خه‌ڵك
بێ هیوا
بووه له‌حكومه‌ت
و به‌رپرسان
هاووڵاتی
:
Sunday , August 24, 2008
هاوڵاتییان
گوێ ناده‌ن به‌تۆماركردن‌و
راستكردنه‌وه‌ی
ناوه‌كانیان‌و
حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی
موچه‌بڕینیان
لێده‌كات
ئا: نه‌جات ئه‌حمه‌د‌و
عه‌دنان مه‌لا
ساڵح
دوابه‌دوای
گوێنه‌دانی
هاوڵاتییان
له‌تۆماركردنی
ناوه‌كانیان،
حكومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی
موچه‌بڕین‌و
پێنه‌دانی
موچه‌ی له‌فه‌رمانبه‌ران
كرد،
كۆمیسیۆنیی
باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانیش
بۆ جارێكی تر
به‌هۆی كه‌می
سه‌ردانی
هاوڵاتییانه‌وه
واده‌كه‌ی
بۆ هه‌فته‌یه‌كی
تر درێژكرده‌وه.
هاوڵاتییان
وه‌ك خۆیان
ئاماژه‌ی
پێده‌ده‌ن
بێئومێدبوون
له‌و حكومه‌ته‌ی
ئێستا، به‌وه‌ی
كه‌نه‌یتوانیوه
داخوازییه‌كانی
خه‌ڵكی
كوردستان جێبه‌جێ
بكات، زۆرێك
له‌وانه‌ش كه‌ئێستاش
سه‌ردانی
ناوه‌نده‌كانی
تۆماركردنی ناوه‌كانیان
ده‌كه‌ن به‌هۆی
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی
بڕینی موچه‌و
پێنه‌دانی
موچه‌یه‌وه بووه،
كه له‌داموده‌زگاكانیان
له‌كاتی
هاتنی موچه‌دا
پێیانوتوون
كه‌به‌بێ
فۆرمی كۆمیسیۆن
موچه‌یان
نادرێتێ.
سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی
تائێستا سه‌ردانی
ناوه‌نده‌كانی
تۆماركردنی
ناوه‌كانیان
كردووه، تا 21-8
له‌هه‌رسێ
پارێزگای سلێمانی‌و
هه‌ولێر‌و
دهۆك له‌سه‌رووی
250 هه‌زار كه‌سه‌وه‌یه،
له‌كاتێكدا
ته‌نها له‌پارێزگای
سلێمانی
زیاتر له‌ملیۆنێك‌و
240 هه‌زار كه‌س
مافی ده‌نگدانیان
هه‌یه‌و له‌پارێزگای
هه‌ولێریش له‌سه‌رووی
850 هه‌زار كه‌س‌و
له‌پارێزگای
دهۆكیش 570000 كه‌س.
هاولاَتییانی
هه‌رێمی
كوردستان سه‌ره‌ڕای
هاندانیان له‌لایه‌ن
حیزبه‌كانه‌وه،
ئه‌وه‌نده
به‌ته‌نگ
چوونیانه‌وه
بۆ ناوه‌نده‌كانی
تۆماركردن نین،
بۆیه رێژه‌یه‌كی
كه‌میان سه‌ردانی
ناوه‌نده‌كانی
تۆماركردنی
ناوه‌كانیان كردووه‌و
ئاماژه به‌وه‌ش
ده‌كه‌ن كه‌ئه‌وان
له‌ساڵانی
رابردوودا ده‌نگیان
به‌و حكومه‌ته
داوه‌و به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌كانیان
كردووه، كه‌چی
حكومه‌ت نه‌یتوانیوه
كێشه‌و گرفته‌كانی
ئه‌وان چاره‌سه‌ر
بكات.
