psk90psk90

 

 



سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مه‌ڕ داخستنی ده‌ته‌په‌ راگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌وانی بڵاو کرده‌وه‌

 

PeyamnerPNA- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى له‌ باره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى (پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكراتیك / ده‌ته‌په‌) بلآو كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى :

 

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان نیگه‌رانى خۆى له‌ باره‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكراتى (ده‌ته‌په‌) ده‌رده‌بڕى كه‌ له‌ رۆژى 11/12 له‌ لایه‌ن داداگاى باڵاى ده‌ستووریى توركیاوه‌ دراوه‌.
 
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵخۆش بوو به‌رامبه‌ر كرانه‌وه‌‌ دیموكراتییه‌كه‌ى حكومه‌تى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان به‌رامبه‌ر به‌ ره‌وتى ریفورمخوازى و گه‌شه‌كردنى زیاترى دیموكراسى له‌ توركیا و هیواداره‌ ئه‌م بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى ده‌ستووریى توركیا نه‌بێته‌ هۆى راگرتنى ئه‌و پرۆسه‌ گرنگه‌ و خوازیاریشه‌ هه‌موو لایه‌ك شوێنى سیاسه‌تى ئاشتبوونه‌وه‌ بكه‌ون بۆ سه‌ر خستنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌.

 

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
14/12/2009