فڕۆکه
جه‌نگیه‌کانی
تورک
کوردستانیان
بۆمباران
کرده‌وه
جارێكی
تر توركیا
بۆردوومانی
هه‌رێمی
كوردستان به‌ده‌ستی
هێزه
ئاسمانییه‌كانی
توركیا ده‌ست
پێكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك
له‌هێزه‌كانی
پاراستنی
سنوری هه‌رێمی
كوردستانه‌وه
به‌سایتی
ئاوێنه‌ی
راگه‌یاند شه‌وی
رابردوو بیست
فرۆكه‌ی جه‌نگی
توركیا به‌ئاسمانی
هه‌رێمی
كوردستانه‌وه
بینران‌و له‌هێرشێكی
قورس‌دا
بۆردومانی
ناوچه‌كانی
چیای
خواكورك و زاپ
و ئاڤه‌شینیان
به‌خه‌ستی
كرد.
هه‌روه‌ها
سه‌رچاوه‌كه
ئاشكرای كرد
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مرۆ شه‌ممه
جارێكی تر له‌رێگه‌ی
چوار فرۆكه‌ی
جه‌نگی تره‌وه
بۆردومان ده‌ستی
پێكرده‌وه
كه بۆ ئه‌م
جاره ناوچه‌كانی
ناوچه
سنووریه‌كان
و گوند‌و
ئاواییه‌كانی
ده‌ورو به‌ری
شارۆچكه‌ی
سیده‌كانی
گرته‌وه.
به‌ر پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی
په‌كه‌كه ئه‌حمه‌د
ده‌ینز به
سایتی
ئاوێنه‌ی
ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ
گه‌رمی بۆ
ردومانه‌كاندا
شه‌ر‌و
پێكدادان له
كوردستانی
باكور، وه‌ك
شه‌رناغ‌و
جوودی به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها
وتی"به‌پێی
زانیارییه‌كانمان
فه‌رماندارێكی
توركی‌و سه‌ربازێك
له‌پێكدادانه‌كانی
په‌كه‌كه‌و
سوپای تورك
كوژراوه".
ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی
ناوبراو جه‌ختی
له‌سه‌ر
بۆردومانه‌كانی
ئه‌مرۆی
كرده‌وه‌و
وتی"
كاتژمێر 6 سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆش
بۆردوومانی
فڕۆكه جه‌نگی
یه‌كانی
توركیا ده‌ستی
پێكرده‌وه
نزیكه‌ی دوو
كاتژمێری
خایاند، كه‌تیایدا
فڕۆكه جه‌نگی
یه‌كانی
توركیا
بۆردوومانی
ناوچه
سنووریه‌كانی
خواكورك،
لۆلان ، خنێره
، سینین، كه‌وه‌رته‌یان
كرد"