وه‌زاره‌تی
ده‌ر‌ه‌وه‌ی
تورکیا | 08 May, 2009 08:55:39 | ژماره‌ی
خوێنه‌ران 72
وه‌زاره‌تی
ده‌ر‌ه‌وه‌ی
تورکیا:
دیمستۆرا پێش
ئه‌وه‌ی
راپۆرته‌که‌ی
بداته کاربه‌ده‌ستانی
عێراق پێشکه‌شی
ئێمه‌ی
کردووه
PNA- وه‌زاره‌تی
ده‌ر‌ه‌وه‌ی تورکیا
رایگه‌یاند:
(ستیڤان
دیمستۆرا) به‌رله‌وه‌ی
راپۆرته‌که‌ی
سه‌باره‌ت به
ناوچه کێشه‌داره‌کان
پێشکه‌ش به
کاربه‌ده‌ستانی
عێراقی بکات،
پێشکه‌شی
ئێمه‌ی
کردووه.
ئاژانسه‌کانی
هه‌واڵی تورکیا
بڵاویان کرده‌وه،
دوێنێ پێنج‌شه‌ممه
له کۆنگره‌یه‌کی
رۆژنامه‌وانی‌دا،
وته‌بێژی فه‌رمی
وه‌زاره‌تی
ده‌ر‌ه‌وه‌ی
تورکیا (بوراک
ئوزی گه‌رگین)
رایگه‌یاندووه:
راپۆرتی
نێرده‌ی
تایبه‌تی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
له عێراق سه‌باره‌ت
به چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی (که‌رکوک)
و ناوچه کێشه‌داره‌کانی
دیکه به‌ر له‌وه‌ی
پێشکه‌ش به
کاربه‌ده‌ستانی
عێراق بکرێت،
پێشکه‌ش به
ئێمه کراوه.
(بوراک
ئوزی گه‌رگین)
هه‌روه‌ها
وتویه‌تی:
(ستیڤان
دیمستۆرا) له
کاتی ئاماده‌کردنی
راپۆرته‌که
و به‌ر له‌وه‌ی
ئه‌و راپۆرته
پێشکه‌ش به به‌رپرسانی
عێراقی
بکات، له‌گه‌ڵ
ئێمه‌دا تاوتوێی
کردووه.
راشیگه‌یاندووه:
ئێمه
بیروبۆچوونه‌کانی
خۆمان پاش
راگه‌یاندنی
راپۆرته‌که‌ی
(دیمستۆرا)، سه‌باره‌ت
به راپۆرته‌که
ده‌خه‌ینه
روو.
وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی
ده‌ر‌ه‌وه‌ی
تورکیا
وتوشێتی: ئێمه
ده‌توانین
بڵیین که
راپۆرته‌که
به لایه‌نی
که‌مه‌وه به‌و
شێوازه‌ی که هه‌یه،
له‌گه‌ڵ
بیروبۆچوونه‌کانی
ئێمه سه‌باره‌ت
به کێشه‌ی که‌رکوک و
ناوچه کێشه‌داره‌کانی
دیکه‌ی عێراق
به شێوه‌یه‌کی
گشتی گونجاوه.
جێی
ئاماژه‌یه،
رۆژی 5ی ئه‌م
مانگه (مه‌سعود
بارزانی) سه‌رۆكی
هه‌رێمی
كوردستان له
وتارێكیدا،
له‌به‌رده‌م
په‌رله‌مانی كوردستان
رایگه‌یاند،
لێژنه‌یه‌كمان
پێكهێناوه
بۆ دیراسه‌كردنی
راپۆرته‌كه‌ی
دیمستۆرا، به‌ڵام
هێشتا زووه
بڵێین
راپۆرته‌كه
خراپه یان
باشه.
جێی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه،
رۆژی 22ی مانگی
رابردوو،
(ستیڤان
دیمستۆرا)
راپۆرتی خۆی
له‌مه‌ڕ
ناوچه
دابڕاوه‌كانی
هه‌رێمی
کوردستان،
پێشكه‌ش به
ئه‌نجوومه‌نی
سه‌رۆكایه‌تی
عێراق و سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق
و سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان كرد.
راپۆرته‌كه‌ی
(دیمستۆرا) په‌یوه‌سته
به ناوچه
دابڕاوه‌كان
و كێشه‌داره‌كانی
وه‌ك (شه‌نگار
و ته‌له‌عفه‌ر
تلكێف و شێخان
و مه‌خموور
وحه‌ویجه دووبز
و داقوق و
كفری و خانه‌قی
و مه‌نده‌لی).
ئه‌و
راپۆرته
زیاتر
شیكردنه‌وه‌ی
ره‌وشی ئه‌و
ناوچانه‌یه
و هیچ ئاڕاسته‌کردن
و فه‌رمانێكی
بۆ ئه‌م لایه‌نانه
تیادا نییه،
هه‌روه‌ها
راپۆرته‌كه
هیچ
پێشنیارێكی سه‌باره‌ت
به ئاینده‌ی
ئه‌م ناوچه
ئیدارییانه
پێشكه‌ش نه‌كردووه.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه،
راپۆرته‌كه راسپارده‌ی
ئه‌وه ده‌كات
كه پێویسته
كاربكرێت بۆ
دروستكردنی
متمانه له
سه‌ر ئاستی
ناوچه‌كان.
هه‌روه‌ها
راپۆرته‌كه
چوار
پێشنیاری سه‌باره‌ت
به ئاینده‌ی
كه‌ركوك
خستۆته روو
كه هه‌موویان
ده‌ستووری
عێراق ده‌كه‌نه
بنه‌مایه‌ك
بۆ مامه‌ڵه‌كردن
وچاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی كه‌ركوك،
هه‌روه‌ها ئه‌م
پێشنیارانه
په‌یوه‌ستن
به ئه‌نجامدانی
راپرسی
ورێكکه‌وتنی
سیاسی له
نێوان لایه‌نه‌كان‌دا.
له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه،
نێرده‌ی
تایبه‌تی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
(ستیڤان
دیمستۆرا) سه‌باره‌ت
راپۆرته‌که
وتبووی: هیواخوازین
لایه‌نه
سیاسیه‌كان
دانووستان و
دیالۆكێگی
جدی له‌مه‌ڕ
ئه‌م راپۆرته
گشتگر و بابه‌تیه‌دا
بكه‌ن.