پرسیاری
بێ وڵام !
من قه‌ت
باوڕم به
سیحر و جادو ،
تووک و دوعا
،نوشته و جه‌مبه‌ل
، نه‌فرین و
له‌عنه‌ت، شه‌وله‌بان
و مۆته ،
جندۆکه و
دێوه‌زمه ،
دێ‌و و درنج ،
چاک و پیرو
.......نه‌بووه .
به‌ڵام ماوه‌یه‌که
تووشی هه‌ندیک
شک و گومان
هاتووم و له
سه‌ر باوه‌ڕی
پێشوم نه‌ماوم
.
ئه‌وه‌نده‌ی
مێژوو له
بیری بێ چ له
ڕابردو و چ له
حاڵ‌دا که‌م نه‌ته‌وه
هه‌یه که به‌قه‌د
کورد توووشی
کاره‌سات و نه‌هامه‌تی
هاتبێ . ڕه‌نگه
هه‌ر ئه‌وه‌ش
بێت ! ڕه‌نگه
له دڵ گران
بێ به‌ڵام وته‌ی
حه‌ق تاڵه .
ڕاستی زۆر جار
له خۆم پرسیار
ده‌که‌م ، تۆ
بڵیی عه‌ره‌ب
ڕاست بکه‌ن که
ئێمه له ڕه‌چه‌له‌کی
جن و شتی
شاراوه‌ی له‌و
جۆره بین؟ تۆ
بڵێی تورک
ڕاست بکه‌ن
ئێمه تورکین
و کێویشین ،
جارجاه‌رش ده‌ڵێم
قسه‌ی دوژمن
هه‌ڵبه‌ستراو
و بێ بناوانه
.
تۆ بڵێی له
ڕۆژی له دایک
بوونی هه‌ر
کوردێک چاره‌نوسی
له
نێوچاوانی
نوسرابێ که
ده‌بێ کۆیله
بێ ، بێ وڵات
بێ ، تا ده‌شمرێ
شه‌قشه‌قێنی
پی بکه‌ن ،
زار به‌ستراو
و زمان بڕاو
بێ ؟ ئه‌گه‌ر
وا نیه ئه‌ی
چۆنه ؟
مێژوومان پڕه
له نه‌هامه‌ت
و شکان ، کاره‌سات
و دۆڕان ،
خوێن و
کوشتار،ڕه‌و
و قڕان.
چه‌نده‌ی
تاوانی داگیرکه‌ران
،
کولونیالیزم
و چی....یزمه؟
له تێکشکان و
تێکدان و
ڕوخان
و وێرانی چه‌نده‌ی
تاوانی دووبه‌ره‌کی
و دوژمنایه‌تی
، به‌رژه‌وه‌ندی
خێڵه‌کی
حیزبایه‌تی و
سه‌رکرده و
سه‌رۆکی
خۆماڵیه؟
دۆستێکی قسه
خۆش ده‌ڵی با
بیکێشین ، ده‌ردی
گیانمان بێت ،
جارێکی دی سه‌لاحه‌دین
فێر نه‌بێ به
گژ ڕیچاردی
شێردڵدا
بچێته‌وه و
بیبه‌زێنێ ،
تۆڵه‌یه
تۆڵه .
زۆرجار ده‌ڕوانمه
قه‌د و باڵای،
بێچم و شکڵ و
شان و باهۆی
عه‌ره‌بێک،
ترکێک،
فارسێک، به‌وردی
له‌گڵ کوردێک
پێکی ده‌گرم ،
وه‌ک فورمی
ئاده‌میزاد ،
وه‌ک عه‌قڵ و
شعور و ڕواڵه‌ت
،کوردیش هه‌مان
بیچم و قه‌واره‌ی
هه‌یه .
