له بیره‌وه‌ریه
سیاسیه‌کانم............به‌شی
شه‌شه‌م
باوکم نیگه‌ران
و په‌رۆشی
ئێمه بوو،
چونکه
نێومان به
دیموکرات و هه‌واداری
حیزبی توده،
بڵاو ببۆوه.
ئه‌و کاته له
کوردستانیش
باس هه‌ر باسی
حیزبی تووده
بوو، ئێمه‌مانانیش
هه‌رچه‌ند به
نێو ده‌گه‌ڵ
دێموکرات
بوین وه‌ک
کوتم هه‌ر به
توده‌یی و به
"سه‌ر ڕووت"
که ناوێکی
دیکه بوو له
کوردستاندا
بۆ تووده‌ییه‌کان،
ناومان ده‌برا.
نیگه‌رانی
و په‌رۆشی
باوکم زیادتر
له‌به‌ر ئه‌حمه‌د
ئاغای براگه‌وره‌م
بوو نه‌ک
نووسه‌ری ئه‌و
دێرانه، ئه‌و
کاته جارێ ته‌مه‌نی
قانوونیم نه‌بوو،
بۆیه
تاڕادیه‌کی
زۆر، له‌گه‌ڕو
کیشه‌ی حکومه‌تی
کودیتا به
دوور بووم.
خه‌به‌ری
گرت و بڕی خه‌ڵک
و تێکۆشه‌ران
له مهاباد له
ده‌وروبه‌ر
ڕا به ئێمه
ده‌گه‌یشت، خه‌به‌رمان
هه‌بوو که ئه‌حمه‌د
ئاغا، به‌رده‌ست
نه‌بوه و خۆی
شاردۆته‌وه،
به‌ڵان نیگه‌رانی
هه‌ر هه‌بوو
چونکه جارێ
نه‌مانزانیبوو
هه‌ر له
مهاباد دا خۆی
شاردۆته‌وه
یان له شار
ده‌رکه‌وتوه...
چه‌ند
ڕۆژی پاش
کودیتاش جارێ
هه‌ر له ته‌ورێز
بووین. ڕۆژێک
له‌و رۆژانه
دکتور
قاسملو، هاته
هوتێل لای
باوکم، وادیار
بوو که له
جێ و ڕێی ده‌ربازبوونو
خۆشاردنه‌وه
ده‌گه‌را. باوکم
ئامۆژگاریکرد
که بیته دێ
مالی ئێمه،
له‌وێ جێی
خۆشاردنه‌وه‌ی
بۆ ته‌رتیب ده‌کرێ.
له‌و دیداره
دا که ئاخرین
دیدارم بوو ده‌گه‌ڵ
شه‌هید
قاسملو (تا
ساڵی 1970 که له
باشووری
کردستان له
سازانی شۆرشی
ئه‌یلول ده‌گه‌ڵ
حکومه‌تی
ئێراق، له
ناوپردان له‌لای
به‌رێزان
مامۆستا هه‌ژار
و مامۆستا
هێدی، خالید
ئاغا حیسامی، چاوم
پێکه‌وته‌وه.
باسی ئه‌ودیداره
و بناغه‌رێژی
هاوکاریی
داهاتوو له
کاروباری سیاسی‌دا،
له لاپه‌ره‌کانی
دوواییدا دێ).
دکتور ڕووی
تێ‌کردم و
پرسی، بۆ
وامان لیهات؟
له
جواب‌دا کوتم،
به‌باوه‌رم
حیزبی توده
خه‌یانه‌تی
پێکردوین.
حیزبی توده،
هۆیه‌کی هه‌ره
گرینگی ئه به‌سه‌رهاته‌یه،
چونکه به‌وه‌خت
نه‌جوڵاوه و
پێشی به
کودیتا چیه‌کان
نه‌گرت سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش که
توانای ئه‌کاره‌ی
هه‌بو.دکتۆر،
به‌سه‌ربۆی
سه‌لماندم، هێندیکی
دیکه له‌لامان
دانیشت، له
هوتیل ده‌رکوت
و ئیدی وه‌ک
کوترا تا 11ی
ئازاری ساڵی 1970
چاوم پێینه‌که‌وته‌وه.
هه‌ر له‌و
ڕۆژانه پاش
کودیتای 28 ی گه‌لاوێژ
که ده‌گه‌ڵ
باوکم جارێ هه‌رله
ته‌ورێز بووین
چاوم به کاک "
سوله‌یمان
موعینی" و کاک
" مسته‌فا
ئیسحاقی" که‌وت
که ئه‌وانیش
هه‌ر بۆ
خۆدزینه‌وه،
له مهاباد ده‌رکه‌وتبون
و به
نیازبوون
بڕۆن بۆ تاران
و له‌وێ خۆ ون
که‌ن. له‌و
دیداره دا ده‌رکه‌وت
که ئه‌وانیش
هه‌ر سه‌باره‌ت
به سه‌رکه‌وتنی
کودیتا، له‌سه‌ر
خه‌یانه‌تباری
حیزبی توده
سوورن و له‌وروه‌وه
هاو عه‌قیده‌ین.
که وابوو، سێ
قۆڵی
بریارماندا
که ئێمه هه‌موو
عه‌لاقه و پێوه‌ندی
داهاتووی
سیاسی خۆمان
ده‌گه‌ڵ
حیزبی توده،
ده‌بڕین. ئێمه
هیچ باوه‌رێکمان
به‌و دعایه و
پروپاگاندای
حیزبی توده
نه‌بوو که
گۆیا خۆی بۆ
شه‌ری چه‌کدارانه
سازده‌کرد له
دژی کودیتا و
له دژی ده‌سه‌ڵاتی
حه‌مه ره‌زاشا.
چه‌ند
رۆژێک پاش گه‌رانه‌وه‌ی
ئێمه له ته‌ورێز
را بۆ ماڵێ له
دیی حاجیاوا-
حاجیاباد- ئه‌حمه‌د
ئاغاش گه‌یشته‌وه
دێ. ئه‌و، که
له مهاباد را
ڕای کردبوو و
به‌یاریده‌ی خزم
و دۆستانی بنه‌ماڵه
له‌به‌رده‌ست
بوون
رزگارببو، دێ
به دێ ره‌وانه‌یان
کردبۆوه تا
نێوه‌رۆیه‌ک،
چه‌ند خزمی "
قزڵجه‌یی" ده‌گه‌ڵ،
هاته‌وه ماڵ.
هه‌ڵبه‌ت گه‌یشتنه‌وه‌ی
به‌دێ و به
ماڵ، به‌و
مانایه نه‌بوو
که ئێدی له
کۆڵ ده‌بنه‌وه
چونکه زۆر
پینه‌چوو
چێشتانگاوی
رۆژێکی گه‌رم،
سه‌ر هه‌نگیکی
ژاندارم به‌خۆی
و به جه‌ند
ژاندارمێکه‌وه
له به‌رده‌رگای
دیوه‌خانی
ماڵ دابه‌زین.
هه‌م ئه‌حمه‌د
ئاغا و هه‌م
نوسه‌ری ئه‌ودێرانه
که له دیوه‌خان
بوو به‌هه‌ڵکه‌وت
خاڵۆزایه‌کیشمان-
کاک عومه‌ر
دێبۆکری- له‌وکات
و رۆژدا میوان
بوو. که
ماشێنی جیبی
سه‌رهه‌نگ
ڕایگرت، ئێمه
دوکه‌سی
فیزمالکمان
دایه و خۆمان
گه‌یانده‌وه
دیوی ژوورێ،
نێو ژن و
منداڵ، به
پیی هه‌لومه‌رجی
ئه‌وزه‌مان،
دیوی ژوورێ وه‌ک
بڵیین مه‌سوونییه‌ت-
پارێزگاری- پارڵمانی
هه‌بێ وابوو،
که‌سی لاوه‌کی
بۆی نه‌بوو
رووی تێبکا.
