
|
هه‌روه‌ک
ئاگادارن له
رۆژانی 14 و 15ی
مانگی
نوامبری 2009 سمینارێک
له سه‌ر "هه‌ڵوێست
و پێگه‌ی
کورد له
پرۆسه
سیاسیه‌کانی
ئێستای
ئێران‌دا"، به
ده‌ست پێشخه‌ری
چه‌ند
رۆشنبیر له
ستوکهۆلمی
پێته‌ختی
سوید،
ئاماده کرا.
له‌و
کۆنفرانسه
دا چه‌ندین
حیزب و
رێکخراوی
کوردی و هه‌روه‌ها
چه‌ندێک له
رۆشنبیران و
تاکه‌که‌سی
سیاسی کورد
تێدا به‌شداریان
کرد. پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان یه‌کێک
له‌و حیزبه
کوردستانیانه
بوو که به‌شداری
ئه‌و
کۆنفرانسه‌ی
کرد و له
رؤژی هه‌وه‌ڵی
ئه‌و
کۆنفرانسه دا
نوێنه‌ری
پارتیمان،
کاک جه‌عفه‌ر
تیکانته‌په،
بۆچونه
سیاسیه‌کانی
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانی
بۆ به‌شدارانی
سمیناره‌که
به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه
شی کرده‌وه. سه‌ره‌تا
سڵاوی گه‌رمی
پارتی
ئاراسته‌ی
به‌شداران
کرد و هه‌روه‌ها
ده‌ستخۆشی
له به‌رێوه‌به‌رانی
دڵسۆزی ئه‌م
سمیناره
کرد که
ویستویانه
گرێیه‌ک، له
گرێ پوچکه‌کانی
جوڵانه‌وه‌ی
کورد بکه‌نه‌وه
و ئاواتی سه‌رکه‌وتنی
سمیناره‌که‌ی
خواست. پاشان
قسه‌کانی به
تێ بینێه‌ک
ده‌ست پێ‌کرد
و کوتی: "به‌رێزان
ئێمه پێمان
وایه
خاڵێکی سه‌ره‌کی
له ناو خاڵه
دیاری کراوه‌کانی
ئه‌م
سمیناره‌دا
جێگای خاڵیه،
ئه‌ویش باس و
لێدوان له
سه‌ر ده‌وری
بزوتنه‌وه‌ی
باکور و ده‌سکه‌وته‌کانی
باشوری
کوردستان،
له سه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. راسته
کوردستان له‌م
به‌شه‌دا به
کۆت و به‌ندی
جۆراوجۆره‌وه،
به مه‌حدوده‌یه‌کی
سیاسی و
جوغرافیه‌وه
که ناوی
ئێرانه،
لکێنراوه و
هه‌ر ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییه
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
که نابێت و
نا‌توانێت،
نه‌ک هه‌ر
خۆی له مه‌سایلی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ئێران دوره‌پارێز
رابگرێت به‌ڵکو
ده‌بێ به
پلاتفۆرمێکی
دیاریکراو،
ده‌وری سه‌ره‌کی
خۆی بگێرێت. به‌ڵام
نابێت و
ناتوانین له
بیری بکه‌ین
که رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به
ده‌یان رایه‌ڵ
و پۆی
مێژویی،
کۆمه‌ڵایه‌تی،
نیشتمانی و
نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه
به به‌شه‌کانی
دیکه‌ی
کوردستان
گرێدراوه و
ناکرێت به
بێ باسکردن
له سه‌ر به‌شه‌کانی
دیکه،
لێکدانه‌وه‌یه‌کی
دروست له سه‌ر
بزوتنه‌وه‌که‌مان
بده‌ین. دیاره
بزوتنه‌وه‌ی
" سه‌وز " له
تاران، له
سه‌ر کۆمه‌ڵگای
ئێمه ته‌ئسیری
هه‌یه، به‌ڵام
له هه‌مان
کاتدا
بزوتنه‌ه‌ی "د.ت.پ"
له باکور و
ده‌سکه‌وته‌کانی
باشور و ته‌نانه‌ت
سه‌رهه‌ڵدانی
گۆران، ئه‌گه‌ر
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
زیاتریان نه‌بێت،
که‌متر نین.
