چه‌ند چه‌کدارێک
له شاری هه‌ولێر
دوو ڕۆژنامه‌نووسیان
دارکاری کرد
ڕێنێسانس
نیوز؛ هه‌ولێر: کۆمه‌ڵیک
چه‌کداری سه‌ربه
حکوومه‌تی
باشووری
کوردستان له
ناو شاری هه‌ولێر،
هێرشیان کرده
سه‌ر دوو
ڕۆژنامه‌وانی
کوردستان تی
ڤی و وێڕای
شکاندنی که‌لوپه‌لی
کاره‌که‌یان،
هه‌ردوو
ڕۆژنامه‌وانه‌که‌یان
دارکاری کرد و
هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتنیشیان
لێ کردن.
به‌گوێره‌ی
شایه‌تحاڵانی
ڕووداوه‌که
دوێنێ شه‌ممه
له کاتێکدا
تیمی به‌رنامه‌ی
(زۆم ئین)ی
کوردستان تی
ڤی، خه‌ریکی
تۆمارکردن و ئاماده‌کردنی
به‌رنامه‌که‌یان
بوون سه‌باره‌ت
لاپێچی له
یاساکانی
هاتووچوون و
له کاتێکدا
ئوتومۆبیلێک
سه‌رپێچی ده‌کات
و پۆلیس ده‌یه‌وێت
لێپێچینه‌وه‌ی
له‌گه‌لدا بکات،
ده‌سته‌یه‌ک
چه‌کداری
سه‌ر به (به‌رهه‌می
شیمه‌ی
هارۆنی) که
ژماره‌یان له
30که‌س تێپه‌ڕده‌بوو،
هێرشیان کرده
سه‌ر تیمی به‌رنامه‌ی
(زۆم ئین) و پێشه‌که‌شکه‌ری
به‌رنامه و
کامێرامانێکی
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یان
دایه به‌رشه‌ق.
ئه‌و کۆمه‌ڵه
چه‌کداره
وێرای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
کاسێته‌که‌ی،
کامێراکه‌شیان
شکاند. له ئه‌نجامی
ئه‌و هێرشه‌دا
دوو په‌نجه‌ی
مۆنتوری به‌رنامه‌که
و ده‌ستی کامێرامانه‌که‌ش
شکێنراوه و
هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتنیش له
ستافه‌که
کراوه.
وته‌بێژێک
له‌سه‌ر ناوی
"کومیته‌ی به‌رگری
له ڕۆژنامه‌وانانی
کوردستان" له
لیدوانێکدا
بۆ ڕێنێسانس
وێرای
پشتڕاستکردنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌واڵه
گوتی: "ئه‌م
هێرشه‌ی چه‌کداران
و پارته‌کانی
فه‌رمانڕه‌وا
له هه‌رێمی
کوردستان بۆ
سه‌ر تیمێکی
ڕۆژنامه‌وانی
که بۆ که‌ناڵێکی
ڕه‌سمی سه‌ر
به ده‌سه‌ڵات
کارده‌که‌ن،
مه‌ترسیه‌کی
گه‌وره‌یه
له‌سه‌ر
ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ری
له باشووری
کوردستاندا
هه‌روه‌ها
ڕێگا گرتنه
له ڕاگه‌یاندن
بۆ چاودێری
کردنی ڕۆداوه‌کانی
ناو گۆمه‌ڵگا
و ده‌سه‌ڵات،
که ئه‌رکی
ئاسایی ڕاگه‌یاندنه."
گوتیشی: " ئه‌شکه‌نجه‌دان
و
بریندارکردنی
ئه‌و دوو
ڕۆژنامه‌وانه
تاوانێکه و
هه‌وڵێکه بۆ ترساندن
و ناچارکردنی
ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی
له هه‌رێمی
کوردستان و
چاوپۆشی کردن
له گه‌نده‌ڵی
ده‌سه‌ڵاتداران."
کومیته‌ی
به‌رگری له
ڕۆژنامه‌وانانی
کوردستان له کاتێکدا
ئاماژه به‌وه
ده‌کات که
ڕاگه‌یاندنی
بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ
له هه‌موو مافێک
بێبه‌شکراوه
و کارکردنی
ئازادانه لێ
قه‌ده‌غه‌کراوه،
ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان
ده‌کا که "ئه‌م
هێرشه‌ی چه‌کدارانی
(به‌رهه‌می
شیمه‌ی
هاورۆنی)
که سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێمی
کوردستانن،
بۆ سه‌ر دوو
ڕۆژنامه‌وان
که بۆ
(کوردستان
تیڤی)ی سه‌ر
به ده‌سه‌ڵات
کار ده‌که‌ن،
نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه
که سنووری
ئازادی ڕۆژنامه‌وانی
له باشووری
کوردستان خه‌ریکه
به‌رته‌سکتر
دکرێته‌وه و
هه‌تا ده‌زگاکانی
سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتیش
ناتوانن کاری
ئاسایی خۆیان
بکه‌ن."
له‌کۆتاییشدا
وته‌بێژکه‌ی
ئه‌و
ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌ی
ڕۆژنامه‌نووسان
داوای له سه‌رۆکایه‌تی
باشووری
کوردستان کرد
"له نزیکه‌وه
چاودێریی
باری ڕۆژنامه‌وانی
له باشووری
کوردستان
بکات" و جه‌ختشی
کرده‌وه که "ئوباڵی
سزانه‌دانی
ئه‌و چه‌کدارانه
ده‌که‌وێته
سه‌رشانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
و ئێمه ئه‌وان
به به‌رپرسیار
ده‌زانین له
پاراستنی
ڕۆژنامه‌نووسان.
"