ژاندارم وه‌ژوور
دیوه‌خان ده‌که‌ون،
باوکم به‌خێر
هاتنیان ده‌کات
و ده‌ستوری
نانی نێوه‌رۆ
ده‌درێ. سه‌رهه‌نگ
چه‌کمه نه‌که‌شیده
داوای ئه‌حمه‌د
ئاغا ده‌کا که
بێ و خۆی بناسینێ.
باوکم
ئینکاری ئه‌وه‌ده‌کا
که گه‌رابێته‌وه
و ده‌ڵێ هه‌رکات
هاته‌وه ماڵ
ده‌ینێرمه ژاندارمه‌ری.
سه‌رهه‌نگ
پیداگرده‌بێ
ناچار باوکم زلله‌یه‌کی
لێده‌دا و به‌ده‌ور
به‌ر ده‌ڵێ
تفه‌نگه‌کانیان
لێبستینن و هه‌موان
ده‌ست به‌سه‌ر
له دیوه‌خان
ده‌که‌ن،
هاوکات خه‌به‌ر
بۆ مامم، مه‌رحوومی-
سالار
میرزافه‌تاح-
له دیی " سارو
قامیش" ده‌نێرێ
که بگاتێ و
بۆریگاچاره
بێ ده‌کێشه‌که‌وه.
دۆستانی دیکه‌ی
بنه‌ماڵه
ئاغاکانی دێێ
" حاجی له‌ک"،
مه‌رحومی
حاجی- سولتان
ئاغا مه‌عروفی-
و مه‌رحومی
حاجی حه‌مه‌ده‌مین
ئاغا مه‌عروفی-
که ئه‌ویش له‌و
وه‌خته دا به
میوانی له
دیی حاجی له‌ک
ده‌بێ و له‌به‌سه‌رهات
ئاگاردارده‌بن
تێکرا روویان
له ماڵی ئێمه
کرد، نیوه به
زۆر و نیوه
به خواهیشت،
به دووهه‌زارتمه‌نی
ئه‌وکات- که پاره‌یه‌کی
زۆریش بوو- سه‌رهه‌نگ
ئاشت ده‌که‌نه‌وه
و به‌رێی ده‌که‌ن
و بۆ ئه‌جاره
خه‌ته‌ر ومه‌ترسی
له‌سه‌ر ره‌ویه‌وه.
به‌وچه‌شنه،
ئه‌و هاوینه‌مان
له نێوه
ئازادی و نیوه
قاچاخیدا
برده سه‌ر،
پشووی هاوین
بۆ خوێنداکارو
مه‌کته‌بی خه‌ریک
بوو ته‌واو ده‌بوو.
به‌و حیسابه
ئێمه‌ش ده‌بوو
بیر له مه‌کته‌ب
و خوێندنمان
بکه‌ینه‌وه،
به‌ڵان چۆن؟
له کوێ؟ که
هه‌م
خوێندنمان هه‌بێ
و هه‌میش له
گیران و به‌رده‌ست
بوون
پارێزراوبین.
باس و مه‌سڵه‌حه‌ت
له‌و باره‌وه
گه‌یشته
جێگایه‌ک که
ئه‌حمه‌د
ئاغا بروا بۆ
تاران له‌وێ
له مه‌کته‌بی
ئه‌لبۆرز-
دبیرستان
البرز- که مه‌کته‌بێکی
به پاره و شه‌وانه
رۆژی بوو واته
هه‌ر که‌س له‌وێ
ژووری خۆی هه‌بوو
و شه‌وانه له
ژووری خۆیدا
ده‌ماوه،
خۆی حه‌شاربدا
و گۆیا که‌س
نه‌زانێ له
کوێیه. جا ده‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش که
خۆنووسین و
جێبوونه‌وه
له مه‌کته‌بی
ئه‌لبۆرزدا
هاسان نه‌بوو،
پاره و ناوناونجی
دۆست و خزم له
تاران، گرێی
له گرفتی کار
کرد بۆوه، ئه‌حمه‌د
ئاغا له وێ
حه‌شاری هه‌ڵگرت.نووسه‌ری
ئه دێرانه‌ش
که ئه‌و زه‌مان
خوێندکاری که‌لاسی
8 بووم، برۆم
بۆ ته‌ورێز و
له‌وێ بخوێنم.
