بریاری
ئیعدامی عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور
و هیوا
بوتیمار مه‌حکوم
ده‌که‌ین
خه‌ڵکی
کۆڵنه‌ده‌ر و
ڕزگاریخوازی
کوردستان
ڕێکخراوی
مافی مرۆڤی
نێوده‌وڵه‌تی
ڕێکخراوی
ڕۆژنامه‌نووسانی
بێ سنور
ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
وه‌ک
ئاگادارن له‌و
ڕۆژه‌وه که
ڕژیمی سه‌ره‌ڕۆو
دواکه‌وتووی
کۆماری
ئیسلامی دامه‌زراوه
تا ئێستا، هیچ
کات و ساتێک نه‌بووه
که به
بیانووی
پڕوپووچ په‌لاماری
ڕوناکبیران و
ڕزگاریخوازانی
گه‌له‌که‌مان
نه‌دات.
هه‌ڵسوکه‌وتی
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کۆماری
ئیسلامی له‌گه‌ڵ
ئازادیخوازانی
گه‌لانی بنده‌ست
(عه‌ره‌ب ،به‌لوچ،
ئازه‌ری و
تورکه‌مه‌ن)
به‌تایبه‌ت
کورد له‌گه‌ڵ
هیچ یاسا‌و پره‌نسیپێکی
کۆمه‌ڵه‌ی
مافی مرۆڤ و
یاساکانی
نێونه‌ته‌وه‌یی
ناگونجێ . به
به‌رچاوی
کۆمه‌ڵه‌ی
مافی مرۆڤ به
ئاشکرا ، ئه‌شکه‌نجه
و ئازار ،
زیندانی و
ئیعدام ، کوشت
و بڕ ، سه‌نگسار
کردنی ژنان به
شێوه‌ی (سه‌رده‌می
به‌ردینه) سه‌پاندنی
تاوان به سه‌ر
بێتاوانان،
هه‌ڵواسین و
گوله‌بارانکردنی
ڕوناکبیران و
خوێندکارانی
ئێرانی و غه‌یری
ئێرانی بۆته
کاری ڕۆژانه‌ی
ئه‌م حکومه‌ته
پاشوه‌ڕۆیه .
به‌ده‌گمه‌ن
بیستراوه که
کاربه‌ده‌ستانی
کۆماری ئیسلامی
تاوانبارێکی
ڕاسته‌قینه
ڕاپێچی دادگا
بکه‌ن و حوکمی
به سه‌ردا
بسه‌پێنن .
رژیم
گوڵبژێری
ڕۆڵه‌کا‌نی
گه‌له‌که‌مان
ده‌کات،کوڕان
و کچانی
لێهاتوو و
کۆڵنه‌ده‌ر و
ڕزگاریخوازی کوردی
کردوه‌ته
ئامانج بۆ
تیرۆر و
ئیعدام . ئاخر
به پێوانه‌ی
ئه‌وان
تاوانبار،
بێ‌تاوان و
خاوه‌ن بیر و
هۆش وهه‌ست
تاوانباره.
له
ڕژیمێکدا که
ڕه‌شپۆشی و
ماته‌م ،شین و
گریان ، کفن و
گۆڕستان،
سێداره و
گوله باران ،
تیرۆر و سه‌نگه‌سار
، ترس و هه‌ڕه‌شه
، تریاک و
هیرۆیین و سه‌دان
دیارده‌ی دیکه
له‌م بابه‌ته
بۆته پێناسه‌ی
، چاوه‌ڕوانی
هیچ که‌رامه‌تێکی
ئینسانی و هیچ
هه‌ڵسوکه‌وتێکی
مۆدێڕن له‌م
ئیمامزاده‌یه
ناکرێت.
کۆماری
ئیسلامی ماوه‌یه‌که
له ژێر په‌رده
و هه‌ڵا و
بگری چه‌کی
ناوه‌کی و پیتاندنی
یورانیۆم بیروڕای
گشتیی دنیای
خافڵاندوه.له
ناوه‌وه (( شه‌لم
کوێرم که‌س نابوێرم))
ده‌ستی بۆ زه‌خت
و زوڵمی و
زۆری زیاتر ،
هێرش بۆ سه‌ر
خوێندکاران و
ڕوناکبیرانی
نه‌ته‌وه‌کانی
بنده‌ستی
ئێران به‌تایبه‌ت
نه‌ته‌وه‌ی
کورد ئاواڵه‌تر
بووه . ئه‌وه‌ی
ده‌نگی (نا) هه‌ڵبڕێ
یان سازی به
گوێێ ئه‌وان
ناساز بێت
سزای زیندان و
ئیعدامه .
بێده‌نگی له
ئاست ئه‌م
ڕژیمه
تۆتالیتێره
تاوانه .
پارتی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی
بریاری نا
عادلانه‌ی
ئیعدامی عه‌دنان
حه‌سه‌نپور و
هیوا بوتیمار
ڕۆژنامه‌نووس
و چالاکوانی بواری
کۆمه‌ڵایه‌تی،
له لایه‌ن
دادگای سنه‌وه
مه‌حکوم ده‌کات،
داوا له
ڕێکخراوی چاودێری
مافی مرۆڤ ده‌کات
که ده‌نگی
ناڕه‌زایی
خۆی هه‌ڵبڕیێ
و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
بریاری
ئیعدامی ئه‌م
دوو تێکۆشه‌ره
کورده بکات .
ئێمه ده‌نگمان
ده‌خه‌ینه
پاڵ هه‌موو ئه‌و
ده‌نگانه که
دژی ئیعدامن .
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
له هه‌مو گه‌لانی
سه‌ربه‌خۆییخوازی
بنده‌ستی
ئێران داوا ده‌کات
بۆ گه‌یشتن به
مافی ڕزگاری
یه‌کجاری ده‌نگتان
یه‌کخه‌ن و
یار و یاریده‌ده‌ری
یه‌کتر بن .
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان