له بیره‌وه‌ریه
سیاسیه‌کانم.......به‌شی
سێیه‌م
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش که
زمانی ترکیم
ده‌زانی ، هه‌ر
زوو له
منداڵیه‌وه
، به هۆی
نزیکی له
شاری
میاندواو،و
تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ
کارداری ئازه‌ربایجانی
له ماڵێ‌دا ،
وه‌ک مه‌یته‌رو
شۆفیر .....فێری
ببوم و به ته‌واوی
قسه‌م پێده‌کرد
. زۆر زوو
ئاشکرا بوو که
هه‌م کوردم و
هه‌م ناوم
"عومه‌ره"
،جا وه‌ک
فارسه‌کان ده‌ڵین
." که‌ر بێنه
و باقله بار
بکه "
جنێو و قسه‌ی
سوک ده‌ستی
پێکرا . ده‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش که
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
مه‌کته‌ب به‌گشتی
، له کۆبونه‌وه‌ی
به‌یانیاندا _
ئه‌وزه‌مان
باو بوو که
شاگرد ،که‌لاس
به که‌لاس له
حه‌وشی مه‌کته‌بدا
کۆده‌بوونه‌وه
، پاش سرود
یان کوتاری
پێویست ،به‌ڕیز
ده‌چونه
أوری که‌لاسه‌وه
_ ئامۆژگاری
منداڵانیان
ده‌کرد .هه‌ڕه‌شه‌ی
به کوتان و
لێدانیش له
ئارادا هه‌بوو
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
که جنێو به
عومه‌ر ده‌ده‌ن
و ده‌بنه هۆی
ئه‌زیه‌ت و
یازاری منیش ،
که‌ڵکی ئه‌وتۆی
نه‌بوو .هه‌ر
نه‌با پاش ته‌واو
بوونی مه‌کته‌ب
له‌سه‌ر
ڕێگام ڕاده‌وه‌ستان
و به‌گه‌رومدا
ده‌هاتن ،جاه
ودووسێ به‌بوو
ببوو به به‌رنامه‌ی
هه‌موو ڕۆژێ .
من که له
منداڵیه‌وه
لاشه‌ڕ و که‌مئازار
بووم ، چارم
نه‌ما . ده‌بوو
عیلاجێک له‌و
وه‌زعه تاڵه
بکه‌م .به‌لێکدانه‌وه‌ی
خۆم گه‌یشتمه
ئه‌و ئه‌نجامه
بۆ ئه‌وه که
منداڵ وازم
لێبێنن ، ده‌بێ
بێ‌ئازاری وه‌لا
بنێم ،پێشده‌ستی
بکه‌م ،به‌هانه‌یان
پێبگرم و له‌گژیان
ڕۆچم .
دووسێ جار شه‌ڕی
نێو حه‌وشه‌ی
مه‌دره‌سه و
سه‌رڕێی ماله‌وه‌م
نایه‌وه ،شه‌ڕ
ئه‌مما شه‌ڕ
.هه‌موو جارێ
هێرش و هجوم
له منڕا ده‌ستی
پێده‌کرد
،خوا بتحه‌سێنێته‌وه
گرتی
،ئاخریکه‌ی
وای لێهات که
نێوبانگ ده‌ربکه‌م
. ببوم به "مه‌رجه‌ع
" و فتوا له
من ڕا ده‌رده‌چوو
. به‌ڵام
دیسانیش له‌به‌ر
ڕه‌هایی له
گیروگرفتی
خوێندنم له
ناو کۆمه‌ڵگای
شیعه مه‌زهه‌ب
، پرۆسه‌ی
ناوگۆڕینم له
عومه‌ره‌وه
بۆ "ئه‌میر" ،
له ڕێگای مه‌حکه‌مه
و دادگاکانی
ئێرانه‌وه
،ده‌ست پێکرا
و ماوه‌یه‌کی
دوور و دوێژی
خایاند .
