
ناوه‌ندی
چاک،
داواکاریه‌کانی
خۆی گه‌یانده
سه‌رۆکی
دادگای باڵای
عێراق!
له کاتی سه‌ردانی
کۆی ئه‌ندامانی
دادگای باڵای
عێراق بۆ ئه‌مریکا
وه رێکخستنی
سمینارێک له‌سه‌ر
ئه‌نفال و
جینۆسایدی گه‌لی
کورد که له
لایه‌ن به‌شی
یاسای زانکۆی
ناوداری ئه‌مریکی
(ڤانداربیڵت)
وه
رێکخرابوو،
نوێنه‌ری
ناوندی چاک
ڕێزدار( کامه‌ران
کوردی) له
چاوپێکه‌وتنێکدا
له گه‌ڵ سه‌رۆک
و ئه‌ندامانی
دادگای باڵای
عێرقدا
داواکاریه‌کانی
ناوه‌ندی
چاکی ڕاده‌ستکرد
به دادگای
ناوبراو. ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ده‌قی
داواکاریه‌کانه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ/ سه‌رۆکی
دادگای باڵای
عێراق.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی
دادگای باڵای
عێراق.
پاش سڵاو!
هه‌وڵه‌کانتان
بۆ ده‌رخستنی
ڕاستیه‌کان و
جێبه‌جێکردنی
یاسا ده‌نرخێنین،
له‌م
بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی
که دادگاکهتانی
پیا تێپه‌ڕ ده‌بێت
له جێبه‌جێکردنی
ده‌ستور و
چاودێریکردنتان
بۆ پاراستنی
مافی مرۆڤ ته‌نانه‌ت
له گه‌ڵ تاوانباراندا
به‌رز ده‌نرخێنین.
له هه‌مان
کاتدا، به
ناوی خۆمان و
هاوسۆزه کانمانه‌وه
له( ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفال
و جینۆسایدی
گه‌لی کورد ـ
چاک)
داواکارین
چاو بخشێن به
داوکاریهکانماندا
که په‌یوه‌ستن
به تاوانه‌کانی
ئه‌نفال و
کیمیابارنی
هه‌ڵبجه‌وه
وه‌ک له‌م چه‌ند
خاڵه‌دا
کورتکراوه‌ته‌وه:
ـ
1/ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی
ده‌ستبه‌جێی
هه‌موو که‌س و
کاری
قوربانیانی
ئه‌نفال و
کیمیابارانکراوانی
گه‌لی کورد وه‌ک
زیان لێکه‌وتوانی
جینۆساید.
2/ داواده‌که‌ین
دادگای ناوبراو
پێدابگرێت
له سه‌ر جێبه‌جێکردنی
بڕیاره وه‌رگیراوه‌کانی
دادگا ده‌رهه‌ق
به
تاوانبارانی
ئه‌نفال و
کیمیابارانکراوان.
3/ داواده‌که‌ین
به کردنه‌وه‌ی
په‌روه‌نده(مه‌له‌ف)
بۆ هه‌موو
ئه‌و
تاوانبارانه‌ی
که ده‌ستیان
هه‌بووه له
به‌رپاکردنی
تاوانی
جینۆسایدی گه‌لی
کورددا. وه‌ک
سه‌رانی به‌عسی
بڕیارده‌ر و
سه‌رۆک جاشه‌کان
.
4/ تکاده‌که‌ین
لێتان که
شێلگیر بن له‌سه‌ر
داواکردن له حکومه‌تی
عێراقی که به
فه‌رمی
تاوانی ئه‌نفال
و
کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه
وه‌ک
جینۆسایدی گه‌لی
کوردبناسێنێت
داوای لهبوردنیش
له گه‌لی
کورد بکات وه‌ک
میراتگری
ڕژێمی پێشوی
ڕوخاوی سه‌دام
حسه‌ین.
www.chak.info chak.org@gmail.com