|
به‌گوێره‌ی ئاژانسی
هه‌واڵی (فورات نیوز) له‌و هێرشه‌دا، له
ناویاندا به‌رپرسی یه‌که‌می که‌ناڵه‌که گولشه‌ن
ئێمسیز، 10 کادر و رۆژنامه‌نووسی
"رۆژ تی ڤی" قۆڵبه‌ست و
بۆ بنکه‌کانی پۆلیسی بروکسێل گوازراونه‌وه
و ده‌ستیش به سه‌ر ته‌واوی کۆمپیوته‌ر و
بڕێکی دیکه که‌ره‌سته‌ی
تێکنیکیی که‌ناله‌که‌دا گیراوه.
پۆلیسی
بێلژیک له کاتی پشکنینی
ستۆدیۆکانی که‌ناڵه‌که‌دا، رێگه‌ی
به رۆژنامه‌نووس و کادره تێکنیکییه‌کانی
که‌ناڵه‌که نه‌دا بچنه ناو بینای ته‌له‌فیزیۆنه‌که
و راشیگه‌یاندووه که ئه‌و هێرشه له چوارچێوه‌ی
"تێکۆشان به دژی تیرۆر"دا ئه‌نجام
دراوه. هه‌ر له‌و هێرشه‌دا ستۆدیۆکانی
رادیۆ "مێزۆپۆتامیا"ش
پشکنراون.
پارتی ئاشتی و
دێموکراسیش ده‌گرێته‌وه
له چوارچێوه‌ی هێرشێکی
هاوئاهه‌نگدا که هاوکات کرایه سه‌ر 25 دامه‌زراوه‌ی کورده‌کانی
باکووری کوردستان، ژماره‌یه‌ک پۆلیسی به‌ڕه‌گه‌ز
تورک یش به‌شدار و بیرۆی "پارتی
ئاشتی و دێموکراسی"یش له هێرشه‌که
بێبه‌ش نه‌بووه، به‌ڵام روون نییه که داخوا ئه‌ندامانی
ئه‌و پارته گیراون یان نا.
هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌دا
پۆلیس هه‌ڵی کوتاوه‌ته سه‌ر بنکه‌کانی
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و گۆنگرا گه‌ل
و ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی
گرتووه که له ناویاندا "ڕه‌مزی که‌رتاڵ"،
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل "زوبه‌یر
ئایدار"یش ده‌بینرێن.
هه‌روه‌ها راده‌گه‌یه‌نرێ
که یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ریی
کۆما جڤاکێن کوردستان به‌ناوی "ئاده‌م
ئوزوون"یش له ناو گیراوان دایه.
بێجگه له گرتنی ئه‌ندامانی
ئه‌و ناوه‌ندانه، رێژه‌یه‌کی زۆر که‌لوپه‌لیش
ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
"تێکۆشان دژی
تیرۆر"
داواکاری دادگای
فێدڕاڵی بێلژیک
"لیێڤی پێلێنز" که سه‌باره‌ت
به‌و هێرشه هاوئاهه‌نگه لێدوانێکی دا به چاپه‌مه‌نی،
ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پۆلیس، له چوارچێوه‌ی
ـ ئه‌وه‌ی ئه‌و به "تێکۆشان دژی
تیرۆر" به‌ناوی کرد ـ به شێوه‌یه‌کی
هاوئاهه‌نگ له بروکسێل و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کی
دیکه هه‌ڵیکوتاوه‌ته سه‌ر په‌که‌که.
ناوبراو ئه‌وه‌شی روون
کردۆته‌وه که هێرشه‌که له چوارچێوه‌ی
دۆزێکدا، پێک هاتووه که سێ ساڵه له
لایه‌ن سه‌ردۆزگه‌ر و پۆلیسه‌وه
لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ.
ئه‌و داواکاره‌ی دادگای
فێدڕاڵ ئه‌وه‌شی خسته روو که به‌ڵگه‌یان
له ده‌ستدا هه‌یه که په‌که‌که، له بێلژیک و چه‌ند
وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌ورووپاوه گه‌نجانی
کورد ره‌وانه‌ی باکووری ئێڕاق ده‌کا، بۆ
راهێنانی سه‌ربازی.
