
|
ئاین
یان ڕه‌ووشت ... !! ئاین ئامراز‌و
دیارده‌یه‌کی
هزریی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ده‌روونی و
فه‌لسه‌فیه
که‌له‌سه‌رو
سروشته‌وه
ده‌بینرێت و
بیر‌و باوه‌ڕو
پیرۆزیی و ئاگاهیی
و ڕۆشنبیری
ئاسمانی و
بڕوابوون به‌دروستکه‌رێکی
مه‌زنه که‌ئه‌م
بوونه‌ی
دروست
کردووه . یان
به‌واتایه‌کیتر
ئاین
پیرۆزیی و
باوه‌ڕو په‌رستن
و گه‌شبینی
یه بۆ ئێستا‌و
بۆ سبه‌ینێ و
بۆ ئه‌ودیو
دیواره‌کانی
مردن که‌مرۆڤی
بێ باوه‌ڕ هه‌میشه
دوودڵه‌و
لێی ده‌ترسێت
به‌ڵام ڕه‌وشت
واتای ڕه‌فتارگه‌لێکی
جوانه که‌گه‌وره‌یی
و ڕێز له‌هه‌موو
پیرۆزییه‌کان
ده‌گرێت . ئه‌وه‌ی
خاوه‌نی ڕه‌ووشته
وه‌کو
ئایندارێکی
به‌ڕێز وایه
هه‌رچه‌نده
هه‌موومان
ئاینمان هه‌یه
به‌ڵام به‌داخه‌وه
هه‌موو خاوه‌نی
ڕه‌ووشتی
باش نین که‌چی
ڕه‌وشتدار
خاوه‌نی
جوڵه‌و ڕه‌فتاری
جوانه بۆیه
که‌سی خاوه‌ن
هه‌ست و ڕه‌فتاری
باش
ئاینداریشه
. ئه‌وه‌ی
ئاینی هه‌یه
پێویستی به‌ڕه‌وشتی
باش هه‌یه
به‌ڵام خاوه‌ن
ڕه‌وشتی
جوان
ئاینیشی نه‌بێت
وه‌کو ئه‌وه
وایه که‌خاوه‌ن
ئاینه
چونکه ئاین
داوای ڕه‌وشتی
لێده‌کات .
ئاین داوای
ڕه‌وشتمان
لێده‌کات که‌چی
ڕه‌وشت خۆی
جوڵه‌و ڕه‌فتاری
ئاینانه‌ی جوانمان
ده‌داتێ بۆیه
ئاین وه‌کو موڵک
و بۆماوه ده‌مێنێته‌وه‌و
هیچ هه‌وڵێک
و هیلاک
بوونێکی
ناوێت بۆ
بوون به‌ئایندار
به‌ڵام ڕه‌وشت
کاری مرۆیی
گرنگ و به‌رزه
بۆیه
هیلاکبوونی
له‌مرۆڤ ده‌وێت
بۆ گه‌یشتن به‌لووتکه‌ی
ڕه‌وشتداری .
سه‌دام و خومه‌ینی
و که‌مال ئه‌تاتورک
موسوڵمان
بوون به‌هه‌زاران
موسوڵمانی
بێ گوناهیان
کووشت که‌چی
ڤانکوخ نه‌یده‌زانی
له‌سه‌ر کام
ئاینه به‌ڵام
گوێی خۆی بڕی بۆ
خۆشه‌ویسته‌که‌ی
له‌پێناوی
خۆشه‌ویستیدا
هه‌رچه‌نده
ئه‌و ئافره‌ته‌ی
بۆ نه‌بوو که‌خۆشی
ده‌ویست به‌ڵام
هه‌تا مردن
له‌خۆشه‌ویستیدا
ژیانی بۆ ته‌واو
کرد . ئاین باوه‌ڕێکی
ئاسمانی و ده‌نگ
و فۆرمی ئامۆژگاری
یه بۆ دروست
کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی
باش بۆیه ئاین
ڕێگه‌ی ڕه‌وشت
پاکی یه له‌ئاسمانه‌وه
دێت بۆ ئاده‌میزاد
به‌ڵام ڕه‌وشت
ئاینێکه له‌زه‌مینه‌وه
ئاڕاسته‌ی
مرۆڤایه‌تی
ده‌کرێت و ده‌توانێت
به‌له‌جیاتی
ئاین کاری
خۆی بکات و هه‌ندێک
جار زیاتریش
ده‌کات . له‌ئایندا
بێ باوه‌ڕ
کافره که‌چی
کافر هه‌یه
ڕه‌وشت به‌رزو
زانایه
خزمه‌تی
مرۆڤایه‌تی
ده‌کات و له‌پێناویدا
ده‌مرێت وه‌لێ
هه‌ندێک له‌پیاوانی
ئاینی
زۆرجار
جاسوس و پیاو
خراپ ده‌رچوون
و زه‌ره‌رمه‌ندبوون
بۆ مرۆڤایه‌تی
به‌ڵام کافرێک
ئۆتۆمبیل و
ته‌له‌فۆن و
کۆمپیوته‌ر بۆ
خزمه‌تی
ئاده‌میزاد دروست
ده‌کات . له‌کۆتایی
نێوان ئه‌م
دوو وشه‌ی
ناو‌و ئاوه‌ڵناوه‌دا
چونکه ئاین
ناوه‌و ڕه‌وشتیش
ئاوه‌ڵناوه
ده‌ڵێین : ئاین
به‌واتای ڕه‌وشت
جوانیی دێت بۆیه
کۆمه‌ڵگای
خاوه‌ن ڕه‌وشتیش
زۆرجاران ئاینی
ناوێت به‌ڵام
ئاینداران هه‌مووکاتێک
ڕه‌وشتیان
پێویسته‌و
هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌کی
بێ ڕه‌وشتیش
به‌دڵنیایی
یه‌وه بێ
ئاینه . خودایه‌ک
به‌و هه‌موو گه‌وره‌یی
و میهره‌بانییه‌ی
خۆیه‌وه
ته‌نها له‌ئایندا
نوێژی له‌موسوڵمانان
ناوێت به‌ڵکو
ڕه‌وشتی
جوان و
دڵ‌پاکی و ده‌روونی
ساغی له‌گه‌ڵ
ده‌وێت که‌چی
ڕه‌وشت
جوانیی له‌ئاده‌میزاددا
خۆی ئاینه
هه‌رچه‌نده
خاوه‌نه‌که‌ی
بێ ئاین بێت
یان کافر .
مرۆڤی بێ
باوه‌ڕو بێ
ئاین له‌ڕووی
ئایندارییه‌وه
کافره ده‌نا
له‌ڕووی
کۆمه‌ڵایه‌تی
یه‌وه ئه‌گه‌ر
ئه‌و مرۆڤه
ڕه‌وشت به‌رز
بوو شایسته‌ی
هه‌موو ڕێز‌و
خۆشه‌ویستییه‌که‌و
موسوڵمان
یان مه‌سیحییه‌کی
مه‌زنه
چونکه
ئاینی ڕه‌وشتی
هه‌یه که‌خوداوه‌ندی
مه‌زن خۆشی
ده‌وێت .
ئاین و
ئاینداریی
کاری باشیی
مرۆڤن ئه‌گه‌ر
ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵدا
بێت به‌ڵام
ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه
بوو ئاین
بوونی نی یه‌و
ئه‌گه‌ر بۆ
ماوه‌و به‌هۆی
دایک و باوکه‌وه
موسوڵمان
یان مه‌سیحی
بیت هیچ ڕۆڵ و
گرنگییه‌کی
نابێت چونکه
ڕه‌وشت به‌رزیی
له‌ئاده‌میزاددا
ئایندارییه‌و
هه‌رکه‌سێک
ئاینیشی نه‌بێت
هه‌ر
ئاینداره‌و
خوداوه‌ندی
میهره‌بانیش
خۆشی ده‌وێت
ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت
پاکیی له‌گه‌ڵدابێت
. کۆنترین ئاینیش
له‌مێژووی
مرۆڤایه‌تیدا
ئاینی خۆشه‌ویستی
یه چونکه
پێش چه‌ند هه‌زار
ساڵ له‌مه‌وپێش
و پێش ئاینی زه‌رده‌شتی
( 1500 – 1600 پ.ز ) هیچ
ئاینێکی تری
ئاسمانی بوونی
نه‌بووه .
