گرفتی
سه‌ركردایه‌تیی
كورد .. بێ سه‌روه‌ریی
قانون و بێ نییه‌تیی ریفۆرم
ماڵپه‌ڕی
ئاڵا،
له‌به‌رگرنگی
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م
بابه‌ته به
پێویستی زانی
ده‌قی ئه‌و
چاوپێکه‌وتنه
بڵاوبکاته‌وه
که رۆژنامه‌ی
هاوڵاتی
له‌گه‌ڵ
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر
عه‌بدولعه‌زیز
کردوویه‌تی.
پرۆفیسۆر
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
عه‌لائه‌دین بۆ
هاوڵاتی ده‌دوێ:
سازدانی كه‌مال ره‌ئوف
هاوڵاتی: ئه‌مڕۆ گه‌لێك
ناڕۆشنی له‌نێوان سه‌ركردایه‌تیی
فه‌رمی كوردی
و حكومه‌تی
ناوه‌ندا هه‌یه،
گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه
دابڕواكانی كوردستان
مه‌سه‌له‌ی
نه‌وت و
فیدراڵی به‌شێكن
له‌گرفته سه‌ره‌كییه‌كان
هه‌ر بۆیه تائێستا خه‌ڵك
ناتوانن
متمانه به‌و
به‌ڵێنانه‌ی ناوه‌ند بكه‌ن
كه په‌یوه‌نده
به ئاینده‌ی
كورده‌وه،
ئێوه ئه‌و په‌یوه‌ندییه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: ده‌كرێ بڵێین
په‌یوه‌ندیی
سیاسی و
ئیداریی نێوان
هه‌رێم و ناوه‌ند
(به‌غدا) له‌سه‌ر
باشترین بنه‌ما
و میكانیزمی
حوكمڕانییه كه هه‌تا
ئێستا له
رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا
بۆ مه‌به‌ستی
به‌ستنه‌وه‌ی
هه‌رێمێكی فیداراڵی به
مه‌ركه‌زه‌وه
هاتبووبێته
كایه‌وه. راسته هیچ پڕۆسه‌یه‌كی
ناو ئه‌و په‌یوه‌ندییه
بێ ئه‌زیه‌ت و
سه‌رئێشه
نییه‌و سه‌ركرده‌ی
كورد ناتوانێ متمانه به
به‌ڵێنه سیاسییه‌كانی
ناوه‌ند
بكات، به‌ڵام
ئه‌و
بێمتمانه‌ییه
له هه‌موو
گفتوگۆ و
موباره‌زه و ململانێیه‌كی
سیاسی‌دا
دیارده‌یه‌كی
ئاساییه. ئه‌و لایه‌نه‌ی
كه زیره‌كه
و به‌توانایه
و ده‌سه‌ڵاتداره
و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ره زیاتری ده‌ست
ده‌كه‌وێ،و
بۆی ده‌كرێ به‌ڵێنبدات
و به گوێره‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانیشی
به‌ڵێنه‌كان به‌جێ
بگه‌یه‌نێ،
یان نكۆڵییان
لێ بكات.
ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه
پڕ ململانێیه
هه‌ر به‌و
شێوه‌یه به‌رده‌وام
ده‌بێ، بۆیه
تۆپه‌كه هه‌موو
ده‌م له گۆڕه‌پانی
هه‌رێم و له
به‌رپێی سه‌ركرده‌كانی
كورده. ده‌بێ ئه‌وان وریا
و ته‌با بن و خیتابیان
به‌رده‌وام
یه‌كگرتوو بێ
و كاره‌كانیان پڕته‌نسیق
بێ هه‌تا له به‌غدا
هه‌ست به
قورساییان
بكرێ‌و
بتوانن حكومه‌تی
ناوه‌ند ملكه‌چ
بكه‌ن و به‌ڵێنه‌كانیان
پێ پیاده بكه‌ن.
