ئایا
ئێران
بۆمباران ده‌کرێت؟
ئه‌مریکا
داوای بۆمبای
ئه‌شکه‌وت هه‌ڵته‌کێن
ده‌کات
عه‌بدولواحیدی
خه‌نده‌ڕه‌ش
14.02.2008
سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئاژانسی ئه‌ی
بی سی نیوز ڕۆژی 12.02.2008 ڕایگه‌یاند
که کۆشکی سپی
داوای بودجه‌یه‌کی
ته‌نگه‌تاویی
196 بیلیۆن
دۆلاریی
هێناوه‌ته
گۆڕێ بۆ جه‌نگی
ئێراق و ئه‌فغانستان.
به
گوێره‌ی
زانیارییه‌کان
88 میلیۆن
دۆڵار له‌م
گوژمه زه‌به‌لاحه
ته‌رخان ده‌کرێت
بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی
فرۆکه‌ی
بۆمباوێژی بی-
2 بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت
بۆمبێکی تازه
دروستکراو هه‌ڵبگرێت
که پێی ده‌گوترێت
(massive
ordnance penetrator) واته
چه‌کی کۆ بڕ و
قورساییه‌که‌ی
30.000 پاونده. له
زمانی سه‌ربازیدا
کورتکراوه‌که‌ی
بریتییه له
(MOP). ئه‌م
بۆمبه به‌هێزترین
چه‌کی
کلاسیکه که
بۆ کاولکردن و
له‌به‌ریه‌ک
هه‌ڵته‌کاندنی
ئه‌شکه‌وت و
کونه‌ته‌یاره
و ژێرزه‌مینه‌کان
به‌کار ده‌هێنرێت.
گوترا که
له مه‌یدانه‌کانی
عه‌مه‌لیاته‌وه
داوای به‌په‌له
بۆ ئه‌م چه‌که
هه‌یه. کاتێک
که له
پێنتاگۆن
پرسیار کرا چ
داوایه‌کی به
په‌له؟ گوتیان
له فه‌رمانده‌یی
ناوه‌ندی
بپرسن.
کاتێکیش له‌وان
پرسیار کرا،
وتیان بوه‌سته
وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه. تا
ئێستایش ئه‌و
وه‌ڵامه نه‌دراوه‌ته‌وه.
شاره‌زایان
ده‌ڵێن له
ئێراق
ئامانجی له‌و
شێوه‌یه
نییه که ئه‌و
بۆمبه‌ی بۆ به‌کار
بهێنرێت.
هه‌روه‌ها
ده‌ڵێن ئه‌شکه‌وته‌کانی
ئه‌فغانستانیش
ئه‌وه
ناهێنن که ئه‌و
بۆمبه 30.000
پاوندییه‌یان
بۆ به‌کار
بهێندرێت؛ هه‌ربۆیه
له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌ن که
ڕه‌نگه به
زووترین کات
بۆ لێدانی
بنکه‌ی ئه‌تۆمیی
نه‌ته‌نز به‌کاربهێنرێت.
گوایه
ئه‌و بۆمبه 20
پێ درێژه، له
مادده‌یه‌کی
پۆڵای ئه‌وپه‌ڕی
سه‌خت به ئه‌ستوورایی
3.5 ئینچ
دروستکراوه،
و به‌ر له‌وه‌ی
بته‌قێته‌وه
ده‌توانێت به‌درێژایی 200 پێ
بچێته ژێر زه‌وییه‌وه.
له‌لایه‌کی
تره‌وه
ڕۆژنامه‌ی
گاردیان له
ژماره‌ی ئه‌مڕۆی
خۆیدا له ژێر
سه‌ردێری "ئه‌مریکا
ده‌توانێت له
به‌هاردا په‌لامار
بدات"، له
زمانی سه‌رچاوه‌گه‌لی
ئاگادار له
واشینگتۆنه‌وه
ده‌نووسێت،
سه‌ره‌ڕای ئه‌و
هه‌موو
حاشاکردنانه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
بووش، ئاماده‌کاریی
ئه‌مریکا بۆ
لێدانی بنکه
ئه‌تۆمیه‌کانی
ئێران له
قۆناغی پێشکه‌وتوو
دایه.
ئه‌و
ئاماده‌کارییه
له‌شکرییانه
به جۆرێکن که
ئه‌مریکا تا
به‌هاری
داهاتوو ده‌توانێت
گورزێک له
ئێران بوه‌شێنێت. لێ،
ژێده‌ره‌کان
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
په‌لامارێک
بۆ سه‌ر ئێران
به‌ڕێوه‌بچێت،
له ساڵی
داهاتووی
زایینی‌دا ده‌بێت؛
و دروست به‌ر
له‌وه‌ی جۆرج
بووش ئیداره‌ی
ده‌سه‌ڵات به‌جێ
بهێڵێت ئه‌نجام
ده‌درێت.
--------------------------
سه‌رچاوه‌کان:
* ئاژانسی
ئه‌ی بی سی
نیوز
* ڕۆژنامه‌ی
گاردیان