ناوبراو هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی
کرد که "به‌ڵگه‌ی جیدیمان له ده‌ستدایه"
که ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وانه "له
بێلژیکه‌وه پاسپۆرتی سه‌خته و یارمه‌تیی
ئابووری بۆ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی
په‌که‌که دابین ده‌که‌ن".
رادیۆی
مێزۆپۆتامیشی به‌وه تاوانبار کرد که
"ئامرازی پروپاگه‌نده‌ی په‌که‌که" بێ.
که‌سانی به‌ره‌گه‌ز تورک له
هێرشه‌که‌دا به‌شدار بوون
وته‌بێژی
پۆلیسی فێدڕاڵی بێلژیک
"گلێن ئاودێن ئارت" رایگه‌یاند که له
هێرشه‌که‌دا له ستۆدیۆی
"رۆژی تی ڤی"دا سه‌د هه‌زار
یۆرۆ و له رادیۆی
مێزۆپۆتامیاش سه‌دهه‌زار یۆرۆ
دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌رپرسه‌که‌ی
پۆلیس هیچ زانیارییه‌کی له باره‌ی
گیراوانه‌وه ئاشکرا نه‌کرد، به‌ڵام ده‌ستنیشانی کرد
که له 24 کاتژمێری داهاتوودا ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا و
به‌وه‌ش تاوانباری کردن که "کاروباری په‌که‌که‌یان به‌ڕێوه‌بردووه".
هێندێک سه‌رچاوه‌ی
هه‌واڵ وایان بڵاوکرده‌وه که پۆلیسی
تورکیا له هێرشه‌که‌دا به‌شدار بووه، به‌ڵام وته‌بێژه‌که‌ی
پۆلیسی بێلژیک ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌ت
کرده‌وه.
ئایدێن ئارت روونی
کرده‌وه که ئه‌و هێرشه، به هاوکاریی دیکه‌ی
وڵاتانی ئه‌ورووپا و هێزه هه‌واڵگرییه‌کانی
تورکیا پێک هاتووه، به‌ڵام ره‌تی کرده‌وه که
پۆلیسی تورکیا راسته‌وخۆ له هێرشه‌که‌دا
به‌شدار بووبێ. ناوبراو به‌ڵام دانی به‌وه‌دا نا که
پۆلیسی به‌ره‌گه‌ز تورک له هێرشه‌که‌دا به‌شدار
بوون.
په‌که‌که هێرشه‌که مه‌حکووم ده‌کا
سه‌رۆکایه‌تی
کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما
جڤاکێن کوردستان له لێدوانێکدا، به
زمانێکی توند هێرشه‌که‌ی شه‌رمه‌زار کرد و
داواشی له کورده‌کان کرد که به کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
و خۆپیشاندان دژکرده‌وه‌ی خۆیان دژی ئه‌و
هێرشه نیشان بده‌ن. هه‌روه‌ها داواشی له ده‌وڵه‌تی
بێلژیک کرد که "به‌خێرایی"
کۆتایی به هێرشه‌کانی بێنێ و
گیراوانیش ئازاد بکات.
سه‌رۆکایه‌تیی
که‌جه‌که ئه‌و هێرشه‌ی پۆلیسی
بێلژیک به "هێرشکردنه سه‌ر ئیراده و ناسنامه‌ی
ئازادی گه‌لی کورد" وه‌سف ده‌کا که "کوردان ده‌کاته
قوربانی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه
سیاسی و ئابورییه‌کان".
که‌جه‌که پێشی
وایه که "ئه‌و هێرشه که له دژی چاپه‌مه‌نی
ئازاد پێکهاتووه" و به پێویستی ده‌زانێ
که کورد و دۆسته‌کانی "به هیچ شێوه‌یه‌ک
بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرن".
|