هاوڵاتی: كورد
له‌نێو
ململانێ نێوده‌وڵه‌تی
و په‌یوه‌ندیی
هه‌رێمایه‌تییه‌كاندا
هه‌میشه
زیانی گه‌وره‌ی
به‌ركه‌وتوه،
ئایا ئه‌مه
په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی
حیزب و سه‌ركرده
كوردییه‌كانه‌وه
هه‌یه یان په‌یوه‌سته
به هاوكێشه‌ی
هێزه‌وه؟
دلاوه‌ر
عه‌بدولعه‌زیز: كورد له رابوردوودا
یاریكه‌رێكی
بچوكی گه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
بوو. به سروشتیش
یاریكه‌ری
بچوك و كه‌مایه‌تی
ناو ده‌وڵه‌تی ئۆتۆكراتی
هه‌رده‌م ده‌بێته
قوربانیی
زۆرانبازیی
سیاسیی هێزه
هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. خۆ له سه‌رده‌می
شه‌ڕی سارددا
ململانێی
دووزلهێزی
جیهان (رۆژهه‌ڵات
و رۆژئاوا) كه‌شێكی
سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی
له‌باری بۆ رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان
خوڵقاندبوو كه
به هۆیه‌وه
مافی سیاسیی
كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانیان پێشێلكردبوو. ئیتر نه‌ك هه‌ر
كورد، به‌ڵكو
هه‌موو كه‌مه‌نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان زیانی گه‌وره‌یان
به‌رده‌كه‌وت. به‌ڵام له‌دوای
روخانی سۆڤیه‌ت
و په‌یدا
بوونی شه‌ڕی
تیرۆر و
گۆڕانی پارسه‌نگی
هێزه ناوچه‌ییه‌كان
و گۆڕانی ره‌وتی
سیاسیی ده‌ره‌كی
ئه‌مه‌ریكی و به‌رپابوونی
شۆڕشی ته‌كنۆلۆجی
زانیاریی،
فرسه‌تی مه‌زن
بۆ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان
هاته پێشه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له
ئاستێكی به‌رزه‌وه
به‌رگریی له مافیان بكه‌ن
و سه‌رنجی جیهانی
بۆخۆیان
رابكێشن. لێره‌دا
گرنگی رۆڵی سه‌ركرده‌كان و مه‌ودای
ژیری و
لێزانیان به‌ده‌ر
ده‌كه‌وێ. له
خراپترین بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تیشدا،
ئه‌گه‌ر میلله‌تێك
سه‌ركرده‌ی
لێهاتووی لێ
هه‌ڵكه‌وێ،
كه به سه‌رده‌میانه
پلانی
ستراتیژی بۆ
بزوتنه‌وه‌كه‌ی
دابڕێژێ و
سیسته‌می
نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
میلله‌ته‌كه‌ی
به‌كار
بهێنێ، ئه‌وا
زه‌ره‌ره‌كانی
له‌نیوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. جا ناكرێ
گله‌یی فه‌شه‌ل
و كاره‌ساته‌كانی
كوردی ته‌نیا له سته‌می
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی
بكرێ، به‌ڵكو
به‌شێكی مه‌زنی
ئه‌و گله‌ییانه له ئه‌ستۆی
سه‌ركرده‌كان
بووه. سه‌ركرده‌ی
كوردی هیچ كام
له به‌شه‌كانی كوردستان
(دیوی عێراق و
ئێران و
توركیا) له‌و
گله‌ییانه
بێ به‌ش نین. بۆ نموونه، له هه‌موو
سه‌رده‌مێكدا
بزوتنه‌وه‌ی
كوردی له هه‌ریه‌كه
له‌و پارچانه‌ی
كوردستان پێویستی
به ته‌بایی و
یه‌كخیتابی
هه‌بووه، كه‌چی
حیزبه
كوردیه‌كان
هه‌رده‌م سه‌رقاڵی
شه‌ڕه‌به‌رژه‌وه‌ندی
و شه‌ڕی ناوخۆ
و ئینشیقاق و
پێكدادان
بوون. له‌و كاته‌ی كه
دوژمن لاواز بووه‌و
گورزی كورد به
گفتوگۆی بێ سه‌روبه‌ر
له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كان
لاواز كراوه (وه‌ك
له‌گه‌ل سه‌دام
ده‌یانكرد). له‌و كاته‌ی
كه كورد پێشبینی
له مه‌ترسی
دوژمن و هه‌ڕه‌شه‌ی
چاره‌نوسساز
كردوه، كه‌چی
سه‌ركرده‌كان به‌بێ پلانی
ستراتیژی‌و
بێ به‌رنامه‌ی
مه‌دروس به‌ره‌نگاریان
بۆته‌وه (بۆ
نموونه له
مه‌سه‌له‌ی
كه‌ركوك و
هێرشی توركی و
جموجۆڵی لۆبی
ده‌ره‌كی). له‌و كاته‌ی
كه كورد پێویستی
به دووربینی
هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
بناغه‌ی
كیانه‌كه‌ی
وا بچه‌قێنێ
كه‌وا له
ئاینده‌دا
خۆڕاگر بێ، كه‌چی
سه‌ركرده‌كان
سازش له‌سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی ده‌كه‌ن
بۆ خاتری ده‌ستكه‌وتی
هه‌نوكه‌یی و
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت.
هاوڵاتی: چۆن
ده‌ڕوانیته هه‌لومه‌رجی
ئێستای
كوردستان، به‌تایبه‌تی
له‌كاتێكدا
كه كورد تاراده‌یه‌ك
له‌ده‌سه‌ڵاتێكی
خۆبه‌ڕێوه‌یی
به‌هره‌مه‌ند
بووه، به‌ڵام
پارتی و یه‌كێتی
له ماوه‌ی
ئه‌م چه‌ند
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا
نه‌یانتوانیوه نمونه‌یه‌كی
باش نیشانبده‌ن‌و
له‌ئاست خه‌ونه‌كانی
خه‌ڵكی كورددابن؟
دلاوه‌ر
عه‌بدولعه‌زیز: به‌شی هه‌ره
زۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆبه‌ڕێوه‌ییه‌ی
كه كورد له عێراق
ده‌ستی كه‌وتووه،
ده‌ستكه‌وتی
بارودۆخ و رووداوه
مێژووگۆڕه‌كانی
ناوچه‌كه
بووه. ئه‌وه‌ی
سه‌ركرده‌ی
كورد پێی هه‌ڵساوه تا راده‌یه‌كی
زۆر له هه‌ڵمه‌تی
كاردانه‌وه
تێنه‌په‌ڕیوه. له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی فرسه‌ته‌كاندا،
سه‌ركرده‌ی كورد
موباده‌ره‌ی
ده‌ستپێشكه‌ری
كاریگه‌ریی
كه‌م بووه. ئه‌و
شازده ساڵه‌ی
رابوردوو
فرسه‌تێك
بوون بۆ ئه‌وه‌ی
كورد بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێكی تۆكمه و ئه‌زه‌لیی
دابمه‌زرێنێ
و باقی عێراق
به چه‌ندین
قۆناخ به‌جێ
به‌ێڵێ. خۆ پێنج ساڵی
رابوردوو كه
تێیدا ده‌وڵه‌تی
عێراق له ئه‌نجامی
توندوتیژی و هێرشی تیرۆردا هه‌نگاوه‌كانی
به‌ره‌و
دوابوون،
كورد ده‌یتوانی
ئه‌سپی
وڵاتسازی به ئیمكاناتی
دارایی و
سیاسی زیاتریشه‌وه
تاو بدات.