مام كه‌ریم یه‌كێكه
له‌و كه‌سانه‌ی
كه تائێستا
سه‌ردانی
ناوه‌نده‌كانی
تۆماركردنی
ناوه‌كانی
نه‌كردووه،
پیاوێكی كاسبكاره‌و
له‌شه‌قامه‌كانی
شاری هه‌ولێر
رۆژانه كاری
ده‌ه‌ستگێڕی
ده‌كات، له‌باره‌ی
ئه‌وه‌ی كه
تائێستا سه‌ردانی
ناوه‌نده‌كانی
نه‌كردووه،
وتی»بۆ كوێ بچم،
من جاری
پێشتریش چووم
ده‌نگم بۆ دان
حاڵم هه‌ر وه‌ك
ئێستایه كه
ده‌یبینی، ئه‌ی
بۆ ئێستا بچم
ناوی خۆم
تۆمار بكه‌م‌و
جارێكی تر ده‌نگیان
پێبده‌م».
ئه‌و پیاوه
كاسبكاره ئه‌وه‌شی
وت»به‌خودای
هه‌ر ده‌بێ
چاوه‌ڕێی ئه‌و
رۆژه بكه‌ن
كه‌من بچم‌و
رێگه‌ش ناده‌م
یه‌ك كه‌سی له‌منداڵه‌كانم
بچنه ده‌نگدان».
له‌دوای راپه‌ڕینه‌كه‌وه
له‌ساڵی 1991 هه‌ردوو
حیزبی باڵا ده‌ست
یه‌كێتی‌و
پارتی‌و ته‌واوی
پۆسته
باڵاكانی
حكومه‌تیان
به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و
دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی
حكومه‌تیش له‌ساڵی
رابردوودا به‌هه‌مان
شێوه‌ی دوای
ساڵی 1991 بوو، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش
تائێستا نه‌یانتوانیوه
به‌ده‌م
داواكاری‌و
خواسته‌كانی
خه‌ڵكی
كوردستانه‌وه
بێن، ئه‌مه‌ش
وای له‌هاوڵاتییان
كردووه له‌و
بارودۆخه بێئیومێدبن.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا
پێیانوایه
كه‌هه‌موو ده‌نگدانێك
له‌كوردستاندا
بێ ئاكامه،
»مادام ئه‌و
دوو حیزبه به‌و
شێوه‌یه ده‌سه‌ڵات
ده‌به‌ن به‌ڕێوه».
ئومێد محه‌مه‌د
یه‌كێكی تره
له‌و كه‌سانه‌ی
كه‌سه‌ردانی
ناوه‌نده‌كانی
تۆماركردنی
نه‌كردووه،
وتی»له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌و دوو
حیزبه به‌و شێوه‌یه
موماره‌سه‌ی
دهسهلاَتی
خۆیان ده‌كه‌ن،
هه‌موو شتێك
بێ‌ئاكام ده‌بێت
بچین‌و نه‌چین
هه‌ر وه‌ك یه‌كه».
ئۆمێد شوفێری
ته‌كسیه‌و
رۆژانه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی
جیاوازدا ده‌كات‌و،
وتی» خه‌ڵك
رۆژانه باسی
ئه‌وه‌یان بۆ
كردووم كه نه‌چوونه‌ته
بنكه‌كانی
تۆماركردنی
ناوه‌كانیان‌و
هۆیه‌كه‌شی
بێمتمانه بوونی
هاولاَتییانه
به‌ده‌سه‌ڵات».
ئه‌وانه‌ی
كه‌نایانه‌وێت
سه‌ردانی ناوه‌نده‌كان
بكه‌ن، هه‌ر
ته‌نها
خه‌ڵكی
ئاسایی نین،
به‌ڵكو
زۆرێكیان فه‌رمانبه‌رانن،
به‌ڵام حكومه‌ت
بۆ بردنی فه‌رمانبه‌ران
هه‌ڕه‌شه‌ی
موچه بڕین‌و پێنه‌دانی
موچه ده‌كات.
كچه فه‌رمانبه‌رێكی
ته‌مه‌ن
25ساڵ
كه‌ئاماده‌ی
بڵاوكردنه‌وه‌ی
ناوه‌كه‌ی
نه‌بوو، به‌هاوڵاتیی
وت»من به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بووم
روو له‌بنكه‌كانی
ده‌نگدان بكه‌م
بۆ
تۆماركردنی
ناوه‌كه‌م، به‌لاَم
ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌مان
ببڕن له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كه‌نه‌چووم،
ئه‌و كاته مه‌جبورم
بڕۆم، چونكه
ژیانم خۆی
زۆر خۆش نییه
تاوه‌كو
بڕینی موچه‌كه‌شمی
بێته سه‌ر».
