ئوسترالیا
داوای
دادگایی
کردنی ئه‌حمه‌دی
نژاد ده‌کات
دوای ئه‌وه‌ی
که سه‌روک
کۆماری ئێران
مه‌حمود ئه‌حمه‌دینژاد
چه‌ندین جارهه‌ڕه‌شه‌ی
له ناو بردنی
وڵاتی
ئیسرائیلی و
سڕینه‌وه‌ی
له سه‌ر نه‌خشه‌ی
جیهان کرد . ئه‌م
وتانه‌ی سه‌رۆک
کۆماری ئێران
زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
جیهانی توڕه
کرد به تایبه‌ت
وڵاتانی ئه‌مریکا
و ئوروپا و هه‌روه‌ها
له‌م پێوه‌ندیه‌دا
سه‌وک وه‌زیرانی
ئوسترالیا "
کیفین راد"
داواده‌کات له
دادگای نێوده‌وڵه‌تیدا
لێپر‌سینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ
بکرێت.
ئاژانسی
هه‌واڵی
(فرانس پرێس)
ئه‌مڕۆ بڵاویکرده‌وه
که "کێڤن ڕاد"
له وتووێژێکی
ته‌له‌فزیۆنیدا
ده‌گه‌ڵ
"سکای نیوز"
گوتوویه‌تی
که سه‌رۆک
کۆماری
ئیسلامیی
ئیران ڕاکێشی
دادگای لاهه
ده‌کات، ئه‌وه‌ش
به تۆمه‌تی ئه‌وه
که ناوبراو
گوتویه‌تی
وڵاتێکی وه‌ک
ئیسرائیل له
سه‌ر نه‌خشه
پاک ده‌کاته‌وه.
کێڤین
ڕاد گوتی: "ئه‌و
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه
له ئاستی
ناوده‌وڵه‌تیدا".
گوتیشی: "ئێمه
وه‌ک له
پێشووشدا گوتوومانه
و ئێستاش ده‌یڵێینه‌وه،
زۆر به وردی
وه‌دوای ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌وین
و ڕاوێژ وه‌رد‌ه‌گرین
که بزانین
ئایا شوێنێکی
ئاوا هه‌یه
که ئێمه بتوانین
به پێی یاسای
ناوده‌وڵه‌تی
هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد بکه‌ین."
ئه‌و
له درێژه‌دا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد
که ئه‌و قسه‌یه‌ی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
دیارده‌یه‌کی
زۆر سامناکه
بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵی
ناوده‌وڵه‌تی.
(فڕانس
پرێس) له
کۆتاییدا
ڕوونی ده‌کاته‌وه
که ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا
خه‌ریکی
دۆزینه‌وه‌ی
هه‌ڵسوکه‌وتی
یاساییه به
دژی ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد.