|
ده‌ته‌په
به‌ناوی
پارتی ئاشتی
و دیموكراسیه‌وه
كاری سیاسی خۆی
ده‌كات
(سبه‌ی):
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتی
له توركیا
به‌ناوی
پارتی ئاشتی
و دیموكراسیه‌وه
درێژه به‌كاری
سیاسی خۆی ده‌دات،
حكومه‌تی
توركیاش 400 تیمی
ئه‌منی ره‌وانه‌ی
شاره كورد
نشینه‌كان
ده‌كات و
چاوه‌ڕوان
ده‌كرێت باری
نائاسایی له
ناوچه
كوردنشینه‌كاندا
رابگه‌یه‌نرێت.
پرۆسه‌ی
چاره‌سه‌ركردنی
پرسی كورد
دوای
داخستنی
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتی
روبه‌ڕوی
مه‌ترسیه‌كی
گه‌وره بۆته‌وه
و له ناوخۆ‌و
ده‌ره‌وه‌ی
ولاَت بوه‌ته‌مایه‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی
ناڕه‌زایی
و پارله‌مانتارانی
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتی
خه‌باتی سیاسی
له ناوپارتی
ئاشتی و دیموكراسی
درێژه پێده‌ده‌ن.
حكومه‌تی
توركیا به
ئامانجی
وتوێژكردنی
پێشكه‌وتو
ده‌رباره‌ی
پرسی كورد و
ره‌وشی ئه‌منی
ولاَت ئه‌مڕۆ
كۆبوه و به‌پێی
ئاژنسه‌كانی
هه‌واڵی
توركیا 19
پارله‌مانتارو
95 سه‌رۆكی
شاره‌وانی
سه‌ربه ده‌ته‌په‌ی
داخراو هه‌فته‌ی
داهاتو له
مه‌راسیمێكی
تایبه‌تدا
ده‌چنه ناو
پارتی ئاشتی
و دیموكراتی
كه‌ده‌میر
چه‌لیك سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كات.
ئه‌مه له
كاتێكدایه
كه ئه‌حمه‌د
تورك رایگه‌یاندبو:
ئه‌گه‌ر
پارته‌كه‌یان
دابخرێت یان
ئه‌ندامێكی
پارته‌كه‌یان
ده‌سگیربكرێت
ئه‌وان له
پارله‌مان
پاشه‌كشه
ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ناو باوه‌شی
خه‌ڵكی خۆیان
.
هاوكات ئه‌حمه‌د
تورك و هه‌شت
پارله‌مانتاری
دیكه شه‌وی
رابردو له
ئامه‌ده‌وه
گه‌ڕاونته‌وه
بۆ ئه‌نقه‌ره‌ی
پایته‌خت بۆ
ئه‌وه‌ی ده‌ستله
كاركێشانه‌وه‌ی
هه‌مو پارله‌مانتارانی
پێشكه‌شی
سه‌رۆكایه‌تی
پارله‌مانبكه‌ن.
به‌پێی
ماده‌ی 84 ی
ده‌ستوری
توركیا‌و په‌یڕه‌وی
ناوخۆی
پارله‌مانی
توركیا تایبه‌ت
به سه‌ندنه‌وه‌ی
حه‌سانه له
ئه‌ندامانی
پارله‌مان،
پێویسته سه‌رۆكایه‌تی
پارله‌مان
له ماوه‌ی 7
رۆژدا وه‌لاَمی
داواكاری
هه‌رپارله‌مانتارێك
بداته‌وه و
بڕیار له سه‌رئه‌وه‌بدات
كه ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی
قبوڵده‌كرێت
یان ناكرێت.
ئه‌گه‌ر ده‌سله‌كاكێشانه‌وه‌كه
قبوڵكرا ئه‌وا
ده‌خرێته
ده‌نگدانه‌وه
به‌مه‌رجێك 184
ئه‌ندامی
پارله‌مان
ئاماده‌ی بێت،
گه‌ر پارله‌مانتارانی
ده‌ته‌په‌ی
داخراو تا كۆتای
ئه‌م هه‌فته
ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی
خۆیان
ئاراسته‌ی
پارله‌مان
نه‌كه‌ن و له
ماوه‌ی
مانگێكدا له
5 دانیشتنی
گشتی پارله‌ماندا
ئاماده‌ده‌نه‌بن
لابردنی حه‌سانه‌ی
پارله‌منتاریان
ده‌خرێته
ده‌نگدانه
گشتی یه‌وه
بۆ هه‌ریه‌كیكیان
ده‌بێت 276 پاره‌له‌مانتاری
تێیدا
ئاماده‌بێت.
ئه‌گه‌ر
داوای ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی
پارله‌مانتارانی
ده‌ته‌په
په‌سه‌ندبكرێت
به ئه‌حمه‌د
تورك و ئایسه‌ل
ته‌غلوق
ژماره‌ی
گشتی كورسیه
چۆڵبوه‌كانی
پاره‌له‌مانی
ئه‌و ولاَته
ده‌گاته 27
كورسی.
دادگای ده‌ستوری
حه‌سانه‌ی
ئه‌حمه‌د
تورك و ئایسه‌ل
توغلوق هه‌ڵگرتوه
له‌گه‌ڵ هه‌ر
چوار سه‌رۆكی
شاره‌وانی
شاری
باتمان سێرت،
قزل ته‌په،
جه‌زیره، له
به‌رئه‌وه‌ی
ناوی ئه‌وان
له‌لیستی
ناوی ئه‌وكه‌سانه‌دایه
كه كاری سیاسیان
لێقه‌ده‌غكراوه،
ناتوان له
ناو ئه‌و
پارته نوێیه‌دا
به‌شداربن ،
هاوسه‌رۆكی
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتی
داخراو ده‌رباره‌ی
كوشتنی دو خۆپشانده‌ر
له شارۆچكه‌ی
كوپی سه‌ربه
پارێزگای
موش رایگه‌یاند
، به‌پێی ئه‌و
زانیاریه‌ی
گه‌شتۆته‌ده‌ستیان
ئه‌و كه‌سه‌ی
ته‌قه‌ی له‌و
دو خۆپشانده‌ره
كردوه سه‌ربه
ده‌وڵه‌تی
شاراوه و هێزی
تایبه‌تن.
ئه‌حمه‌د
تورك ئاشكرایكرد
گه‌لی كورد
له به‌رامبه‌ر
داخستنی ده‌ته‌په‌دا
و كشانه‌وه‌ی
ئه‌وان له
پارله‌ماندا
نیگه‌رانن،
داوای له
هاولاَتیانكرد
ناڕازیی خۆیان
خۆان له
چواچێوه‌ی
رێپێوانی دیموكراسیدا
پشانبده‌ن.
|