له ته‌ورێز
، ئێمه وه‌ک
ئه‌ندامی
فیرقه‌ی ئازه‌ربایجان
چاومان کێده‌کرا
، ئه‌وکاته
فیرقه‌ش وه‌ک
حیزبی دیموکراتی
کوردستان ، هه‌ر
ساخه‌ی حیزبی
توده بوو . ئه‌و
شاخ و لك و
پۆپانه‌ی
حیزبی توده
که‌وه‌ک خوشک
و برای له یه‌ک
دایک ده‌گه‌یشتنه‌وه
یه‌کتر و
ناوچه‌ی یه‌کتر
، کاروباری
سیاسیان ،
پێکه‌وه
تێکه‌ڵاو ووه‌ک
یه‌ک
ڕێکخراویان
ده‌هاته
حیساب .منیش
به پێڕه‌وی له‌و
ڕه‌واڵه ، که‌وتمه
ناو یه‌کیه‌تی
گه‌نجانی
ئازه‌ربایجان
و ئه‌وامیری
ئه‌وێم به‌ڕێوه
ده‌برد .
مزڵی ئێمه
له ته‌ورێز ،
وه‌ک ماڵی
نهێنی و تیمی
ده‌چوو . هه‌م
ڕاکردوی
تارانی حیزبی
توده و هه‌م
قاچاغ و
قوچاغی مه‌هاباد
و ده‌وروبه‌ر
تێدا ده‌حه‌وانه‌وه.
زه‌حمه‌ت و ئه‌رکیش
زۆرتر هه‌ر له‌سه‌ر
من بوو چونکه
من له هه‌موان
که‌مته‌مه‌نتر
بووم . ده‌بوو
هه‌م کاری مه‌کته‌ب
و خوێندنم ئه‌نجام
بده‌م ،، که
شاگردێکی هه‌ره
باشی که‌لاس و
مه‌دره‌سه‌ی
خۆم بووم ، هه‌م
کاروباری
سیاسی
پێسپێردراو
به ئه‌نجام
بگه‌یه‌نم و
هه‌میش خزمه‌ت
و سرویسی جه‌ماعه‌ت
له ماڵدا به
ئه‌ستۆوه
بگرم ، وه‌ک
ئاو هێنان ،
جاران له ته‌ورێز
هه‌موو ماڵێک
ئاوی خواردنه‌وه‌ی
تێدا نه‌بوو
،، به‌ڵکه له
شێره‌ی سه‌رجاده
و خیابانه‌وه
ده‌بوو به سه‌تڵ
و گۆزه ئاوی
خواردن به‌ریه‌وه
_ چای لێنان و
قاپ و قاجاخ
شۆردنیش هه‌ر
کاری من بوو .
گه‌یشتبوومه
که‌لاسی 6ی سه‌ره‌تایی
، ورده‌ورده
خه‌ریک بوو
بازره ده‌بووم
، که له به‌رهه‌می
دانیشتن و
وتووێژی
ناوخۆیی ئه‌ندام
و کادره‌کانی
حیزبی
دیموکرات که
زیاتر هه‌ر ده‌هاتنه
مه‌زڵی ئێمه
و هه‌موش هه‌ر
لاو وگه‌نج
بوون ، بۆم ده‌رکه‌وت
که شێوه
ناکۆکی و ناته‌باییه‌ک
له ناو حیزب
دا هه‌یه .
قسه و قسه‌ڵۆک
له سه‌ر یه‌کتر
، ده‌سته
بازی و یه‌کتر
تاوانبار
کردن ، بازاڕێ
په‌یدا کردوه
. ئه‌وه‌نده‌ی
نم لێی حاڵی
ببوم لایه‌نه
ناکۆکه‌کان
بریتی بوون له
به‌ڕێز مامه
غه‌نی و به‌ڕێز
دوکتور عه‌لی
مه‌وله‌وی .
