دیمستۆرا
له تاران‌و
ئه‌نقه‌ره
چی ده‌كات؟
هه‌فته‌ی
رابردوو، هه‌موومان
هه‌واڵی سه‌فه‌ری
كتوپڕی
ستیڤان
دیمستۆرامان
بۆ تاران‌و ئه‌نقه‌ره
بیست. ئه‌و سه‌ردانه‌ش
له‌وكاته‌دایه
كه كورد به
په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی
دوا پێشنیازی
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی
(UN)ه، كه
بڕیاره به‌م
نزیكانه‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌رێكی
بنه‌ڕه‌تی بۆ
پرسی كه‌ركوك‌و
ناوچه
دابڕاوه‌كان،
كه سه‌ره‌كیترین
خاڵی ناكۆكی
كۆن‌و نوێی
نێوان هه‌رێم‌و
به‌غدان،
راده‌ستی
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
بكات. به‌و سه‌ردانه‌ش،
دیمستۆرا قسه‌كه‌ی
به‌جێگه‌یاند،
كاتێ هه‌رزوو
وتی مه‌به‌ستی
ئه‌و له وه‌رگرتنی
فایلی كه‌ركوك‌و
ناوچه كێشه‌داره‌كان،
دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌رێكه
كه ره‌زامه‌ندبوونی
هه‌موولایه‌نه‌كان
له‌خۆبگرێت،
نه‌ك ته‌نها
لایه‌نێكی
دیاریكراو! وه‌ك
دیاره ئه‌وه‌ی
لێهه‌ڵده‌هێنجرێ.
به‌و سه‌فه‌ره‌ی
بۆ ئه‌و دوو
وڵاته، ئه‌وه‌ی
ئاشكرا كرد كه
توركیا‌و
تارانیش له‌پاڵ
لایه‌نه‌كانی
نێو عێراق،
دوو لایه‌نی
سه‌ره‌كی ئه‌و
پرسه‌ن. بۆیه
ده‌بێ به‌هه‌ند
وه‌ربگیرێن! ئه‌و
دوو وڵاته‌ی
كه پێنج ساڵی
ره‌به‌قه به‌ئاشكراو
ژێربه‌ژێر هه‌موو
هه‌وڵێك ده‌ده‌ن
بۆ له‌مپه‌ر
دروستكردن له‌به‌رده‌م
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
كه‌ركوك‌و
ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان
بۆ سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان، كه
كورد داوای ده‌كات‌و
به‌ئاشكرا دژایه‌تی
ئه‌و داوایه‌ی
ده‌كه‌ن.
ئاشكراشه كه
دژایه‌تی ئه‌و
دوو وڵاته،
هه‌روا له‌خۆڕاو
بێ پاساو نییه،
به‌ڵكه ئه‌مان
ده‌مێكه ئه‌وه‌یان
نه‌شاردۆته‌وه
كه كه‌ركوك
گونجاوترین
رێگه‌یه تا
له رێیه‌وه
كورده‌كان به‌ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆییان
بگه‌ن.
سه‌ركردایه‌تی
كورد هه‌میشه
ئه‌وه
دووپات ده‌كاته‌وه
كه پرسی كه‌ركوك،
پرسێكی
ناوخۆیی
عێراقه‌و جگه
له عێراقییه‌كانیش
بۆ هیچ وڵات و
لایه‌نێك نییه
ته‌داخول له‌و
پرسه بكات‌و
خۆی تێهه‌ڵقورتێنێ.
كه‌چی ئه‌وه‌تا
به به‌رچاوییه‌وه
ئه‌و لایه‌نانه
بوونه‌ته شه‌ریك‌و
برا به‌شی ئه‌و
پرسه‌و دیمستۆراش
پێش سه‌ركرده‌كانی
كورد، ئه‌و
پرسه له‌سه‌ر
مێزی ئه‌و
لایه‌نانه
تاوتوێ ده‌كاو
خه‌مخۆری ره‌زامه‌ندبوونی
ئه‌وانه.
دووساڵ له‌مه‌وپێش
به‌رپرسێكی
كورد وتی: بۆ
58ته‌نها قسه‌مان
كرد، بۆیه
هیچمان به‌هیچ
نه‌كرد. له‌مه‌ودوا
بۆ ئه‌وه‌ی 140یش
به‌و ده‌رده
نه‌به‌ین، ده‌بێ
له‌بری قسه،
ئیشبكه‌ین. كه‌چی
پاش دوو ساڵ ده‌ركه‌وت،
سه‌ركرده‌كانی
كورد له‌سه‌ر
هه‌مان
مۆدیلی سیاسه‌تی
58 رۆیشتنه‌وه.
بۆیه ئه‌وه‌تا
چاره‌نووسی
140له‌و مادده
زینده‌به‌چاڵ
كراوه‌ی
پێشووتر گه‌لێ
باشتر نییه.
سیاسه‌تێك كه
ته‌نیا له‌سه‌ر
قسه‌و
لێدوانی
بریقه‌دار به
رێوه‌ده‌چێت
بێ ئه‌وه‌ی
سودێكی بۆ
كورد چنیبێته‌وه.
پێنج ساڵه سه‌ركرده‌كانی
كورد قسه‌ده‌كه‌ن‌و
به‌لێدوانی
بریقه‌دار خه‌ڵك
فریو ده‌ده‌ن،
بێئه‌وه‌ی
تاقه یه‌ك ده‌سكه‌وتیشیان
بۆ گه‌له‌كه‌یان
گلدابێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وت
چه‌ند
كورسییه‌كی به‌غداو
نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستورو
شوێنكردنه‌وه‌ی
مافه‌كانی
كورد بێ له‌و ده‌ستووره‌دا،
ئه‌وا سیاسه‌ت‌و
پیلانگێڕی ئه‌و
دوو مانگه‌ی
رابردووی به‌غداو
كه‌ڵه‌گایی
مالیكی‌و
سوپا له خانه‌قین‌و
جه‌له‌ولاو
سه‌عدییه،
ئه‌وه‌ی
نیشانداین كه
تائێستاش
كورد له به‌غدا
هاوڵاتی پله
دووه. ئه‌گه‌ر
ده‌سكه‌وتیش
مادده‌ی 14بێ،
گوایه كه‌ركوك‌و
ناوچه زه‌وتكراوه‌كانمان
بۆ ده‌گێڕێته‌وه،
كه سه‌ركرده‌كانمان
زۆر شانازی
پێوه‌ده‌كه‌ن،
ئه‌وا هه‌موومان
ده‌بینین كه
تا هه‌نووكه‌ش
وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی
سه‌ر كاغه‌ز
ماوه‌ته‌وه،
بێئه‌وه‌ی
بسته خاكێكی
ئه‌و ناوچانه
گه‌ڕابێته‌وه
سه‌ر هه‌رێم.
ئه‌و ماده‌یه‌ی
كه سه‌رۆكی
كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی
روودانی
فیتنه‌ی گه‌وره‌ی
ده‌كرد، ئه‌گه‌ر
دوابخرێ، كه‌چی
ئه‌وه‌تا به‌به‌رچاوییه‌وه
نزیكه‌ی
ساڵێك به‌سه‌ر
دوا واده‌ی
دیاری كراوی
تێپه‌ڕیوه،
كه‌چی نه‌هه‌نگاوێكیشی
لێجێبه‌جێ
كراوه‌و نه‌فیتنه‌ی
گه‌وره‌شمان
دی رووبدات!
به‌كورتی.. ته‌واوی
ئه‌و
رووداوانه،
رۆژ به‌ڕۆژ
شكستی سیاسه‌تی
سه‌ركرده‌كانی
كوردمان بۆ وه‌ده‌رده‌خه‌ن،
له‌به‌رانبه‌ریشدا
پیلان‌و هه‌نگاوه
ئاشكرا‌و
ژێربه‌ژێره‌كانی
ئه‌و لایه‌نانه‌ی
كه كورد
پێیوابوو
لایه‌ن نین،
له‌پرسی كه‌ركوك‌و
نابێ خۆیان
تێهه‌ڵقورتێنن،
خه‌ریكه گره‌وه‌كه
ده‌به‌نه‌وه‌و
به‌ته‌واوی به‌ڕه‌كه
له‌ژێر پێی
كورد ده‌رده‌كێشن.
ئه‌و گره‌وه‌ی
كه سه‌ركرده‌كانمان
هه‌میشه به‌و
په‌ڕی بڕوا به‌خۆبوونه‌وه
به‌خه‌ڵكی
كوردستانیان
ده‌گوت ئێمه‌ین
براوه‌كه!
jasmkurdi@yahoo.com