به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره!
خه‌یاڵ
پڵاوی
فێدێڕالیزم
!!!
ره‌نگه
به پێی
هه‌ڵکه‌وتنی کات و جێگه
، واته‌ی هه‌ر
وشه‌یه‌ک زۆر گۆڕانکاری
به‌سه‌ریدا بێ
و بارودۆخی گه‌لێک
تۆفیر بکا ، که یه‌کێک
له‌وانه باس
و خواسی وشه
و کێشه‌ی فێدێڕالیزمه
.
جا،
چون
ئه‌م مه‌به‌سته
- له‌م کاته
دا - له هه‌مو پارچه‌کانی
کوردستانی گه‌وره
، زۆری
قسه له‌سه‌ر
ده‌کرێ و زۆر
که‌س چاره‌نووسی
کوردیان پێوه گرێ
داوه ، چاوه‌ڕوانم
نوسراوه‌ی ئه‌م
خزمه‌تگوزاره‌ی
خۆتان ،
به سه‌رنجی
ورد و له
روانگه‌ی
کورده‌وه بخوێننه‌وه ، ره‌نگه
به یه‌که‌وه به زۆر
خالی هه‌رگیز
نه‌درکاو بگه‌ین
و چرایه‌ک بێ
بۆ روونکردنه‌وه‌ی
رێگه‌ی
داهاتو :
هه‌روه‌ک
به‌سه‌رپۆرت ئاماژه‌م
کرد ، به پێی
کات و جێگه ،
که
دو ئه‌یاره‌ی
( پێوه‌ری) گرنگی ژیانن
، بار و مانای
وشه‌کان ده‌گۆررێن
. بۆ وێنه ، وشه‌ی
"فێدێڕالیزم" له وڵاتگه‌لی
وه‌ک
ئه‌لمان ، مانای
ده‌لال
و شیاوی هه‌یه
و به باشی و
به سودی کۆمه‌ڵ
، جێ به‌جێ
کراوه
. یا وشه‌ی
خودموختاری ،
ئۆتۆنۆمی ،
حوکمی زاتی ،
خودگه‌ردانی
و شتی
وا ، له
وڵاتگه‌لی وه‌ک
کانادا ، بلژیک
، سویس و ... چاک
به‌ڕێوه چوه
. بو وێنه خه‌ڵکی
فه‌ڕانسه‌وی ناوچه‌ی "کێبێک"
له کانادا ، یا
خه‌ڵکی به‌شی
"فلامیش" نشینی
بلژیک و
هه‌مو به‌شه
جۆربه‌جۆره‌کانه
سویس ، کێشه‌ی
فه‌رهه‌نگی
، زمانی
، ره‌گه‌زی و
ئایینیان تا
راده‌یه‌کی زۆر چاره‌سه‌ر
کردوه و هیچ نه‌ته‌وه‌یک نایه‌وێ
نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیکه
ته‌واو بخاته
په‌راوێزه‌وه یا بیتاوێنێته‌وه
. به‌ڵام به‌داخه‌وه
، له رۆژهه‌ڵاتی
نیوه‌راست به
گشتی و له کوردستان(
یا کورد ئه‌ستان
= واته له
کورد ئه‌ستێنراوه
) ، به
تایبه‌ت ، باسی
فێدێڕالیزم
کردن ، وه‌ک
ئه‌وه وایه
باسی په‌له‌وه‌ری
سیمورغی ئه‌فسانه‌یی بکه‌ی ،
که زۆر
که‌س نایناسێ
و هه‌ر نیشه !!! یانی
ده‌نگ و باسی
هه‌یه ، به‌ڵام
ره‌نگ و دیمه‌نی
نیه .
بۆ
وێنه هێشتا
له به‌غدا
پاش چه‌ند ساڵ
، که‌م
عاره‌ب وێراویانه/ویستویانه ددان به
ئێڕاقی فێذێڕاڵ
دا بنێن . تا ئێستا کێ فه‌رموویه‌تی
( الجمهوریه الفدرال العراقیه
؟؟؟!!!) له‌سه‌ر
کامه
تابلۆ
ناکورده‌کان نووسیویانه ؟
مه‌گه‌ر
جارجار له رو
دامابن ، ده‌نا
کوردستان هه‌ر به
به‌شێک له نیشتمانی
عاره‌بی داده‌نێن
– ئه‌فاکه‌ڵڵا
!!! . که‌چی، وڵاتگه‌لی دیکه ،
که ناوه‌که‌ی
خۆیان
قه‌بووڵه
،به پانه‌وه
ده‌ری ده‌بڕن
و زمانی
پێدا ده‌نێن ،
بۆ وێنه ده‌ڵێن
" کۆماری فێذێرالی
ئه‌لمان " ، " وڵاته
یه‌کگرتوه‌کانی
ئامریکا " ، "وڵاتی
پادشاهی سوێد" و ته‌نانه‌ت
کۆماری ئیسلامی
ئێران .
