چاوپێکه‌وتنی
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پ.س.ک له‌گه‌ڵ
کاک ئه‌میری
قازی سکرتێری گشتی
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
به‌ڕێز کاک
ئه‌میر ! له‌گه‌ڵ
ڕێز و سڵاوی
سه‌ربه‌خۆیی
سوپاستان ده‌که‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی
کاتتان
پێداین بۆ ئه‌م
چاوپێکه‌وتنه
. چه‌نه
پرسیارێکمان
ئاماده
کردوه پێشــــــکه‌شتانی
ده‌که‌ین به
هیــواین و‌ڵامیان
بده‌یته‌وه
تا خوێنه‌رانی
به‌ڕێز
بتوانن باشتر
له‌گه‌ڵ
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان و
بۆچونه‌کانی
ئاشنا ببن.
پرسیاره‌کانمان
له باشووری
کوردستان وه
ده‌ست پێده‌که‌ین.
پرسیار/گۆڕانکاریه‌کانی
ئێستای
کوردستان له
باری سیاسی
،کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابوری چۆن
دێته به‌رچاوتان
له‌به‌راورد
کردن له‌گه‌ڵ
ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی
به‌عس، چونکه
جه‌نابتان هه‌م
له ده‌ورانی
شۆڕشێ
بارزانی ،هه‌م
له کاتی ده‌سه‌ڵاتی
حکومه‌تی سه‌دام
و هه‌م له
کاتی ده‌سه‌ڵاتی
کورد دا،
باشووری
کوردستانتان
دیوه و لێی
ژیاون ؟
وڵام....گۆڕانکاریه‌کانی
ئێستاکه‌ی
باشوری
کوردستان، له
هیــچ بارێکه‌وه
به‌تایبه‌تی
له ڕوانگه‌ی
سیــاسی بۆ
پێکگــرتن ده‌گه‌ڵ
زه‌مــانی ده‌ســه‌ڵاتی
ڕژیــمی پێشــوی
ئێراق ناشێ.
کوردستان ،
به پێچــه‌وانه‌ی
ئه‌وزه‌مــان،
وڵاتێکی
داگیرکراوی
ژێر چه‌پۆکه
بوو که له
بن ده‌ستــی
رژیمێــکی بێ
بــه‌زه و دیــکتاتــۆردا
ده‌ینــاڵاند
،خه‌ڵــک و
خاکــی له ژێــر
بێڕه‌حمیــه‌کی
که‌م وێنه
،قه‌تیسی
زیندانێـکی
گه‌ره و ساکه‌ده‌شتی
وێرانه بوو،
ئێستا ئازاده
،سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
شــومی به سه‌ره‌وه
نـه‌ماوه و
خۆی له
ناوخۆی وڵاتی
ئێراق دا،سـه‌ربـه‌خـۆیــه
و له ئازادیــدا
نـه‌فـه‌س ده‌کێشێ
به شێــوه‌یـه‌ک
که ئه‌گــه‌ر
هاتبا و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کوردستــان
بیویستبا و ده‌ره‌تانی
ڕزگاری یه‌کجاری
له‌وێ ڕه‌چاو
و گونجاو بایه،
ئێستاکه
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات
و ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ ده‌بووین.
سه‌ره‌ڕای ئــه‌وه‌ش
و ده‌گــه‌ڵ ئــه‌و
ئازاد بــونــه‌ش
خاوه‌نی
پاڕلمــان و حــکومـه‌تێــکی
نـاوخۆیــی
،پــه‌ره‌گــرتویی
و سـه‌قـامگیــربوونی
گوڕانکــاریـکی
پتــه‌وی سیــاسی
و هاوشان ده‌گه‌ڵ
ده‌رفــه‌تی
گـه‌وره‌ی پێــکهاتووی
پازده بیست
ساڵی ڕابــردوو،مـاوێتــی
جــارێ هـه‌ر
له داره‌داره‌دایه.