دیاره كه
ئامانجی سه‌ره‌كی
ئه‌و جۆره
تاودان و هه‌نگاونانه‌ش
بۆ مه‌به‌ستی
دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی موئه‌سسه‌ساتی
و دیموكراسییه،
تاوه‌كو
كیانی كوردی
ئه‌زه‌لی
ببێته واقیع
و جارێكی تر
چاره‌نووسی
كوردی باشوور
نه‌كه‌وێته
به‌ر هه‌ره‌شه‌ی
له‌ناوچوون و
كوردی باشوور نه‌بێته
نێچیری هێزه دڕنده ئه‌نتی
كورده‌كانه‌وه. به‌ڵام ئه‌و جۆره بازدانانه
نه‌هاتنه‌دی
و هێشتا كیانی
كوردی هه‌ر به
شلۆقی ماوه‌ته‌وه
و له مه‌سه‌له‌ی
وڵاتسازیدا
هه‌رێم به
هیچ پله‌یه‌كی
شایان پێش
باقی عێراق نه‌كه‌وتووه. هه‌یه و
نییه، كوردستان
به‌هۆی
ئارامی
ئاسایشیه‌وه
توانیویه‌تی هه‌نگاوێك
له پێش عێراق
بێ، به‌ڵام له
هه‌موو رویه‌كی
تری سیاسی و
ده‌ستووری و قانونی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
به چه‌ندین
قۆناغ له‌دوای
عێراقه‌وه‌یه،
سه‌ره‌ڕای گه‌نده‌ڵیی
و حاڵه‌تی ناهه‌مواری
ناو حكومه‌تی
به‌غدا. خۆ
له دوای ئارامبوونه‌وه‌ی
بارودۆخی عێراق،
ئه‌وا به‌غدا
و باقی عێراق
به باڵه‌فڕكه‌یه‌ك كوردستان به‌جێ
ده‌هێڵن. به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌و مه‌ترسیه
ئه‌وه‌یه كه‌وا
هه‌تا ئێستا هێز و
بیزنیسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
گرنگی به به‌غدا
زیاتر ده‌ده‌ن
و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی
سه‌ركرده‌كانی
هه‌رێم،
هێشتا
بیزنسێكی
نێوده‌وڵه‌تی
نیازی ئه‌وه‌ی نییه له به‌غدا
بگوازێته‌وه
و روو له هه‌رێم
بكات. بۆیه
پێویسته پارتی
و یه‌كێتی به
وردی بیر له ئێستا
و ئاینده‌ی هه‌رێم
و ئیداره‌كه‌ی
بكه‌نه‌وه و
به له‌خۆبورده‌ییانه
هه‌نگاوی به
جورئه‌ت بۆ
ریفۆرم
بهاوێن.
