په‌رله‌مانتارێكی
كورد: له
گفتوگۆكاندا
كێشه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان له‌گه‌ڵ
به‌غدا په‌راوێزخراون
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی
هاوینه هه‌واری
سه‌لاحه‌ددین
جه‌لال تاڵه‌بانی
و مه‌سعود بارزانی
ئه‌وه‌یان
ئاشكراكرایان
كرد كه
بارزانی ده‌چێته
به‌غدا و له‌گه‌ڵ
تاڵه‌بانی
پێكه‌وه
چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانی
نێوان به‌غدا
و هه‌ولێر ده‌كه‌ن،
دوای ئه‌وه‌ی
زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه
له شاری به‌غدایه
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان
گه‌ڕایه‌وه
شاری هه‌ولێر.
دوابه‌دوای
گه‌یشتنیشی
له فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
هه‌ولێر، مه‌سعود
بارزانی له
كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌نوسیدا
بۆ كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن
رایگه‌یاند:
سه‌ردانمان
بۆ شاری به‌غدا
دوو مه‌به‌ستی
له پشته‌وه
بوو، یه‌كه‌میان
له باره‌ی
رێكه‌وتنامه
ستراتیژیه‌كه‌ی
نێوان عێراق و
ئه‌مه‌ریكا
بوو.
سه‌رۆكی هه‌رێم
وتیشی: ئه‌مه‌ریكییه‌كان
سازشێكی
زۆریان
كردووه تاكو رێكه‌وتنامه‌كه
له به‌رژه‌وه‌ندی
عێراق ئیمزا
بكرێت، بۆیه
پێویسته ئه‌م
رێكه‌وتننامه‌یه
به زووترین
كات له لایه‌ن
عێراقییه‌كانه‌وه
په‌سه‌ند
بكرێت.
بارزانی
وتیشی: مه‌به‌ستی
دووه‌می سه‌ردانه‌كه‌مان
بۆ به‌غدا
بریتی بوو له
گفتوگۆكردن
له باره‌ی
كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی
نێوان هه‌رێم و
به‌غداو بۆ
چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و كێشانه‌ش
چه‌ند لیژنه‌یه‌ك
پێكهاتووه
له‌وانه:
لیژنه‌ی
شێوازی
حوكمڕانی و
لیژنه‌ی نه‌وت
و دارایی و
لیژنه‌ی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق و
بڕیاریشه له
داهاتوویه‌كی
نزیكدا ئه‌م
لیژنانه
راپۆرته‌كانی
خۆیان به‌رز
بكه‌نه‌وه.
هاوكات به
وته‌ی سه‌رچاوه
ئاگاداره‌كانی
كۆبوونه‌وه‌كانی
ئه‌م داواییه‌ی
به‌غدا، له
گفتوگۆكانی
وه‌فدی
باڵای هه‌رێمی
كوردستان‌و به‌رپرسانی
به‌غدادا، مه‌سه‌له‌كانی
جێی
گرینگیدانی
هه‌رێمی
كوردستان وه‌لانراون‌و
به‌شی زۆری
گفتوگۆكان بۆ
تاووتوێكردنی
مه‌سه‌له‌ی
رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی
نێوان عێراق‌و
ئه‌مریكا ته‌رخان
كراون.
له‌مباره‌یه‌وه
دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار له
كۆبوونه‌وه‌كانی
سه‌ركردایه‌تی
كورد له به‌غدا
كه نه‌یویست
ناوی ئاشكرا
بكرێت به سبه‌ی
راگه‌یاند:
"سه‌ركردایه‌تی
كورد له به‌غدا
هیچ گفتوگۆیه‌كی
له‌سه‌ر كێشه‌كانی
نێوان هه‌رێم
و ناوه‌ند نه‌كردووه،
سه‌رجه‌م
دیدار و
كۆبوونه‌وه‌كان
تایبه‌ت بووه
به رێككه‌وتنی
ئه‌منی ئه‌مه‌ریكاو
عێراق".
هاوكات د. مه‌حمود
عوسمان، ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراق له‌سه‌ر
لیستی هاوپه‌یمانی
ئاشكرایكردوه،
له
گفتوگۆكانی نێوان
وه‌فدی هه‌رێمی
كوردستان‌و
حكومه‌تی
عێراقدا كێشه‌كانی
هه‌رێمی
كوردستان له‌گه‌ڵ
به‌غدا په‌راوێزخراون‌و
خراوه‌ته
دوای
گفتوگۆكردن
له‌سه‌ر
رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه‌ی
عێراق‌و ئه‌مریكا‌و
توركیا‌و په‌كه‌كه.
مه‌حمود
عوسمان به رۆژنامه‌ی
رۆژنامه‌ی
راگه‌یاندوه:
"حكومه‌تی
ناوه‌ندیی‌و
وه‌فدی هه‌رێمی
كوردستان نه‌گه‌یشتوونه‌ته
هیچ چاره‌سه‌رێك،
بۆ ئه‌و
كێشانه‌ی كه
له‌نێوان به‌غداو
هه‌ولێردا هه‌یه،
هۆكاری ئه‌مه‌شی
گه‌ڕانده‌وه
بۆئه‌وه‌ی
گرنگی دراوه
به رێككه‌وتنه
ئه‌منییه‌كه‌ی
نێوان عێراق‌و
ئه‌مریكا، له
كاتێكدا كورد كێشه‌ی
نییه له‌گه‌ڵ
ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا،
دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ش
له‌سه‌ر كێشه‌ی
په‌كه‌كه‌و
توركیا
گفتوگۆی له‌باره‌وه
كراوه،
پاشان كێشه‌كانی
هه‌رێم
باسكراوه".