ئــه‌وه‌ش
خۆی به گشته
هۆکار و سه‌ربه‌وانه‌وه
گرێدراوه که
له هه‌موان
گرینگتر
دواکه‌وتویی
کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری
ئێمه‌یه،تا
ئه‌و جێیه که
پێوه‌ندی
دایه که
ئاست کــێشه
ئابووریه‌کـان،
به باوه‌ڕ و
به هه‌ڵسه‌نگاندنی
من هه‌رچه‌ند
پسپۆڕی ئه‌و
به‌شه نیم،
ئابووری
کوردستــان ســه‌ره‌ڕای
بــڕانــه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
داگیـــرکاری
پێشـوی وڵاتی
ئێراق و
ئازادیه‌کی
ته‌واو له‌م
ڕو‌انگه‌یه‌وه
،ئابووری باشــوری
کوردستان گه‌شه
و نــه‌شه‌ی
پێــویستی پێــوه
دیار نیــه تــه‌نانه‌ت
وه‌ک ده‌پــرسی
ئه‌گـه‌ر له‌گه‌ڵ
هه‌ل و مــه‌جـالی
تایبــه‌تی
ده‌ورانی شــۆڕشی
ئه‌یلولــیش
پێــکی بگــرین
،ســه‌ره‌ڕای
فــه‌رق و جیــاوازیــه‌کی
زۆری زه‌مـه‌نیش
،پێشــڕه‌فت
لـه‌و باره‌وه
به‌رچاو نایه
. ئه‌من ده‌ورانی
شۆڕشی ئه‌یلول
یان وه‌ک جه‌نابت
ده‌پــرسی زه‌مــانی
بارزانی
کوردستــانی
باشور به
گشتی له ژێــر
ئاگــری به‌رگــری
و شــه‌ڕێکی نـابـه‌رابـه‌ر
دا بــوو ده‌گــه‌ڵ
ده‌ســه‌ڵاتــی
به‌تاقـــه‌تی
حکومه‌تی
ئێراق یان
حکومه‌تی به‌عس
که‌چی هه‌وڵ و
کۆشش بۆ گه‌شه
و نه‌شــه‌ی
به‌رو بۆی کشت
و کاڵ که ته‌نیا
سه‌رچاوه‌ی
ساغ و سه‌لیم
بوو بۆ به‌ره‌و
پێش چوونی
ئابــووری وڵات
و ژیانی کۆمه‌ڵگــای
شــه‌ڕ و شــۆڕ
لێــدراوی
باشوور ، له
هه‌موو ئاستی
ژیان و له
گشت هه‌ل و مه‌جالی
نالـه‌بـار
دا ، به‌رچــاو
و ڕه‌چاو بوو
به شه‌و و به‌ڕۆژ
که‌چی به‌داخه‌وه
ئێستا وا نیه.
ڕاسته کۆمه‌ڵگــای
ئێستای
باشووری
کوردستان
کورد گوته‌نی
ده‌ستی ده‌گاته
ده‌می تا ڕاده‌یــه‌ک
له هــه‌بـوون
و له ڕه‌فــاه‌دایه
به‌ڵام له
ڕاستیــدا
کۆمه‌ڵگــایــه‌که
که که‌متـر
گه‌شــه و نه‌شــه‌ی
به‌رهه‌م هێنــانی
پێــوه
دیاره. بــه‌داخــه‌وه
زیاتــر کۆمـه‌ڵگــایــه‌کــه
ده‌سته‌وه‌ستــان
و چاو له به‌روبوی
وڵاتانی هاوســایی
نه‌یار و مه‌یدانی
وردکر‌دنه‌وه‌ی
حاسڵ و که‌لوپــه‌لی
ئه‌م و ئه‌و .
نه زه‌وق و شــه‌وقی
کار و به‌رهه‌م
هێنان
نه پلان و
پڕۆژه‌ی دیار
بۆ چاره‌سه‌ری
ئه‌م نه‌خۆشیه.
پرسیار/هه‌لومه‌رجه‌کانی
ڕاگه‌یاندنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردی له
باشووری
کوردستان چۆن
ده‌بینن ؟
وڵام....به
باوه‌ڕی من زه‌مینه‌ی
ڕاگه‌یاندنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کوردی له
باشووری
کوردستان له‌باره،
چونــکه
ویست و خواستی
زۆربــه‌ی هه‌ره
زۆری خه‌ڵکی
کوردستانه
له‌و به‌شه.
من به‌و ویست
و خواسته ده‌ڵێــم
زه‌مینه‌ی له‌بار
و هه‌ل و مه‌رجی
گونجاو. جیــا
له ویست و
خواستــه
گشتتیــه
،به کرده‌وه
وه‌ک ده‌کــوتــرێ
له شه‌قامی
کوردی‌دا، هیــچ
باوه‌رڕ و قه‌ناعـه‌تێــکی
گشتــی،سه‌ره‌ڕای
هه‌وڵ و ته‌قـه‌لایه‌کی
زۆری ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کوردی
گۆیا بۆ بنیــاتنــانه‌وه‌ی
ئێراقێــکی
نوێی فیــدراڵی
، له‌هیچ
ئاستێــکدا
پێک نه‌هاتوه.
چی له‌مه‌ڕ
ئێراقێکی
نوێی فیدڕاڵی
و دیموکراتیک
و یه‌کگرتوو
و.......
ده‌کـوتـرێ
و ده‌کوترێتــه‌وه
،وه‌ک کۆششێــکی
بێ به‌رهــه‌م
و نه‌گونجـاو
له کۆمه‌ڵگا
دا لێــکده‌درێتــه‌وه
، ده‌نا له
ویــجدان و زه‌میــری
خه‌ڵــکی باشـووری
کوردستان ڕا ،
لانی هه‌ره
که‌می باوه‌ڕ
و ئیمــانی خه‌ڵــکی
بۆ ئه‌و ڕێــگایه‌ی
که ئێستــا
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کوردستــان
بۆ داخــوازیه
سیــاسیــه‌کان
ده‌رخــواردی
ده‌دا به سیــاســه‌تـــی
نـاڕاست و نه‌گونجــاو
،چــاوی لێ ده‌کرێ
و نیــگه‌رانی
و که‌س نه‌زانی
داهاتووی
کێشه‌ی
ڕزگاری وڵاتی
خستۆته هات و
نه‌هاته‌وه.