هاوڵاتی: به‌ڕای ئێوه
بۆچی سه‌ركردایه‌تیی كوردی گره‌و
له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر
وه‌ك هێزێكی
داكۆكیكه‌ر
له‌كوردستان
و ئه‌زمونه‌كه‌ی
ناكات هێنده‌ی
گره‌و له‌سه‌ر
دۆسته ده‌ره‌كییه‌كانی
ده‌كات، ئه‌مه
له‌كاتێكدا
كه مێژوو ده‌ریخستوه
كورد زیاتر له‌و
گه‌مانه‌دا زیانلێكه‌وتوبووه
تاكو براوه؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: دیسانه‌وه،
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش
په‌یوه‌ندی
به سیسته‌می
شلۆق و
ناوماڵی ناموره‌ته‌ب
و ته‌ركیزی سه‌كرده‌كان
له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی
تایبه‌ته‌وه
هه‌یه. جا
نه‌ك ته‌نیا سه‌ركردایه‌تیی
كوردی گره‌و له‌سه‌ر
دۆسته ده‌ره‌كییه‌كان
ده‌كات، ره‌نگه
خه‌ڵكی
كوردستانیش
گره‌و له‌سه‌ر هێزه ده‌ره‌كییه‌كان
بكات بۆ ئه‌وه‌ی
(به راسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆ)
فشار بخه‌نه
سه‌ر سه‌ركرده‌كانی
كورد، یان
ببنه هانده‌ر
بۆ ده‌ستكه‌وتنی
مافی مرۆڤی كورد. له
كۆنه‌وه سه‌ركرده‌كانی
كورد له
ناخدا
بڕوایان به‌وه
نه‌بووه كه‌وا
كورد به‌بێی
یارمه‌تی ده‌ره‌كی
هێزه ناوچه‌یی
و جیهانییه‌كان
توانای ژیان و به‌رده‌وامێتی
خه‌باتی ده‌بێ. سه‌ره‌ڕای پشتگیریی
بێ سنووری
میلله‌ت بۆ بزوتنه‌وه‌كه،
تا ئێستا حیزبێكی
كوردی پشتی ته‌نیا
به خۆی و جه‌ماوه‌ر
و میلله‌ته
خۆبه‌ختكه‌ره‌كه‌ی
نه‌به‌ستووه. هه‌ر هه‌موویان
په‌یوه‌ندی
سیاسی و موخابه‌راتی
و داراییان له‌گه‌ڵ
یه‌كێك یان
زۆرانێك له
هێزه ناوچه‌ییه دوژمنه‌كان
و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه
به‌رژه‌وه‌ندیداره‌كان
هه‌بووه. بێگومان یارمه‌تی
هیچكام له‌و هێزانه‌ش
بۆ سه‌ركرده‌كان
به‌بێ مه‌رج
نه‌بووه و
نابێ. هه‌موو جۆره
كۆمه‌ك و
پشتگیریه‌كی
ئه‌وانه بۆ
مه‌به‌ستی
دیاریكراو
بووه و له دواقۆناغدا
پشتیان له
كورد كردووه
و به‌ره‌یان
له‌ژێر
بزوتنه‌وه‌كه ده‌رهێناوه،
بێگومان، متمانه‌ی
میلله‌ت و
ئاماده‌یی
قوربانیدانی
رۆڵه‌كان باشترین
سه‌نه‌دن بۆ
هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌ك
و به‌و هۆیه‌وه
سه‌ركرده‌كانی
كوردی هه‌رێم
له شانۆی
عێراق و جیهاندا
حیسابیان بۆ
كراوه. ئه‌و
پشتگیرییه‌ی میلله‌ت وای كردوه
كه سه‌ركرده‌كان
پشت ئه‌ستوور
بن و له كاتی
گفتوگۆ و
ململانێی
دژوار‌دا متمانه‌یان
به‌خۆیان
زیاتر بێ. ئه‌و
جۆره میلله‌ته
قوربانیده‌ر
و له‌خۆ بوورده‌یه‌ش
موسته‌هه‌قی پاداشت
دانه‌وه‌یه
به جۆرێك كه
مافه‌كانی
بپارێزرێت و دواڕۆژێكی
روناكیش بۆ نه‌وه‌كانی
له ژێر سایه‌ی
سیسته‌مێكی
دیموكراتی
مسۆگه‌ر بكرێ. كه‌چی به‌داخه‌وه
واقیعی
كوردستان ئه‌وه‌یه
كه له‌جیاتی
پاداشت، وا میلله‌ت له
ژێر سته‌می ده‌سه‌ڵاتداران
و گه‌نده‌ڵیی
ئیداره و بێ
سه‌روبه‌ریی سیسته‌م
ناڵه‌ی دێ، وه‌ك
ئه‌وه‌ی له
بڕی
قوربانییه‌كانی
وا سزا ده‌درێ. له‌جیاتی سوپاسكردنیان،
منه‌تی ده‌ستكه‌وته
به‌ڕێكه‌وته‌كانیان
له‌سه‌ر ده‌كرێ. له جیاتی ئه‌وه‌ی كه
سه‌ركرده‌كانی
كورد ئه‌و
ژماره له‌بننه‌هاتووه‌ی
رۆشنبیر و
پسپۆڕ و شاره‌زا
دڵسۆزانه‌ی
كورد له ده‌وره‌ی
خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
بیانكه‌نه له‌شكرێك بۆ
شه‌ڕی
وڵاتسازی و شه‌ڕی
مان و نه‌مانی
بزوتنه‌وه‌كه،
كه‌چی ئیمڕۆ ده‌سه‌ڵاتی
كوردی به بێ منه‌تانه
رۆشنبیر و
شاره‌زایان و
دڵسۆزان و
بگره كۆنه پێشمه‌رگه
دێڕینه‌كانیش
وا له‌خۆی ده‌ترازێنێ
و پشت زیاتر
به به‌دیله
بێگانه‌كان ده‌به‌ستێ. دیاره ئه‌وانه‌ش
هۆی گرنگن بۆ
په‌یدابوونی
خه‌نده‌قی
جیاكه‌ره‌وه
له نێوان
میلله‌ت‌و سه‌ركرده‌كان‌و
هۆكاری گرنگن
بۆ ئه‌وه‌ی كه
سه‌ركرده‌كان
زیاتریش گره‌و
له‌سه‌ر هێزه
ده‌ره‌كیه‌كان
بكه‌ن، و هێزه
ده‌ره‌كیه‌كانیش
ئیستیغلالی
ئه‌و لاوازیه‌ی
كورد بكه‌ن.
