له60%ی
خه‌ڵكی
كوردستان له‌سه‌ر
هێڵی هه‌ژاریدا
ده‌ژین.
ئا:
ئاسۆ سه‌راوی
ماوه‌یه‌كه
نرخی زۆرێك
له‌كه‌ل‌وپه‌ل‌و
خوارده‌مه‌نییه‌كان
به‌رزبونه‌وه‌یه‌ك
به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێ،
شاره‌زایه‌كی
ئابوریش هۆكاری
ئه‌وه، بۆ چه‌ند
حاڵه‌تێكی
جیاواز ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و
ده‌ڵێت
"هۆكاری سه‌ره‌كی
ئه‌وه‌یه
سیسته‌مێك
نییه له
كوردستاندا
ناوی سیسته‌می
بازرگانی بێت".
گرانبونی
نرخ له‌جه‌ژن‌و
بۆنه‌كاندا
به‌بڕوای به‌شێكی
زۆر له هاوڵاتیان،
به‌رزبونه‌وه‌ی
نرخی كه‌ل‌وپه‌ل،
به تایبه‌تی
له‌كاتی جه‌ژن‌و
بۆنه‌كاندا،
ئه‌وه‌یه
"هه‌ندێ له
بازرگانه‌كان
ئه‌و بۆنانه
به‌ده‌رفه‌تێك
ده‌زانن بۆ
خۆده‌وڵه‌مه‌ند
كردن". تاهیر
عه‌لی كه له‌ژێر
پرده‌كه‌ی
شاری سلێمانی
مامه‌ڵه‌ی
كڕینی فه‌رده‌یه‌ك
(برنجی كه‌ڵه‌شێری)
ده‌كرد،
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
كه هه‌ر ئه‌و
برنجه كه‌ڵه‌شێره‌ی
ئێستا ده‌یكڕێ
به 48 هه‌زار
دینار، مانگێك
له‌مه‌وبه‌ر
42 هه‌زار
دینار بوو،
بۆیه وتی
"پێویسته
حكومه‌ت
چاوێك به‌م بێ‌سه‌روبه‌ری
بازاڕه‌دا
بخشێنێته‌وه،
چیتر به‌ناوی
بازاڕی
ئازاده‌وه
پشت له بازاڕ
نه‌كات".
به‌بۆچونی
دوكاندارێكیش،
هۆكاری به‌رزبونه‌ی
هه‌ندێ له نرخه‌كان
بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه چه‌ند
بازرگانێك
قۆرخی
هێنانی هه‌ندێ
شتیان كردوه،
به‌نموونه
نرخی كێسێك
بیبسی ئه‌فرا
تا ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ریش
به 3500 دینار
بوو، به‌ڵام
له ئێستادا
بۆته 4500 دینار.
هۆكاری ئه‌وه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆئه‌وه‌ی
كه بازرگانێك
له‌گه‌ڵ ئه‌و
كارگه‌یه‌دا
رێكه‌وتووه
كه ته‌نها
خۆی مافی
هێنانی ئه‌و
بیبسیه‌ی هه‌بێ.
قۆرخكردن له‌لایه‌ن
كۆمپانیاكانی
حیزبه‌وه
به‌بۆچونی
سه‌رۆكی
مونته‌دای
ئابوری
كوردستان، محه‌مه‌د
كه‌ریم،
هێنانی
كاڵای كارگه‌یه‌ك
به‌ته‌نها له‌لایه‌ن
كه‌سێكه‌وه له‌سه‌ر
بناغه‌ی
گرێبه‌ستی
تاكه
بریكاری
ناوچه‌یه‌ك،
یان شارێك ته‌نانه‌ت
وڵاتێكیش له
زانستی
ئابوری‌و
بازرگانییدا،
حاڵه‌تێكی
ئاساییه، ئه‌و
پێیوایه،
حكومه‌ت ده‌توانێ
ئاسانكاری
بكات بۆ
كێبڕكێی
كۆمپانیای تر
بۆ هه‌مان شار
یان ناوچه
یان وڵات‌و به‌پێی
یاساش ڕێكی
بخات، بۆیه
"ئه‌و جۆره
(ئیحتیكاره)
كاریگه‌ری
زۆری نابێت‌و
قابیلی
كۆنترۆڵه".
