شاندێکی سێ
لایه‌نی
کوردستانی له‌گه‌ڵ
به‌رپرسی
رۆژهه‌ڵاتی
ناڤینی چاتم هاوس کۆده‌بێته‌وه
کاتژمێر
13ی رۆژی 16-6-2008
شاندێکی سێ
لایه‌نی
کوردستانی که
پێکهاتبوو له
به‌ڕێزان کاک ئه‌میری
قازی
سکرتێری
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان، رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێری
حزبی رزگاریی
کوردستان و دکتۆر سه‌عده‌دین
مه‌لا ئه‌ندامی
لیژنه‌ی
سیاسی پارتی
یه‌کێتی کورد
و کاک خه‌لیل به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی
پارتی یه‌کێتی
کورد له
سوریا له
وڵاتی به‌ریتانیا،
سه‌ردانی
باره‌گای چاتم هاوس که په‌یمانگه‌ی
پادشایی پرسی
نێوده‌وڵه‌تیه‌و
باره‌گه‌ی سه‌ره‌کی
له شاری له‌نده‌نی
پێته‌ختی
وڵاتی به‌ریتانیایه
کرد، له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت
لۆوه Robert Lowe به‌رپرسی
پرۆگرامی
رۆژهه‌ڵاتی
ناڤینی مه‌ڵبه‌نده‌که
کۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تا
رۆبه‌رت
لۆوه به‌گه‌رمی
به‌خێرهاتنی
له شانده‌که
کرد و خۆشحاڵی
خۆی بۆ دیداره‌که
ده‌ربڕی و
سوپاسی ئه‌و
که‌سانه‌شی
کرد که
دیداره‌که‌یان
پێکهێنابوو،
ئه‌وسا سه‌باره‌ت
به
کاروچالاکیه‌کانی
مه‌ڵبه‌نده‌که
دواو باسی له
کێشه‌ی کورد
کرد‌و ئاماژه‌ی
به‌و راپۆرته
کرد که ساڵی
رابردوو مه‌ڵبه‌نده‌که‌یان
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی
کوردی سوریا
بڵاویان
کردبۆوه، هه‌روه‌ها
دیدار‌و
کۆبوونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ
نوێنه‌ری
لایه‌نه
سیاسی و رۆشنبیری
و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
کوردستانی به
گرنگ دانا‌و
هیوای خواست که
ئه‌وان به
روونی کرۆکی
کێشه‌ی
کوردیان بۆ
روون بکه‌نه‌وه‌و
رامانی خۆیان
بخه‌نه‌روو. دواتر
کاک ئه‌میری
قازی به
ناوی هه‌رسێ
لایه‌ن سوپاسی
رۆبه‌رت لۆوه
و به‌ڕێوه‌به‌رانی
چاتم هاوسی
کرد و رامانی
خۆی سه‌باره‌ت
به گرفت و
ئاسته‌نگه‌کانی
هه‌نووکه‌یی
کێشه‌ی
کوردستان
خسته روو، دواتر
هه‌ریه‌که
له سه‌عده‌دین
مه‌لاو رێکار
ئه‌حمه‌د
رامانی خۆیان
پێشاندا،
پاشان سه‌باره‌ت
به کێشه هه‌نووکه‌یه‌کان
و هه‌وڵه‌کانی
نێوده‌وڵه‌تی
بۆ
دیموکراتیزه‌کردنی
وڵاتانی
رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین راگۆڕدرایه‌وه‌و
هه‌ردوولا
هیوایان
خواست که ته‌واوی
کێشه‌کان به
دایالۆگ و به‌ڕێگه‌ی
ئاشتیانه
چاره‌سه‌ر
بکرێن و گه‌لی
کوردستان به
مافی ره‌وای
خۆی شادبێ و له
رێگه‌ی
ریفراندۆمێکی
ئازاده‌وه
بڕیار له
چاره‌نووسی
خۆی بدات.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که کۆبوونه‌وه‌که
زیاتر له سێ
کاتژمێری
خایاند، هه‌ردوولاش
جه‌ختیان له‌سه‌ر
به‌رده‌وامبوونی
ئه‌م جۆره
کۆبوونه‌وانه
له
داهاتوودا
کرده‌وه. له
کۆتاییدا رۆبێرت
لۆوه
شادمانی خۆی
به‌هاوکاری
نێوان لایه‌نه
سیاسیه‌کانی
پارچه‌کانی
کوردستان ده‌ربڕی
و هیوای خواست
که هه‌میشه
هێزه
کوردستانیه‌کان
هاوکاری و
هاوهه‌نگی له‌گه‌ڵ
یه‌کتردا بکه‌ن
و له ده‌وری
یه‌ک گوتاردا
کۆببنه‌وه،
هه‌روه‌ها
ئاشکرای کرد
که له
داهاتووێکی
نزیکدا به‌ناوی
چاتم هاوسه‌وه‌و
به‌مه‌به‌ستی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
زانستی سه‌باره‌ت
به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد، سه‌ردانی
هه‌ندێ شاری
کوردستان ده‌کات
و له نزیکه‌وه
گوێ له رامان
و بۆچوونه‌کانیان
ده‌گرێ.