هێرشی
تورکیا،
ئامانج و
ئاکامه‌کانی
له
واقیعدا
هێرشی تورکیا
بۆ سه‌ر
باشوری
کو‌ردستان چه‌ند
ئامانجێکی له
پشت بوو . له‌وانه
،
1_
حکومه‌تی
داگیرکه‌ری
تورکیا چاوی
به‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی
کورد له باشوری
کو‌ردستان هه‌ڵنایه
و له
دواڕۆژدا به
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانێ
له سه‌ر خۆی.
به هه‌موو
هێز و توانایه‌وه
هه‌وڵی
لاوازکردن و
له‌ناوبردنی
ده‌دات .هه‌روه‌ها
له دوای ڕاگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆیی
وڵاتی کۆسۆڤۆ،
تورکیا مه‌ترسی
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی
لا زه‌قتر بوه‌وه
ویستی به
شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشوری
کو‌ردستان و
دنیای ده‌ره‌وه‌ش
تێبگه‌یه‌نێ
له دژایه‌تی
بنه‌ڕه‌تی
خۆی له‌و
نیمچه ده‌سه‌ڵاته‌ی
باشوری
کو‌ردستان .
2_
تورکیا
ئێستاش مه‌ترسی
له جێبه‌جێ
بوونی ماده‌ی
140ی یاسای بنه‌ڕه‌تی
عێراق هه‌یه
، هه‌رچه‌ن
لای خۆمان به
هه‌ڵوێستی
لاوازی سه‌رکردایه‌تی
کورد و حکومه‌تی
هه‌رێمی کو‌ردستان
دڵخۆشیه‌کی
ئه‌وتۆ به
جێبه‌جێ
کردنی ئه‌و
ماده‌یه نه‌ماوه
، به‌ڵام
تورکیا له هه‌وڵی
بێوچاندایه
بۆ ڕێگری و ته‌گه‌ره
خستنه ڕێگای چه‌سپاندنی
ئه‌و ماده ده‌ستوریه
.
3 _
تورکیا به‌و
هێرشانه ده‌یهه‌وێست
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له
حکومه‌تی
فیدرالی
عێراقدا که‌م
و که‌مڕه‌نگ
بکاته‌وه و
لاوازی بکات ،تا
بتوانێ له
هێزی دوهه‌مه‌وه
له ده‌سته‌ڵاتی
عێراقدا
بیکات به
هێزی سێهه‌م و
چواره‌م وبۆ
ئه‌و مه‌به‌سته
له هه‌وڵی
ئاڵترناتیڤیشدایه
. هاوکات ڕق و
توڕه‌یی خه‌ڵک
به‌رابنه‌ر
به سه‌رکردایه‌تی
کورد و حکومه‌تی
کو‌ردستان
در‌وست بکات.که
له‌م بواره‌دا
به پی هه‌ڵوێستی
ده‌سه‌ڵاتی
کو‌ردستان و
پارته‌سیاسیه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کو‌ردستان تا
ڕاده‌یه‌ک له
ئامانج نزیک
بوه‌ته‌وه
.
4_
قه‌یرانه
ئابوری و
سیاسی و کومه‌ڵایه‌تیه‌کانی
ناوخۆی
تورکیاش و
ناکوکی نێوان
پارته‌که‌ی
ئه‌ردۆغان و جه‌نڕاله‌کانی
سوپا و مه‌سه‌له‌ی
ڕه‌سمی کردنی
حێجاب و هه‌مو
ئه‌و
ناکۆکیانه‌ش
هۆیه‌کی دیکه‌ی
هێرشه‌که
بوو.
5_
بوونی پ ک ک له
باشوری
کو‌ردستان و شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ پ ک ک
له‌م هێرشه‌دا
له ڕاستیدا
له خانه‌ی
پێنجه‌م یان
شه‌شه‌مدا
بوو، به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتدارانی
تورک هێرش بۆ
سه‌ر پ ک ک و مه‌سه‌له‌ی
شه‌ڕی دژه
ترۆریان کرده
بیانو له
پێناو به ڕه‌وا
نیشاندانی
هێرشه
داگیرکاریه‌که‌یان
بو کۆکرنه‌وه
و ڕاکێشانی
ڕای گشتی و
نێوده‌وڵه‌تی
به لای
خۆیاندا .
ئاکامه‌کان
:
تورکیا
له چه‌ند
لایه‌نه‌وه
له‌م شه‌ڕه‌دا
شکستی هێنا و
دۆڕا .