هاوڵاتی: لاتان
وانییه سه‌رباری
ئه‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی
كورد هه‌نگاوێك
چوه‌ته پێشه‌وه،
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی
كوردی تاكو ئێستا ده‌ستبه‌رداری
سیاسه‌تی
كۆن و
مه‌نتقی شاخ
نه‌بووه ؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: خۆشبه‌ختانه،
و سه‌ره‌ڕای
هه‌وڵی
دوژمنان و هه‌ڕه‌شه
ده‌ره‌كیییه‌كان
و كه‌مته‌رخه‌میی
ده‌سه‌ڵاتداران
و هه‌له مه‌زنه
چاره‌نوسترسێنه‌كانی
سه‌ركرده‌كانی كورد،
بزوتنه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان
هه‌نگاوی مه‌زن
چووه‌ته
پێشه‌وه. ده‌كرێ بوترێ
كه كوردی هه‌رێمی
كوردستانی
باشوور له
قۆناغی شاخ و
ئۆپۆزیسیۆنی
موزمین رزگاری
بوو. خۆ ئه‌گه‌ر
له یازده
ساڵی پێش
رووخانی سه‌دامدا،
حاڵه‌تی خودموختاریه‌كه‌ی
هه‌رێم قابیلی
تێكچوون
بووبێ، ئه‌وا
له سه‌رده‌می
عێراقی دیموكراسیدا،
حاڵه‌تی
نیمچه سه‌ربه‌خۆیی
هه‌رێم له ده‌ستووردا
چه‌سپاوه. واته كورد
له قۆناغی
شاخ و ره‌فتاری
سه‌رلێشێوای
میلله‌تی
بنده‌سته
رزگاری بووه،
و بۆیه‌ش رۆڵی
مێژوویی سه‌ركرده‌كانی
كورد له‌وه‌دایه
كه ته‌ركیزی
توانا و كات و خه‌بات و ته‌قه‌لاكانیان
بۆ هێنانه‌دی
خه‌ونی باوك و
باپیران و شه‌هیدان
و میلله‌ته قوربانیده‌ره‌كانیان
بێ. هه‌وڵه‌كانیان
بۆ ئه‌وه‌بێ
كه‌وا سیسته‌مێكی سه‌رده‌میانه
و كۆمه‌ڵگایه‌كی
شارستانیانه
و ده‌ستورێكی
پڕ له عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
بهێننه كایه‌وه ، خه‌ڵك چاوه‌ڕێ
بوو كه‌وا ئه‌و
سه‌ركرده خۆبه‌ختكه‌ره‌ی
دوێنێ كه بایی
ئه‌وه‌نده
زوخاوی
ئۆپۆزیسیۆنی
شاخی چێشتووه
و شه‌ڕی
دیكتاتۆری
كردوه، كه بتوانێ
له نزیكه‌وه
هه‌ست به ده‌ردو
ئازاری میلله‌ت بكات و به هه‌ستیارانه
نازی خه‌ڵك هه‌ڵگرێ
و هه‌ماهه‌نگ
بێ له‌گه‌ل ره‌وته ئازادیخوازه‌كه‌ی. خه‌ڵك چاوه‌ڕێ
بوو كه‌وا سه‌ركرده‌كان
تۆڵه‌ی میواندارێتی پێشمه‌رگه
بۆ گوندنشینه‌كان
بكه‌نه‌وه و
تۆڵه‌ی كاره‌ساتی
ئه‌نفال بۆ بێوه‌ژنه‌كان
بكه‌نه‌وه،
و وڵاتێكی
ئارامی وایان
بۆ دابنێن كه
وا نه‌وه‌كانی
دوای خۆشیان
ئۆخه‌ی له
سیسته‌م ببینن. خه‌ڵك چاوه‌ڕێی
ئه‌وه نه‌بوو
كه وا پێشمه‌رگه‌ی
دوێنێ ببێته داپڵۆسێنه‌ر
و پارێزه‌ری
سیسته‌می
كۆنه‌په‌رست
و ئیداره‌ی پڕ له گه‌نده‌ڵیی
ئیمڕۆ. چاوه‌ڕێی
ئه‌وه نه‌بوو
كه زۆربه‌ی
كات خه‌ریكی راوه‌ڕاوی
مسۆگه‌ر
كردنی ژیانێكی
ساده‌بێ و خه‌ریكی
خه‌باتكردن
بێ بۆ په‌یداكردنی ئازادیی ده‌ربڕین
و هێنانه كایه‌وه‌ی
عه‌داله‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی. شایانی
باسه كه‌وا
له سه‌رده‌می
ئۆپۆزیسیۆندا،
هه‌موو حیزبه‌كان
له مانیفه‌ستۆیاندا
به‌ڵێنی دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی
قانون و پاراستنی
مافی مرۆڤی
كوردیان
دابوو، و له بڵاوكراوه‌كانیاندا
به‌رده‌وام
جه‌ختیان له‌سه‌ر
ئه‌و
ئامانجانه
ده‌كرده‌وه. به‌ڵام هێشتا
هیچكام له‌و
حیزبانه له
تاقیكردنه‌وه‌ی
حوكمڕانی
شارستانی ده‌رنه‌چووه. دیاره كه به‌رژه‌وه‌ندیی
ده‌سه‌ڵاتی
بێ پایان و
دارایی مه‌زن
له هه‌رێمێكی
بێ ده‌ستووردا
رێخۆشكه‌ره
بۆ به‌رده‌وامێتی
حاڵه‌تی ئه‌ناركی‌و
دیاره كه
به‌رژه‌وه‌ندیداره‌كان
ئاماده نین
به‌رژه‌وه‌ندییه
گشتییه‌كان
به‌سه‌ر تایبه‌ته‌كاندا