به بڕوای
ناوبراو له‌ئێستادا
جۆرێكی تر
ئیحتیكار هه‌یه،
كه به زۆری
كۆمپانیاكانی
حیزب‌و ده‌ستڕۆشتووه‌كان
ده‌یكه‌ن، به‌وه‌ی
كه
كۆمپانیایه‌ك
ئیحتیكاری
هه‌ندێك
بواریان
كردوه‌و
رێگه به
كۆمپانیای
تر ناده‌ن له‌و
بواره‌دا
كاربكات. به‌نمونه‌ش
باسی له‌بواری
سوته‌مه‌نی
كرد‌و وتی "له‌ئێستادا
هه‌ندێك
كۆمپانیای
سه‌ر به‌حیزب
ئیحتیكاری
ئه‌و بواره‌یان
كردوه‌و ده‌رفه‌ت
به
كۆمپانیای
تر ناده‌ن له‌و
بواره‌دا
كاربكات، یان
بۆ نمونه
بواری به‌ڵێنده‌رایه‌تی‌و..هتد.
ئه‌م جۆره
مۆنۆپۆڵه،
دژواره‌و
بازاڕ ده‌شێوێنێ‌و
گرانی بازاڕ
ده‌خولقێنێ".
هۆكاره‌كانی
به‌رزبونه‌وه‌ی
نرخ
"له‌كوردستاندا
سیسته‌مێك
نییه، ناوی
سیسته‌می
بازرگانی
بێت، له‌به‌ر
ئه‌وه‌شه
بواری بازرگانی
كه‌وتۆته
ژێر هه‌ژمونی
مۆنۆپۆڵه‌وه‌و
هێزێكی
یاسایی‌و
دارایی‌و سه‌رمایه‌ی
وای
دروستكردووه
كه كۆنترۆڵی
هه‌موو بواره
گرنگ‌و شاده‌ماره‌كانی
ئابوری
كردووه‌و ته‌نانه‌ت
له كۆنترۆڵی
حكومه‌تدا نه‌ماوه‌و
ئه‌م هێزه‌یه
كه ئیداره‌ی
یاسا‌و سه‌رمایه‌و
ئاڕاسته‌كانی
ئابوری
دیاریده‌كات،
نه‌ك حكومه‌ت‌و
به‌رژه‌وه‌ندیی
گشتی". له‌لایه‌كی
تره‌وه باسی
له‌وه‌ش كرد
كه بازرگان
هه‌ر ئه‌وه
نییه پاره‌ی
هه‌بێت،
چونكه "ئه‌گه‌ر
به ته‌نها
پاره‌ی هه‌بوو،
هۆشیارییه‌كی
له‌گه‌ڵ نه‌بوو،
ئه‌وكاته
بازرگانییه‌كه‌ی
به‌ته‌نها ده‌خاته
خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه
تایبه‌تییه‌كانی
خۆی، به هیچ
جۆرێك ره‌چاوی
به‌رژه‌وه‌ندییه
گشتیه‌كان‌و
یاسا‌و ئه‌خلاقیه‌تی
بازرگانی
ناكات".
ناوبراو
روونی كرده‌وه
كه له بناغه‌دا
بازرگان خۆی
به یاسا
پێناسه‌نه‌كراوه
كه كێیه‌و ئه‌رك‌و
مافه‌كانی به
یاسا دیاری نه‌كراوه
"هه‌روه‌ك
چۆن ئیشی
پزیشك یان ئه‌ندازیارێك
یان مافناس تا
ئاستێك
ڕێكخراوه.
بۆیه بازاڕی
كوردستان تا
ئاستێك سه‌رمایه‌ی
نه‌زانه (راس
المال الجاهل)
كه له بناغه‌دا
مۆنۆپۆڵی سه‌رمایه‌یه،
نه‌ك
بازرگانی
هۆشمه‌ند‌و
پسپۆڕ‌و شاره‌زا
حوكمی بكات".