یه‌که‌م
: به نیسبه‌ت
کومه‌لگای
ئوروپاوه
زیاتر له
جاران ڕه‌خنه‌ی
هاته سه‌ر به‌و
له‌شکرکێشیه
، زۆربه‌ی
وڵاتانی
ئوروپایی هه‌ڵوێستی
دژی هێرشی
تورکیایان ده‌ربڕی
، به ده‌ستدرێژی
بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری
خاکی
عێراقیان له‌قه‌ڵه‌مدا
و مه‌حکومیان
کرد .وڵاتانی
به‌ده‌سه‌ڵاتی
ئوروپا وه‌ک
ئاڵمان، فه‌ره‌نسا
و بریتانیا
پێان وابوو ئه‌و
جۆره هه‌ڵوێستانه
ته‌گه‌ره ده‌خاتی
ڕێگای چوونی
تورکیا بۆ ناو
ئوروپای هاوبه‌ش
.
دوهه‌م: هه‌رچه‌ن
ئه‌مریکا چرا
سه‌وزی به
تورکیا دابوو
بۆ هێرشه‌که
به‌ڵام سوپای
تورکیا زیاتر
له به‌ڕه‌ی
خۆی پێی
ڕاکێشا ،هه‌ندێک
ناڕه‌زایی له
لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی
ئه‌مریکاوه
بۆ در‌وست بوو
، مه‌ترسی
ئاڵۆزی زیاتر
له ناوچه‌که
هاته کایه‌وه
و و تورکیای
زیاتر ملکه‌چی
بریاره‌کانی
ئه‌مریکا کرد
و ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
خراپی له ناو
خه‌ڵکی
موسوڵمانی
تورکیا ده‌بێت
که ئه‌ردۆغان
نوێنه‌رایه‌تیان
ده‌کات .
سێهه‌م: ناڕه‌زایه‌تیه‌کی
زۆر له
ناوخۆی
تورکیا دا
در‌وست ده‌کا .
به‌و هه‌موو
ڕاگه‌یاندنه‌ی
تورکیا له
مێدیاکان که
باسیان له به‌رده‌وامی
هێرشه‌که تا
گه‌یشتن به
هه‌موو
ئامانجه‌کان
ده‌کرد ،به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای
زیان و زه‌ره‌ری
گیانی و خه‌رجێکی
زۆری دابین
کردنی
لۆجستیکی
هێزه‌که‌ی و
ناردنه‌وه‌ی
ده‌یان ته‌رمی
سه‌ربازی
کوژراوی بۆ
بنه‌ماڵه‌کانیان
به بریارێکی
کوتوپڕ بێ ئه‌وه‌ی
که به‌تاکه
دانه‌یه‌ک له
ئامانجه‌کانی
بگات، شکاو
پاشه‌کشه‌ی
کرد . به‌م
کرده‌وه بێ
باوڕی ، به‌گومانی
و به‌رنگار
بونه‌وه‌یه‌کی
زۆر له ناو
خه‌ڵکی تونڕه‌وی
تورک‌دا در‌وست
ده‌کات .
چواره‌م
: زیاتر له
جاران تۆوی ڕق
و توڕه‌یی و
بێ باوه‌ڕی به‌رانبه‌ر
به حکومه‌تی
تورکیا له
ناو دڵی خه‌ڵکی
باکوری
کوردستاندا در‌وست
کرد .
پێنجه‌م
: به‌و هێرشه
زیاتر له هه‌موو
کات نه‌ته‌وه‌ی
کوردی لێک
نیزیک کرده‌وه
و زیاتر
هانیدان بۆ
پێکهێنانی یه‌کیه‌تیه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی .
تاکه
شتێک له
حکومه‌تی
تورکیا
قازانجی لێ
کرد " ئه‌گه‌ر
خۆی تێبگات"
ئه‌وه‌بوو که
بۆ چه‌نده‌مین
جار بۆی ده‌رکه‌وت
ناتوانێ به
هێزی چه‌ک و
سه‌رکوت نه‌ته‌وه‌یه‌ک
و ویسته ڕه‌واکانی
له‌ناو به‌رێ
. پێی سه‌لما
که شه‌ڕ و
کوشتار و له‌شکرکێشی
ڕێگای چاره
نیه . هه‌روه‌ها
بۆشی ده‌رکه‌وت
هێزی گریلا که
گێانی خۆیان
له پێناو نه‌ته‌وه‌که‌یاندا
به‌خت ده‌که‌ن،
ئه‌وه نین وا
ئه‌وان
بیریان لێده‌کرده‌وه
و کوردیش ته‌سلیمی
ویسته شومه‌کانی
ئه‌وان نابێت
.
جێگای
سه‌رنج و سه‌رسوڕمان
ئه‌وه بوو که
هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد له
باشوری
کو‌ردستان به
پێچه‌وانه‌ی
خه‌ڵکه‌که
بوو .
سه‌لاح
سوڵتانپه‌نا
01/03/2008