خاکمان ،
ئاومان ، کان
و سامانی
ژێرزه‌وی و سه‌زه‌ویمان
ئه‌گه‌ر له
هی وانه پڕ
پیت تر نه‌بێت
بێ خێرتر نیه
. ئه‌ی بۆچی
سوریه هه‌یه،
لوبنان هه‌یه،
ئوردون هه‌یه،
مغولستان هه‌یه،
ترکیه هه‌یه،
ئه‌ی بۆ کردستان
نیه ؟
شه‌و و رۆژ
هه‌موو کات
وساتێک ، ڕه‌نگه
ئه‌م
پرسیارانه و
ده‌یان
پرسیاری تر له‌م
بابه‌ته به
مێشکی تاکی
کورد دا
خولابێته‌وه
. به‌لام له
قه‌فی گڵۆڵه‌ی
گرێ گرێ و
ئاڵوزی کێشه‌ی
کورد دا بێ
وڵام ماوه‌ته‌وه
. کێ ده‌زانێ
بۆ ؟
نزیکه‌ی 20
ساڵ به‌ر له
ئێستا نوسراوه‌یه‌کی
ئیسمایل
بێشکچی نوسه‌ری
به‌ناوانگی
تورک و دۆستی
دێرینی کوردم
خوێنده‌وه،
زۆر توڕه بووم.
ناوبراو ده‌ڵێ
زانایه‌کی
باستان ناس له
گه‌شتێکدا له
ئه‌فریقا ته‌ماح
له وێنه‌یه‌کی
هه‌ڵکه‌ندراو
له سه‌ر
دارێک ده‌کات
، به‌ڵام توشی
توره‌یی و هه‌ڕه‌شه‌ی
دانیشتوانی
ئه‌م شوێنه
ده‌بی و پێی
ده‌ڵێن ده‌ست
له هیچ به‌رد
و خۆڵ و
دارێکی ئێمه
ناده‌یت ، ئه‌وانه
مڵکی ئێمه‌ن ،
مێژووی ئێمه‌ن.به‌ڵام
هه‌مان زانا به که‌ناری
دیجله و فرات
دا تێده‌په‌رێت
، کوردان به
لێشاو ، به
خۆڕایی یادگاری
باپیرانیان ،
به‌ردی به‌نرخ
و شتی ئانتیک
و مێژووییان
به زۆر و به
به‌لاش پێشکه‌ش
ده‌کردم . ئه‌م
زانایه ده‌ڵێ
هه‌ستی وڵات
خۆشه‌ویستی و
نیشتمان په‌روه‌ری
و نه‌ته‌وه‌یی
لای کوردان
زۆر لاوازه ،
زمانم لاڵ
تۆبه و سه‌د
تۆبه ئێستا
منیش به‌و قه‌ناعه‌ته
گه‌یشتووم !!
من کارم به
دوژمن و
داگیرکه‌ران
نیه چۆنی هه‌ڵسوکه‌وت
له‌گه‌ڵ
کردوین کارم
به خۆمان و
ڕابردو و
داهاتوی
خۆمانه . کێ
به‌رپرسه له‌م
گشته کاره‌ساته
، کێ به‌رپرسی
بێ وڵاتی ئێمه‌یه
؟
خانمی ئلیزابت
بیکارد له
کتێبیLa qestion kurd دا
ده‌نووسی : ساڵی
1919 بۆ یه‌که‌م جار
کوردستان چوه
ناو
دیپلوماسی
نێوده‌وڵه‌تیه‌وه . هه‌روه‌ها
ده‌ڵێ :ڕۆژی 30 ژانویه‌ی
ساڵی 1919
کونفراسی
ئاشتی پاریس
پێکهات ، به‌ڕێوه‌به‌ری
کونفرانسه‌که
میسی‌و
لیۆد ژۆرژ که سیاسه‌تمه‌دارێکی
فه‌رانسه‌وی
بوو . سه‌ره‌تای
کونفرانسه‌که‌ی،
کاتژمێری 11ی به‌یانی
به هێنانه
گۆڕی
ژینوساید وه
کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی
ئه‌رمه‌نیه‌کان
به‌ده‌ستی له‌شکری
ترکی عوسمانی
ده‌ستی پێ‌کرد
. هه‌موو
زلهێزه به‌شداره‌کانی
کۆنفرانس
دوای مشت‌و مڕ،
هاوده‌نگ
و هاوڕه‌نگ
بوون که ئه‌رمنستان
و سوریه و فه‌له‌ستین
و عه‌ره‌بستان
به یه‌کجاری له
ئیمپراتوری
عوسمانی جیا
بکرێته‌وه و سه‌ربه‌خۆییان
بدرێتێ.
