|
توركیا:
ئه‌ردۆگان
نه‌خشه‌یه‌ك
بۆ ریشه‌كێشكردنی
رۆڵی سوپا داده‌ڕێژێت
(سبه‌ی):
بۆ یه‌كه‌مین
جار له
ژیانی سیاسی
توركیا، ئه‌ردۆگان
ده‌یه‌وێت ڕۆڵی
سوپا له ناو
دامه‌زراوه‌ی
سیاسی ئه‌و
وڵاته‌دا به
گۆڕینی
مادده‌ی (35)ی ده‌ستوری
ئه‌و ولاَته
كۆتایی پێ
بهێنێت.
به‌پێی ئه‌و
مادده‌یه
سوپا ده‌توانێت
ڕوبه‌ڕوی
هه‌ر دیارده
و ڕوداوێك
ببێته‌وه،
كه هه‌ڕه‌شه
دروست بكات بۆ
سه‌ر ڕژێمی
عه‌لمانی ئه‌و
وڵاته و
پێكهاته‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
كۆماری
توركیا، هه‌مو
ئه‌و كوده‌تایانه‌ش
كه له
ڕابوردودا
له توركیا
ڕویانداوه،
به پاڵپشتی ئه‌و
مادده‌یه
ئه‌نجامدراون.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆگان
سه‌رۆك وه‌زیرانی
توركیا له
چاوپێكه‌وتنێکیدا
له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی
یه‌كی توركی
وتی: ڕێگه
ناده‌م له
ناو سوپادا
گه‌رای كوده‌تا
دروست ببێت،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
هه‌ر شتێك
بواری كوده‌تا
بڕه‌خسێنێ
بنبڕی ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها
ڕه‌تی كرده‌وه
ماوه‌یه‌كی
دیاری كرا‌و
بۆ هه‌مواری
ئه‌و مادده‌یه
دابنێ، به‌ڵام
متمانه‌ی
خۆی ده‌ربڕی
سه‌باره‌ت
به ده‌ستكاری
كردنی مادده‌كه
به هه‌ماهه‌نگی
و وتوێژ له‌گه‌ڵ
حیزب و لایه‌نه
سیاسیه‌كانی
دیکه‌ی ناو
گۆڕه‌پانی
سیاسی
توركیا.
له درێژه‌ی
قسه‌کانیدا ئه‌ردۆگان
كۆمه‌ڵێک
ڕه‌خنه‌ی
ئاراسته‌ی
هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی
سوپا كرد، که
یه‌كێک له
ڕه‌خنه‌كانی
ده‌رباره‌ی
ڕێگه نه‌دانی
سوپا بو به
چونه ژوره‌وه‌ی
هاوسه‌ره‌كه‌ی
بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
سه‌ربازی به
مه‌به‌ستی
سه‌ردانی
هاوسه‌ری یه‌كێک
له به‌رپرسانی
سوپای
تورکیا.
له به‌شێکی
دیکه‌ی
چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا
ڕه‌خنه‌ی
توندی
ئاراسته‌ی
ئه‌و كه‌سانه
كرد، که ده‌یانه‌وێ
به‌ڵگه بده‌ن
به دادگای
گشتی ئه‌و
وڵاته به
مه‌به‌ستی
یاساغكردنه‌وه‌ی
پارتی داد و
گه‌شه‌پێدان.
پێداگریه‌كانی
ئه‌ردۆگان
له‌و
چاوپێكه‌وتنه‌دا
گه‌یشته ئه‌و
ئاسته‌ی
بڵێ: "زۆرینه‌ی
خه‌ڵكی
توركیا
پاڵپشتی
گۆڕینی ده‌ستوری
هه‌نوكه‌ی
ولاَته‌كه‌یان
ده‌كه‌ن، كه
له‌لایه‌ن
كوده‌تاچیه‌كانی
ساڵی(1982)وه
داڕێژراوه".
|