به دڵنیایه‌وه
هه‌ر ئه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه
که ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی
که کورد به
کاراکته‌رێکی
جیاواز، له
خه‌ڵکانی
دیکه‌ی
ئێران، خۆی
بنوێنێ. ئێمه ده‌ڵێن:
به‌شداری خه‌ڵکی
کورد له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆک
کۆماری له
ئێران، له
راده‌یه‌کی
زۆر نزم
دابوو. چونکه
ئه‌گه‌ر به‌شداری
چالاکانه‌ی
ببوایه، هه‌ر
وه‌ک به‌شه‌کانی
دیکه‌ی
ئێران، که
هاواریان له
موسه‌وی ده‌کرد،
لێره‌ش ده‌کوترا
" که‌روبی رای
مان را پس
بگیر ". به‌ڵام
ئه‌و دروشمه
له کوردستاندا
نه‌بیسرا. ناتوانین
بڵێن که خه‌ڵکی
کورد بۆ خۆ
پاراستن له
"ته‌له‌فات"
بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه،
نا ئه‌م
بۆچونه
نا‌توانێت
راست بێ،
چونکه کورد
به درێژایی 30
ساڵی
رابردوو، له
کات و ساتێک
که کۆماری
ئیسلامی له
باری فکرییه‌وه
خه‌ڵکی له
پشت بوو و هه‌روه‌ها
له باری
پراکتیکه‌وه
سه‌ری له به‌شه‌کانی
دیکه‌ی
ئێران قاڵ نه‌بوو
و ده‌یتوانی
به باشترین
شێوه له
کوردستان
هێز کۆ کاته‌وه،
بێده‌نگ نه‌بوو
و
خۆپێشاندانی
جه‌ماوه‌ری
له شاره‌کان
رێده‌خست.
ئێستا که
کۆماری
ئیسلامی
گڵۆڵه‌ی که‌وتۆته
لێژی و له
شاره گه‌وره‌کانی
ئێران چه‌قیوه،
بۆ ده‌بێ
کورد محافزه‌کاری
بکات؟ ئه‌م
بۆچونانه
راست نییه و
پای له سه‌ر
عه‌رزی واقع
نییه. ناکرێ بڵێن،
نه‌بوونی هه‌ڵوێستی
یه‌کسانی
هێزه
سیاسیه‌کان،
بۆته
هۆکاری رێژه‌ی
نزمی به‌شداری
خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
ئه‌وه‌ش
راست نییه،
چونکه
رابردوو
نیشانی داوه
که خه‌ڵک بۆ
ده‌ربرینی
ناره‌زایه‌تی،
چاوه‌روانی
هه‌ڵوێستی
حیزبه
کوردیه‌کان
نه‌ماوه‌ته‌وه.
زۆر
خۆپێشاندانی
جه‌ماوه‌ری
هاتۆته
ئاراوه، که
نه‌ک هه‌ر
حیزبی کوردی
رێکیان نه‌خستوه،
به‌ڵکو له
ده‌سپێکیشی
ئاگادار نه‌بوونه.
خه‌ڵک رێبه‌رانی
عه‌مه‌لی
خۆیان و شێوه‌ی
سازمانده‌هی
خۆیان هه‌یه.
که وابوو نه‌بوونی
هه‌ڵوێستی
هاوبه‌ش له
لایه‌ن هێزه‌کانه‌وه،
له‌مپه‌ری
سه‌ره‌کی
نیه. خه‌ڵکی کورد
ته‌نانه‌ت
له جوڵانه‌وه‌ی
دوای هه‌ڵبژاردنیش
دا، که به
جوڵانه‌وه‌ی
سه‌وز
ناوبانگی ده‌رکرد،
زۆر که‌متر
له‌و زه‌رفیه‌ت
و وزه‌یه‌ی
که له ماوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری
ئیسلامی‌دا
له خۆی
نیشانداوه،
هاتۆته مه‌یدانه‌وه.
ئه‌وه له
کاتێکدایه
که زۆر له
هێزه
کوردیه‌کان
و ته‌نانه‌ت
" جبهه‌ی
متحد
دانشجویان "
کوردیان بۆ
خۆپێشاندان
هان ده‌دا.