جیاوازی له
بۆچونیاندا و
هاوده‌م بڕه
کێشه‌یه‌کی
شه‌خسی له
نێوان ئه‌و دو
که‌سایه‌تیه
سیاسیه‌ی نێو
ڕێکخراودا
ساڵه‌کانی
دواتریش هه‌ر
ما و شوێنه‌واری
دیار بوو .
ساڵی حه‌وته‌می
خوێندن ڕومان
کرده تاران .
له ده‌بیرستانی
" دارالفنون
"ناونوسیمان
کرد .ده‌گه‌ڵ
ئێمه به‌ڕێز
مسته‌فا
ئیسحاقی و به‌ڕێز
سولیمان
موعینی واته
پاشتر " شه‌هید
فایق ئه‌مین
"هه‌ر له‌و مه‌کته‌به
ناونووس بوون
و هه‌ر به‌یه‌که‌وه‌ش
له خیابانی
وابزانم "
چراغ به‌رق"
له نیزیک مه‌کته‌به‌که
، باڵه‌خانه‌یه‌کی
دوو ژوریمان
به ئیجاره
گرت و بووین
به هاوخه‌رج
. به‌ڕێزان
مسته‌فا و
سولیمان ، به
چه‌ند ساڵێک
له من گه‌وره‌تر
و له که‌لاسی
سه‌رتره‌وه
ده‌یانخوێند .
گه‌لێک جار ،
هه‌روا بۆ
خۆشی و گاڵته
، ئه‌زیه‌تیان
ده‌دام . له‌بیرمه
یه‌کێک له‌و
جارانه که
تازه " سه‌رتیپ
ئه‌فشار توس "
ڕه‌یس پۆلیسی
ئه‌وکاته‌ی
تاران که هه‌واداری
خوالێخۆشبوو
" دوکتور موسه‌دق
" سه‌رۆک وه‌زیرانی
وه‌ختی ئێران
و دژ به ده‌سه‌ڵاتی
دیکتاتۆری "
محه‌ممه‌د ڕه‌زاشا
" ده‌جوڵاوه
، ڕفێندرا و
پاش چه‌ند
ڕۆژێک جه‌نازه‌ی
به ده‌ست و
ده‌م به‌ستراوی
له شوێنێک
دۆزرایه‌وه
و هه‌را و هه‌ڵڵایه‌کی
زۆری لێ که‌وته‌وه
، به لاسایی
کردنه‌وه له‌و
کوژرانه، هه‌ردکیان
سواری سه‌رم
بوون ، ده‌ست
و ده‌میان به‌ستم
هێنایانم له
کاریدۆری ئه‌پارتمانه‌که‌ی
خۆمان
فڕێیاندام و
خۆیان چونه
مه‌کته‌ب .لام
وابوو ڕه‌نگه
پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کی
دیکه دێن و
ده‌ست و پێم
ده‌که‌نه‌وه
، ده‌زانن ده‌بێ
بچمه مه‌دره‌سه
و دوانه‌که‌وم
، که‌چی وا ده‌رنه‌که‌وت
. زیاتر له سه‌عات
و نیوێک به‌و
حاله له
کاریدۆری
ماڵدا مامه‌و
ه ، بێئه‌وه‌ی
که‌س به
فریام بگات
،تا له نه‌کاو
کابرایه‌کی
جیرانمان ته‌په
ته‌پ له
پلیکانی ماڵ
سه‌رکه‌وت ،
که چاوی به
وه‌زعه که‌وت
، ترسا به‌ره‌و
خواره‌وه هه‌ڵات
نازانم چۆن
بوو غیره‌تی
وه‌به‌ر که‌وتبووه
، جارێکی دیه
سه‌رکه‌وته‌وه
سه‌ره‌وه ،
