دکتور
عه‌بدوڵا عه‌لیاوایی
ڕخنه‌ی له هه‌ڵوێستی
کورد گرت له
به‌غدا له به‌رانبه‌ر
جێبه‌جێ
نه‌کردنی
ماده‌ی 140
هه‌ندێک
له په‌رله‌مانتاره
کورده‌کان له
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی
ده‌پاڕێنه‌وه
له‌گه‌ڵ خۆی
بیانبات بۆ سه‌فه‌ر.
دکتۆر
عه‌بدوڵا عه‌لیاوایی
ئه‌ندامی
لیستی هاوپه‌یمانی
کوردستان له
په‌رله‌مانی
عێراق ڕه‌خنه‌ی
له هه‌ڵوێستی
کورد گرت له
به‌غدا به‌رامبه‌ر
به جێبه‌جێنه‌کردنی
ماده‌ی 140 و وتی:
هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر
هه‌موو
تاوانی جێبه‌جێنه‌کردنی
ماده‌ی 140 بخه‌ینه
ئه‌ستۆی نوری
مالکی، چونکه
کورد خۆشی له‌و
ڕووه‌وه زۆر
که‌مته‌رخه‌مبووه.
له په‌یوه‌ندیه‌کدا
له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رنیوز
دکتۆر عه‌بدوڵا
عه‌لیاوایی
ووتی: ماوه‌ی
شه‌ش مانگ سه‌رۆکی
لیژنه‌ی 140 له‌به‌غدا
ده‌ستی له‌کار
کێشابووه‌وه
بۆچی جێگره‌که‌ی
که کوردبوو
هیچی نه‌کرد،
جێگری سه‌رۆک
وه‌زیران و به‌شێک
له وه‌زیره‌کانی
به‌غدا
کوردن بۆ
هیچیان نه‌کرد
ووتیشی: وه‌زیره‌کانی
تر به لێشاو
خه‌ڵکی خۆیان
له که‌رکوک
داده‌مه‌زراند
به‌ڵام وه‌زیره‌کورده‌کان
هیچیانکردووه؟
سه‌باره‌ت به
هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی
هاوپه‌یمانی
کوردستانیش
له په‌رله‌مانی
عێراق دکتۆر
عه‌بدوڵا عه‌لیاوایی
ووتی: به‌داخه‌وه
هه‌ندێک له‌و
ئه‌ندامانه
ته‌نها کێشه‌یان
سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی
ووڵاته‌و ده‌چن
له مه‌حمود
مه‌شهه‌دانی
ده‌پاڕێنه‌وه
له‌گه‌ڵ خۆی
بیانبات بۆسه‌فه‌ر
به‌ڵام تا
ئێستا له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌یه‌کی
تایبه‌ت به
کورد له ناو
په‌رله‌مان
به‌جواب نه‌هاتوون.
وه‌رگیراو
له سایتی
ئاوێنه