هۆکاری سه‌ره‌کی
ئه‌و
جیاوازیه‌ی
کوردستان له
گه‌ڵ به‌شه‌کانی
دیکه‌ی
ئێران، ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ئه‌و
فاکته‌ره
که له سه‌ره‌وه
باس کرا. کورد
زه‌قتر له
جاران و به
کاراکته‌رێکی
نه‌ته‌وه‌یه‌وه
هاتۆته مه‌یدانی
خه‌باتی
سیاسی
ئێرانه‌وه. حه‌للی مه‌سه‌له‌ی
کورد له ناو
کوردستاندا
ده‌بینێ نه‌ک
له تاران. ئه‌مه په‌یامێکی
ئاشکرایه بۆ
دۆست و
دوژمنی گه‌له‌که‌مان.
هه‌ر هێزێکی
سیاسی نه‌یهه‌وێت
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه
ببینێت و یا
به خاتری
رازی را‌گرتن
و نه‌ئێشانی
دڵی
شوینستانی
ئێرانی، خۆی لێ
گێل بکا،
دوچاری هه‌ڵه‌یه‌کی
مێژویی ده‌بێت.
به پاساو
هێنانه‌وه‌ی
ئه‌وه‌ی که "هه‌ل
و مه‌رج له‌بار
نیه "
ناتوانین له‌و
به‌رپرسایه‌تیه
که له سه‌ر
شانمانه خۆ
ده‌رباز بکه‌ین.
یه‌کێک له
ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی
ئه‌حزاب،
گۆرانی هه‌ل
و مه‌رجه سه‌پاوه‌کانه
و ره‌خساندنی
که‌ش و هه‌وایه‌کی
له‌باره بۆ
گه‌شه‌پێدانی
بزوتنه‌وه‌ی
ره‌وای گه‌له‌که‌ی،
نه‌ک مل که‌ج
کردن و
تئۆریزه‌کردنی
شه‌رایه‌تێک،
که به پێی
به‌رژه‌وه‌ندی
دوژمنان به
سه‌ریدا زاڵ
کراوه. نوێنه‌ری
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له
درێژه‌ی
باسه‌که‌ی
دا، سێ گوشاری
سه‌ره‌کی بۆ
سه‌ر کۆماری
ئیسلامی،
دایه به‌رباس.
یه‌که‌م:
سه‌رهه‌ڵدانی
ناره‌زایه‌تیه
جه‌ماوه‌ریه‌کانی
ناوخۆی
ئێران دووهه‌م:
قه‌یرانی
ئابوری سێهه‌م:
زه‌ختی وڵاتانی
ده‌ره‌وه پاشان
هه‌رکام له‌و
ته‌وه‌رانه‌ی
به وردی
دایه به‌رباس.
ئاماژه‌ی به‌وه
کرد که
ئێستا خه‌ڵکانێکی
زۆر بروایان
به‌و رێژیمه
نه‌ماوه و
ترسیان تا
راده‌یه‌کی
زۆر شکاوه و
دروشمه‌کان
هه‌تا دێن
رادیکالتر
ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه
گۆرانه له
بیر و بۆچونی
کۆمه‌ڵگادا
و هه‌تا
ئێستا له
مێژوی
کۆماری
ئیسلامی‌دا،
شتی وا رووی
نه‌داوه. له
ناو ریزی ده‌سه‌ڵاتدارانیشدا
درز و قه‌ڵشی
گه‌وره ساز
بووه و ته‌نانه‌ت
رێبه‌رانی دوێنێی
کۆماری
ئیسلامیش به
چاوی
دوژمنانی
نیزام چاو لێ
ده‌کرێن. ده‌وڵه‌ت
وه‌ک جاران
نا‌توانێت
به هاسانی
جوڵانه‌وه‌که
خه‌فه بکات.
ئه‌م وه‌زعه
ناتوانرێت
به‌ره‌و فه‌زای
پێش هه‌ڵبژاردن
بگه‌رێندرێته‌وه
و بۆنی ده‌سپێکی
شۆرشێکی خه‌ڵکی
لێ دێت. قه‌یرانی
ئابوری
ئێران و به‌ستراوه
بوونی به
داهاتی نه‌وته‌وه،
دابه‌زینی
قیمه‌تی نه‌وت،
که‌م بوونی
ته‌قازا،
کۆن بوونی سه‌نعه‌تی
نه‌وتی
ئێران، که نه‌وژن
کردنه‌وه‌ی
پێویستی به‌سه‌دان
میلیارد
دۆڵار سه‌رمایه‌ی
بیانی هه‌یه،
به
هۆی حه‌ساری
ئابوری دونیای
ده‌ره‌وه
ناتوانێ ئه‌و
ئه‌رکه به
جێ بگه‌ێنێ،
بۆته هۆی زه‌ختێکی
گه‌وره که
هه‌ره‌شه
له ژێرخانی
ئابوری
ئێران ده‌کات.
له لایه‌کی
دیکه‌وه به
پێی دوواین گوزارشی
بانکی مه‌رکه‌زی
ئێران،
نزیکه‌ی 50%
واحیده به‌رهه‌م
هێنه‌ره‌کانی
یان داخراون
یا وه‌رشکه‌ست
بوون. باقیه‌که‌شی
به زه‌رفیه‌تی
که‌متر له 30%
له خه‌تی به‌رهه‌م
هێنان دان.
هاورده‌کردن
(واردات) به
رێژه‌یه‌کی
زۆر له حاڵی
زیاد بوون
دایه. به
پێی ئاماری
گومرگی
ئێران، له
پێنج مانگی
هه‌وه‌ڵی ئه‌و
ساڵدا 20% به بارستایی
واردات زیاد
بووه و
هاوکات 10% له بارستایی
ناردن
(سادرات) که‌م
بووه، (له
هه‌ڵسه‌نگاندن
له گه‌ڵ
ساڵی
رابردوو). له
ساڵی 1370 دا هاورده
نزیکه‌ی 15
میلیارد
دۆڵار بووه
که چی له
ساڵی 1387 دا گه‌یشتۆته
70 میلیارد
دۆڵار. ئه‌مه
له
کاتێکدایه
که گه‌نده‌ڵی
و دزی و به‌رتیل
خواردن بۆته
گه‌وره‌ترین
به‌ڵای
سیستمی
ئابوری
ئێران. تا
ئێستا بانکه‌کانی
ئێران 40
میلیارد قه‌رزی
خوراویان هه‌یه
که قه‌رزداره‌کان
ناتوانن
بیده‌نه‌وه.
زۆر له
کارخانه‌کان
ناتوانن حه‌ق
ده‌ستی
کرێکاره‌کان
بده‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی
کرێکاری، له
سه‌ر وه‌رگرتنی
حه‌قده‌ستی
نه‌دراو، خه‌ریکه
ورده‌ورده
بێته
ئاراوه.
رژێمی
کۆماری
ئیسلامی به
لابردنی یارانه،
زه‌ختێکی
زۆر ده‌خاته
سه‌ر خێزانه
که‌م داهاته‌کان.
رێژه‌ی ته‌وه‌رۆم
زیاد ئه‌کات
و له هه‌ل و
مه‌رجی وادا
خۆپێشاندانی
گه‌ره‌که
فه‌قیر
نشینه‌کانی
قه‌راغ شاره‌کان
ورده‌ورده
دست پێ ده‌کات.
هاوکات
بزوتنه‌وه‌ی
ژنان بۆ مافه‌کانیان
له په‌ره‌گرتن
دایه. له
سه‌ر خاڵی
سێهه‌م باسی فشاری
نێوده‌وڵه‌تی
کرد که به‌هۆی
لایه‌نگری
ئێران له
ترۆریسمی
جیهانی و
پاشگه‌ز نه‌بوونی
له پێتاندنی
ئوران‌یۆم له
سه‌ر شانی
قورسایه‌تی
ده‌کات.
ئێستا
وڵاتانی ده‌ره‌وه
زیاتر و یه‌کگرتووتر
له جاران به
دژی کۆماری
ئیسلامی
هاتونه‌ته
مه‌یدانه‌وه،
ته‌نانه‌ت
روسیا که هه‌تا
دوێنێ
پشتیوانی له
ئێران ده‌کرد،
ئێستا وێرای
وڵاتانی دی
داوای مل که‌ج
بوونی ئێران
بۆ
بریارنامه‌کانی
شۆرای ئه‌منی
نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
ده‌کات. له
هه‌ل و مه‌رجێکی
ئاوا دا کۆماری
ئیسلامی
ناتوانێ،
هاوکات له‌و
سێ ته‌وه‌ره‌دا
که باس کرا، باڵانسی
خۆی رابگرێت. کۆماری
ئیسلامی، وه‌ک
هه‌موو
نیزامه
دیکتاتوریه‌کان،
ده‌زانێ که
ناتوانێ ده‌گه‌ڵ
ئوپۆزسیونی
ناو خۆ
بسازێت.
