

|
دیسان
ئه‌ستێره‌یه‌کی
گه‌شی
ئاسمانی پر
ئه‌ستێره‌ی
کورده‌واری،
به ده‌ستی
ره‌شی شه‌وپه‌رستان
کوژایه‌وه. پارتی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان به‌داخێکی
یه‌گجار
گرانه‌وه
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
خۆی ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه‌ی
ئازیزی کاکه
ئیحسان و گه‌لی
کورد له هه‌موو
پارچه‌کانی
کوردستان ده‌کات.
له هه‌مان
کاتدا وه‌بیر
ده‌هێنینه‌وه،
له کاتی شه‌ری
ئه‌مریکا به
دژی تاله‌بان
له ئه‌فغانستاندا،
شارومه‌ندێکی
سوێدی به ره‌چه‌ڵه‌ک
عه‌ره‌ب، به
ناوی مهدی غه‌زالی
به تاوانی
تروریست
بوون، به ده‌ستی
سپای ئه‌مریکا
گیراو
راپێچی به‌ندیخانه‌ی
گوانتاناموو
کرا. یۆران په‌رسۆن،
سه‌رۆک وه‌زیرانی
ئه‌و کاتی
سوێد، که
خۆی به به‌رپرس
ده‌زانی له
ئاست گیانی
شارۆمه‌ندی
وڵاته‌که‌ی،
گوشاری خسته
سه‌ر ده‌وڵه‌تی
ئه‌مریکا و
له هه‌وه‌ڵین
دانیشتنی‌دا
ده‌گه‌ڵ
جۆرج بوش
داوای ئازاد
کردنی مهدی غه‌زالی
کرد. لێره‌دا
ئه‌و
پرسیاره
دێته پێشه‌وه،
پاراستنی
گیانی
پیرۆزی
ئیحسانه‌کان
له سه‌ر
شانی کێیه؟
ئایا ئێستا
کاتی ئه‌وه
نه‌هاتووه
که ئه‌حزابی
کوردی له
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،
کۆده‌نگێک
پێک بێنن هه‌تا
هه‌موو پێکه‌وه،داوێنی
ویژدانی
کۆمه‌ڵگای
ئازادی
نێونه‌ته‌وه‌یی
بگرین، بۆ ئه‌و
هه‌موو بێ
مافییه که
له حه‌ق
رۆڵه‌کانمان
ده‌کرێ؟ یا
خۆ هه‌رکامه
پرش‌و بڵاو و
پچر پچر و جیا
له یه‌ک خۆ
به ئیش و کاره‌کانمانه‌وه
بخافڵێنین. پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان 2009.11.11 |
|