|
هیومان
رایتس ۆاچ داوا له
كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
ده‌كات رێگه
بگرن له
پێشێلكردنی
مافی كورده‌كانی
سوریا
(سبه‌ی):
رێكخراوی
هیومان
رایتس ۆاچ
داوای له
ئه‌مه‌ریكا
و یه‌كێتی
ئه‌وروپا
كرد كێشه و
مه‌ینه‌تییه‌كانی
كوردی
سوریا بخاته
به‌رنامه‌ی
گفتوگۆكان
له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی
دیمه‌شقدا.
له
راپۆرتێكدا
هیومان
رایتس ۆچ
رایده‌گه‌یه‌نێت:
پێویسته
كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
به‌تایبه‌تی
ئه‌مه‌ریكا
و یه‌كێتی
ئه‌وروپا ته‌ئكید
بكه‌نه‌وه
له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی
سه‌ر مافی
مرۆڤ له روی
مامه‌ڵكردنی
حكومه‌تی
سوریا له‌گه‌ڵ
كورده‌كان و
پێویسته ئه‌و
بابه‌ته
بخرێته به‌رنامه‌ی
گفتوگۆكانه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
كه له‌گفتوگۆكانی
كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
له‌گه‌ڵ
سوریا، تیشك
ده‌خرێته
سه‌ر رۆڵی
سیاسی
سوریا له
خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
بێ ئه‌وه‌ی
هیچ گرنگیه‌ك
به كێشه‌ی
كورد له
ناوخۆی ئه‌و
وڵاته
بدرێت، له‌كاتێكدا
كه ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و وڵاته
سیاسه‌تی
توندوتیژی
له‌به‌رامبه‌ر
كورد به‌كارده‌هێنن.
راپۆرته‌كه
له‌ژێر
ناونیشانی
(بێبه‌شكردن
و له‌ناوبردنی
مافی سیاسی
و رۆشنبیری
كورده‌كانی
سوریا)یه و
تێیدا
ئاماژه به‌وه
كراوه مامه‌ڵه‌ی
خراپی
حكومه‌تی
سوریا له‌گه‌ڵ
كورده‌كان
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه
به‌رگری له
ره‌چه‌ڵه‌ك
و ره‌گه‌زنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
خۆیان ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه
كورده‌كان
نزیكه‌ی
رێژه‌ی 10%ی
دانیشتوانی
سوریا پێكده‌هێنن.
|