ئه‌نجوومه‌نی
پیران ره‌زامه‌ندی
له‌سه‌ر دابه‌شبوونی
عێراق دا
ئه‌ندامانی
ئه‌نجوومه‌نی
پیرانی
ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا
به زۆرینه‌ی
ده‌نگ ره‌زامه‌ندی
خۆیان له‌سه‌ر
پلانی دابه‌شكردنی
عێراق
پیشانداو جه‌ختیان
له سه‌ره ئه‌وه
كرده‌وه كه
بڕیاری جێبه‌جێكردنی
دابه‌شكردنی
عێراق تاكه
چاره‌سه‌ره
بۆ رێگه‌گرتن
له‌به‌رده‌م
ته‌شه‌نه‌كردنی
توندوتیژی له‌و
وڵاته.
ئه‌و پلانه
كه له‌لایه‌ن
(جۆزێف بایدن)
سیناتۆری
دیموكرات و به
هاوكاری
(لێزلی گێڵپ)
شاره‌زای
سیاسه‌تی ده‌روه‌ی
ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا
له سه‌رده‌می
سه‌رۆك (جیمی
كارته‌ر)
داڕێژراوه،
پێشنیاری ئه‌وه‌ی
كردووه كه
سێ ده‌وڵه‌تی
فیدراڵی
كوردی و شیعی
و سوننی له
عێراق دروست
بكرێن، به‌و
مه‌رجه‌ی
حكومه‌تی مه‌ركه‌زی
له به‌غدا سه‌رپه‌رشتی
بۆنده‌كانی
نه‌وت و
پاراستنی
سنووره‌كان
بكات.
له‌مباره‌یه‌وه
(هاری رید) سه‌رۆكی
زۆرینه‌ی
دیموكراته‌كان
له كۆنگرێسی
ئه‌مه‌ریكا
له‌باره‌ی ئه‌و
پلانی دابه‌شكردنی
عێراق گوتی:
په‌یڕه‌وكردنی
ئه‌و بڕیاره‌ی
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا
یارمه‌تیده‌ر
ده‌بێت تاوه‌كوو
هێزه‌كانی
سوپای ئه‌مه‌ریكا
خۆیان بۆ شه‌ڕی
دژه‌تیرۆر ته‌رخان
بكه‌ن.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
پلانی دابه‌شكردنی
عێراق بۆ سه‌ر
سێ ده‌وڵه‌تی
فیدراڵی
كوردی و شیعی
و سوننی له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی
پیران به كۆی
75 ده‌نگ به‌رامبه‌ر
به 23 ده‌نگ په‌سه‌ندكرا،
ئه‌وه‌ش بووه
مایه‌ی ناڕه‌زایی
كۆمارییه‌كان
و له‌مباره‌یه‌وه
سیناتۆر (سام
براونباك)
كاندیدكراوی
كۆمارییه‌كان
بۆ سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مه‌ریكا
گوتی: "په‌یڕه‌وكردنی
ئه‌و پلانه
له عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه و
ئه‌نجامده‌درێت".