ڕیزبه‌ندی
ئاینه
ئاسمانییه‌کان
له‌ماوه‌ی 4000
ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه
به‌م جۆره
بووه ئاینی (
خۆشه‌ویستی
، زه‌رده‌شتی
، یه‌هودی ،
مه‌سیحی ،
ئیسلام ) . ئاینی
خۆشه‌ویستی
بریتی یه له‌و
ڕێباز‌و بیر‌و
ژیانه‌ی که‌مرۆڤ
له‌کۆندا به‌کاریان
هێناوه‌و ته‌نها
حه‌زو خۆشه‌ویستی
ده‌روونی
ئاده‌میزاد
بووه بۆ پێکه‌وه
ژیانی یه‌کتری
و به‌رده‌وام
بوون به‌ژیان
. بۆیه هیچ
یاسا‌و
ڕێسایه‌ک و
ئاینێکیان
نه‌بووه یان
هیچ به‌رژه‌وه‌ندیی
ڕۆحیی یان جه‌سته‌یی
یان
پاداشتێک له‌خودای
مه‌زن نه‌بووه
که‌له‌سه‌ری
بڕۆن و بژین
ته‌نها خۆشه‌ویستی
یه‌کترو
پێکه‌وه
ژیان وایلێکردوون
که‌به‌رده‌وامیی
به‌ژیان بده‌ن
. ئاده‌میزاد
له‌چه‌ند هه‌زار
ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه
پێویستیان
به‌وه هه‌بووه
که‌یاساو
ڕێسایه‌کی جوانیی
مرۆیی په‌یڕه‌و
بکه‌ن و له‌سه‌ری
بژین چونکه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
هیچیان نه‌بووه
وه‌کو په‌یامێکی
ئاسمانی یان
وه‌کو ئاین که‌پێغه‌مبه‌رێکیان
هه‌بێت و
ئامۆژگاریان
بکات به‌ڵکو ته‌نها
هه‌ستی خۆشه‌ویستی
و پێکه‌وه
ژیان کار‌و
ژیانی بۆ
ئاسان
کردوون بۆیه
ده‌توانین
بڵێین خۆشه‌ویستی
و ڕێز له‌یه‌کگرتن
له‌پێناوی
ژیاندا فه‌رمانی
خوداوه‌نده‌و
به‌ئاین
دێته هه‌ژمار
کرن . بۆیه ئه‌و
ئاینی خۆشه‌ویستیی
یه ژیانی بۆ
ئاسان
کردوون و به‌رده‌وامی
و پێکه‌وه‌بوونی
پێ به‌خشیوون
. گرنگ نی یه مرۆڤ
له‌سه‌ر چ
ئاینێک بێت
به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه
که‌چ ئاینێک
و ڕه‌فتارێک
له‌ناو دڵ و
ویژ‌دانیدا
جێگیره
چونکه ئه‌وه
کارێکی خۆ
ویست نی یه
مرۆڤ
موسوڵمان
بێت که‌له‌دایک
و باوکی
موسوڵمانه
یان مه‌سیحی
و یه‌هودو زه‌رده‌شتی
و هتد . گرنگیی
ئاین و ئاده‌میزاد
له‌وه‌دایه
که‌مرۆڤ
ئاین به‌رز
ڕابگرێت و
ئاینیش
کارتێکه‌ریی
خۆی هه‌بێت
له‌سه‌ر
ژیان به‌گشتی
و مرۆڤیش به‌گه‌وره‌یی
و جوانیی سه‌یربکرێت
چونکه له‌کتێبه
ئاسمانییه‌کانی
خوداوه‌ندی
مه‌زندا
هاتووه که‌مرۆڤ
خه‌ڵات و
دیاری
خودایه بۆ
سه‌ر زه‌مین که‌واته
به‌و
هاوکێشه‌یه‌ی
که‌مرۆڤ
دیاری
خودایه ده‌بێت
هه‌موومان
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان
هه‌بێت بۆ یه‌کترو
شه‌ڕو بوغز‌و
کینه‌مان نه‌مێنێت
به‌رامبه‌ر
یه‌کتر که‌واته
به‌دڵنیایی
یه‌وه
خوداوه‌ندی
میهرو سۆزیش
به‌گه‌وره
ده‌بینین . ئاین و ڕه‌وشت
وه‌کو
هاوکێشه‌یه‌کی
جێگیری 22 له‌سه‌ر
