
|
هەروەکو
چاوهڕوان دەکرا،
بە داخەوە، ئەمڕۆ
١١/٥/٢٠٠٩
دادگای
باڵای تورک بە
سەرۆکایەتی
هاشم کلیج، بە
پێی
ڕاگەیاندنی
ڕەسمیی
دادگا و
ئەوەش بە پێی
ماددەی
دەستووریی
١٠١ – ١٠٣ و بە
کۆی تەواوی
دەنگەکان، بڕیاری
داخستنی
پارتی
کۆمەڵگای
دیموکراتیی،
د.ت.پ یان داوه،
و هەروەها
لێستاندنەوەی
پلەی
پارلەمانتاربوونی
لە بەڕێز
ئەحمەد تورک
و ئایسهڵ توغلوک
درا. هەروەها
لەو
بریارەدا
هاتووە کە
ژمارەیەکی بەرچاو
لە شارەدار،
پارلەمێنتار
و سیاسەتمەدار
بۆیان نەبێت
جارێکی دیکە
ڕێکخراوەی
سیاسیی
دابمەزرێنن .هاشم
کلیج لە
ڕاگەیاندنەکەی
خۆیدا گوتی:
لە مێژە ڕای
گشتی تورک و
میللەتی
تورک
تەحەمولی
ئەم پارتیە
دەکەن و بووە
بە ناوەندی
فیتنە و ئیتر
ماوە نەماوە
لەوە زیاتر
ڕێگایان پێ
بدرێت. ئاشکرایە
ئەم کارەی
دەوڵەتی
تورک بەشیکە
لە سیاسەتی
داگیرکەریی
چونکە لە
ڕێگای داخستن
و لێستاندنەوەی
پارلەمێنتاریبوونەوە
لە بەڕێزان
ئەحمەد تورک
و ئایسهڵ توغلوک
ئەوا ژمارەی
پارلەمێنتارانی
د.ت.پ دهگهیهنێته
١٩ کەس و بەو
شێوەیە مەرجی
بەشدداربوون
لە
پارلەماندا
لە دەست دەدەن. ئێمه
ئهم بڕیاره
به تهرفهندێکی
سیاسی دهنرخێنین
و چوارچێوهیهکی
یاسایی نیه و
پێمان وایە
ئەمە وەلامی
ئاسایی
داگیرکەرە بە
خەباتی
مەدەنیی و
سیاسیی،
بەڵام لەگەڵ
ئەوەشدا
دەزانین کە
گەلی ئێمە لە
باکووری
کوردستان بە
هەزاران
کادێر و
سیاسەتمەداری
لێهاتووی
تێدایە کە لە زوترین
کاتدا درێژە
بە خەباتی
ئازادیخوازیی
خۆیان دەدەن ئێمە
دەست لە ناو
دەستی
هاوڕێیانی تێکۆشەریکوردستانیی
د.ت.پ دا لە
خەبات و
کاریاندا
بەشدارین و
سوپاسی هاورییانەی
خۆمان بەۆ
ئەو بەشە لە
خەبات
دەردەبڕین و
دڵسۆزانە
پێیان
رادەگەیەنین
کە هاوری و
هاوسەنگەریی
خەباتی ئەوان
بووین و
دەبین. هەروەها
دابونەریت و
ڕەفتاری
داگیرکەریی
وشۆوێنیستانهی
داگیرکەری
تورک لە
کوردستان شەرمەزار
دەکەین و
پێیان
دەڵێین کە
گەلی کورد لە
باکووری
وڵات نەک هەر
لاوازتر
بەڵکو زۆر بەهێزتر
و سەربەرزتر
و ڕق
ئەستورتر
ددرێژە بە
خەباتی
سیاسیی و مەدەنیی
و شێوەکانی
دیکەی خەبات
دەدات. پارتی
سەربەخۆیی
کوردستان پارتی
سۆسیال
دیموکراتی
کوردستان(ڕۆژهەڵات( پلاتفۆرمی
نهتهوهیی
بۆ رۆژههڵاتی
کوردستان کۆمەڵەی
زەحمەتکێشانی
کوردستان/
سوێد پژاک
(پارتی ژیانی
ئازادی
کوردستان) ڕێکخراوی
خەباتی
شۆڕشگێڕی
کوردستان بزووتنەوەی
دیموکراتیکی
یارسان کۆمەڵەی
مافی مرۆڤی
کورد- ئوروپا کۆمهلهی
شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشان(ڕهوتی
ێهکگرتنهوه) ١١/١٢/٢٠٠٩ |
|