کاتژمێر 15ی
هه‌مان ڕۆژ له
به‌شی دوه‌می
دانیشتنه‌که‌دا لیۆد ژۆرژ سه‌راسیمه
و په‌شۆکاو دوای
داوای
لێبوردن
بریاری
کۆبوونه‌وه‌ی
به‌یانی به‌م
شێوه ڕاست ده‌کاته‌وه
و ده‌ڵێ :
وڵاتێکمان
له ناو وڵاته‌کانی
ئیمپراتوری
عوسمانی له
بیر کردوه !! و
له لیسته‌که
هه‌ڵبڕاوه،
ئه‌م هه‌ڵه‌یه
ڕاست ده‌که‌ینه‌وه
، ئه‌م وڵاته‌ش
ناوی
کوردستانه !
که ده‌که‌وێته
نێوان ئه‌رمانستان
و
مێزوبۆتامیا .
ئه‌م جاه‌ر
پێشنیاه‌ی
کرد ئه‌گه‌ر
هه‌موو هاوده‌نگین
با کوردستانیش
بکه‌وێته
ناو لیسته‌ی
وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ
، بریاره‌که
په‌سه‌ند کرا
.
له کاتژمێر
11ی بایانی هه‌تا
15ی دوای نیوه‌ڕۆی
ڕۆژی 30 ژانویه‌ی
ساڵی 1919 کوردستان
که‌وته نێو دیپلۆماسی
نێوده‌وڵه‌تیه‌وه
.
ساڵی 1920 په‌یمانی
سیڤه‌ر مۆر
کرا ڕوناکایه‌ک
له شه‌وی ڕه‌شی
کوردان‌دا
تروسکایه‌وه
، به‌ڵام چ قه‌وما
؟ چ ڕویدا ؟ بۆ
په‌یمانی
لۆزان هه‌موو
بریاره‌کانی
په‌یمانی
سیڤه‌ری پوچه‌ڵ
کرده‌وه ، ئه‌وانه
و ده‌یان
پرسیاری دیکه‌ی
له‌م بابه‌ته
پرسیاری بێ
وڵامن .چه‌ند
جار ئه‌م جۆره
ده‌رفه‌تانه‌مان
له کیس چووه
؟ زۆر دوور ناڕۆین
، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی
که له کۆڕه‌وه‌که‌ی
ساڵی 1991 بۆمان
هه‌ڵکه‌وت
زۆر له‌بار و
گرینگ بوو ،که
دوای جه‌نگی
جیهانی دووه‌م
هه‌لی ئاوا له‌بار
بۆ کورد نه‌ڕه‌خساوه
بۆ ئه‌وه‌ی
ئاڵای ئازادی
و سه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه‌ی
خۆی به‌رز
کاته‌وه .
کۆمه‌ڵکوژی
و ژینوسایدی
ڕابردوو ، ئه‌نفال
و
کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه و
ده‌یان
تراژیدیای له‌م
بابه‌ته نه‌یتوانی
ویژدانی
نوستووی ئوروپا
و ئامریکا و
دونیا بهه‌ژێنێ
، به‌ڵام کۆڕه‌وه‌که‌ی
ساڵی 1991ی گه‌لی
کورد ڕوی
مێدیای
جیهانیی به‌ره‌و
ڕوی خۆی
سوڕانده‌وه .
مخابن، سه‌رکردایه‌تی
کورد نه‌یتوانی
ئه‌م هه‌له
زێڕینه‌ش
بقۆزێته‌وه .
بۆ بۆ بۆ
؟؟؟؟؟؟؟؟؟
گۆران
16/11/2007
ســـــــــــــــــــــوید