سه‌رۆكی
مونته‌دای ئابوری
كوردستان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،
تائێستا
بازرگانه‌كانی
كوردستان
ئامار‌و داتایه‌كی
وردیان له‌به‌ر
ده‌ستادا
نییه، تا له‌سه‌ر
ئه‌و
ئامارانه
بڕی پێویستی
كه‌ل‌و په‌ل‌و
خوارده‌مه‌نی
بازاڕه‌كان
دابینبكه‌ن
"به‌واتایه‌كی
تر سه‌رمایه‌و
بازرگانی
شاره‌زا‌و
سیستمی داتا‌و
زانیاری،
حوكمی بازاڕی
كوردستان
ناكات".
هۆكارێكی
تری گران
بوونی نرخی
كاڵاكان به‌بۆچونی
محه‌مه‌د كه‌ریم
بۆ نه‌بونی
كۆگا‌و مه‌خزه‌نی
پێویست ده‌گه‌ڕێته‌وه،
بۆیه وتی
"سیسته‌می
كۆگا له
كوردستاندا
سیسته‌مێكی
لاوازه، چونكه
بونی كۆگای
پێویست ده‌بێته
هۆی راگرتنی
باڵانسێك له‌نێوان
خستنه رووی
كاڵا‌و
پێداویستی
خه‌ڵكی".
خاڵێكی تری هۆكاری
گرانبوون،
ناجێگیری
نرخی دۆلاری
ئه‌مه‌ریكی‌و
گرانبوونی
نرخی سوته‌مه‌نییه
"گرانبوونی
سوته‌مه‌نی
له 15% بۆ 25% نرخی
كاڵا‌و كه‌ل‌و
په‌له‌كانی
زیادكردووه".
جگه له‌و
هۆكارانه‌ش،
ناچالاكی
خاڵه
گومرگییه‌كان
هۆكارێكی
تری گران
بونی نرخه.
ئه‌و ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه
باری وا هه‌یه
چه‌ندین رۆژ
له بنكه‌یه‌كی
گومرگ ده‌مێنێته‌وه
"دیاره ئه‌و
دواكه‌وتنه‌ش
كاریگه‌ری
ده‌بێت له‌سه‌ر
زیادبونی
نرخی ئه‌و
كاڵایه".
ئاماری هه‌ژاری
له
كوردستاندا
به‌پێی ئه‌و
ئامار‌و
زانیاریانه‌ی
له‌لای
مونته‌دای ئابوری
كوردستان هه‌یه،
به‌ته‌نها له
11%ی خه‌ڵكی
كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند‌و
باری
ئابورییان
باشه. واته
مانگانه‌ی
داهاتی تاكه
كه‌س له (1000)
دۆلار زیاتره،
نزیكه‌ی (31،5%) خه‌ڵكی
كوردستان له
ژێر هێڵی هه‌ژاریدان‌و
ڕۆژانه‌ی تاكه
كه‌س له یه‌ك
دۆلار تێناپه‌ڕێت‌و
(28،3%)ش له‌سه‌ر
هێڵی هه‌ژاری
ده‌ژین‌و (29،2%)
له‌سه‌رو
هێڵی هه‌ژاریدان.
به واتایه‌كی
تر نزیكه‌ی (60%)ی
خه‌ڵكی كوردستان
له‌سه‌ر هێڵی
هه‌ژاری‌و
ژێر هێڵه‌كه‌دان".
گرانی هه‌موو
كوردستانی گرتۆته‌وه
نرخی زۆرێك
له كه‌ل‌و په‌ل‌و
پێداویستی
هاوڵاتیان له
هه‌موو كوردستاندا
به‌رزبۆته‌وه،
له شاری هه‌ولێر
كه‌مێك نرخه‌كان
به‌رزتریشن".
