
|
هه‌ینی، ۱۱‌ی دیسامبری ۲۰۰۹ رێنێسانس
نیوز؛
دادگای ده‌ستووریی
تورکیا ئه‌مرۆ
حوکمی داخستنی
پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی
دێموکراتیک
و قه‌ده‌غه‌کردنی
چالاکیی
سیاسیی بۆ چه‌ند
کادرێکی
پایه‌به‌رزی
پارته‌که ده‌رکرد.
به‌و پێیه
چالاکیی
سیاسیی هه‌ردوو
هاوسه‌رۆکی
پارته‌که قه‌ده‌غه
و له پارله‌مانیش
ده‌رده‌کرێن.
سه‌رۆکی
دادگای ده‌ستووریی
تورکیا هاشم
کیلیچ ئه‌مرۆ
له پرێس
کۆنفرانسێکدا
بڕیاری
داخستنی یه‌کجاریی
پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی
دێموکراتیکی
ئاشکرا کرد و
راشیگه‌یاند
که دادگا هه‌روه‌ها
چالاکیی
سیاسیشی له
سه‌رۆکایه‌تیی
پارته‌که
قه‌ده‌غه
کردووه، که
به‌پێی
بڕیاری
دادگا بۆ
ماوه‌ی پێنج
ساڵ مافی
سیاسه‌تکردنیان
نابێ. ناوبراو
گوتی: "له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی
چالاکییه‌کانیان
به دژی یه‌کیه‌تیی
له‌شکاننه‌هاتووی
وڵات و میلله‌ت
گه‌یشتۆته
ئاستێکی گه‌رم،
به پشتبه‌ستن
به به‌ندی
په‌یوه‌ندیدار
له قانوونی
پارته
سیاسییه‌کاندا،
بڕیاری
داخرانی ده‌ته‌په
دراوه." کیلیچ
ئه‌وه‌شی
روونکرده‌وه
که مافی ئه‌ندامه‌تیی
هه‌ردوو
هاوسه‌رۆکی
ده‌ته‌په،
ئه‌حمه‌د
تورک و ئایسه‌ل
تووغلووک،
له پارله‌مانی
تورکیادا
پووچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه.
به‌پێی
بڕیاری
دادگا،
بێجگه له
هاوسه‌رۆکانی
ده‌ته‌په، 37
سیاسه‌تمه‌داری
پارته‌که،
له
ناویاندا له‌یلا
زانا، نوره‌دین
ده‌میرتاش و
ئۆرهان
میرئۆغلوو و ...
بۆ ماوه‌ی
پێنج ساڵ له
سیاسه‌ت
دوور ده‌خرێنه‌وه
و ده‌ستیش به‌سه‌ر
خه‌زێنه‌ی
پارته‌که‌دا
ده‌گیرێ. سه‌رکردایه‌تیی
ده‌ته‌په
ده‌ستبه‌کار
بوو دوای
بڕیاره‌که‌ی
دادگا که له
ئه‌نجامیدا
گرووپی ده‌ته‌په
له پارله‌مانی
تورکیاش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه،
سه‌رکردایه‌تیی
پارته‌که
بڕیاری داوه
خێرا
پارتێکی نوێ
دامه‌زرێنێ
که چاوه‌ڕوان
ده‌کرێ
پارله‌مانتارانی
پێشووی
تێێدا ببنه
ئه‌ندام. به
پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی
مافی ئه‌ندامه‌تیی
ئه‌حمه‌د
تورک و ئایسه‌ل
توغلووک له
پارله‌مان،
ژماره‌ی
کورسییه‌کانی
گرووپه‌که
داده‌به‌زێت
بۆ 19 کورسی که
به‌بپێی
قانوونه‌کانی
تورکیا مافی
دروستکردنی
گرووپی تایبه‌تیان
نابێ. به‌ڵام
ئه‌ندامێکی
پارله‌مان
به ناوی
"ئوفوق
ئۆراس" رایگه‌یاندووه
که ئاماده‌یه
له‌گه‌ڵ
پارله‌مانتاره‌کانی
پێشووی ده‌ته‌په
تێکه‌ڵ بێت،
که به‌و
جۆره ژماره‌ی
کورسییه‌کانی
کورد ده‌بێته
20 کورسی و ده‌توانن
گرووپێکی
نوێ دامه‌زرێنن.
"له‌مێژه
ده‌ڵێین
پڕۆسه‌یه‌کی
نه‌خۆش له
ئارادایه" یه‌کدابه‌دووی
داخرانی
پارته‌که‌ی،
هاوسه‌رۆکی
پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی
دێموکراتیک
ئه‌حمه‌د
تورک، له‌به‌ر
ده‌م باره‌گای
سه‌رکردایه‌تیی
پارته‌که‌ی
لێدوانێکی
کورتی دا به
چاپه‌مه‌نی
و تێیدا
دووباره‌ی
کرده‌وه که
" له‌مێژه
ده‌ڵێین
پرۆسه‌یه‌کی
نه‌خۆش له‌ئارا
دایه، به‌ڵام
به داخرانی
پارته‌که‌مان
تێکۆشان
کۆتایی پێ‌نایه".
ئه‌حمه‌د
تورک له
لێدوانه‌که‌یدا
گوتی: هه‌ڵبه‌ت
که پێش‌گرتن
له سیاسه‌ت
نائومێدیی
قووڵتر ده‌کاته‌وه،
ئه‌وه
ڕاستییه‌که.
به‌ڵام ئێمه
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش
باوه‌ڕمان
وایه که
رۆژێک ئاشتی
هه‌ر ده‌گه‌یه‌نینه
تورکیا.
هیوادراین
ئه‌و پرۆسه
نه‌خۆشه
درێژتر نه‌کرێته‌وه،
هه‌موو که‌س
سه‌رله‌نوێ
به‌خۆیدا
بچێته‌وه و
به ڕاستی هه‌وڵ
بدا له‌پێناو
تورکیایه‌کدا
که تێیدا هه‌موو
گه‌لان یه‌کتر
له‌باوه‌ش
بگرن. تورکیا
به داخستنی
حیزبه‌کان
ناتوانێ ئه‌و
کێشه‌یه
چاره‌سه‌ر
بکات، کێشه‌کان
ته‌نیا به
دیالۆگ، عه‌قڵ
و مه‌نتیقی
هاوبه‌ش
چاره‌سه‌ر
ده‌بن." ناوبراو
وێرای
ئاماژه به‌وه
که سبه‌ینێ
(شه‌ممه) وه‌ک
ده‌ته‌په
ورده‌کاریی
زیاتر بڵاو
ده‌که‌نه‌وه،
جه‌ختی کرده‌وه
که "له پشت
هه‌موو ئه‌و
بڕیارانه‌مان
راده‌وه‌ستین
که پێشتر
داومانن |
|