رزگار حه‌مه‌د
پیشه‌ی
مامۆستا له‌یه‌كێك
له‌قوتابخانه‌كانی
شاری هه‌ولێر،
باسی ئه‌وه‌ی
كرد كه‌حكومه‌ت
گه‌لێك به‌ته‌نگ
گوزه‌رانی
خه‌ڵكه‌وه‌یه
تا داوا له‌خه‌ڵك
بكات، بچن ده‌نگی
بۆ بده‌ن.
ئه‌و
مامۆستایه
وتی»له‌سیستمی
نوێی موچه
گه‌وره‌ترین
غه‌دریان
لێكردین، كه‌س
باسی لێوه
نه‌كرد،
ئێستا پێمانده‌ڵێن
ده‌بێت بچن له‌ناوه‌كانتان
دڵنیابن، تا
بزانن ناومان
هه‌یه یان
نا».
له‌به‌رامبه‌ر
كه‌میی رێژه‌ی
چوونی هاولاَتییان
بۆ بنكه‌كانی
هه‌ڵبژاردن،
كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان
بۆ جارێكی تر بڕیاری
درێژكردنه‌وه‌ی
كاتی سه‌ردانی
هاوڵاتییانی
كرد.
عه‌لی قادر
ده‌روێش سه‌رۆكی
بالاَی
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژارنه‌كانی
هه‌رێمی
كوردستان به‌هاولاَتیی
وت»دوای
درێژكردنه‌وه‌ی
ماوه‌ی كاتی
تۆماركردن له‌بنكه‌كانی
هه‌ڵبژاردن
ئێستا هاولاَتییان
به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو روو
له‌و بنكانه
ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش
وای كرد كه‌جارێكی
تر كاته‌كه‌ی
درێژ بكه‌ینه‌وه
تا 28/8 به‌رده‌وام
بێت».
له‌باره‌ی هۆكاری
كه‌میی
چوونی
هاوڵاتییان
بۆ ناوه‌نده‌كانی
تۆماركردنی
ناوه‌كانیان،
سه‌رۆكی
بالاَی
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژارنه‌كانی
هه‌رێمی
كوردستان وتی»ئه‌مه‌ش
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه‌پێشتر
هاولاَتییان
تێنه‌گه‌یشتبوون
كه‌بنكه‌كانی
تۆماركردنی
ده‌نگده‌ران
تۆمارێكی به‌رده‌وام
ده‌بێت‌و له‌هه‌موو
هه‌ڵبژاردنه‌كان
پشتی پێده‌به‌سترێت‌و
دوای
روونكردنه‌وه‌ی
ئه‌و مه‌سه‌لانه
ئێستا هاوڵاَتییان
به‌گه‌رمتر
سه‌ردانی ئه‌و
بنكانه ده‌كه‌ن».
له‌هه‌رێمی
كوردستان 79
ناوه‌ندی تۆماركردن
هه‌یه كه 31
بنكه‌یان له‌شاری
هه‌ولێر‌و
32یش له‌سلێمانیه‌و
16ش كه‌وتووه‌ته
پارێزگای
دهۆكه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌ستی
باڵای هه‌ڵبژارنه‌كانی
هه‌رێمی
كوردستان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا
كه‌سه‌رجه‌م
ئه‌وانه‌ی
تائێستا
هاتوونه‌ته ناوه‌نده‌كانی
تۆماركردن،
تا 21-8 له‌هه‌رسێ
پارێزگای
سلێمانی‌و
هه‌ولێر‌و
دهۆك له‌سه‌رووی
250 هه‌زار كه‌سه‌وه‌یه.
