|
به پێی هه‌واڵی
په‌یامنێر پۆلیســــــــــــی
نیــــــــــــــــــــــــــــــویۆرك
رایگه‌یاند،ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد سه‌رۆك
كۆماری
ئێرانی
ئیسلامی
داواكه‌ی بۆ
سه‌ردانی
بنكه‌ی
بازرگانی
جیهانی ره‌تكرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی
ئاژانسی
(رۆیته‌رز)،له‌میانه‌ی
سه‌ردانی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد بۆ ئه‌مه‌ریكا
و ئاماده‌بوون
له كۆبونه‌وه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی
نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان
، داوای سه‌ردانی
شوێنی بنكه‌ی
بازرگانی
جیهانی كرد
به‌ڵام
داواكه‌ی ره‌تكرایه‌وه،
وپۆل براون
وته‌بێژ به‌ناوی
پۆلیسی
نیویۆركرایگه‌یاند"
سه‌ردانی سه‌رۆكی
ئێرانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه"،
و هۆیه‌كه‌شی
بۆ هۆكارێكی
ئه‌منی گه‌رانده‌وه
و گوتی
:"نازانین ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد بۆ
ده‌یه‌وێت
سه‌ردانی ئه‌و
شوێنه
بكات".
سه‌رچاوه‌كه
روونیكرده‌وه،
داواكه‌ی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد ره‌خنه‌و
ناره‌زایه‌كی
زۆری له‌نێوان
كۆماریه‌كان
ودیموكراتیه‌كان
دروست كرد و
ئێرانیان به
به‌خێوكه‌ری
تیرۆر‌و
تیرۆریستان
تۆمه‌تباركرد.
هیلاری
كلنتۆن،
سیناتۆری
دیموكراتی
له به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند "
ره‌وا نیه
سه‌رۆكی
ئێرانی سه‌ردانی
شوێنێك بكات
كه گه‌وره‌ترین
هێرشی
تیرۆریستی
خوێناوی
كراوه‌ته‌سه‌ر
له مێژووی
ئه‌مه‌ریكا".
هه‌روه‌ها
خه‌لیل زاد
له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا
گوتی :" رازی
نین كه
شوێنێك كاره‌ساتێكی
گه‌وره‌ی
تێدا
روودابێت
وخه‌ڵكێكی
زۆریش
گیانیان له
ده‌ستدابێت
ببێته
شوێنێك بۆ وه‌رگرتنی
وێنه‌ی
یادگاری".
|