له هه‌ولێری
پایته‌ختیش
خۆپیشاندان
ده‌ستی پێ‌کرد
سه‌رله
به‌یانی ئه‌مڕۆ
سێشه‌ممه به
سه‌دان هه‌زار
هاووڵاتی
شاری هه‌ولێری
پایته‌خت دژ
به یاسای هه‌ڵبژاردنی
پارێزگاکان
که چه‌ند ڕۆژ
پێش ئێستا به
بێ ئاماده
بوونی لیستی
هاوپه‌یمانی
کوردستان و هه‌ردو
جێگره‌که‌ی
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران په‌سه‌ند
کرا، هاتنه
شه‌قامه‌کان
و
خۆپیشاندانی
هێمنانه‌یان
ساز کرد .
خۆپیشاندانه‌که
له به‌رده‌م
ته‌لاری
مامۆستا سه‌عد
ده‌ستی پێ‌کرد
تا به‌رده‌م
باره‌گای په‌رلمانی
کوردستان و له‌وێش
له لایان
جێگری سه‌رۆکی
په‌رلمان
دوکتور که‌مال
که‌رکوکی و چه‌ند
په‌رلمانتارێکه‌وه
پێشوازیان لێ
کرا .
ئه‌م
خۆپیشاندانه
دوای
خۆپیشاندانه‌که‌ی
که‌رکوک بوو
که به هۆی
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی
خۆکوژی
تروریستانه‌وه
250 کوژراو
برینداری
لێکه‌وته‌وه
، چاوه‌ڕوان
ده‌کرێ سبه‌ی
چوارشه‌ممه
له سلێمانیش
به هه‌مان
شێوه
خۆپیشاندان
بکرێت.
ئاڵا
. سایتی پارتی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
29.07.2008