زاڵ بكه‌ن. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه،
بۆ مه‌به‌ستی
به‌رگریكردن
له به‌رژه‌وه‌ندیی
تایبه‌ت ئاماده‌ن
په‌نا ببه‌نه
به‌ر هه‌موو
جۆره زه‌بر و
میكانیزم و
مه‌تیقێكی
كۆن. لێره‌دا
ئه‌ركی سه‌رشانی
میلله‌ت و رۆشنبیر
و خه‌ڵكی
دڵسۆزه كه وا به
بوێرانه
چاودێری ده‌سه‌ڵات
بن و له كاری
ناڕێك و
نایاسایی بێ
ده‌نگ نه‌بن و به‌رده‌وامیش
داوای دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی
یاسا و ده‌وڵه‌تی
موئه‌سسه‌ساتی
بكه‌ن. شایانی
جه‌ختكردنه‌وه‌یه
كه وا سه‌ركرده‌كانی
كورد دوژمن
نین و نابێ
حیسابی دوژمنیان
بۆ بكرێ، به‌ڵكو
پێویسته ته‌نیا
له چوارچێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداری
خۆپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رسته‌وه
سه‌یر بكرێن و
له رێگه‌ی
فشاری جه‌ماوه‌ریدا
ملكه‌چ بكرێن
و مه‌جبووری
داهێنانی ده‌وڵه‌تی
یاسا و ده‌ستوور
بكرێن. كه‌موكووڕیی
سیسته‌م په‌یوه‌ندی
به ره‌فتاری تاكه
كه‌س و تاكه
سه‌ركرده
نییه، به‌ڵكو
په‌یوه‌ندی ته‌نیا به سه‌روه‌رنه‌بوونی
یاسایه. واته،
له غیابی ده‌ستوور
و سه‌روه‌رێتی یاسا، ئه‌گه‌ر
هه‌ر كه‌سێكی تریش
بێته سه‌ر
خوانی
حوكمڕانی ئه‌وا
جیاوازی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی
ئێستا نابێ، و
ئه‌ویش هه‌تا
ئه‌و كاته‌ی
ده‌ستوور ده‌چه‌سپێ
و یاسا سه‌روه‌ر
ده‌بێ هه‌روه‌ك
ئه‌وانه‌ی
ئێستا ره‌فتار
ده‌كات. بۆیه‌ش،
ئه‌ركی مێژوویی سه‌رشانی سه‌ركرده
بڕیارده‌ره‌كانه
(له پارتی و
یه‌كێتی) كه
وا زیاتر خه‌ریكی پڕكردنه‌وه‌ی
بۆشایی ده‌ستوور
و یاسا بن و
نییه‌تچاكی
خۆیان بسه‌لمێنن
به‌وه‌ی كه پڕۆسه‌ی
ریفۆرم به خۆیانه‌وه
ده‌ست پێ بكه‌ن
و ملكه‌چی
یاسا بن و
ببنه نموونه‌ی پیاده‌كردنی.
هاوڵاتی: ئایا
لاتان وایه
پارتی و یه‌كێتی
به‌م مه‌نتیق
و
جیهانبینییه‌ی
ئێستایانه‌وه ده‌توانن
ریفۆرم بكه‌ن
؟
دلاوه‌ر
عه‌بدولعه‌زیز: هێشتا پارتی
و یه‌كێتی
لۆژیكی
جیهانبینی سه‌رده‌مییانه‌یان
له ئامێز نه‌گرتووه. تازه به
تازه دێن ته‌جروبه‌ی دواكه‌وتووی
رۆژهه‌ڵاتییانه
دووباره ده‌كه‌نه‌وه
و به شێوه‌ی
كلاسیكی شه‌ڕی سارد و به زه‌بری
بازوو و
داپڵۆسین و به‌ره‌ڵلایی
قانون حوكمی
هه‌رێم ده‌كه‌ن. به‌وه‌ش
نه‌ك ته‌نیا
توانای
ریفۆرمیان هه‌تا
دێ كه‌متر ده‌بێته‌وه،
به‌ڵكو له سه‌رچاوه‌وه
نیازی ده‌سپێكردنی
ریفۆرمیان لێ
به‌ده‌ر ناكه‌وێ. به‌ڵێ لێره
و له‌وێ هه‌نگاوی
باش و هه‌ڵوێستی
سوودبه‌خش و
بڕیاری
دروستكه‌ر ده‌رده‌كه‌ن،
به‌ڵام هیچ
كام له‌وانه
به شێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی
به‌رده‌وام و
تێكهڵكێشروا
ئه‌نجام نادرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی
زۆربه‌ی كاره
هه‌ستیاره‌كانیش
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی
لایه‌نه‌كانن
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
به نیازی
وڵاتسازی و بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بن. بۆیه‌ش،
له‌و جۆره ده‌وروبه‌ره‌دا
پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان
و تاودانی خوله‌كی
پێشكه‌وتن و ئه‌نجامدانی
پڕۆژه‌كان و
كه‌له‌كه
بوونی ئه‌زموونه
چاكه‌كان كاری
زۆر زه‌حمه‌تن،
و بگره هه‌موویان
قابیلی هه‌ڵوه‌شانه‌وه
و له‌ده‌ستدان
و فه‌شه‌لن.