چونکه هه‌ر
چه‌شنه
کردنه‌وه‌ی
فه‌زای
سیاسی له
ئێران‌دا، ده‌بێته
هۆی هاتنه
پێشی هه‌رچی
زیاتری خه‌ڵکی
نارازی و
نیزامه‌که‌ی
لێ ده‌روخێت. ده‌زانێ
که فاکته‌ری
دووهه‌میش،
به‌هاسانی و
به بێ یارمه‌تی
دونیای ده‌ره‌وه
و سه‌رمایه‌گوزاری
شیرکه‌ته
ده‌ره‌کیه‌کان
نایه‌ته دی.
که وابوو
ئێمه وه‌ک
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له
سه‌ر ئه‌و
باوه‌ره‌ین،
رژێم بۆ درێژ
کردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
خۆی و تاقه
رێگه‌ی نه‌جاتی،
سازان له گه‌ڵ
دونیای ده‌ره‌وه‌یه.
دیاره ئه‌و
ره‌وته
خێراتر ده‌بێت،
ئه‌گه‌ر قه‌یرانی
سیاسی و
ئابوری
ناوخۆی وڵاتی
لێ قوڵتر بێ. ئه‌و
سازانه ده‌بێته
هۆی ئه‌وه
که‌دونیای
غه‌رب حاکمیه‌تی
سیاسی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران بپارێزی
و به ناوی
لایه‌نگری
له مافی
مرۆڤ خۆ تێکه‌ڵاوی
مه‌سائیلی
ناوخۆی
ئێران نه‌کات
و حه‌ساری
ئابوری له
سه‌ر لابات و
...ئێرانیش ده‌ست
هه‌ڵده‌گرێت
له به‌رنامه‌کانی...
. بۆیه پێویسته
که کورد هه‌رچی
زووتر به‌ره‌یه‌ک
پێک بێنێت. دیاره
به‌داخه‌وه
تائێستا نه‌کراوه
که هه‌موو
هێزه‌کان له
ده‌وری یه‌ک
کۆببنه‌وه،
به‌ڵام نابێ
به ناوی ئه‌وه‌ی
که فڵانه
حیزب و
رێکخراو تا
ئێستا نه‌یان
ویستووه له
ناو به‌ره‌یه‌کی
وه‌ها دا یه‌ک
بگرن،
دروستکردنی
به‌ره دوابخرێت.
ئه‌و هێزانه‌ی
که تا ئێستا
له‌و گۆره‌پانه‌دا
لێک نزیکن ده‌توانن
هاوکاری ده‌گه‌ڵ
یه‌ک بکه‌ن و ئه‌و
به‌ره‌یه
پێک بێنن. له
هه‌مان
کاتدا کورسی
بۆ ئه‌و
هێزانه‌ی که
به‌شداریان
نه‌کردووه
خاڵی
دابنرێت و هه‌رکات
ویستیان به‌خێر
بێن . ئێمه
پێمان وایه
ئه‌و به‌ره‌یه
هه‌ر له سه‌ره‌تای
پێکهاتنیه‌وه،
ده‌بێ ده‌ست
بکا به
دارشتنی
پلاتفۆرمێکی
نه‌ته‌وه‌یی
که ئامانجه‌کانی
گه‌لی کوردی
به جوانی تێیدا
ده‌سنیشان
کرابێ و به‌و
پلاتفۆرمه‌وه
له جوڵانه‌وه‌ی
سه‌راسه‌ری
ئێران‌دا به‌شداری
بکات. تا چی دی
ره‌نج به خه‌سار
نه‌بین. پاشان کاک
جه‌عفه‌ر
تیکانته‌په
له درێژه‌ی
قسه‌کانی دا
باسی ریفراندۆمی
کرده‌وه و
کوتی: پارتی
ئێمه بروای
به
پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردیه، به‌ڵام
له هه‌مان
کاتدا سوره
له سه‌ر ئه‌وه‌ی
که ده‌بێ خه‌ڵک
له
ریفراندۆمێکی
ئازاد‌دا
خۆیان، چاره‌نوسی
خۆیان دیاری
بکه‌ن، به‌و
هۆیه‌وه
ئێمه
ریفراندۆم
وه‌ک خاڵێکی
بنه‌ره‌تی
بۆ ئه‌و
پلاتفۆرمه
پێشنیار ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها
کوتی: ئێمه
چاوه‌روانی
ئه‌وه‌نین
که رژێم به‌یانی
سندوقه‌کانی
راپرسی
دابنێ و له
خه‌ڵک
بپرسێت که
چیتان ده‌وێ؟
ئه‌وه وه‌ک
هه‌موو
دروشمه
سیاسیه‌کانی
دیکه،
باڵانس و ته‌رازوی
هێزه‌کانه
که بریارده‌ره.