هاته سه‌رم
ده‌ست و پێ و
ده‌می کردمه‌وه
و پرسی چ بووه
کێ وای
لێکردوی ؟ من
که له شه‌رمان
و له داخان
بۆ ئه‌و گاڵته
بێمانایه
کوڵی گریانم
له ئه‌وکێ وه‌ستابوو
، کوتم ئاواڵه‌کانم
.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا
، بازاڕی
سیاسه‌ت و
جبهه‌به‌ندی
سیاسی له
ئێران‌دا به
گشتی و به‌تایبه‌تی
له تاران گه‌رم
و توند بوو . له
لایه‌ک ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی سه‌ر به
دیکتاتۆری حه‌ممه
ڕه‌زاشا ، که
لایه‌نی هه‌ره
زۆری ئه‌رته‌ش
و هه‌موو حیزب
و ڕێکخراوه
توندڕه‌و و
پیاوکوژ و
کوته‌ک به‌ده‌سته‌کانی " حزب زه‌حمه‌تکێشان
ئێران " به سه‌رۆکایه‌تی
" دکتور به‌تحایی
" هه‌روه‌ها
جه‌ماعه‌تی
حیزبی " پان
ئێرانیست " و
داروده‌سته‌ی
" شعبان جه‌عفه‌ری
" ناسراو به
شه‌عبان
بێمۆخ ، له
لای دیکه‌وه
" جبهه میللی
ئێران " به سه‌رۆکایه‌تی
شه‌هید
"دکتور
فاتمی"
هاوکاری
دکتور موسه‌دق
، سه‌روک وه‌زیرانی
ئێران و حیزبی
نیوه ئاشکرا
و نیوه نهێنی
توده که
لایه‌نێکی
گرینگ بوو و
ده‌سه‌ڵاتدار
بوو له بازاڕی
سیاسی‌دا له
نێو وڵاتی
ئێران .
ئێمه‌ی ئه‌ندام
و لایه‌نگرانی
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان ،
پاشکۆی حیزبی
توده ، هه‌ر
له هه‌وه‌ڵ
ڕۆژی چوون بۆ
تاران ، له
حیزبی توده
را له‌سه‌رمان
بوون ، که‌وتینه
ناو حه‌وزه و
شانه نیوه
نهێنیه‌کانی
حیزبی توده و
ئه‌رکی خه‌باتمان
بۆ دیاری کرا .
له "سازمانی
جه‌وانانی
حیزبی توده "
دا جێم بۆ
دیاری کرا و
که‌وتمه کار
.
کارێک له‌و
کارانه‌ی
شانه‌ی
ڕێکخراوه‌یی
ئێمه ده‌بوو
بیکا ، فرۆشی
ڕۆژنامه‌ی "
جوانان
دیموکرات "
بوو ، هه‌ر که‌سه‌مان
به‌شی خۆی وه‌ربگرێ
و بیفرۆشێ .
لێمان قه‌بووڵ
نه‌ده‌کرا نه‌یانفرۆشین
، لێشمان نه‌ده‌سه‌لما
خۆ له
فرۆشتنی
بدزینه‌وه و
پاره‌ی
ڕۆژنامه‌که‌مان
خۆمان بیده‌ین
. فرۆشی
ڕۆژنامه به‌شێک
بوو له خه‌باتی
سیاسی . نرخی
ڕۆژنامه‌که‌ش
ئه‌گه‌ر به
هه‌ڵه نه‌چوبم
ده‌نکی پێنج
قران یان ڕیاڵ
بوو .
ڕه‌واڵی
کاری ڕۆژنامه
فرۆشی ئاوا
بوو که سه‌رله‌به‌یانی
زووی ڕۆژی دوو
شه‌ممه‌کان ،
له به‌رپرسی
دیاریکراو ،
ڕۆژنامه‌کانمان
وه‌رده‌گرت ،
پاش فرۆش پاره‌که‌مان
به حیساب ته‌سلیم
به به‌رپرسی
شانه یا حه‌وزه‌ی
ڕێکخراو ده‌کردوه
. به‌شه
ڕۆژنامه‌ی من
پێنج ده‌نک
بوو که ده‌بوو
بیانفرۆشم ،
ده‌بوو به‌ره‌به‌یانی
زوش ڕایپه‌ڕێنم
تا بگه‌مه مه‌کته‌به‌که‌شم
. کاری
ڕۆژنامه
فرۆشی ڕوژانی
دوشه‌ممه‌م ،
زۆر کارێکی پێ
زه‌حمه‌ت بوو
، پێی بێ باوه‌ڕ
بووم و پێشم
کارێکی به عه‌یب
و عار بوو .
له سه‌ره‌تادا
، هیچ شاره‌زایی
و ناسیاریه‌کم
له سه‌ر شاری
گه‌وره و
بێقه‌واره‌ی
تاران نه‌بوو
و نه‌شم ده‌زانی
کام ناوچه‌ی
شار جێگای
کرێکار و سه‌نعه‌ته
یان ڕوناکبیر
و خوێنده‌واری
چه‌پی لێ ده‌ست
ده‌که‌وێ تا
لێمان بکڕن ،
ئه‌وانیش که
ده‌یانکڕی هه‌ر
بۆ هاندان و وه‌ک
ئه‌رک ده‌یانکڕی
، نه‌ک له‌به‌ر
مه‌تڵه‌ب و
نوسراوه‌ی به‌پێز
،بێجگه له‌وه‌ش
ده‌ترسام
تووشی جێگا و
شوێنی وابێم
که چه‌قۆکێش
و چوماق به‌ده‌ستی
شاخوازی لێ بێ
و شرت و گوم بم .
چونکه ئه‌وانیش
به‌تایبه‌تی
ڕۆژانی دووشه‌ممه
که ڕۆژی
فرۆشی جه‌وانانی
دیموکرات بوو
، له شوێنه‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان له
توده‌یی یان
به قه‌ولی
خۆیان " جوجه
کومونیست " ده‌گه‌ڕان
تا لێیان بده‌ن
و له کاری هه‌ڵسوڕابی
سیاسیان بخه‌ن
.
له‌بیرمه
جارێک له هه‌وه‌ڵه‌کانی
ڕۆژنامه
فرۆشیدا،پاش
ئه‌وه‌ی
ڕۆژنامه‌کانمان
وه‌رگرت زور
له به‌ر شه‌هید
سولیمان
موعینی
پاڕامه‌وه
که ڕه‌گه‌ڵ
خۆیم بخا تا
منیش له ده‌وروبه‌ری
ئه‌و ،
ڕۆژنامه‌کانم
بفرۆشم ، ئه‌و
شاره‌زاتر
بوو ، پێشتر
له تاران
مابووه ، له
منیش گه‌وره‌تر
بوو ، قوه‌تێکی
دڵ و ده‌رونی
بوو ، به‌ڵام
لێینه‌سه‌لماندم
، ڕێگای پێنه‌دان
له‌گه‌ڵ ئه‌و
بڕوم . ناچار و
ناشاره‌زا
ڕوم کرده
جاده‌ی "فرده‌وسی"
، له‌وێ له
شوێنێک ڕاوه‌ستام
،ده‌ستم کرد
به هاوار
هاواری، جه‌وانانی
دیموکرات .
زۆری پێنه‌چوو
کابرایه‌کی
تاڕاده‌یه‌ک
به‌ته‌مه‌ن ،
به‌سه‌روگوێلاک
، ڕێک وپێک ،
لێم هاته پێش
و لێی پرسیم
تۆ خه‌ڵکی
کوێی ؟
_ کوتم کوردم
، خه‌ڵکی مه‌هابادم.
_ چه‌ند ده‌نکت
له‌و ڕۆژنامه‌یه
پێیه ؟
_ پێنج ده‌نک.
_ بیانده به‌من
.