هاوڵاتی: ریفۆرم
پڕۆسه‌یه‌كی
ئاڵۆزه،
ئایا لاتان
وایه كه ئه‌نجامدانی
له هه‌لومه‌رجێكی
وه‌ك ئێستای كوردستان و
حیزبه‌كاندا
كارێكی
ئاسان بێ ؟
دلاوه‌ر
عه‌بدولعه‌زیز
: ئیمڕۆ سه‌ركرده‌كان
وه‌ك كابوس و
ئه‌ژدیها باس
له ریفۆرم ده‌كه‌ن،
به‌ڵام له راستیدا ئه‌گه‌ر
نییه‌تی وڵاتسازیان
هه‌بێ، ئه‌وا
داهێنانی
پڕۆسه‌ی
ریفۆرم و تاودانی
خوله‌كی
پێشكه‌وتن كارێكی
زۆر ئاسانه. ریفۆرم له
خاڵی (نییه‌ت)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات
و دوایش به هۆی
داڕشتنی
قانون و
میكانیزمی
پیاده‌كردنی،
پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامێتی
وه‌رده‌گرێ و ئه‌وجا
له رێگه‌ی
جیهازی
كاراكراوی ده‌وڵه‌ته‌وه
خۆی ده‌خولێنێته‌وه. به‌ڵام
هێشتا سه‌ركرده‌كانی
كوردی بوونی
ئه‌و (نییه‌ت)
و نیازچاكییه‌یان
نه‌سه‌لماندووه. له مه‌جلیسه‌كانیان
و له گۆته رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا
هه‌موویان
دڵسۆزی و نییه‌تی
ریفۆرمخوازی
خۆیان ده‌رده‌بڕن،و
دان به‌وه‌دا ده‌نێن
كه‌وا ره‌فتار
و شێوازی
حوكمڕانیان زه‌ره‌رمه‌نده
بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌و
بۆ ناوبانگی
سه‌ركرده‌كان
و دواڕۆژی خه‌ڵك
و نه‌وه‌كانی
دوای خۆشیان. به‌ڵام
هێشتا به به‌ڵگه
و به كرده‌وه
نییه‌تی ریفۆرمخوازییان
نیشان نه‌داوه. تا ئێستا به بڕیاری
تێكڕا و لوتكه‌ییان
بۆ پڕۆسه‌ی
به موئه‌سسه‌سه‌كردنی
وڵات له
ئامێز نه‌گرتووه. تا ئێستا نییه‌تی یاساپارێزی
و لێپێچینه‌وه‌ی
ئیداری‌یان نه‌سه‌لماندوه. تا ئێستا ده‌سه‌ڵات
له سه‌رووی
هه‌موو
قانونێكه، دادگا
سه‌ربه‌خۆ
نییه، دادپه‌روه‌ر
بێلایه‌ن
نییه، میدیا
ئازاد نییه،
سه‌ركرده و
داروده‌سته‌ی
سه‌ركرده
ملكه‌چی
لێپرسینه‌وه نین. ئیتر
جێگه‌ی سه‌رسوڕمان
نییه كه خه‌ڵكه‌كه
متمانه‌ی به
سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات
و به‌ڵێنه‌كانی
سه‌ركرده‌كان
نییه. زۆربه‌ی
خه‌ڵك دڵنیانه
له‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كان
به بێ منه‌تانه
له ده‌رد و
ئازاری میلله‌ت
و مه‌ترسی
دواڕۆژ و به‌رژه‌وه‌ندی
وڵات بێ باكن. به‌ڵگه‌نه‌ویسته
كه قوڵایی و
پانایی گرفته‌كانی
وڵات بێ
سنوورن. گه‌نده‌ڵیی
و بێكه‌ڵكی
سیسته‌م و
ئیداره‌ی هه‌رێم سه‌ربه‌ره‌وخوار
و خواربه‌ره‌وسه‌رن. ئه‌و ته‌رزه
هه‌وڵه‌ی كه
بۆ ریفۆرم
دراوه له
ئاستێكی نزمی
پیاده‌كان تێنه‌په‌ڕیوه،
و سواره‌كانی
نه‌گرتۆته‌وه. میلله‌تیش چاولێكه‌ره
و ئه‌گه‌ر نموونه‌ی
یاساپارێزی و
یاساسه‌روه‌ریكردن
له سه‌ركرده‌كانه‌وه
نه‌بینێ، ئه‌وا
ملكه‌چ نابێ و
بڕوای به
پڕۆسه‌كه و
ئاینده‌كه‌ی نابێ. ئیتر
ئاساییه كه
په‌تای
بێباكی به
شێوه‌یه‌كی
گشتی له‌نێو