7 نی یه چونکه
له‌مرۆڤێکه‌وه
بۆ
مرۆڤێکیتر
ده‌گۆڕێت و هه‌ندێ
جار ته‌واوکه‌ری
یه‌کن و هه‌ندێ
جار زۆر دورن
له‌یه‌که‌وه
به‌تایبه‌ت
له‌بواری فه‌لسه‌فه‌دا
چونکه ئاین
پانتاییه‌کی
زۆری ژیانی
ئاده‌میزادی
داگیرکردووه
له‌ڕووی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوری و
ڕۆشنبیریشه‌وه
ڕۆڵی خۆی هه‌یه
به‌ڵام
مخابن له‌هیچ
ووڵاتێکی
موسوڵماندا
ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی
ئاینه که‌چاکه‌کردنه
به‌رامبه‌ر
بوونه‌وه‌ران
نا‌بینیت به‌ڵکو
به‌پێچه‌وانه‌وه
ته‌نها
خراپه له‌گه‌ڵ
مرۆڤدا ده‌کرێت
به‌تایبه‌ت
له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه
له‌به‌ر سێ
هۆی سه‌ره‌کی
: 1/ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
که‌له‌سه‌ر
حوکمه‌و
ئیسلامی یه
کاتی خۆی که‌له‌سه‌ره‌تادا
حزبێکی
سیاسی بووه
هیچ ئایدیا‌و
به‌رنامه‌یه‌کی
چاکسازیی نه‌بووه
بۆ ڕاکێشانی
خه‌ڵک بۆ لای
خۆی بۆیه ئه‌و
ئاینه‌ی
کردووه به‌هۆیه‌ک
بۆ کاری
ڕامیاری
ووڵات و
بازرگانی بۆ
گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات
و سامان
کۆکردنه‌وه
چونکه له‌ڕاستیدا
ئاین په‌یامی
پیرۆزی
خودایه‌و هه‌وێنی
دروستکه‌ری
په‌رستن و
چاکه‌و
شۆردنه‌وه‌ی
ده‌روونی مرۆڤه‌کانه‌و
گه‌شبینی یه
بۆ ژیان و
مردن و باوه‌ڕی
ژیانێکی
نوێی دووای
مردنه‌و
واتایه‌ک ده‌به‌خشێته
بوون بۆ هه‌موو
مرۆڤایه‌تی
نه‌ک بۆ کاری
ڕامیاری و ده‌سه‌ڵات
و ده‌ووڵه‌مه‌ندبوون
و فه‌رمانڕه‌وایی
بۆیه له‌ڕاستیدا
ده‌ووڵه‌ت
ده‌بێت ئاین
له ده‌سه‌ڵات
و حوکمه‌ت
جیابکاته‌وه
. له‌ڕاستیدا
ئاین بۆ
چاکسازیی
مرۆڤه له‌ڕووی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
نه‌ک ده‌سه‌ڵات
و فه‌رمانڕه‌وایی
و پارتی
ڕامیاری
ئیسلامی و پاره‌و
سامان
کۆکردنه‌وه‌و
هێزو توانا‌و
هه‌ڕه‌شه
له‌ژیان و
ئاده‌میزاد
کردن . به‌واتایه‌کیتر
ئاین
قوتابخانه‌یه‌کی
په‌روه‌رده‌یی
کۆمه‌ڵایه‌تی
یه بۆ
مرۆڤایه‌تی
به‌گشتی و بۆ
ئه‌و که‌سانه‌ی
که‌خراپ و زه‌ره‌رمه‌ندن
و له‌ڕووی ڕه‌فتاری
خراپه‌وه
به‌تایبه‌تی
. به‌ڕای من
پارتی
ڕامیاری
ئیسلامی یان
حوکمه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی زه‌ره‌ر
له‌ئیسلام
ده‌ده‌ن
بۆنمونه
کۆماری
ئیسلامی
ئێران به‌ناوی
ئاینه‌وه 33
هه‌زار مرۆڤ
له‌سێداره
ده‌دات له‌ماوه‌ی
30 ساڵی
حوکومڕانی
خۆیدا ( 1979/2009 ) له‌سه‌رچاوه‌ی
ڕاستی کۆمه‌ڵه‌و
دیموکرات و
به‌رهه‌ڵسکارانی
ئێرانه‌وه
گووتراوه .
