
|
هۆنراوه‌م
شه‌رم ده‌کات
ده‌م هه‌ڵبێنێ
و شتێ به‌باڵاتا
بڵێت .. چونکه
تۆ له‌گشت
نووسینه‌کانم
گه‌وره‌تریت پێنووسم
نایه‌ته‌گۆ
دێڕێک په‌خشانی
جوانت بۆ بڵێت
.. بۆیه تۆ له‌هه‌موو
پێنووسه‌کانی
دنیا
جوانتریت هۆشم
به‌دڵ ویستی
چیرۆکی بیر‌و
باوه‌ڕت بۆ
بڵێت .. به‌ڵام
تۆ له‌هه‌موو
باوه‌ڕه‌کانی
گه‌ردوون مه‌زنتریت گیانم
دنیای ڕاچڵه‌کینه
سرودی
نیشتمانیت
بۆ ده‌ڵێت .. تۆ
له‌من و له‌ئاوازو
له‌دڵی
ووڵاتیش به‌رینتریت ده‌مم
ته‌ڕایی تیا
نه‌ما بۆ مه‌رگی
ناواده‌ت شین
ده‌ڵێت ..
مژدانه‌ی
ژیانت دابه‌ئێمه
له‌ئێمه‌ش زیندوتریت زمانم
لاڵه له‌ئاستی
وره‌ی تۆ
نازانێت چی
بڵێت ..
نیشتمانت سه‌رفرازه
بن‌و بێخه‌م
تۆ له‌ئازا
ئازاتریت پێڵاوت
له‌سه‌ر سه‌ری
دووژمن بوو
که‌سێداره
ده‌ڵێت .. تۆ له‌په‌ت
و خنکان و
هێزی دووژمن
به‌هێزتریت حه‌مید
عه‌زیز Hamid773@hotmail.com
|
|