌ران
و پێشه‌واو
سه‌رکرده‌کانی
بزاڤی
ڕزگاریخوازی
گه‌لی کورد
به‌رامبه‌ر
دووژمنانی
سه‌رسه‌خت و
ناحاڵی وه‌کو
: ئینگلیزی ئه‌وکات
و عێراق و
ئێران و
تورکیا‌و
سوریا له‌سه‌رده‌می
جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌مه‌وه
هه‌تا ئێستا (
1912/ 2008 ) ئه‌م پیاوه
ناودارانه
بوون ( عه‌بدولقادر
شه‌مزینانی
، شێخ سه‌عیدی
پیران ، شێخ
عوبه‌یدوڵای
نه‌هری ، شێخ
ئه‌حمه‌دی
بارزان ،
قازی موحه‌مه‌د
، دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی
قاسملوو ،
دکتۆر سادقی
شه‌ره‌فکه‌ندی
، شێخ مه‌حمودی
حه‌فید ، مه‌لا
مسته‌فای
بارزان ،
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
، مام جه‌لال
، مه‌سعود
بارزانی ) . چوار خاڵ
به‌کورتی له‌ده‌رفه‌ته‌کانی
ڕزگاربوونمان
که‌له‌کیسمان
چووه : 1/ له‌کاتی
جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌مدا
( 1912 / 1914 ) تورک له‌گه‌ڵ
یۆنانستان و
ئینگلیزدا
له‌گه‌رمه‌ی
شه‌ڕدا ده‌بن
و توورک شڕو
ووڕو ڕسوواو
زۆر لاواز ده‌بن
له‌شه‌ڕه‌که‌دا
له‌وکاته‌دا
په‌یمانی
سیڤه‌ریش له‌ئارادا
ده‌بێت ، به (
عه‌بدولقادری
شه‌مزینانی )
ده‌ڵێن فرسه‌ته‌و
ده‌ووڵه‌تی
کوردی ڕابگه‌یه‌نه
توورک
حاڵیان شڕه‌و
وێرانن ئه‌ویش
له‌وه‌ڵامدا
ده‌ڵێت :
توورکه‌کان
موسوڵمانن
ده‌بێت
پشتیان بگرم
و به‌رامبه‌ر
دووژمنی
ئیسلام بجه‌نگم
و ( جهاد ) بکه‌م
. مه‌به‌ستی
شه‌مزینانی
ئه‌وه بووه
که‌توورکه‌کان
موسوڵمان و
یۆنانییه‌کان
و ئینگلیزه‌کان
کافرن .
2/ ساڵی ( 1991 ) گه‌وره‌ترین
ڕاپه‌ڕینی
جه‌ماوه‌ری
له‌باشووری
کوردستان به‌رپابوو
دوواجاریش
ساڵی ( 2003 ) هه‌موو
عێراق
ئازادکرا له‌ده‌ستی
به‌عسییه‌کان
هه‌ردووجاره‌که‌ش
به‌یارمه‌تی
جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازی
کورد‌و
ووڵاتی ئه‌مریکا
بوو . ئه‌وه‌ی
شایانی باسه
دووجار که‌رکوک
ڕزگارکرا به‌شاری
خانه‌قییه‌وه
له‌سه‌رده‌ستی
پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان (
عاره‌به‌کانی
که‌رکوک و
خانه‌قی هه‌موو
له‌ترساندا
ڕایان کرد ) که‌چی
هه‌ردووجاره‌که
سه‌رکرده‌کانی
کورد خۆیان
که‌رکوکیان
چۆڵ کرده‌وه‌و
فه‌رموویان
له‌عاره‌به‌کان
کرد‌و پێیان
ده‌ووتن ( برا
عاره‌به ڕه‌سه‌نه‌کان
) . کوردستانی
باشوور 12 ساڵ
ئازاد‌و دوور
له‌ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند بوو (
1991 / 2003 ) به‌پشتی
ئه‌مریکا
سڵی له‌دووژمنان
نه‌ده‌کرده‌وه
ئه‌گه‌ر
بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی
بدایه که‌سێک
نه‌بوو بڵێت
به‌ری چاوت
کلی پێوه‌یه
چونکه ئه‌مریکا
له‌ناوچه‌که‌دابوو
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیی به‌رگری
له‌کورد ده‌کرد
. دووای
ڕزگارکردنی
دووجار شاری
که‌رکوک له (1991
/ 2003 ) دا و خۆمان
به‌جێمان
هێشت سه‌رانی
کورد ده‌یانه‌وێت
به بابه‌تی ( 140
) و به‌خێری
عاره‌ب و ده‌ستورو
ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند که‌رکوک
بده‌نه‌وه
به‌کورد .. ده‌بێت
له‌وه
دڵنیاببین
که‌ئازادی و
خاک و ماف و
ژیان ده‌سه‌نرێت
وه‌لێ
نادرێت .
