له
ڕۆژنامه‌ی "یۆتۆبۆری
پۆسستن"ی
سویدیه‌وه
مسته یاغی و
دڕنده‌یه‌ک
به سه‌ر
ئێران دا حکوم
ده‌که‌ن
ڕۆژنامه‌ی
سویدی *یۆتۆبۆریپۆستن*ی
سویدی له سه‌روتاری
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی
خۆیدا له ژێر
سه‌ردێڕی "جێگایه‌ک
که
تاوانباران
حاکمن" ڕه‌خنه
له کۆمه‌ڵی
جیهانی ده‌گرێت
که له به‌رانبه‌ر
کاره‌ساتێک
که له
ئێران‌دا ده‌گوزه‌رێ
بێده‌نگن و ده‌نوسێ
: مرۆڤ خوو به
هه‌موو شت ده‌گرێ.
بۆ نمونه خوو
به‌وه‌ی ده‌گری
که ئێران له
لایه‌ن مسته
یاغی و وه‌حشیه‌ک
، به‌ڕێوه ده‌چی.
ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه
ده‌نوسی که
ڕادیۆی ده‌وڵه‌تی
ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی
ڕابردوو
ڕایگه‌یاند
که دوازده
که‌س هاوکات
له سێداره
دراون . له‌وانه‌یه
له فیکری
خۆدا وای
لێکبده‌نه‌وه
که کونێک له
ژێر پای
کابرای
ئیعدامی ده‌کرێته‌وه
پاشان ده‌گه‌ڵ
کشانه‌وه‌ی
په‌تی سێداره‌که
،مۆره‌ی ملی کابرای
مه‌حکوم ده‌شکێ
و ده‌رده‌م ده‌مرێ.به‌ڵام
وه‌نیه ،له
ئێران ، قور‌بانیه‌کانی
خۆیان خه‌فه‌خنکێن
ده‌که‌ن .
ئیعدامیه‌کانی
خۆیان به جه‌ڕسه‌قیل
له سێداره
ده‌ده‌ن و به
عه‌زاب ده‌یانکوژن
.
یۆتۆبۆری
پۆستن
نوسیویه‌تی
که تێگه‌یشتن
له‌و بابه‌ته
هاسان نیه به‌ڵام
له ماڵپه‌ڕی
ئینته‌رنه‌تیدا،
فیلمێک که به
دزی له
سێداره
درانێک هه‌ڵگیراوه
،هه‌یه که
دوو پیاو و
ژنێک که ته‌نافێکیان
له ده‌وری
ملی پێچراوه
و به هۆی جه‌ڕوسه‌قیله‌وه
ده‌کێشرێنه
سه‌ره‌وه ، دوو
پیاوی
ئیعدامی به
زوویی بێهۆش
ده‌بن . به‌ڵام
ژنه‌ی بێچاره
له سه‌ر داری
سێداره ده‌ست
و پێ ده‌کوتێ.
ڕۆژنامه‌که
دونووسێ :
پێت وانه‌بێ
ئه‌و وه‌زعه
ده‌بێته هۆی
شه‌رمه‌زاری
سه‌رانی
ڕژیمی تاران ،
له‌وانه ئه‌حمه‌دی
نژاد و خامنه‌یی
. به‌پێچه‌وانه‌وه
کوشتن و
ئیعدامی خه‌ڵکی
له به‌رچاوی
خه‌ڵک به‌و
شێوه وه‌حشیانه
، به‌شێکه له
سیاسه‌تی ئه‌وان
. ئه‌و
تاوانبارانه
له‌و ڕێگایه‌وه
ده‌یانه‌وی
به خه‌ڵک
بڵێن ،ئه‌گه‌ر
بێت‌و گوێڕایه‌ڵ
نه‌بن ، چ
چاره‌نووس و
سه‌ره‌نجامێک
چاوه‌ڕێیانه.
یۆتۆبۆری
پۆستن ده‌نوسی
: هێنانه
پێش چاوی هه‌لومه‌رج
له ئێران له
ژێر حاکمیه‌تی
مه‌لایاندا، زۆرترسناکه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
که‌سێک پێوه‌ندیه‌کیله
چوارچێوه‌ی
ژن و مێردایه‌تی
به‌ده‌ر هه‌بێ،
ده‌کرێ حوکمی
سه‌نگه‌ساریله
سه‌ر بدرێ. له‌و
وڵاته‌دا
،ژنان به
توندی سه‌رکه‌ت
ده‌کرێن ،
منداڵیش
ئیعدام ده‌کرێن،
خۆپیشاندانی
به ئاشتیانه
قه‌ده‌غه‌یه
، خوێندکاران
و ڕۆژنامه‌نووسان
له سیاچاڵه‌کاندا
به دڕندانه‌ترین
شێواز ئه‌شکه‌نجه
ده‌درێن .