له به‌دواداچونێكی
په‌یامنێری
ئاوێنه له
شاری هه‌ولێر،
ده‌ركه‌وت كه
له‌و شاره‌ش به
به‌راوورد به
پێش مانگی ره‌مه‌زان،
نرخی هه‌ندێ
خوارده‌مه‌نی
به‌رزبونه‌وه‌ی
به‌خۆیه‌وه
بینیوه، به‌نمونه
10كیلۆ برنجی
كه‌ڵه‌شێر
19هه‌زار دیناره،
بووه به 22 هه‌زار
دینار. 10كیلۆ
ساوه‌ر له
12هه‌زار
دیناره‌وه
بووه به 17هه‌زار
دینار. كیلۆیه‌ك
نیسك له 2هه‌زار
دیناره‌وه
بووه به 5هه‌زار
دینار. چوار
كیلۆ رۆنی
كان له 9هه‌زار
دیناره‌وه
بووه به 12هه‌زار
دینار.
چاره‌سه‌ر
به‌بڕوای
محه‌مه‌د كه‌ریم،
چاره‌سه‌ری
ئه‌و حاڵه‌ته‌ی
بازاڕ‌و
ئابوری
كوردستان تێیكه‌وتووه،
هه‌ر وا ئاسان
نییه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی
نزیكه‌ی
17ساڵه
ئابوری
كوردستان رۆژ
به‌رۆژ به‌ره‌و
داڕمان ده‌چێ،
ئه‌و ده‌ڵێت
"ئه‌م حاڵه‌ته‌ی
ئێستا
میراتێكی حه‌ڤده
ساڵه‌یه‌و
پێموانییه حكومه‌تی
كوردی
بتوانێ له
ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێكدا چاره‌سه‌ری
بكات". له وه‌ڵامی
پرسیاری ئه‌وه‌ی
كه ئایا
پێویسته
حكومه‌ت له
ئێستادا به‌رنامه‌ی
چی بێت‌و چۆن
به‌ره‌نگاری
ئه‌و دۆخه‌ی
بازاڕ ببێته‌وه،
محمه‌د كه‌ریم
وتی
"باشترین چاره‌سه‌ر
له‌ئێستادا
ئه‌وه‌یه
حكومه‌ت ئیش
بۆ ئه‌وه
بكات هاوسه‌نگییه‌ك
راگرێ له نێوان
داوا‌و خستنه‌ڕووی
بازاڕدا، تا
نرخه‌كان
جێگیرییه‌ك
به خۆیانه‌وه
ببینن، نه‌ك
دیاریكردنی
نرخ به
پۆلیس، به‌ڵكو
پێویسته له‌سه‌ر
بناغه‌ی
خستنه‌ڕوو ئیشبكات
له كورت مه‌ودادا‌و
له‌دوور مه‌وداشدا
ئه‌و خستنه
ڕووه بخاته‌وه
ناو جیهازی به‌رهه‌مهێنانی
ئابوری
كوردستانه‌وه،
هه‌تا بتوانێ
له داهاتودا
له‌سه‌ر نرخ‌و
تێچونیش
كاربكات، نه‌ك
هه‌ر خستنه‌ڕوو".
مونته‌دای
ئابوری
كوردستان: ڕێكخراوێكی
ئابوری ئه‌كادیمی
زانستیی سه‌ربه‌خۆیه،
له‌سه‌ره‌تای
ساڵی 2008ه‌وه
دامه‌زراوه.
سه‌رۆك: محه‌مه‌د
كه‌ریم محه‌مه‌د
به‌وته‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی
یارمه‌تی له
هیچ لایه‌نێك
وه‌رناگرێ‌و
له‌سه‌ر
داهاتی
چالاكییه‌كانی
خۆی ده‌ژی.
ئه‌ندامبوون
له‌م
رێكخراوه‌دا
له‌سه‌ر
بناغه‌ی
پسپۆڕییه،
ئه‌ندام
نابێت بڕوانامه‌كه‌ی
له‌ماسته‌ر
كه‌متربێت.
ئێستاش زیاتر
له (29) ئه‌ندامی
له نێوان
ماسته‌ر‌و
دكتۆرا‌و
پرۆفیسۆردا
هه‌یه.
سه‌رچاوه
: ئاوێنه