ئێمه ده‌بێ
ریفراندۆم
بکه‌ینه به‌شێک
له کولتوری
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌ڵکه‌که‌مان،
هێزه‌کان ده‌بێ
مل که‌جی ئه‌و
مافه بن، که
گه‌رانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته
بۆ ناو کۆمه‌ڵگا
و کردنه‌وه‌ی
مه‌یدانێکه
بۆ به‌شداری
هه‌موو
تاکێکی کورد
و هه‌روه‌ها
دروشمێکی سه‌رده‌میانه‌یه
که
رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووکان
بۆ گه‌لانی
دونیای ده‌سته‌به‌ر
کردووه. ئه‌رکی
ئه‌حزابی
سیاسی کورده‌که
ئه‌و مافه
زه‌وتکراوه،
بۆ ناو کۆمه‌ڵگا
بگه‌رێننه‌وه.
ده‌بێ هه‌ر
له ئێستاوه
ئه‌وه‌نده‌ی
باس بکه‌ین و
خۆی بۆ رێک
بخه‌ین هه‌تا
هه‌ر نه‌ک
دونیای ده‌ره‌وه
به‌ڵکو
شوینیسته‌کانیش
هه‌ر له ئێستاوه
تێمان بگه‌ن
و بزانن ئێمه
کێین و چیمان
ده‌وێ، تا له
به‌ره‌به‌یانی
لاواز بوون و
تێکشکانی
کۆماری
ئیسلامی‌دا،
لێمان نه‌سڵه‌مێنه‌وه
و ره‌نج به
خه‌سار نه‌بین. به‌رێز
جه‌عفه‌ر
تیکان ته‌په
باسی
دیموکراسی
هێنایه
گۆرێ و کوتی
ئیتر نابێ
دروشمی " هه‌تا
دیموکراسی
له ئێران سه‌قامگیر
نه‌بێ، کورد
به مافی خۆی
ناگات" تکرار
بکه‌ینه‌وه،
چونکه هه‌ڵه
بوونی ئه‌و
دروشمه له
عه‌مه‌لدا
سابت بووه و
پێویست به
هێنانه‌وه‌ی
فاکت له ناو
مێژوی میلله‌تاندا
ناکات، هه‌ر
ئه‌وه‌نده
به‌سه که
چاوێک له
تورکیا
بخشێنین که
چه‌ندین
ساڵه دیموکراسی
له ناو کۆمه‌ڵگای
تورکیه په‌یره‌و
ده‌کرێت، بێ
ئه‌وه‌ی له
باکوری
کوردستان ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
هه‌بێت، دیاره
ئه‌م
دیموکراسیه
نا‌توانێت نه‌ک
هه‌ر مافی نه‌ته‌وایه‌تی،
به‌ڵکو مافی
شارومه‌ندیش
ده‌سته‌به‌ر
بکات.
دیموکراسی
بۆ تورک هه‌یه
به‌ڵام بۆ
کورد بڤه‌یه.
دایک و
باوکانی
کورد بۆیان
نییه ناوی
کوردی له منداڵه‌کانیان
بنێن. ئه‌گه‌ر
شوینیزمی
فارس ده‌گه‌ڵ
شوینیزمی
تورک‌دا
مقایسه بکه‌ین،
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
که شوینیزمی
فارس ریشه‌یه‌کی
قوڵتری هه‌یه
و چه‌ند قات
له هی تورک و
عه‌ره‌ب ده‌توانێت
خه‌ته‌رناکتر
بێت، که
وابوو نابێ
به ناوی ده‌سته‌به‌ر
کردنی
دیموکراسی
به بێ بونی
پلاتفۆرمێکی
نه‌ته‌وه‌یه‌وه‌ی
به‌شداری
جوڵانه‌وه‌ی
سه‌راسه‌ری
ئێران بکه‌ین.
ئه‌گینا
تکراری هه‌ڵه
مێژویه‌کان
کاره‌ساته
و نه‌سله‌کانی
داهاتوو قه‌ت
نامان به‌خشن. پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان به‌شی راگه‌یاندن 2009.11.18 |
|