سێ پارتی
سیاسی هۆڵه‌ندی
ئه‌ندام له‌په‌رله‌مانی
ئه‌وروپادا
داوای به‌جینۆساید
ناساندنی
کۆمه‌ڵکوژی
خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌که‌ن
له‌داخوازی
نامه‌یه‌کدا
که به‌ئیمزای
3 ئه‌ندام په‌رله‌مانی
هۆڵه‌ندی که له‌په‌رله‌مانی
ئه‌وروپادان، له
پارتی سۆسیالیت
(ئێریک مایه‌ر)،
له‌پارتی
لیبراڵ (ژولیس
مارتن)، له‌پارتی
کریستانی ئه‌رسه‌دۆکس
(باس بێلده‌ر)
ئاڕاسته‌ی
کۆمسوێنیان
کردووه له
ڕۆژی 23-09-2008 دا داوایان
کردووه کۆمه‌ڵکوژی
خه‌ڵکی
کوردستان له‌ساڵانی
هه‌شتاکاندا
له‌لایه‌ن
ڕژێمی به‌عسه‌وه
وه‌ک
جینۆساید
بناسرێت و،
بۆئه‌مه‌ش
پێیان له‌سه‌ر
ئه‌وڕاستیانه
داگرتووه که‌له
دادگای شاری
لاهایدا له‌دۆزی
تاوانبار
فرانس ڤان
ئانراتدا جینۆسایدی
کورد ڕوون
کراوه‌ته‌وه،
له‌و
داخوازینامه‌یه‌دا
باس له‌بارودۆخی
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و
ناوچه ئه‌نفالکواره‌کان
ده‌کات و
خوازیاره که
په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا هه‌موو
توانای خۆی
بخاته کار
بۆلێکۆڵینه‌وه
له‌هۆکاره‌کانی
ئه‌م تاوانه‌و
ڕێگاچاره‌کان
بۆده‌رچوون و
چاره‌سه‌رکردنی
ئاکامه‌کانی
ئه‌م تاوانه،
ئه‌وسێ په‌رله‌مانتاره
و به‌تایبه‌تیش
پارتی
سۆسیالیست
حیزبه ده‌سته‌خوشکه‌کانی
خۆی له‌په‌رله‌مانی
ئه‌وروپادا
له‌مه
ئاگادارکردۆته‌وه‌و
خوازیاری پشتیوانیانه.
له سه‌ره‌تای
ساڵی 2008 دا
دێلێگاسیه‌ک
له‌هۆڵه‌نداوه
به‌به‌شداری
و هاوکاری
ناوه‌ندی چاک
و ئه‌و سێ
پارته
سیاسیه سه‌ردانی
کوردستانیان
کرد‌و 3 ڕۆژ به‌شداری
گرنگ و کارایان
کرد له‌کۆنگره‌ی
هه‌ولێردا بۆ
ناساندنی
جینۆسایدی گه‌لی
کورد، که‌به‌هاوکاری
حکومه‌تی هه‌رێم
و ڕێکخراوو
کۆمه‌ڵه‌کان
له‌ناو ئه‌وانیشدا
چاک به‌ستراو،
کۆتایی
کۆنگره به‌ژماره‌یه‌ک
داخوازی و
پێشنیار ساغ
بوونه‌وه .
ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی بیر
هێنانه‌وه‌یه
که‌ئه‌م 3
پارته هۆڵه‌ندیه
ده‌ستیان کرد به
جێبه‌جێکردن
و هه‌وڵدانه‌کانیان
بۆ به‌جینۆسایدناساندنی
ئه‌م دۆزه‌و،
داواکردن و به‌رده‌وامی
بۆدروستکردنی
مۆنومێنتێک
له‌هۆڵه‌نداو
دواتریش
داخوازی نامه‌یه‌کیان
ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی
هۆڵه‌ندا کرد
و دواهه‌وڵیش
ئه‌مه‌ی په‌رله‌مانی
ئه‌وروپایه،
به‌ڵام حکومه‌تی
کوردستان هیچ
یه‌ک له‌به‌ڵینه‌کانی
خۆی نه‌هێنایه
دی که‌بریتیبوون
له‌گرتنی
کۆنگره‌یه‌کی
تر له برۆکسل
و ئه‌مریکا و
درێژه‌دان به‌هه‌وڵه‌کان،
دروستکردنی
مۆنومێنته‌که‌ش
له‌هۆڵه‌نداو
کاره‌کانی تر
ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵدان
بۆکۆنترۆڵکردن
و فه‌وزابووه‌وه
وله‌لایه‌ن
ئه‌م دوو
حیزبه‌وه .
چاک وێڕای
خستنه گه‌ڕی
توناکانی خۆی
و ئاڕاسته‌کردنی
بۆ ئه‌م کاره‌و
درێژه‌پێدانی
که‌مپینه‌کانی
خۆی، که‌هه‌ر
ئێستا له‌کوردستان
و سویسرا‌و
وڵاتانی تر
درێژه‌یان هه‌یه،
داواده‌کات
که‌خه‌ڵکی
کورد‌و دۆسته‌کانی
له‌هه‌موو
وڵاته‌کاندا
هه‌وڵبده‌ن یه‌کگرتووانه
داوا له‌پارته
سیاسیه ئه‌و
روپیه‌کان
بکه‌ن که‌پشتیوانی
ئه‌م داخوازی
نامه‌یه‌ی ئه‌م
3 پارته
سیاسیه‌ی
هۆڵه‌ندا بکه‌ن
بۆ به‌ڕه‌سمی
ناساندنی تاوانی
جینۆساید و
خسته‌گه‌ڕی
تواناکانی
وڵاتانی ئه‌وروپا
بۆ هاوکاری هه‌مه
لایه‌نه‌ی
قوربانیه‌کان
.
26-9-2008