به داخه‌وه
، له نێو
چوارچێوه‌ی کێشه و
هه‌رای فێدرالیزمیشدا
، که هه‌نووکه هێشتا
هه‌ر شتێکی دێفاکتۆ
ماوه‌ته‌وه
، سنووره‌کانی
کوردستانی فێدێڕال
و که‌کووکی هه‌میشه
کوردستانی ،
ده‌یان ده‌گه‌شه،
قڕڕه ، دهۆ و
گزه‌ی
سه‌ربه‌مۆری وه‌ک شیرپه‌نجه‌یان
له‌سه‌ره.
له به‌شه‌کانی
دیکه‌ی
کوردستانیش
، ئه‌گه‌ر
ئامانج
وه‌ده‌ست هێنانی
نۆکه ره‌شکه‌ی
فێدێڕالیزم بێ
، ئه‌ز
که لێره (
له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ) ،
ده‌ژیم و به چه‌شنی
مه‌یدانی به‌ر‌بڵاو له هه‌رێمه
ناکورده کان
دا ، لێکۆڵینه‌وه‌ی
مه‌یدانیم ئه‌نجام
داوه
، بڕوا بفه‌رموون
، ئه‌گه‌ر له
ئێران رێفێڕاندومی
دێمۆکڕاتیک و دروست
بکه‌ن ، ره‌نگه
پرسی ( مه‌سه‌له‌ی) فێدێڕالیزم ، 10 له‌سه‌دی
گشت ده‌نگه‌کان بهێنێته‌وه
و به‌س .
قوربان گیان
! هه‌ڵه‌ناکه‌م
، به‌ده‌گمه‌ن عه‌جه‌م
ده‌نگ به فێدێڕالزم
ده‌دا ؟؟؟ .
کوا له شاری
قوم ، مه‌شه‌د و کاشان
و فڵان ده‌زانن
فێدێڕالیزم و
دێمۆکڕاسی به‌ری کامه
داره ، ئه‌وان بیروڕای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و
بیرۆکه‌ی هه‌رکه‌سیش
بۆ خۆی
جێگه‌ی رێزه ، هه‌روه‌ک ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یا‌ن نیه بیر
به‌سه‌ر ئێمه
دا داسه‌پێنن
،ئێمه‌ش نیمانه
؟ ئه‌و
عه‌جه‌مه ئۆپۆسیسیۆنانه‌ش
، که له ده‌ره‌وی
وڵاتن ، به
وته‌ی کوردی "
له هۆڕی کاک
میوان هه‌ڵده‌گۆێزن
" ، ده‌نا ئه‌گه‌ر
بێنه‌وه و له
ئێران له پشت
میز
دانیشن و ببن
به
کاره‌یه‌ک ،
ببڕای ببڕای
به لای فێدێڕالیزم
و دێمۆكڕاتیزم
دا بچن ، ئه‌وانیش
شتێک ده‌به‌ن
له شا و به‌نی
سه‌در شێڤینیست
تر ، هه‌مو ده‌زانن
شا له‌گه‌ڵ
کورد چۆن بو و
به‌نی سه‌در
چی وت ،
پێویست
نیه
دووپاته‌ی
بکه‌مه‌وه . له‌ده‌ورتان
گه‌ڕێم !پێتان وایه ،
رێزدار
د. محه‌ممه‌د
موسه‌دیق ، که
دوروشمی عه‌جه‌مێکی
تێگه‌یشتو ، زانا‌و
دێمۆكڕات بو ،
ده‌یویست چی بۆ
کورد
بکا
؟ ده‌یویست
بیکا به کێشکچی
لای رۆژاوای ئێران
. به
قوربان ! کورد
پێویسته وڵاتێکی
سه‌ربه‌خۆی خۆی
ببێ ، نه‌ک
لامژی ، لاره‌ملی و لانشینی . باسی ئه‌و
گشته
خودموختاری ،
لامه‌رکه‌زی
، ئۆتۆنۆمی ،
خودگه‌ردانی
و شتانه‌مان بۆکرا ،
ئه‌وه‌ی که
له کیسه‌ی مێژوی
کورددا ماوه‌ته
و ده‌فته‌وری
سه‌ربه‌رزی و
سه‌روه‌ری کوردی نه‌خشاندوه
، پتر هه‌ر
بوونی 11
مانگ کۆماری
سه‌ربه‌ستی دێمۆکڕاتیکی
کوردستانه ،
که هه‌مومان
شانازی پێوه
ده‌که‌ین .
