ئۆباما
نیگه‌رانی
خۆی به‌رامبه‌ر
به ئاکامی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی
ئێران ده‌رده‌بڕێت.
باراک
ئۆباما ده‌ڵێت
سه‌باره‌ت به
هه‌ڵـبژاردنی
ئێران زۆر
نیگه‌رانه و
پـێی‌وایه
جیهانیش زۆر
نیگه‌رانه.
به
پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی
که له
لایان
ده‌نگی
ئامریکاوه
بڵاو بۆته‌وه،
سه‌رۆک
ئۆباما له
تێبینی‌یه‌کانی
له کۆشـکی
سـپی گوتی زۆر
به توندی له‌گه‌ڵ
پـرنسـیپه‌کانی
جیهاندایه
که‌وا ده‌نگی
خه‌ڵـکان
پـێویسـته
ڕێزیان
لێـبگیرێت نه‌ک
سه‌رکوت
بکرێن.
ئۆباما
هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به
ئه‌وه‌ش‌دا
که ئومێدی
ئه‌وه‌یه که‌وا
خه‌ڵـکی
ئێران هه‌نگاوی
ڕاست بنێن بۆ
ئه‌وه‌ی
بتوانن ده‌نگی
خۆیان و
خواسـته‌کانیان
ده‌ربـبڕن.
له‌درێژه‌ی
ئه‌و هه‌واله‌دا
هاتووه که
ئۆباما گوتی
ئاکامه‌که‌ی
چی ده‌بێت ئه‌وه
له‌سه‌ر خه‌ڵـکی
ئێران وه‌سـتاوه
بڕیاری له‌سه‌ر
بده‌ن.
محسن
رضایی یه‌کێک
له
کاندیداکانی
سه‌ر به
رژیمی ده‌یه‌مین
ده‌وره‌ی سه‌رکۆماری
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌کات
که له‌وانه‌یه
داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌که
بکات.
رضایی
رۆژی چوارشه‌ممه
له نامه‌یه‌کدا
به صادق
محصولی،وه‌زیری
ناوخۆیی
ئێران، نووسیوێتی
که ئه‌گه‌ر
وه‌زاره‌تی
ناوخۆ تا
کۆتایی کاتی
ئیداری ئه‌مرۆ
ئاماری پێوه‌ندی‌دار
به بژاردنی
سه‌ندوقه‌کانی
ده‌نگدان نه‌داته
نوێنه‌ره‌کانی
داوایه‌کی
دیکه جگه له
بژاردنی ده‌نگه‌کان
ده‌کات.
به پێی
هه‌واڵی بی بی
سی وه‌زاره‌تی
ناوخۆیی
ئێران تا
ئێستا ئامری
سه‌ندوقه‌کانی
ده‌نگدانی نه‌داوه‌ته‌وه
ده‌ست
کاندیداکان.
هه‌روه‌ها
ده‌فته‌ری
نوێنه‌رایه‌تی
موسوی ئاماری
بڵاوکراوه‌ی
پێشووی به
راست نه‌زانیوه
و رایگه‌یاندوه
که له نیزیک
به 70 شوێنی هه‌ڵبژاردن
ئه‌و ده‌نگانه‌ی
که هاتۆته
نێو سه‌ندوقه‌کان،
له‌و ده‌نگانه‌ی
که خه‌ڵکه‌که‌ی
له‌و ناوچانه
ده‌یانتوانی
بیده‌ن زۆرتر
بووه.
له
درێژه‌ی ئه‌و
هه‌واڵه‌دا
هاتووه که
محسن رضایی به
ره‌خنه‌گرتن
له وه‌زاره‌تی
ناخۆ وه‌دوا
که‌وتنی بێ‌وێنه‌ی
بڵاوکردنه‌وه‌ی
راده‌ی ده‌نگه‌کان
به ساخته‌کاری
و فێڵ بۆ
رێکخستنی
ئامانجی ئه‌و
وه‌زاره‌ته
ده‌زانێت.
رضایی هه‌روه‌ها
له نامه‌که‌ی‌دا
له‌وه‌ی که
وه‌زاره‌تی
ناوخؤ هیچ
سرنجێک به
داواکاریه‌کانی
نادات ره‌خنه‌ی
گرتووه و
زانیاری له‌سه‌ر
ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی
له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا
به سه‌ره‌کی‌ترین
مافی هه‌ر
کاندیداتۆرێک
زانی.
خامنه‌یی بۆ
جارێکی دیکه
ته‌ئیدی سه‌رۆک
کۆمار بوونی
ئه‌حمه‌دی نژادی
کرده‌وه
ئایه‌توڵا
خامه‌نه‌یی،
ڕێبه‌ڕێ
حکومه‌تی
کۆماری
ئیسلامی ڕۆژی
٣ شه‌ممه زۆر
بێ شه‌رمانه
و بۆ جارێکی
دیکه مۆری ته‌ئیدی
به سه‌رۆک
کۆماری ئه‌حمه‌دی
نژاد دا نایه‌وه
و له چاوپێکه‌تنێک
دا که له‌گه‌ڵ
چه‌ندین
نوێنه‌ری هه‌ر
چوار
پاڵێوراوه‌که‌ی
سه‌رۆک
کۆماری ڕایگه‌یاند:
قبوڵ کردنی
شکست کارێکی
ئاسان نیه و
مرۆڤ ناتوانێ
ئاوا به
سانایی دان به
شکستی خۆی دا
بنێ. به پێی
ئه‌و هه‌واڵه‌ی
که له لایان
کۆمیته‌ی
حیزبی
دیموکڕاتی
کوردستان له
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بڵاو
بۆته‌وه،
ناوبراو له
به‌شێکی دیکه‌ی
قسه‌کانی دا
به بێ ئاماژه
به‌و کوژراو
بریندارانه‌ی
که به ده‌ستی
پاسدار و به‌سیجییه‌کانی
حکومه‌ته‌که‌ی
ئه‌و ئاوایان
به سه‌ر
هاتووه،
ئاژاوه نانه‌وه
و ڕێپێوانی به
بێ مۆڵه‌ت و
ناڕه‌زایه‌تی
داربڕێنی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
وه‌ک شتێکی بێ
بایه‌خ
ناودێر کرد و
داوای له خه‌ڵک
کرد له‌وه
زیاتر خۆیان
به شتێکی که
به وته‌ی ئه‌و
ته‌نیا به
هۆی لێک تێنه‌گشتنه‌وه
هاتووه‌ته
ئاراوه
هیلاک نه‌که‌ن
و واز له
خۆپیشاندان
بێنن. خامنه‌یی
له کۆتایی
قسه‌کانی دا
خۆپیشانده‌رانی
به تاقمێک
خراپکار و چه‌قۆ
کێش ناودێر
کرد و گووتی:
ئه‌و
ڕوواوانه‌ی
ئه‌م چه‌ند
ڕوژه‌ی
دوایی، کاری
لایانگرانی
ئه‌و
چوارپاڵێوراوه
نیه، به‌ڵکوو
ئه‌وه کاری
که‌سانێکه
که نۆکه‌ری
بێگانه‌ن و ده‌یانه‌وێ
له‌م ڕیگه‌یوه
وڵات تووشێ
ئاڵۆزی و شه‌ڕی
ناوخۆیی بکه‌ن..