نامه‌یه‌کی
سه‌رئاوه‌ڵه
بۆ به‌رێز سه‌رۆکی
پارلمانی
کوردستان
به‌رێز کاک
عه‌دنان!
له کۆری
ماته‌مینی مه‌رگی
خومه‌ینی دا
که‌که‌س
نازانێت بۆ و
له‌به‌رچی له
باشووری کوردستان
دا گیرا و هه‌ڵبه‌ت
ئه‌بێت چاوه‌روانی
هی ئه‌تاتورک
و حافزئه‌سه‌د
و له داهاتوشدا
هی سه‌دامیش
بین،(له‌به‌ر
ڕاگرتنی دڵی
به‌ره‌ی ته‌وافق)
به‌داخه‌وه به‌رێزتان
به‌شداری
چالاکانه‌تان
له‌خۆ نواند.
و هه‌روه‌ک له
ناو به‌رپرسانی
هه‌ریمدا
باوه جه‌نابیشتان
له ئاستی
خزمه‌ته‌کانی
کۆماری
اسلامی ده‌رهه‌ق
نه‌ته‌وه‌ی
کورد،
پیزانین و ئه‌مه‌ک
ناسیتان
دووپات و چه‌ندپات
کرده‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه
هه‌ر له‌لایه‌ن
شه‌خسی خۆتان
و یان حیزبه‌که‌تانه‌وه
بوایه قسه‌یه‌کم
نه‌بوو. به‌ڵام
کاتێک به‌ناوی
نه‌ته‌وه‌ی
کورده‌وه
سوپاسیان لێ
ئه‌کرێت،
برینی سه‌دان
هه‌زاری وه‌ک
من ئه‌کلێته‌وه،
راسته من
نوێنه‌ری ئه‌وان
نیم، به‌ڵام ئه‌وه
به‌مافی خۆمی
ئه‌زانم وه‌ک
تاکێکی کورد
که خۆشه‌ویسترین
که‌سم به ده‌ست
ئه‌م رژێمه
له خوێن گه‌وزاوه،
به‌ره‌نگاری
قسه‌کانتان
بم.
حه‌تمه‌ن ئه‌فه‌رموون
که ئه‌وان له
ڕۆژانی ره‌شی
کۆڕه‌ودا
پشتیوانمان
بوون و مه‌رزه‌کانیان
بۆکردینه‌وه.
جه‌نابتان له
من باشتر ئه‌زانن
و ئاشکرایه
که جمهوری
اسلامی، خۆی یه‌کیک
له فاکته‌ره‌پێکهێنه‌ره‌کانی
کۆڕه‌وه‌که
بوو. ئه‌وانیش
هه‌روه‌ک
رژێمی حه‌مه‌ره‌زاشا
به‌دوای ئه‌وه‌دابوون
که به
فیداکردنی خه‌ڵکی
کورد و وێران
کردنی ژینگه‌ی
کوردستان، په‌یماننامه‌یه‌کی
تری الجزایر
مۆر بکه‌ن.
سوپای پاسداران
شان به‌شانی
هێزی پێشمه‌رگه
له
کوردستاندا
خه‌ریکی
چالاکی
نیزامی بوون. موحسن
ره‌زایی فه‌رمانده‌ی
ئه‌وده‌می
سوپای
پاسداران به‌جلی
پێشمه‌رگه‌وه
هه‌رتاو ناتاوێک
له‌ناو سه‌نگه‌ریکه‌وه
و له سه‌ر
کێوه‌کانی ده‌وروبه‌ری
هه‌ڵه‌بجه‌وه
گوزاریشی سه‌رکه‌وتنی
سوپای اسلامی
له سه‌ر شاشه‌ی
ته‌له‌ویزیۆنه‌کانه‌وه
بۆ بڵاو ئه‌کردینه‌وه.
به‌شێک له
بۆمبارانی
شیمیایی
رژێمی به‌عس
به‌هۆی به‌شداری
راسته‌وخۆی
رژێمی ایران
له‌م شه‌ره‌دابوو.
که‌وابوو ئه‌بێت
له رژێمی شاش
که له ساڵی 1975
دا، دوای
شکاندنی
پشتمان، مه‌رزه‌کانی
بۆ کردینه‌وه
قه‌دردانی بکرێت.
کردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌کان
له‌به‌ر چاوی
ره‌شی کورد نه‌بوو،
به‌ڵکوو جه‌مهوری
اسلامی ئه‌یویست
له هه‌لوومه‌رجی
نێونه‌ته‌وه‌یی
که بۆ
پشتیوانی له
ئاواره‌کان
هاتبوه‌کایه‌وه
که‌ڵکی مادی و
مه‌عنه‌وی وه‌ربگرێت
و روخسارێکی
ئینسانی به
خۆی ببه‌خشێت
و به‌شداری
خۆی له شه‌ری
شیمیایی به‌دژی
کورد بشارێته‌وه‌و
هه‌مووتاوانه‌کان
بخاته ئه‌ستۆی
رژێمی به‌عسه‌وه،
له له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ئه‌یزانی
به‌ستنی مه‌رزه‌کان
له‌وکات و
ساته‌دا ئه‌بێته
هۆی په‌نگ
خواردنه‌وه‌ی
قین وتوڕه‌یی
و ڕێخۆشکه‌ر
بۆ هه‌ستانی
جه‌ماوه‌ر له
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. که‌وابوو
سوپاسی چی وپێزانین
بۆ؟
به‌رێز سه‌رۆکی
پارلمانی
کوردستان! ئه‌گه‌ر
له‌م به‌ینه‌دا
قه‌راره
سوپاسێک
بکرێت، ئه‌بێت
ئاراسته‌ی
هاونیشتیمانیانت
له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
بێت، که به‌روح
وگیانه‌وه خوشکوبراکانیان
له
ئامێزگرت، نه‌ک
له‌وانه‌ی که
وا حوکمی
جیهادیان به‌سه‌ردا
سه‌پاندن. به‌داخه‌وه
ئه‌بێ بڵێم ئه‌مه
ڕێک ئه‌چێته
ناو خانه‌ی ئه‌مه‌ک
نه‌ناسیه‌وه.
ئه‌فه‌رمویت
ئێمه
جیرانین له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌رێمی کوردستان
ئه‌بێت
معادلاتی
دیپلۆماسی
رابگیرێت؟ به‌ڵێ
ئه‌مه ڕاسته،
که‌س له گه‌ڵیدادژنیه،
به‌وشه‌رته‌ی
که یه‌ک له‌یه‌نه
نه‌بێت و نه‌بێته
هۆی
فیداکردنی هه‌موو
به‌هایه‌ک و
له‌بیرچوونه‌وه‌ی
پرینسیبه‌کان.
ئه‌گه‌ر جه‌نابتان
ده‌سه‌ڵاتی
به‌رگری کردن
له پێکهاتنی
مه‌راسمی له م
چه‌شنه‌تان
له باشووری کوردستاندا
نیه، خۆ ئه‌تان
توانی وه‌ک به‌رپرسانی
دیکه‌ی هه‌رێم
که بیانویان بۆدیدارنه‌کردن
له گه‌ڵ
نوێنه‌رانی
کوردی
باکووری
کوردستان دا
هێنایه‌وه،
ئیوه‌ش هه‌ر
به‌وچه‌شنه
خۆتان
بپاراستبایه‌ت،
یان ته‌نانه‌ت
لانی که‌م
وتارتان نه‌خوێندبایه‌ته‌وه.
برواتان هه‌بێت
رژێمی جمهوری
اسلامی وه‌ک
رێبه‌رانی
کورد نین که
به‌که‌مترین
له‌یه‌نی شته‌کان
رازی بن. ئه‌گه‌ر
سنورێکیان بۆ
دیاری نه‌که‌ن
ساڵی داهاتوو
له‌م رۆژه‌دا
جگه له
ئۆرگانیزه‌کردنی
پێشره‌فته‌ترین
سیسته‌می جاسوسی
له
کوردستاندا
له گه‌ڵ
خۆیان زنجیر
دیننوو داوای
سینه‌زه‌نیشتان
لی ئه‌که‌ن.
به‌رێز سه‌رۆکی
پارلمانی
کوردستان! ئه‌گه‌ر
خزمه‌ته‌کانی
جمهوری
اسلامی له
رێگای جووندووڵاوه
له‌هه‌ورامان
و بیاره‌وه
که پۆل پۆل
سه‌ری لاوه‌کانمانیان
ئه‌بڕی، کۆن
بووه‌وله‌بیرنه‌ماوه،
خۆ ئه‌تان
توانی له‌ساڵۆنی
گرتنی ماته‌مینی
خومه‌ینی یه‌وه،
له‌کاتی
ووتارخوێندنه‌وه‌که‌تاندا،
بۆ چرکه‌ساتێک
بێده‌نگیتان رابگرتبایه
هه‌تا ده‌نگی
نه‌پساوه‌ی
زرمه‌وشریخه‌ی
تۆپه‌کانی
جمهوری
اسلامی له‌بناری
قه‌ندیله‌وه
بێته
گوێتان، که‌چۆن
ژیان وژینگه‌ی
کوردستان له‌ناو
هه‌رێمی ژێرده‌سه‌ڵاتاندا
له‌گه‌ڵ
خاکوخوێن
وئاگردا تێکه‌ڵ
ئه‌که‌ن و به‌ئاسمانیائه‌به‌ن.
رونی ناکه‌نه‌وه
ئه‌م دیپڵۆماسیه
له‌خزمه‌ت چ
به‌شێک له کوردستاندایه.
به‌رێزه‌وه
جه‌عفه‌ر
تیکان ته‌په
2008-06-04