خه‌ڵكه ره‌عیه‌كه‌شدا
له سه‌ركرده‌وه
تا بچوكترین
بنكرده ته‌شه‌نه‌ی
كردوه و كه‌ڵتوری گه‌نده‌ڵیی
له گشت ئاست
و بواره‌كاندا
چه‌قیوه‌وبنبڕكردن
و له‌ڕیشه ده‌ركردنی په‌تایه‌كه
پێویستی به چه‌رخێكه
له كاری
بێ‌وچان، نه‌ك
چه‌ند ساڵێك یان ده‌یه‌یه‌ك. به‌ڵام ئه‌و جۆره
ته‌شه‌نه
سامناكه‌ی
گرفت و په‌تا
مه‌زنه‌كان نابنه به‌هانه‌یه‌كی
به‌جێ بۆ مه‌به‌ستی
دواخستنی ده‌سپێكردنی
پڕۆسه‌ی
ریفۆرم. پێویسته
ریفۆرم سه‌ربه‌ره‌وخوار
ئه‌نجام بدرێ. ده‌بێ سه‌ركرده‌كان
له خۆیانه‌وه
ده‌ست پێ بكه‌ن،
و نیشانی بده‌ن
كه خودی
خۆیان و خێزان
و داروده‌سته
و بازنه‌كانی
ده‌وره‌یان نمونه‌ی
پیاده كردنی
قانون و پڕۆسه‌ی
ریفۆرمن.
به‌وه‌ش، هه‌یبه‌ت
بۆ قانون و ده‌ستوور
مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن،
به‌بێ ئه‌وه‌ی
چنگیان له
حوكم به‌رببێ. هه‌تا سه‌ركرده‌كانی
پارتی و یه‌كێتی
له خۆیان و
ده‌سته‌ی بڕیارده‌ره‌كانیانه‌وه
ده‌ست پێ نه‌كه‌ن،
ئه‌وا له بنه‌ڕه‌ته‌وه
توانای رزگاركردنی
هه‌رێمیان له
گێژاوكی
گرفته چاره‌نوسسازه‌كان
نابێ. ئه‌ركی سه‌رشانی
دوو سه‌رۆكه‌كه‌ی
لوتكه‌ی
پارتی و یه‌كێتییه
كه بڕیاری
جیددی بده‌ن و فه‌رمانی
ریفۆرم ده‌ربكه‌ن
و له نزیكه‌وه
قۆناغ به
قۆناغ به‌دوایاندا
بچن. ده‌بێ بیسه‌لمێنن
كه‌وا له
نییه‌تیان
جیددین و له‌و
مه‌سه‌له
گرنگ و چاره‌نوسسازه‌دا
سووڕن له‌سه‌ر
به‌به‌رهه‌مهێنانی. ئه‌ركی سه‌رشانی
سه‌رۆكی حكومه‌ته
ئه‌و فه‌رمانانه
پیاده بكات و
رۆژانه به
شه‌خسی به‌دوایان
بكه‌وێ و میكانیزمی
به‌دواداچوون‌ولێپرسینه‌وه‌یان
بۆ دابنێ. پێشتر
و له‌به‌رچاوی
خه‌ڵكدا، ئه‌و
سه‌رۆكانه
فه‌رمانی له‌وجۆره‌یان
ده‌ركردوه،
به‌ڵام فه‌رمانه‌كانیان
به نیوه‌چڵی
ده‌ركراون و
پڕۆسه‌ی پیاده‌كردن
و میكانیزمی
به‌دواداچوون
و لێپرسینه‌وه‌یان
له بنه‌ڕه‌ته‌وه
به تۆكمه‌یی
بۆ دانه‌مه‌زراوه. بۆیه‌ش له‌گه‌ل
تێپه‌ڕبوونی
كاتدا پڕۆسه‌كه
فه‌شه‌لی
هێناوه و فه‌رمانه‌كان
له‌بیر كراون،
و میلله‌تیش له
ئه‌نجامدا
بڕوایی به
نییه‌تی
ریفۆرمخوازی
سه‌ركرده‌كان نه‌ماوه. پرسیاری
گرنگ لێره‌دا
ئه‌وه‌یه
ئایا سه‌ركرده‌كان
ده‌توانن،یان ده‌یانه‌وێ،
ئه‌و بڕوایی و
متمانه‌ی خه‌ڵك
به زوترین
كات مسۆگه‌ر بكه‌نه‌وه؟
هاوڵاتی: دوایین
پرسیارمان له‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردنه
، ئایا به‌رای
ئێوه كاتی
ئه‌وه هاتوه خه‌ڵك بیر له
ئه‌لته‌رناتیف
بكه‌نه‌وه،
یان به‌جۆرێكی
تر لاتان
وانییه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئاینده‌دا
لایه‌نی تر‌و
هێزی تر ده‌ربكه‌ون؟
دلاوه‌ر<span lang=AR-SA
dir=LTR style='font-size:18.0pt; font-family:"Unikurd Jino";color:#0000CC;font-wei