با ئیدی
له هه‌زاره‌ی
سێش دا
به دوای خه‌یاڵ
پڵاو دا نه‌رۆێن
، به فارسی به‌و
ئامانجانه‌ی
که روئیان و
نایه‌نه دی ،
ده‌ڵێن "به
دوای نۆکه ره‌شه
دا گه‌ڕان" . بۆ ده‌بێ
له‌وه بترسین
بڵێین ، ئێمه‌ش
کوردین ، گه‌لێکی
جوداین ، له هه‌ر
سه‌د نه‌فه‌ر
مرۆڤ،
نزیکه‌ی یه‌کێکیان
کورده و مافی
ره‌وای خۆمان
ده‌وێ –
ئه‌گه‌ر بڵێین ده‌مانه‌وێ جۆێ ببینه‌وه ،
مه‌گه‌ر
سووچ و
تاوانه ؟ . خۆ
ئێمه بۆ ئه‌وه جوێ نابینه‌وه خه‌ڵک
بکوژین یا وڵاتان داگیر
بکه‌ین
. فارس ، تورک
، عاره‌ب، ئه‌رمه‌نی و ته‌وای
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌مان خۆش ده‌وێ و
به دۆستی خۆمانیان
ده‌زانین ، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌بێ هه‌ر وا
بن ، نه‌ک وه‌ک دیل و کۆیله
بڕواننه کورد و پێیان
وابێ ئێمه له
کوردستان دا ئیجاره
نشینی ئه‌وانین
و کوردستان
ماره‌یی دایکی شاهه‌باسی سه‌فه‌وی بوه .
با نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
( ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتوه‌کان)
بێن له ته‌واوی
کوردستانی
گه‌وره رێفێڕاندوم
بکه‌ن ، خه‌ڵک
هه‌رچیان ویست
هه‌ر ئه‌ومان
پێ بده‌ن . بۆ ده‌بێ
بۆ وێنه کۆماری
ماڵتا ، سه‌ربه‌خۆ
بێ و ئێمه ، که به
لای که‌مه‌وه
50 میلیۆنین و
زۆرتر له 20 به‌را‌به‌ری
کۆماری
ماڵتاین ، هه‌ر
لانشین
و ژێر چه‌پۆکه
بین . دڵنیابن
، ئه‌گه‌ر بۆی
تێکۆشین ، پێی ده‌گه‌ین
، چون
مافی خۆمانه
.
به قوربانی
چاوه گشه‌کانتان
بم ، وای دانێ له وڵاتی ئێران" پرسی" فێدێڕالیزم
، ده‌نگی هێناوه
و تۆ به‌رپرسی
ئه‌وه‌ی ، که
بچی بو وێنه
له شاری نه‌غه‌ده
، بیجار ، قوڕوه
و ورمێ
، ئه‌نجامی
بده‌ی ،
که نێوه‌ی ئه‌و
شارانه کورد
نین ، ئایا پێت
وایه هه‌ر قڕڕه و
کێشه‌ی
ته‌نیا شاری نه‌غه‌ده‌ت
به چه‌ند ساڵ بۆ
چاره سه‌ر ده‌کرێ
؟ . ئه‌گه‌ر
پێشمان وابێ ،
فێدێڕالیزم
پرده‌بازێکه
، بۆ هه‌رێمی
سه‌ربه‌ستی ،
هه‌ڵه‌یه .
ناهێڵن و ناکرێ
ئه‌و پرده‌بازه
دانرێ ، تا له‌وێوه
باز بده‌ینه
سه‌ر سه‌کۆی
سه‌ربه خۆیی
.
چاره‌ی
ده‌رده کورد
هه‌ر
سه‌ربه‌خۆیی
راسته‌وه‌راست و بێ گرێ
گۆڵه
و ئاکامی ئه‌ویش
ئاشتی جیهانیه
. ئه‌و شتانه‌ی
دیکه کوشتنی
کاته و
به دوی سیمورغ
دا گه‌ڕان . به
هیوام ئه‌م بیرۆکه، به خشڵی
سه‌رنج و په‌سه‌ندی
ئێوه بڕازێته‌وه
.
تاكو
چاره‌ی
خۆ نه‌نووسم
، ماڵی سه‌ربه‌ستم نه‌بێ
باسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
و حه‌بس و هه‌ڵواسین
ئه‌كه‌م
به‌ینی به‌ستووین وه‌كو سه‌د ، تیغی
دیواری
سنوور
ئاره‌زوی رووخانی تیغه‌ی دووهه‌می بێرلین
ئه‌كه‌م
ح.
س. سۆران
تاران
– 29/6/2707