یان ووڵاتی
سعودیه که‌ماڵی
خودای لێ یه
به‌ئاشکرا
دژایه‌تی
شیعه‌کانی خۆی
ده‌کات و به‌وه‌وه
ناوه‌ستێت به‌فه‌رمانی
ئه‌مه‌ریکا بۆمبارانی
حوسیه‌کانی
یه‌مه‌ن ده‌کات
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی
شیعه‌ن و سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی که‌زیاترن
له7 ملیۆن
مرۆڤ و هیچ
مافێکیان نی
یه له‌ووڵاتی
یه‌مه‌ندا
پێیان ده‌ڵێت
تیرۆریست و
سنوره‌کانی
لێکردوون به‌ئاگر
. هه‌روه‌ها
ئه‌و
ووڵاتانه‌ی
که‌به‌ناوی
مه‌زهه‌ب و
ئیسلامه‌وه
کاری ده‌سه‌ڵات
و فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌که‌ن و
پیاوی ئه‌مه‌ریکان
نمونه‌مان
زۆره له‌وانه
ووڵاتانی (
عێراق ،
تورکیا ، قه‌ته‌ر
، یه‌مه‌ن ،
ئیمارات ، جه‌زائیرو
.. هتد ) 2/ ڕۆشنبیری
ڕامیاری و ڕۆشنبیری
گشتی و
بڕوانامه‌ی
به‌رز له‌بواره‌کانی
به‌ڕێوه‌بردن
و یاسا‌و
ڕامیاری و ..
هتد زۆر
پێویسته بۆ
که‌سانێک که‌له‌ده‌سه‌ڵاتدا
کارده‌که‌ن
به‌ڵام
مخابن ئه‌مانه‌ی
که‌باسمان
کرد‌و زۆریش
پێویسته له‌ناو
ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی هیچ
ووڵاتێکدا
نه‌بینراوه‌و
نی یه . 3/ ئه‌گه‌ر
وانی یه
بۆچی زانا گه‌وره‌کانی
ئیسلام له‌کۆن
و له‌ئێستادا
هه‌موو له‌ووڵاته‌کانیانه‌وه
کۆچ ده‌که‌ن
بۆ ووڵاتانی
ئه‌وروپا که‌هه‌ر
خۆیان ئه‌وروپا
به‌بێ باوه‌ڕ
له‌قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن . ڕه‌وشت
ته‌نها کاری
پێکه‌وه
بوون ( جنس ) نی
یه به‌ڵکو
ڕه‌فتارو
بیرکردنه‌وه‌و
هه‌ڵسوکه‌وته
له‌کات و
شوێنی
گونجاو‌دا
ڕێزگرتنه
له‌به‌رامبه‌رو
خزمه‌تکردنی
مرۆڤایه‌تی
یه . ئاینیش
ته‌نها
نوێژ‌و پاڕانه‌وه‌و
په‌رستن نی
یه به‌ڵکو
کاری باش و ڕه‌وشتی
جوان و هه‌ڵسوکه‌وتی
شایسته‌یه
به‌مرۆڤی
ئایندارو
خاوه‌ن
بیروباوه‌ڕ . فه‌لسه‌فه‌ی
ئاین و ڕه‌وشت
ڕه‌فتارو کارکردنه
به‌شێوازی
بیرکردنه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ له‌پێناوی
سبه‌ینێی
باشتر‌و خۆش گوزه‌رانتر
یان ئاواته
بۆ ڕاست و ڕه‌وانیی
مرۆڤ و له‌ئه‌نجامی
ئیشی یارمه‌تیده‌رانه‌و
فه‌رمانی
کاری باش و
دورکه‌وتنه‌وه
له‌خراپه
بۆ به‌ده‌ست
هێنانی به‌خته‌وه‌ری
هه‌میشه‌یی
بۆ ژیان و
ئاسووده‌یی