مخــابن ،له
ڕوانــگه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
سیــاسی
کوردیه‌وه
ویست و خواستی
هه‌راوی خه‌ڵـک
له‌وێ ، وه‌ک
هــه‌ل ومه‌رجی
گونجــاو بۆ
ڕاگه‌یاندنێــکی
ئه‌وتۆ نایـه‌تـه
حیسابه‌وه
.له ڕوانگه‌ی
ئه‌وانه‌وه
فاکتۆره ده‌ره‌کیه‌کان
زیاتر بایه‌خیان
پێ ده‌درێت.
پرسیار/دانووساندنی
ئامریکا له‌گه‌ڵ
ئێران له‌سه‌ر
ئاسایشی
عێراق تا چ
ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو
ده‌بێت. له
کاتێکدا بۆ هه‌موان
ئاشکرایه
بنیاتنه‌ر و
په‌ره پێده‌ری
تیرۆریزم له
دونیادا خودی
ئێرانه ؟
وڵام... وتـووێـژی
یه‌مـریــکا
و ئێــران له
ســه‌ر
ئاستــی
عێــراق ،له
مـه‌ســه‌لـه
هــه‌ره سه‌یره‌کانه.چونکه
هه‌ر به قسه‌ی
خۆی ئه‌مریکاییه‌کان
، ئێران ده‌ستیکی
زۆر باڵای هه‌یه
له وه‌زعی
نائارامی
عیراق.
کاربه‌ده‌ستانی
ئێران، له‌وانه
ڕه‌فسه‌نجانی
چه‌ندین جار
گــوتویه‌تی
و گـوتویه‌ته‌وه
که با بزانین
ئه‌مریــکا
که چــۆمی عێــراق
،چــۆن ده‌رده‌چیت
تا بیر له ده‌ریای
ئێران بــکاته‌وه،ئه‌و
وته به‌ناوبانــگه‌ی
ڕه‌فسـه‌نجانی
مانای یه‌وه‌یه
که ئێران ده‌ست
و پێی ئه‌مــریــکای
له عێــراقدا
خستوه‌ته
قاپیلکه
گویزه‌وه،تازه
ئێران
وایکردوه که
ئه‌مریکا له
به‌ر شه‌ڕ و
کێشه‌ی
ناوخۆیی له
عێراقدا ،نه‌په‌رژێته
هێرش و ده‌ست
له کاروباری
ئێران وه‌ردان
،نه‌زه‌ریه
و دکتورێنیک
که به‌ته‌واوی
سه‌رکه‌وتنی
پێوه دیاره
بۆ ئێران و
ئابروڕێژی بۆ
ئه‌مریکا.
ئه‌مــریــکا
که هاتبــو
به قسه‌ی خۆی
، دیمـوکراسی
و ئازادی بۆ
وڵاتانی
ژێرده‌سه‌ڵاتی
دواکه‌وتویی
و دیکتـاتۆری
بێنێ، ئێستــا
وای لێقــه‌وماوه
له سـه‌ر ئه‌مــن
و ئـاسـایــشی
ئێراق له
ئێران
بپاڕێته‌وه
که پێ له که‌وشی
ئه‌مریکا ده‌رکات.
هه‌ر چۆن و
به هه‌ر ڕاده‌یه‌ک
بێ، له‌و بـاوه‌ڕه‌دانیم
که له مه‌یدانی
وتووێژی ئه‌مریکا
و ئێران له
سه‌ر ئێراق
،ئه‌مریــکا
چ سه‌رکه‌وتنێـک
به‌ده‌ست
بێنی بێجگه
له شکست و پاشگه‌زبوونه‌وه
له‌و وه‌عد و
وه‌عیدانه
له له مــه‌ڕ
ئێــران و تیــرۆریــزمی
جیهــانگیـری
ڕژیمی ئێران و
به‌ربه‌ست
کردنی دیکتــاتۆری
و سه‌ره‌ڕۆیی
ئێــرانی ته‌حـویلی
دونیای ده‌دا.
ڕاستی ئه‌وه‌یه
که به‌شی هه‌ره
زۆری عێراق به
خه‌ڵک و وڵات
و ده‌سه‌ڵاته‌وه......چوه
ده‌گه‌روی نه‌هه‌نگی
ئێرانه‌وه و
هه‌روا به
هاسانی له گه‌روی
نایه‌ته‌ده‌ر،
به وتووێژ و
دانیشتن و
ئاشتی و ســه‌فــا.
نه عێراق له
گه‌رووی نه‌هه‌نگ
دێته‌ده‌ر و
نه ئه‌مریکاش
له‌و ڕێگه‌یه‌وه
بێجگه له په‌شیمانی
دواڕۆژ شتێکی
ده‌ست ده‌که‌وێ.