هه‌ر پێنج ده‌نکه‌که‌م
دایه ،پاره‌که‌ی
دامێ و کوتی :
ئێره جێی
فرۆشتنی شتی
وانیه ،بڕۆ
لێره لاچۆ ،
جارێکی دیکه
بۆ فرۆشتنی ئه‌و
بابه‌ته
ڕومه‌که‌وه
ئه‌و ناوه !
له خۆشیان
به‌په‌له به‌ره‌و
ماڵ بوومه‌وه
، که گه‌یشتمه
به‌ر ده‌رگای
ماڵ ، ته‌ماشام
کرد یه‌کێک له‌ولاوه
دێ ، شتێکی
سووری به‌به‌رده‌مه‌وه
گرتوه .بیچم
و شێوه
ڕۆیشتنی له
ئی به‌ڕێز سولیمان
ده‌کا، ڕاوه‌ستام
تا گه‌یشتێ
،خۆی بوو . وه‌به‌رده‌ستی
کوته‌ک به‌ده‌ستانی
به‌قایی _
حیزب زه‌حمه‌تکشان
_ که‌وتبوو ،
خوری شۆر
کوتابوویان .
ئه‌و سووره‌ی
وه به‌رده‌می
خۆشیه‌وه
گرتبوو .جوته
ده‌سکێشی سپی
کورکی من بوو
که له به‌رهه‌می
لێدان و
کوتانی دا ،وه‌به‌ر
که‌پۆی
گرتبوو ، له
خوێن دا شه‌ڵاڵ
ببو.
ماڵی هاوبه‌شی
ئێمه له
تاران ، هه‌روه‌ک
ماڵی له ته‌ورێز
هه‌مانبوو ،
جێی کۆبوونه‌وه
و حه‌شارگه‌ی
نهێنی بوو بۆ
ڕاکرده ژێر
چاوه‌دێریه‌کانی
توده‌یی و
دۆست و براده‌رانی
کوردی مه‌هابادی
که ڕێیان ده‌که‌وته
تاران .له
نێو ئه‌و که‌سانه‌دا
ڕه‌حمه‌تی "
مامۆستا وردی
" بوو . مامۆستا
وردی ، ئه‌ندامی
حیزبی شیوعی
عێراق بوو که
به نوێنه‌رایه‌تی
هاتببو تاران بۆ
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
حیزبی توده .
مامۆستا
چونکه کورد
بوو ،
ناردبوویانه
لای ئێمه و
له‌و ماڵه
گشتیه‌ی ئێمه
میوان بوو .
مامۆستا ئه‌وکاته
نزیک به په‌نجا
ساڵیک ته‌مه‌ندار
بوو ، پیاوێکی
زۆر ئارام و
مولایم و به‌ڕێز
بوو ، فێری
سرودی
شۆڕشگێڕانه‌ی
کردین که به
زمانی عه‌ره‌بی
بوو ،بێئه‌وه‌ی
که بزانم
مانای که‌لیمه
و وشه‌کانی
چین ،به ئاهه‌نگه‌وه
فێری ببوم
.ئێستاش هه‌ندێکم
له بیره له‌وانه
که ده‌کۆترا
...............
مامۆستا به زاراوه‌ی
باشووری
کوردستان قسه‌ی
ده‌کرد ، وا
هه‌ڵده‌که‌وت
که کاک مسته‌فا
و کاک سوله‌یمان
که به‌ڕاست
قۆشمه و وه‌ک
فارسه‌کان ده‌ڵێن
بازیگوش بوون
، گاڵته‌یان
پێده‌هات و
پێی پێده‌که‌نین
.مامۆستا وردی
دوو مانگێک لای
ئێمه مایه‌وه
، وا ئؤگری
ببووین ماوه‌یه‌کی
ته‌واو هه‌ر
یادمان ده‌کرده‌وه
و سروده‌کانمان
به عه‌ره‌بی
ده‌کوته‌وه .