سه‌رۆكی
بالاَی
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
هه‌رێمی
كوردستان له‌باره‌ی
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی
كه‌كراوه به‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك
نه‌چێت بۆ
بنكه‌كان ئه‌وا
فۆرمی بایه‌عی‌و
موچه‌كه‌نیان
ده‌بڕێت، وتی»مه‌سه‌له‌ی
بڕینی فۆرمی
بایه‌عی‌و
موچه‌ی خه‌ڵك
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی
به‌كۆمسیۆنه‌وه
نییه‌و
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژارنه‌كان
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ته‌داخولی
قوتی هاولاَتییان
ناكات، به‌ڵكو
به‌پێی
یاسای هه‌ڵبژاردن‌و
ده‌ستووری
عێراقی
هاولاَتییان
ئه‌گه‌ر سه‌ردانی
بنكه‌كان نه‌كه‌ن‌و
له‌ناوه‌كانیان
نه‌كۆڵنه‌وه
ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر
هۆیه‌كه
ناویان نه‌بێت
ئه‌وا مافی
ده‌نگدان له‌ده‌ست
ده‌ده‌ن».
تاهیر محمد ئه‌مین
ده‌رچووی
كۆلێژی
یاسا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری
ئۆفیسی
كۆمسیۆنی
بالاَی
هه‌ڵبژاردنه‌كان
له‌سلێمانی به‌هاوڵاتیی
وت»له‌سه‌ره‌تادا
ژماره‌یه‌كی
كه‌م له‌هاولاَتییان
بۆ
تۆماركردنی ناوه‌كانیان
سه‌ردانیان
ده‌كردین، به‌لاَم
له‌ئێستادا
له‌به‌رئه‌وه‌ی
خه‌ڵكی ئاشنابوون
به‌شوێنه‌كان‌و
ئه‌و ریكلامه‌ی
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
كراوه به‌هۆی
په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی
یه‌كه
ئیدارییه‌كان‌و
مامۆستایانی
ئاینی،
باشتر بووه»
له‌باره‌ی
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی
كراوه له‌موچه‌بڕین‌و
پێنه‌دانی موچه‌وه
وتی»ئه‌وه
په‌یوه‌ندی
به‌ئێمه‌وه
نییه، به‌لاَم
ئێمه به‌شێوه‌ی
یاسایی هه‌ڵسوكه‌ت
له‌گه‌ڵ ئه‌و
مه‌سه‌لانه‌دا
ده‌كه‌ین،
تائێستا هیچ
كه‌سێك نه‌هاتووه
بۆ لامان بڵێت
لایه‌نێك یان
قه‌واره‌یه‌كی
سیاسی فشاری
خستوه‌ته سه‌رم».
له‌باره‌ی
ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و
هه‌ڕه‌شانه
چه‌ند پێچه‌وانه
ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ
پره‌نسیپه‌كانی
دیموكراسی‌و
ئازادیی
هاولاَتییان
له‌پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
دیموكراسییانه‌دا.
تاهیر محه‌مه‌د
ئه‌مین وتی»خۆی
خودی ده‌نگدان
مافه‌و مافیش
خاوه‌نه‌كه‌ی
ده‌توانێت به‌كاری
بهێنێت‌و ده‌توانێت
به‌كاری نه‌هێنێت،
مه‌سه‌له‌ی
موچه‌ش كاتێ
فه‌مانبه‌ر
وه‌ریده‌گرێت
به‌رامبه‌ر
كارێك وه‌ری
ده‌گرێت كه‌ماندوو
ده‌بێت پێوه‌ی،
من پێموایه
هیچ كه‌س
ناتوانێت
موچه یان
بایه‌عی یه‌كێك
ببڕێت به‌رامبه‌ر
به‌وه‌ی كه‌به‌شداری
له‌تۆماركردنی
ناوی نه‌كردبێ
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان».
شێرزاد مه‌حمود
ته‌مه‌ن 25 ساَل
فه‌رمانبه‌رێكی
تری حكومه‌ته،
سووره له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه‌ناچێت
بۆ ناوه‌نده‌كانی
تۆماركردن‌و وتی»ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌و
هه‌واڵه‌ش
راست بێت كه‌گوایه
موچه‌كه‌مان
نادرێتێ، من هه‌رناچم
بۆ تۆماری
ناوی ده‌نگدان،
لای ئێمه چه‌ندین
هه‌ڵبژاردن
كراوه‌و وه‌زعی
كاره‌باو
ئاو‌و سوته‌مه‌نیمان
هه‌ر چاره‌سه‌ر
نه‌كراوه».