پرسیار/
به‌نیسبه‌ت
جێبه‌جێ
کردنی ماده‌ی
140 له یاسای
بنه‌ڕه‌تی
عێراق له کات
و شوێنی خۆیدا
، له‌و سه‌فه‌ره‌ی
دواییدا هیچ
پێشکه‌وتنێکی
به‌رچاو و
دڵخۆشکه‌رتان
به‌دی کرد ؟
وڵام... نه‌خیر
بۆ جێبــه‌جێ
کــردنی ماده‌ی
140ی یاسای بنــه‌ڕه‌تی
عێـراق ئه‌ویش
له کات و زه‌مانی
خۆیدا ، هیچ
پێشــکه‌وتنێک
به‌دی ناکرێ.
کاتی
دیاریکراو بۆ
جێبه‌جێ
بوونی ماده‌ی
140 ئێستا ئیـدی
چی وای نه‌ماوه
که پێێ
بگوترێ ماوه
و موده‌ت ،ئه‌وه
له کاتێــکدایه
که تا ئێستــا
هیــچ هه‌نــگاوێک
بۆ ئه‌و گشته
هه‌نگاوه که
له به‌رده‌می
جێبــه‌جێ کــردنی
ماده قانونیــه‌که‌دا
هه‌یه هه‌ڵنــه‌گیــراوه.
جاچــۆن له
مانــگ و دوو
مانگی داهــاتوودا
هــه‌مــووی
ئه‌و گیــروگرفتــانه
له سه‌ر ڕێی
ئه‌و مــاده
مــه‌زڵــومـه‌دا
وه‌لاده‌که‌وێ؟.
نه‌خیــر ،
به‌کــرده‌وه
ئیمــکانی
جێبــه‌جێ کردنی
نیــه. خۆ هه‌ر
له پایه و
بنه‌وانیشدا
ڕوون نیــه
کێ ده‌بێ بـه‌رپـرسی
هه‌نــگاوێکی
ئه‌وتۆ گرینگ
و جیدی بێ . ئه‌گه‌ر
ده‌بێ حــکومه‌تی
ئێــراق ئه‌و
کاره ڕاپــه‌ڕێــنێ،
عێــراق خۆی
هیــچ حکومه‌تێکی
نیه، ئه‌وه‌ی
هه‌شه و به‌زۆر
و هه‌ر وا به
که‌ڵه‌گایی
نێوی حکومه‌تی
لێنراوه ، هه‌ر
خه‌ریکی دزی و
فزین و ناشــوێــرن
ســه‌ر له کـون
ده‌ربێنن له
ترسی
تیرۆریسته‌کانی
خۆیان و ئێران
و قاعیده.خــۆ
ئـه‌گـه‌ر مه‌به‌ست
ئه‌وه بێ که
ده‌بوو ده‌ســه‌ڵاتی
سیــاسی
کوردستــان
ئه‌و ئه‌رکه
بـه‌ڕێــوه
ببا و لێی ببێ
به ســاحێب ،
به‌کــرده‌وه
بێجــگه له
هێنــدێـک قســه‌ی
چــه‌وری
جارجاره هیــچ
هـه‌نــگاوێــکی
دیــکه‌ی
وایان نــه‌ناوه
که پیاو پێی
بڵێ کار و
کرده‌وه، خۆ
ئــه‌گه‌ر ئه‌و
ده‌زگا کــوردیه
باوه‌ڕی به‌وه
هـه‌بـا که
ماده‌ی 140 له
کات و زه‌مــانی
خــۆیــدا
جێبــه‌جێ
ببێ نه‌ده‌چــوونـه
ژێــر بـاری ئــه‌وه‌وه
کـه خـاک و شــاری
وڵاته‌که‌یان
له ڕێگای ڕیــفڕانــدۆم
و هه‌مه‌پرسیــوه
چــاره‌نــووسی
دیاری بـکرێ.
کورت و موختــــه‌ســه‌ر
، له روی مــاده‌ی
140 و مــــه‌ســه‌لــه
گشتـــه سیــاسیــه
چـــاره‌نــووس
سازه‌کانه‌وه
له باشوور ،
نادیاریه‌کی
ته‌واو به‌ر
چاو ده‌که‌وێ.
پرسیار/شه‌ڕه
زه‌ڕنگه‌ری
شێعه و سونه
له ئێستای
حکومه‌تی
عێراق و کشانه‌وه‌ی
پاڕلمانتار و
وه‌زیره
سوننه‌کان و
ده‌نگۆی ئه‌وه
که جه‌عفه‌ری
ده‌یهه‌وی به
ستاندنه‌وه‌ی
پۆستی سه‌رۆک
کۆمار له
کورده‌کان و
دانی ئه‌و
پۆسته به
سونه بۆ ڕازی
کردنیان چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.چونکه
له
ڕابووردودا
هه‌میشه
کورد بوه‌ته
ته‌سحیه‌ی
ڕێگای
ئاشتبوونه‌وه‌ی
شێعه و
سوننه.