بوونه‌وه‌رانی
. مێژوی ئاین
زۆر کۆنه‌و
له ( 3600 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه
ده‌ستی
پێکردووه‌و
یه‌که‌م ئاینێک
بۆ ئاده‌میزاد
دابه‌زیووه
ئاینی زه‌رده‌شتیی
بووه که‌هه‌ندێ
له‌سه‌رچاوه
مێژوویی یه‌کان
ده‌ڵێن ناوی
ئاینی زه‌رده‌شتی
له‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه
هاتووه‌و که‌ناوی
( زه‌رده‌شت ) بووه
یان هه‌ندێ
سه‌رچاوه
ده‌ڵێت : (
زورده‌شت ) یان
( زورته‌شت ) بووه
که‌ئه‌مه
کۆنترین
ئاینی
مرۆڤایه‌تی یه
و به‌ڵگه‌نامه‌کانیش
ده‌ریانخستووه
که‌ئه‌م ئاینه
ئاینی
ئاریاییه‌کان
بووه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی
کوردیش له‌بنه‌چه‌دا
ئاریایی یه
هه‌ندێک له‌نه‌ته‌وه‌ی
کوردی ئه‌وکات
و له‌ئێستاشدا
خۆیان به‌زه‌رده‌شتیی
ده‌زانن .
مرۆڤ ئازاده
چ ئاینێک هه‌ڵده‌بژێرێت
نه‌ک به‌زۆر
یان بۆماوه
له‌دایک و
باوکه‌وه
بۆی بمێنێته‌وه
بۆنمونه
زۆربه‌ی
کورده‌کان
یان عاره‌به‌کان
که‌خۆیان
موسوڵمانن ژیانی
هاوسه‌رییان
له‌گه‌ڵ مه‌سیحی
یان ئاینێکی
تر که‌ئیسلام
نین پێک
هێناوه که‌منداڵیان
ده‌بێت له‌باوکه‌وه
موسوڵمان و
له‌دایکه‌وه
مه‌سیحی یان
به‌پێچه‌وانه‌وه
که‌واته ئه‌و
منداڵه هه‌ڵگری
کام ئاین ده‌بێت
.؟. ئه‌گه‌ر
باوکه‌که
منداڵه‌که‌ی
به‌زۆر بۆ
ئاینه‌که‌ی
خۆی ڕابکێشێت
یان به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌وه
کارێکی حه‌رامه‌و
خراپه بۆیه
باشتر وایه
مرۆڤ ئازاد
بێت له‌هه‌ڵبژاردنی
ئاین باشتره‌و
خۆڕۆشنبیرکردن
و کارکردن له‌سه‌ر
ڕه‌وشتی
جوانیش ئاینێکی
تایبه‌ته‌و
ده‌بێته
هۆکاری که‌سایه‌تییه‌کی
تایبه‌ت بۆ
ئاده‌میزاد . به‌ڕای من هه‌موو
ئاینه‌کان و
کتێبه
پیرۆزه
ئاسمانیه‌کان
گه‌وره‌و
جوانن بۆ ئه‌وه‌ی
پیرۆزیی خۆیان
له‌ده‌ست نه‌ده‌ن
نابێت تێکه‌ڵی
فه‌رمانڕه‌وایی
و ده‌سه‌ڵات
بکرێن چونکه
ئێمه‌ی مرۆڤ
نه‌خۆشیه‌کمان
هه‌یه له‌ده‌رووندا
ئه‌وه‌یه
که زۆر
باشین هه‌تا
فه‌رمانڕه‌واو
ده‌سه‌ڵاتدارنین
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه
خۆمان بیر ده‌چێته‌وه
کاتێک که‌ده‌بینه
ده‌سه‌ڵاتدار
به‌تایبه‌ت
ئه‌و که‌سانه‌ی
که‌ئاستی
ڕۆشنبیریان
که‌مه
زووتر خراپ
ده‌بن و ده‌بنه
تاکڕه‌و یان