ساڵه‌کانی
دواتر که که‌وتبوومه
باشوری
کوردستان و
شۆرشی ئه‌یلول
، له کاک
سولیمان
زانیمه‌وه
که مامۆستا
وه‌ردی له
ماوه‌ی مانه‌وه‌ی
له تاران که
ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌غدا و ماڵه‌که‌ی
خۆی ،ژنه‌که‌ی
که ئه‌ویش هه‌ر
شیوعی بووه
،له غه‌یبه‌تی
مامۆستا که‌ڵکی
وه‌رگرتووه
و مل ئه‌ستورێکی
هه‌ر له حیبه‌که‌ی
خۆی ، هێناوه‌ته
ماڵ و تازه
ڕێی نه‌دایه‌وه
مامۆستا ڕو له‌و
ماڵه بکاته‌وه
که ماڵی خۆی
بوو . گوایه
که ئه‌و بێوه‌فاییه‌ی
هاوڕێیانی
حیزبه‌که‌ی
به‌هێند وه‌رده‌گرێ
و له حیزبی
شیوعیدا
نامێنێ ، به‌ره‌و
پارتی دیموکراتی
کوردستان و
کوردایه‌تی
باده‌داته‌وه
.
له ماڵی
تارانی ئێمه‌دا
، بێجگه له
کاروباری
سیاسی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی
حیزبی توده
،گاڵته و گه‌پ
و به‌زم و
گۆرانی کوتن
به‌شیکی دیکه‌ی
ئه‌و " مه‌کۆگه‌یه‌ی
" داگیر
کردبوو .هه‌موو
تیپ و تیمێک هاتووچوی
ده‌کردین و هه‌ر
له‌و ماڵه‌شدابوو
که بۆ یه‌که‌مجار
چاوم به به‌ڕێز
"سارم خان
سادق وه‌زیری"
و شه‌هید "دوکتور
قاسملو" که‌وت
.
سارمخان و
کوڕێ "ملک
الشعرای به‌هار"
که نێوم له‌بیر
چوه‌ته‌وه ،
به‌یه‌که‌وه
هاتن ، هه‌ر
دووشیان له
به‌رپرسه‌کانی
حیزبی توده
بوون .له‌و
کۆبوونه‌وه
دا که به
حزوری ئه‌مان
پێکهاتبوو ،
به‌شێکی زۆر
له کادره‌کانی
حیزبی توده
تێیدا بوون
.بۆ ئێمه به‌تایبه‌تی
بۆ من ئه‌و
کۆبوونه‌وه‌یه
زۆر خۆش و زۆر
گرینگ بوو. به‌تایبه‌تی
که ده‌مدیت
سیاسه‌تمه‌دارێکی
کورد وه‌ک "سارم
خان" که
پیاوێکی تازه‌پێگه‌یشتووی
زۆر ئارام ،
ڕوناکبیر ،
قسه‌زان به‌رپرس
له حیزبی
توده‌دا و
زۆریش خاوه‌ن
شه‌خسییه‌ت
ته‌نانه‌ت
جوان‌چاک له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا
به‌شداره و
هاتوه‌ته
ماڵی ئێمه .
سارمخان ،
ئێستاکه مخابن
ته‌مه‌نی
چوته سه‌ر ،
که‌وتوته
وڵاتی سویس
،جێگای خه‌م و
په‌ژاره‌یه
که بزاوی
ڕزگاریخوازی
کورد به گشتی
و به‌تایبه‌تی
له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له‌و
گه‌نجینه نه‌ته‌وه‌ییه
به‌توانا و
خاوه‌ن ئه‌زموون
و که‌سایه‌تیه
به‌رزه ، که‌ڵک
وه‌رناگرن .