وڵام... شــه‌ڕ
و کێشــه‌ی
سوننــه و
شێعــه له
ئیسلامدا
،تاریخ و
مێژویه‌کی
کۆنی هه‌یه دیارده‌یــه‌کی
تازه نیــه
و هــه‌روا به
هاسـانیش جێبــه‌جێ
نابێ و نـابڕێتــه‌وه
، وه‌ک ده‌زانین
جه‌عفـه‌ری
ڕێبه‌رایه‌تی
*ده‌عوه*ی به‌ده‌سته‌وه‌یه
و شێعه مه‌زهه‌بێکی
وشیار و زیــره‌که
جاری پێشــو
که ئه‌مــریــکاییــه‌کان
له پۆستــی سـه‌رۆک
وه‌زیــرانی
عێـــراق لایــانبــرد
،لـه ســــــه‌ر
داوا و پێـــداگــری
ده‌ســــه‌ڵاتی
سیــــاسی
کوردستـــــــان
بــوو بــۆ ئه‌مریکاییه‌کان.
مالکی هاته
جێی که که‌سایه‌تی
دووهه‌می
ڕێکخراوی ده‌عوه‌یه
، جا هه‌ر چه‌ند
جه‌عفـــه‌ری
له پۆستی سه‌رۆک
وه‌زیرانی عێـــراق
وه‌لا که‌وتبوو
من گومانم له‌وه‌دا
نیـــه که هــه‌ر
ئه‌و بــریارده‌ره
نه‌ک مالــکی
هــاواڵی . وه‌ک
گــوترا جه‌عفـه‌ری
پیــاوێـــکی
زیره‌ک و شاره‌زایه
هه‌روه‌ک له‌بنــه‌وه‌بــڕیشـه
. هه‌ر ئه‌وه‌ی
که جه‌عفه‌ری
بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره
گوریسیــکی
گرینــگی به‌ده‌ستـه‌وه
بێ، پێشنیاری
ڕێگا چاره ده‌دا
به ئه‌مــریــکا
و سه‌فه‌ری
کوردستـانیشی
له‌و
دواییانه دا
هه‌ر له پێوه‌ندی
دا بوو له گه‌ڵ
پێشنیـــاره‌که‌ی
به ئــه‌مریـــکا
ولــه هــه‌وڵی
تــه‌واودا بــوو
کــه ســـه‌رۆکی
هـــه‌رێــــــمی
کوردستــــانیش
به به‌رنامه
و به نه‌خشه‌کانی
گۆیا بۆ بڕینه‌وه‌ی
تیرۆر و ڕازی
کردنی عه‌ره‌به
سوننــه‌کان
،ڕازی بـــکا.
جا ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
که به ڕواڵه‌ت
پێشنیــــاره‌که‌ی
بۆ ئه‌مریکا
تا پۆستی سه‌رۆک
کۆماری ئێراق
له کورد
بستێننــه‌وه
و بیــده‌ن به
عــه‌ره‌به
سوننه‌کان
،خۆشی بکه‌ن
به سه‌رۆک وه‌زیرانی
عێراق له‌جێگای
مالکی له به‌رانبه‌ردا
ئه‌ویشماده‌ی
140ی ده‌ستوری
ئێراق جێبــه‌جێ
بکا ، نه‌شی
کوتوه چۆن به‌کام
شێوه‌ی جێبــه‌جێ
ده‌کا ، به‌ڕواڵه‌ت
ســـه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ست نه‌هێناوه
به‌ڵام به‌ومانایه‌ش
نیه که به‌ته‌واوی
وه‌پاش گوێ
خراوه .
جه‌عفه‌ری
که له فیــکری
ئه‌وه‌دایه
سه‌رۆک
کۆماری عێراق
له کورد
بستێنێته‌و و
بیدا به
سوننه عه‌ره‌به‌کان
، به‌و مانایه
نیه که ده‌یهه‌وی
شیعه و سوننه
ئاشت بکاته‌وه
، ئه‌و
شۆربایه زۆر
له‌وه
داختره که
به فووی وی
ساردبێته‌وه
ئه‌وه‌ی هه‌ر
به مه‌به‌ستی
دوورڕاگری
کورد له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی عێراق
ئه‌نجام داوه
، ته‌عبیر و
ته‌فسیرێکه
له دڵ و ده‌رونــی
جه‌عفــه‌ری
بــه‌رانبـــه‌ر
به کێشــــه‌ی
کــورد که‌چێ
ده‌ســــه‌ڵاتی
سیاسی کوردستــان
هــه‌م له هه‌ولێــــر
و هــه‌م له
سلێمـــانی چ
نــه‌مــا لـــــــه
ڕێز و ته‌شریفات
و پێــداهه‌ڵگــوتن
که بۆ سه‌فـــــه‌ری
ئه‌ودواییانه‌ی
جه‌عفه‌ری بۆ
کوردستان نه‌کرابێ
و نه‌کوترابێ.
پرسیار/ئه‌گه‌ری
هێرشێکی عه‌سکه‌ری
تورکیا بۆ
باشوری
کوردستان به
بیانووی شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ( پ ک ک)
چۆن ده‌بینیت
.پێتان وایه
ئامریکا
دروست کردنی
نائارامیه‌کی
تر له باشوری
کوردستان(عێراق)
به قازانجی
خۆی ده‌زانیت.
