مه‌حمود
عوسمان: ڕێککه‌وتن
له‌گه‌ڵ
تورکیا به‌و
شێوه‌یه ئه‌و
ده‌یهه‌وێت ،
نه‌کرێت
باشتره
ڕێنێسانس
نیوز: سه‌رۆکی
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان تا
ئێستا له
لایه‌ن
تورکیاوه به
فه‌رمی داوه‌ت
نه‌کراوه و
په‌رله‌مانتاری
سه‌ر به
لیستی هاوپه‌یمانیی
کوردستان له
پارلمانی
ئێڕاق،
دوکتۆر مه‌حمود
عوسمان، باس
له‌وه ده‌کات
که رێککه‌وتن
له‌گه‌ڵ
تورکیا، به‌و
شێوه‌یه‌ی ئه‌و
ده‌یه‌وێت،
هه‌ر نه‌کرێت
باشتره.
چه‌ند
رۆژ به‌ر له
ئێستا عه‌لی
باباجان وه‌زێری
ده‌ره‌وه‌ی
تورکیا، له
کۆنفرانسێکی
رۆژنامه‌وانیدا
باسی له داوه‌تکردنی
سه‌رۆکی
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان
کردبوو بۆ
تورکیا و هه‌روه‌ها
له درێژه‌دا
باسی له
کردنه‌وه‌ی
کاناڵی په‌یوه‌ندیی
له نیۆان
حکومه‌ته‌کانی
ئه‌نقه‌ره و
هولێر کردبوو.
ئه‌و له‌و وته‌ییدا
هاوکاریی هه‌رێمی
کوردستانیشی
به گرنگ زانی
له دژایه‌تیکردن
له‌گه‌ڵ
پارتی
کرێکارانی
کوردستاندا.
ئه‌مه له
کاتێکدایه
که وته‌بێژێکی
حکوومه‌تی هه‌رێم
به ئاژانسه‌کانی
هه‌واڵی
تورکیای ڕاگه‌یاندووه
که سه‌رۆکی
حکومه‌ت تا
ئێستا به‌فه‌رمی
بانگهێشتی
تورکیا نه‌کراوه.
له
لایه‌کی تره‌وه
مه‌حمود
عوسمان ئه‌ندامی
لیستی هاوپه‌یمانی
کوردستان له‌و
باره‌یه‌وه
بۆ راگه‌یاندنه‌کانی
روونکرده‌وه
که هه‌موو
رێککه‌وتنێکی
تورکیا له
گه‌ڵ حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان له
دژی په‌که‌که
ده‌بێت و
گوتی:سه‌ردان
و رێککه‌وتن
له‌گه‌ڵ
تورکیه هه‌نگاوێکی
باشه، به‌ڵام
نابێت به هیچ
شێوه‌یه‌ک رێککه‌وتن
له‌گه‌ڵ
ئێران و
سوریا‌و
تورکیه‌دا له‌سه‌ر
حسابی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
گه‌لی کورد
بێت له‌م
وڵاتانه‌دا.