هه‌ر ئێستا
ده‌یان فڕۆکه‌ی
شه‌ڕکه‌ری
تۆرکیا قه‌ندیل
بۆردمان ده‌که‌ن
ڕێنێسانس
نیوز؛ مه‌حه‌مه‌د
چاوشین قه‌ڵادزێ
ده‌یان
فڕۆکه‌ی جه‌نگیی
تورکیا
سنووره‌کانی
ئاسمانیی
باشووری کوردستانیان
به‌زاندووه
و هه‌ر ئێستا
به توندی
بنکه و باره‌گاکانی
په‌که‌که و گونده‌کانی
بناری قه‌ندیل
بۆردومان ده‌که‌ن.
بۆردومانه‌که
ئه‌مشه‌و،
کاتژمێر 22:05 به
کاتی باشووری کودستان
ده‌ستی
پێکردووه و
تا کاتی
ئاماده‌کردنی
ئه‌و هه‌واڵه‌ش
زۆر به‌چڕی به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی
زانیارییه
سه‌ره‌تاییه‌کان
گونده‌کانی دۆڵه‌کۆکێ،
ڕه‌زگه، ته‌نگی
جێخونگه،
کورته‌ک،
ئێنزێ و هه‌روه‌ها
باره‌گاکانی
پ ک ک له نزیک
گوندی پردی
شاڵێ که‌وتوونه
به‌ر هێرش و
هێزیی به‌رگریی
هه‌وایی په‌که‌که‌ش
به توندی وه‌ڵامی
هێرشه‌که ده‌داته‌وه.
فڕۆکه‌کان
له کاتی
بۆردومانه‌که‌دا
له‌سه‌ر گوند
و شارۆچکه‌کانی
ناوچه‌ی پژده‌ره‌وه
ده‌سووڕێنه‌وه
به‌ره‌و قه‌ندیل
و ئه‌مه‌ش
بۆته هۆی دڵه‌ڕاوکێی
هاووڵاتیانی
مه‌ده‌نیی هه‌رێمه‌که.
تا
ئێستاش له هه‌وڵداین په‌یوه‌ندیی
به به‌رپرسانی
په‌که‌که‌وه
بکه‌ین، به‌ڵام
په‌یوه‌ندییه‌کان
به ته‌واوی
پساون، ئه‌وه
له‌کاتێکدایه
که له به‌رزاییه‌کانی
قه‌ندیل و
دیکه‌ی
چیاکانی ده‌وروبه‌ره‌وه
به خه‌ستی ته‌قه
له فڕۆکه‌کان
ده‌کرێ.
تا ئێستا له
مه‌ڕ زیانه
گیانی و
ماڵییه‌کانی
ئه‌و
بۆردومانه
هیچ
زانیارییه‌کمان
ده‌ست نه‌که‌وتووه
به‌ڵام له داهاتوودا
ورده‌کاریی
زیاتر بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
چاوه‌ڕوان
بن ...