وڵام....مــن له‌و بــاوه‌ڕه‌دا
نیــم ترکیــه
به بیــانـووی
شــه‌ڕ له گــه‌ڵ
پ.ک.ک یا هــه‌ر
بڕووبیانوه‌کی
دیکه بوێرێ و
بتوانێ هێرش بکا
بۆ سه‌ر
کوردستان ، به
چه‌ند ده‌لیل.
یه‌که‌م.. هــه‌ر
هێــرشێک بۆ
سه‌ر باشــووری
کوردستــان
له حاڵ و وه‌زعی
ئێستــادا که
ئه‌مریکایی
له باشوری
کوردستــاندا
هه‌ن و پێگه‌یان
هه‌یه ، بۆ
ترکیه که
جیره‌خۆری ئه‌مریکایه
و یارمه‌تی
ساڵانه‌ی هه‌یه
، کره‌دوه‌یـه‌کی
ئه‌وتۆ زیاتر
وه ئاگرباز
ده‌چێت تا
کرده‌وه و
کاری کرده‌نی
. سه‌ره‌ڕای ئــه‌وه‌ش
که هه‌ر چه‌شنـه
بێمه‌نتقی و
لاڕێیه‌ک له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
مه‌ســه‌له‌ی
کـورد له ده‌وڵه‌تی
تورک چاوه‌ڕوان
کراوه به‌ڵام
مل به مله‌ی
ئامریکا نا.
دووه‌م... باشــوری
کوردستــان
بازاڕێــکی بـه‌رفــراوان
و ئاواڵــه‌یــه
بــۆ وردبــوونــه‌وه‌ی
زڕوزبڵی
ترکیه و ئێستــا
به سـه‌دان
شیرکه‌تی
ترکی له
کوردستاندا
کاران و خه‌ریکی
پــلان و پــڕۆژه‌ن
، بێجــگه له‌وه‌ش
کوردستــان
ده‌رووی مامه‌ڵــه
و ده‌رچونی
داهاتێکی گــه‌وره‌یــه
هــه‌م بۆ عێــراق
و هــه‌م له‌وپێشــڕا
بۆ وڵاتـانی
دیــکه‌ی عــه‌ره‌بی
، مـاوه‌ی
پازده‌ســـاڵی
ڕابـردوو بــه‌شــی
هــه‌ره
زۆری گــه‌شــه
و نــه‌شــه‌ی
ئابــووری
ترکیـــه له‌و
ده‌روه‌ڕایــه،
واز هێنــان
له‌و سووروســاته
بۆ ترکیــه
گرانتـــر له
هه‌بـوون و له‌وێبوونی
پ.ک.ک تــه‌واو
ده‌بێ، تازه
کێ ده‌ڵی ده‌وڵـه‌تی
ترک توانای شه‌ڕی
کوردی هه‌یه
هه‌م له
باکوور هــه‌م
له باشــوور
؟ بێــگومان
ترکیــه ئه‌وانه
لێــکده‌داته‌وه
ئه‌وی دیکه
هه‌ر هه‌ڕه‌شه
و گه‌فه.
پرسیار/
سه‌رکه‌وتنی
22 پاڕلمانتاری
کورد له
باکوری
کوردستان بۆ
پاڕلمانی
تورکیا له‌گه‌ڵ
ئه‌و هه‌مو که‌ندو
کۆسپه‌ی
خستبویانه
ڕێیان ،و
داوای دامه‌زرانی
ولایه‌تی
کوردستان له
تورکیا له
لایه‌ن ژنه
شۆڕشگێڕ و خه‌باتکاری
کورد له‌یلا
زانا وه چۆن
هه‌ڵه‌سه‌نگێنی.
وڵام.....ڕێ و
جێبوونه‌وه‌ی
نوێنه‌ره
کورده‌کان بۆ
پاڕلمانی
ترکیه له هه‌ڵبژاردنی
ئه‌و جاره‌دا
، بێــگومان ســه‌رکه‌وتنێــکی
گــه‌وره‌یه
بۆ باکـوری
کوردستان
چونکه سه‌ره‌ڕای
هـه‌مـه چه‌شنه
به‌رهه‌ڵست و
ته‌گه‌ره‌یه‌کی
حکومه‌تی
ترکیه دیسان
22 نوێنه‌ری
کورد وه‌ک ده‌ستــه
و گروپێــکی
یه‌کگــرتووی
کـورد سه‌رکــه‌وتنی
چوونه
پاڕلمانی
ترکیه‌یان وه‌ده‌ست
هێنــا . ئه‌وه
هـه‌ر خـۆی و
له جێی خۆیــدا
مزگێنی
داهاتوویـه‌کی
گه‌شترمان ده‌داتێ
له‌وێ.
به‌ڵام نابێ
له بیرمان
بچێ که ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه
ده‌بێ به عه‌قڵ
و شعورێکی سه‌لیم
و سیاسه‌تێکی
لێزانانه‌وه
ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ
بکرێت، تا بۆ
ئه‌و نوێنه‌رانه
له‌و ده‌وره‌یه‌دا
ئیمکــانی
ملمــلانه‌یه‌کی
سیــاسی و به
قازانج بگــونجێ.
له‌وانه‌یه
هه‌ڵه‌شه‌یی
زه‌ره‌ر بگه‌یه‌بێ.
له ئازایــه‌تی
، شــۆڕشگێــڕی
و خه‌باتکاری
*له‌یلا
زانا*دا که‌س
هیچ شک و
گومانێکی نیه
، له‌وانــه‌یـه
داوایه‌کی وه‌ک
ئــه‌وه‌ی که
ولایه‌تێـکی
کوردی بۆ
باکووری
کوردستان له
پاڕلمانی
ترکیه دا
بێته قسه‌وباس
، به‌ڵام
واباشه ڕێگا
بۆ زۆی ده‌سته‌ی
نوێنه‌ران به‌جێ
بێڵین به ســـه‌رفـــه‌تر
بێ، با ئه‌و
جاره *ئه‌حمه‌د
تورک*ده‌راوه‌که
تــــــاقی
بکاته‌وه.
پرسیار/
پێویستی به‌ره‌یـــــه‌ک
له ڕؤژهه‌ڵات
کوردستان له
ئێستادا تا چ
ڕاده‌یه‌که
، هۆی پێک نه‌هاتنی
ئه‌و به‌ره‌یه
چیه؟؟
وڵام.... مــه‌سه‌لــه‌ی
*به‌ره* و زه‌روره‌تی
به‌ره‌یه‌ک
بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ، له‌مێژه
دێ و ده‌چێ ، جـا
ســه‌ره‌ڕای
ئــه‌وه‌ش که
هــه‌موو
هــه‌ر به
پێویستی ده‌زانن
و به قسه ده‌ڵێــن
که ته‌نیـا
هه‌ر له
ڕێگای یه‌ک
بوون و یه‌کخه‌باتیه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر ڕژیم
له ئێران له‌تمــه
و سـه‌ده‌مــه‌یـه‌کی
لێ بکه‌وێ، که‌چی
جارێ هه‌ر له
چوارچێــوه‌ی
قسه‌و باس‌دا
ماوه‌ته‌وه.
بێــــــــگومان
له هۆیه هه‌ره
گرینـــــــگه‌کانی
سه‌ر ڕێــــــــگای
*به‌ره* یان یه‌کیه‌تیه‌کی
به‌کرده‌وه
به‌رانبـــــــه‌ر
به ده‌سه‌ڵاتی
دواکه‌وتوو و
ئینسانخۆری
ڕژیـم لـه
ئێران‌دا ، له
نادیمـــــوکرات
بوونی حیزب و
ده‌سته سیــاسیه‌کان
، خۆبه‌زل
زانینیـــان
ئه‌ویـش هـه‌ر
لـه‌خـۆڕا و
به ناحـــه‌ق
هه‌روه‌هــــا
موتــڵه‌ق گـــــه‌رایی
و قــازانـــــــــــــج
و به‌رژه‌وه‌نــدی
ڕێکــــــــخراوه‌یی
به جێـــــــگای
سوود و سه‌رفه‌ی
خه‌ڵک و وڵاتـه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ
به شێـــــــوه‌یه‌ک
که به‌داخـــــــه‌وه
له‌ت له‌ت و
به‌شبــه‌ش بــوون
جێ و شــــــــوێنی
بـه‌ره و یـه‌کیـــــه‌تـی
هێــز و جـه‌مـاعـه‌تـه‌کــانی
گرتــۆتـه‌وه
، لام وایـــه
جــــارێ
بــۆ بـه‌ره
یـان
پـلادفـــۆرمێــکی
پێــــکه‌وه‌ی
ڕێـکــخراوه
سیاسیه‌کانی
ئه‌وڕۆ ، ماوێتی.
پرسیار/له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی بیری
نه‌ته‌وه‌یی
و سه‌ربه‌خۆییخوازی
کۆمه‌ڵ په‌سه‌ند
و گشتگره
بۆچی پارته
کوردستانی و
سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کان
ئاوا پرش
وبڵاو و له
باری که‌میه‌وه
گه‌شه‌کردنێکی
ئه‌وتۆیان
نیه. به‌و
پرش‌و به‌ڵاویه
و دوری له‌یه‌کتره
چ کاریگه‌ریه‌کتان
له سه‌ر
سیاسه‌تی ئه‌وڕۆی
کوردستان و
داهاتووی
وڵات دا ده‌بێت.
به
پرشوبڵاوی و
دووری له یه‌کتر
چ کاریگه‌ریه‌کتان
ده‌بێت له
سیاسه‌تی ئه‌وڕۆی
کوردستان و
داهاتوی وڵات
دا ؟
وڵام..... ژیــانی
ڕێکــخراوه‌ی
سیـاسـی بۆ
بیـــــــری
نـه‌تـه‌وه‌یی
و سـه‌ربـه‌خـۆخـوازی
، ماوه‌یه‌کی کورتی
به‌سه‌ردا
تێده‌په‌ڕێ .