زیاتر له‌هه‌شتا
( 80 ) ساڵ خه‌بات
و کوردایه‌تی
که‌چی زۆر
لاوازین له‌کاری
ڕامیاری و هه‌میشه‌ش
له‌دووای ڕه‌نج
و تێکۆشان و
ماندوبوونی
زۆر ماف و
چاره‌نووسمان
به‌فیڕۆ
دراوه . 3/ ساڵی ( 1979 ) له‌کاتی
ڕووخاندنی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
ڕه‌زا شای
ئێران و
هاتنی خومه‌ینی
له‌فه‌ره‌نساوه
بۆ ئێران بێ
ده‌ووڵه‌تی
و بێ یاسایی و
بێ ده‌سه‌ڵاتی
له‌ئارادا
هه‌بوو ده‌توانرا
هه‌موو
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
بخرێته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی
کورد خۆیه‌وه
به‌ڵام له‌به‌ر
ناکۆکی و
ناته‌بایی و
به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی
پارت و سه‌رکرده‌کان
نه‌کرا 4/ له‌کاتی
جه‌نگی
ئێران و
عێراقدا ( 1980/1988 )
بۆماوه‌ی هه‌شت
ساڵ هه‌ردوو
دووژمنی
کورد له‌یه‌ک
ئاڵابوون و
له‌باری
ئابووری و سه‌ربازییه‌وه
لاوازبوون
که‌چی کورد
به‌ره‌یه‌کی
کوردستانی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
پارته
کوردییه‌کانی
هه‌رچوارپارچه‌که‌ی
پێک نه‌هێناو
تاووتوێی
باره
ڕامیاری یه‌که
بکه‌ن له‌ناوچه‌که‌داو
سوودی لێوه‌رگرن
. ئه‌وه‌ی
که‌ماوه
بیڵێم ئه‌وه‌یه
چۆن میلله‌تی
کوردی
باشوور
متمانه‌یان
به‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردی نی یه
ئاواش ده‌سه‌ڵاتی
کوردی
متمانه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند نه‌بێت
چونکه ئه‌و
ئه‌مڕۆ ده‌مانخه‌ڵه‌تێنێت
و له‌جیاتی
بابه‌تی ( 140 )
بابه‌تی
پڕۆژه
یاسای ژماره
( 24 ) مان بۆ ئه‌خوێنێته‌وه
..!. سبه‌ینێ که‌به‌هێزتربوو
له‌سه‌دام
خراپترمان
به‌سه‌رده‌هێنێت
. ئه‌و بێ
متمانه‌یی و
ناڕه‌زایه‌تی
یه‌ی میلله‌ت
له‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردی هه‌یه‌تی
له‌خۆپیشاندانه‌کان
و ده‌نگ نه‌دانه‌کاندا
ده‌رده‌که‌وێت
به‌تایبه‌ت
خۆپیشاندانی
سلێمانی و
ناوچه‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی
یه‌کێتیدا
زۆره له‌و
ئامار‌و ده‌نگدانانه‌ی
کوردستان که‌ڕێژه‌یه‌کی
زۆرکه‌مه‌و
بێ هیوایی یه‌کی
ته‌واو ده‌به‌خشێت
به‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی
عێراقدا ئه‌م
ژمارانه‌یه
: آ/ سلێمانی
( 61% ) به‌شداری
ده‌نگدان
ناکه‌ن . ب/
زاخۆ له ( 10000 ) که‌س
( 1000 ) که‌س ده‌نگی
داووه . ج/
قه‌زای
دوکان له ( 60000 )
که‌س ( 500 ) که‌س
ده‌نگی
داووه . د/
خانه‌قی (
خانه‌قین ) له (
50000 ) که‌س ( 1500 ) که‌س
ده‌نگی
داووه . مخابن
دووای ( 17 ) ساڵ
ئازادی و
دوور له سه‌ده‌ڵاتی
داگیرکه‌ری
به‌عس له‌باشووری
کوردستاندا
خه‌ونی کوردی
ئازادیخواز بوو
به‌ڵام بێبه‌ش
له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کان
و هه‌ژاری و
نایه‌کسانی
و .. هتد هه‌ر ئه‌وهۆیانه‌ش
بوو هانی خه‌ڵکی
داووه که‌متمانه‌یان
به‌ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان نه‌بێت
. هیوادارین
سه‌رکرده‌کانی
کورد چاوتان
له‌هه‌ژارانی
کوردستان
بێت چونکه
ئه‌وان
ئێووه‌یان
گه‌یانده
ئه‌م ئاسته .
هیواخوازم
سه‌رکرده‌کانی
کورد بڕوا‌و
متمانه‌یان
به‌ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ند نه‌بێت
به‌ڵکو
متمانه‌یان
به‌میلله‌تی
خۆیان هه‌بێت
و هه‌موو
کارێک بکه‌ن
بۆ خه‌ڵکی
خۆیان . حه‌مید
عه‌زیز / 2008 Hamid773@hotmail.com |
|