دیکتاتۆر . ئه‌گه‌ر
پێناسی ئاین
بکه‌ین له‌ڕووی
ده‌روونیه‌وه
ده‌توانین
بڵێین ڕاگری
هاوسه‌نگیی
ژیان و مرۆڤ
دیاری ده‌کات
و ئومێدبه‌خشێکی
سبه‌ینێ یه
که‌ئاده‌میزاد
به‌هۆیه‌وه
تووشی ڕه‌شبینی
نابێت یان ده‌توانین
بڵێین خه‌ون
و هیواکانی
مرۆڤ
نامرێنێت و ته‌کانێک
به‌به‌رده‌وامی
ژیان ده‌دات
. ئاین له‌ڕوی
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
نه‌خشه‌ی یه‌کسانیشه‌وه
وه‌کو
دادگایه‌کی
دواڕۆژ ده‌بینرێت
که‌هه‌رکه‌س
مافی خۆی وه‌رده‌گرێت
که‌ماف
خوراو بێت و سزا
ده‌درێت که‌مافی
خه‌ڵکی
پێشێل
کردبێت . ئاین
له‌ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه
چاکه‌کردنی
مرۆڤه به‌رامبه‌ر
ده‌وروبه‌رو
قه‌ده‌غه
کردنی خراپه‌یه
به‌رامبه‌ر
ئاده‌میزاد
و ڕه‌فتار
جوانی و
ڕێزگرتنه
له‌هه‌موو
بونه‌وه‌ران
و ژیان به‌گشتی
و سروشت و ئه‌و
بوونه‌وه‌رانه‌ی
که‌له‌گه‌ڵ
مرۆڤیش‌دا ده‌ژین
.
بێجگه له‌وه‌ی
ئاین که‌خودا
په‌ره‌ستی و
دادپه‌روه‌ری
و یه‌کسانی
یه قوتابخانه‌ی
جوانی و
هێمنی و
ئارامیش ده‌خوێنینه‌وه
نه‌ک ته‌نها
له‌ئاینێک
به‌ڵکو له‌هه‌موو
ئاینه‌کاندا
به‌و به‌ڵگه‌و
زانین و
ئامۆژگاریه
له‌یه‌ک
چووانه‌ی که‌تێیدا
به‌رجه‌سته
بووه ئه‌وه‌ش
به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه
که‌هه‌موو
کتێبه
ئاسمانی و
ئاینییه‌کان
ماڵ و موڵکی
یه‌ک خودان .
زۆر گرنگه
ئاده‌میزاد
هه‌ستی پێ بکات
که‌ئاین نه‌خشه
ڕێگه‌و
نیشانده‌ری
به‌رنامه‌ی
چاکه کردن
بۆ مرۆڤه‌کان
بووه له هه‌زاران
ساڵ له‌مه‌وبه‌رو
بۆ داهاتووش . بێ
له‌وه‌ی
ئاین
قوتابخانه‌یه‌کی
په‌روه‌رده‌یی
و ڕۆحی یه له‌هه‌مان
کاتیش‌دا ئامرازێکی
ده‌روونی
زۆر به‌هێزیشه
بۆ به‌رده‌وام
بوون و گه‌شبینی
و ژیان له‌ناو
هه‌ست و گیانی
ئاده‌میزاددا
. له‌کۆتاییدا
ده‌توانین
بڵێین ئاین و
ڕه‌وشت دوو
وشه‌و یه‌ک
واتان که‌هه‌ر
یه‌کێکیان
بێ ئه‌وی
تریان
لاوازه‌و به‌یه‌که‌وه
زۆر جوانن و له‌هه‌مان
کاتیش‌دا ته‌واوکه‌ری
یه‌کن و بۆ
مرۆڤایه‌تی
ده‌بنه هێڵێکی
ڕاستی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
بوون و گه‌یشتن
به وێستگه‌ی
خۆشبه‌ختی و ئارامی
و ژیان . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com |