ئه‌گه‌ر
ڕاستت بوێ و
پیاو بوێرێ
بیڵێ بیــری
نه‌ته‌وه‌یی
و ســــه‌ربه‌خۆخوازی
له لایه‌ن
ڕێکخراوه
سوننه‌تیه
ئوتۆنۆم
خوازه‌کـانـه‌وه
به‌تاڵان
ڕۆیشتبوو. وه‌ك
وشتـــــرمورغ.
بو بار هه‌ڵگــرتن
مـورغ و بۆ
هێــلکـه‌کردن
وشتر بوون . ده‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا
ئیمکـــــاناتی
نه‌ته‌وه‌ییان
له به‌رده‌ستدا
و ئی لاوه‌ییش
هه‌ر بۆوان
بوو. به‌ره‌ی
ڕزگاریخوازی
له مێژ نیه
وه‌خه‌به‌ر
هاتوون و تازه
تێــگه‌یشتــوون
فێڵیان
لێــکراوه و
ده‌سخه‌ڕۆ
بوون ئیــمکاناتی
ڕابردویان له
کیس داوه و
بۆته به‌شی
به‌ره‌ی
ئوتۆنۆم یان
فیدڕاڵ خواز،
ئه‌وانیش به
ناشــکوری
نـه‌بـێ هـه‌م
بـه عه‌قیــده
و فیــکر هــه‌م
به پــوڵ و
پـاره
پـاوانــخوازن
و بـۆ
خــۆیـان
قــۆرغ کــردوه
، بــۆیــه
به‌ره‌ی ســه‌ربـه‌خـۆخـوازی
له په‌ڕاوێــزدان
و سه‌ریان بێ
کڵاو ماوه‌ته‌وه،ئه‌وه
له لایه‌ک وه‌ک
فاکتـــۆرێکی
گــرینـگ و به‌رچــاو
له‌و په‌ڕاوێـز
مانه‌وه‌یه‌دا
، له لایه‌کی
دیکه‌وه به‌ره‌ی
ڕزگاریخوازی
سه‌ره‌ڕای وه‌دره‌نگی
که‌وتن
،خۆیان به‌ش به‌ش
و لاڕێـن . له‌وێـش
جارێ هه‌ر که‌سه
به‌دوای
ڕێکخراوی خــۆیه‌وه
، هه‌ر خۆی
حیساب ده‌کا و
گرفتاری نه‌خۆشی
؟؟؟؟؟
ڕێکخراوه‌خوازی
خۆ ، جارێ نه‌گه‌یشتــونه
ئه‌و باوه‌ڕ و
قــه‌ناعـه‌تــه
که پێــکه‌وه
بـوونیــان
هۆی بـه‌قـه‌وه‌ت
بــوونیــانه
،هه‌وڵ و تـه‌قـه‌لای
ئێمــه‌ش لـه‌و
بــاره‌وه جــارێ
سه‌مه‌ره و
به‌رهه‌مێکی
ته‌واوی نه‌داوه.
ڕاستی و
واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه
که به‌ره‌ی
ڕزگاریخوازی
و ســه‌ربـه‌خـۆخـوازی
به په‌رش و
بڵاوی ئێستــای
چی لـه‌ده‌ست
نــایـه و
کاریــگه‌ریه‌کی
ئه‌وتۆی له
داڕشتنی
سیاسه‌تی
دواڕۆژی خــه‌ڵـک
و وڵاتی
خـۆیــدا
نــابـێ ئـه‌گــه‌ر
نـه‌یـه‌تـه
سـه‌ر هــۆش و
لـه هــه‌وڵــی
یه‌کگــرتوییــه‌کی
کوردستــانی
دا نه‌بێت.
ئێمـه
پێویستیمان
به هاوکاریه‌کی
پته‌وتر و یه‌کیه‌تیه‌کی
زیاتر هه‌یه
ده‌گه‌ڵ یه‌کتر
،به‌بێ ئه‌وه
ڕه‌نج به‌خه‌سار
ده‌بین .
پرسیار/
له کوردستان
هاوپه‌یمانیتان
له‌گه‌ڵ کام
پارت یان
حیزبی سیاسی
کوردستانی هه‌یه ؟
وڵام.... له باشـووری
کوردستــان ،
پێــوه‌نــدی
دۆستــانه‌مــان
ده‌گــه‌ڵ
زۆربـه‌ی
لایه‌نه
کوردستانیه‌کان
هه‌یه و له
هه‌وڵداین بۆ
پێکهێنانی یه‌کیه‌تیه‌کی
کوردستانی و
له‌و بــواره‌شــدا
ده‌گــه‌ڵ
دۆستــانی حیــزبی
ڕزگــاری
کوردستان بـه‌یـه‌کـه‌وه
تێده‌کۆشین و
هاوڕێین ،
دیاره پێـوه‌نـدیمــان
ده‌گه‌ڵ هێــز
و ده‌سته
کوردستــانیـه‌کــانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیش
پته‌وه که
له باشووری
کوردستان
بنکه و
پایگایان هه‌یه
.