وه‌ک کوترا،
دوکتور
قاسملو که ئه‌و
کاته تازه
له
چیکوسلوڤاکیا
ڕا گه‌ڕابوه
ئێران ، گه‌نجێکی
به‌سه‌ر و
زمان ، ڕووخۆش
و ده‌م به‌پێکه‌نین
بوو ، جا
چونکه له
چیکوسلوڤاکیاش
ڕا ، واته له
کابه‌ی
بچووکی ئێمه‌مانان
ڕا گه‌ڕبوه‌وه
، به‌تایبه‌تی
من زۆرم خۆشده‌ویست
.ئه‌و خۆشه‌ویستی
و ڕێزه‌م هه‌رما
و له
ڕۆژگارانی
دواتریش بوو
به هۆی به‌لاداشکانێکی
زۆر به‌لای به‌ڕێزیاندا
له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی
هاوکاری
سیاسی پێکه‌وه‌مان
که ئێستا لام
وایه به‌شێک
له‌و هه‌ڵه و
چه‌وتیانه‌م
، ڕیشه‌ی له
خۆشه‌ویستی
قه‌دیم دا که
بۆ به‌ڕێزیان
هه‌مبوو .
بێجگه‌له‌وه‌ش
، ئێمه به
بنه‌ماڵه
ناسیاوی و
تێکه‌ڵاویمان
ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی
دکتور قاسملو
هه‌بوه .به‌تایبه‌تی
له‌گه‌ڵ
براگه‌وره‌ی
دکتور قاسملو
به نێوی "
دکتور عه‌لی "
، که ئێستاکه
ماڵی له
ورمێیه و ئه‌وه‌نده‌ی
بشزانم سپاس
بۆ یه‌زدان هه‌رماوه
، یادی به‌خێر
،هاتووچوومان
گه‌رم بوو و به‌ڕێزیان
له‌گه‌ڵ
براگه‌وره‌ی
من زۆر دۆستی
نزیک بوون .
له‌بیرمه ،
ئه‌وکاتی له
ته‌ورێز ده‌مانخوێند
و من له
کلاسی پێنجی
سه‌ره‌تایی
ده‌مخوێند به‌ڕێزیان
ساڵی ئاخری
زانکۆی
پزیشکی ته‌واو
ده‌کرد .
ڕۆژێکیان که
هاتبوه سه‌ردانمان
، نه‌خۆش بووم
.کوتی سبه‌ی
وه‌ره خه‌سته‌خانه
، له‌وێ ده‌بم
، تا بتبینم و
معاینه‌ت بکه‌م
. چووم بۆ خه‌سته‌خانه
، بێجگه له
خۆی ،چه‌ند که‌سێکی
دیکه‌ش له
دوکتوره‌کانی
هاوده‌وره‌ی
خۆی ، له‌وێ
له ژووره‌که‌ی
بوون .
دکتور عه‌لی
که پیاوێکی
خۆش مه‌شره‌ب
و گاڵته‌چیه
، به ده‌نگێکی
بڵند به نێوی
ئه‌وکاتی خۆم
" عومه‌ر " به
ترکی بانگی
کردم . چومه
پێش ، له
کاتێکدا دۆست
و براده‌ره‌کانی
هه‌ر به ده‌وروبه‌رمدا
هه‌ڵده‌سوڕان
. سه‌رنجام یه‌کێکیان
کوتی " هانی
گوێرغی ؟ "
واته کوا
کلکی ؟ . " شیعه‌کان
که عومه‌ر خه‌لیفه‌ی
ئیسلامیان
زۆر ناخۆشده‌وێ
، ده‌ڵێن عومه‌ر
کلکی هه‌بووه
" .جا ئه‌و
براده‌ره‌ی
دوکتوریش به
گاڵته وای
کوت تا گاڵته‌یه‌کی
له‌گه‌ڵ
دوکتور
کردبێت .
دوکتور که
پیاوێکی
وشیار و خۆش
قسه‌یه ،
کوتی : ئه‌وه
کلک نه‌بوو
،شتێکی دیکه بوو
، که عه‌لی و
شیعه‌کان
خراپی لێ
حاڵین.