له باڵ
ماڵێکدا،
ژووریکیان بۆ
به‌کرێ گرتم، به‌رپرسایه‌تی
ئیداره‌ی خۆم
درا ده‌ست خۆم
له مه‌کته‌بی
مه‌نسوور-
دبیرستان
منصور- دامه‌زرام.
جارێ ئێستا
دوو مانگ له
ساڵی خویندن
تێپه‌رنه‌ببوو
که به‌یانیکی
زوو، به کوتانی
ده‌رکی ژووره‌که‌م
وه‌خه‌به‌ر
هاتم، که ده‌رگام
کرده‌وه، ئه‌حمه‌د
ئاغا به چه‌ند
سه‌رباز و ئه‌فسه‌ریکه‌وه
وه‌ژوورکه‌وت.
په‌شۆکام و
پرسیم بۆ به‌و
سه‌ربازو ئه‌فسه‌رانه‌وه؟
وتی گراوم،
هێناویانمه‌وه
ئیره، نیگه‌ران
مه‌به شتێکی
وانییه، جێ
به‌جێ ده‌بێ.
خه‌به‌ری
ماڵه‌وه‌بده
بائاگادار بن.
جێ به جێ ده‌بێی
ئه‌حمه‌د ئاغا
وای لێهات که
ده‌گه‌ڵ مه‌رحومی
حاجی- ره‌حیمی-
ئامۆزا 4
ساڵی ره‌به‌ق
له زینداندا
مایه‌وه و
پووڵ و پاره‌یه‌کی
زۆری لێ خه‌رج
کرا تا نه‌جاتی
بوو.
ساڵی
دواتری خوێندن،
شار‌و مه‌دره‌سه‌م
گۆری، له ته‌وریز
را هاتمه‌وه
مهاباد و له
ده‌بیرستانی "
ئیبنووسینا"
ابن سینا،
دامه‌زرام. ئه‌وکاته
له مهاباد دا
جیا له ده‌بیرستانێکی
کچان، هه‌ر
دوو ده‌بیرستانی
کورانیش هه‌بوون،
" ابن سینا" و "
محمد رضاشاه"
ماوه‌و ده‌وره‌ی
خوێندن له ده‌بیرستانه‌کانی
ئه‌زه‌ماندا 5
ساڵ بوو.
له و
سه‌رو به‌نددا،
تازه شۆرشی
ساڵی 1958 ی "
عبدالکریم
قاسم" له
ئیراقدا رووی
دابوو. به‌سه‌رهاتێک
که هه‌موو
ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستی
تووشی
ئاڵوگۆر
کردبوو. ته‌نانه‌ت
خه‌ریک بوو
بیچم و
چوارچێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
پڕ له زۆری و
زولمی رۆژهه‌ڵاتی
ناوین به
گشتی ژێر و
رووبکا، هه‌روه‌ک
بۆ ئێمه‌ی
کوردیش
بووژانه‌وه‌و
هه‌ستانه‌وه‌ی،
ده‌سته‌به‌رکرد.
بارزانی
له تاراوگه‌ڕا
گه‌ڕایه‌وه
ئێراق و وڵات.
ئه‌و گه‌رانه‌وه‌یه
کوره‌ی
تیکۆشانی
سیاسی و کوردایه‌تی
نه‌ته‌نیا هه‌ر
له باشووری
کوردستان،
بگره له به‌شه‌کانی
دیکه‌ی کوردستانیشدا،
ده‌ماند. ده‌نگی
سرودی"
هذاالوطن شرک
لا کراد و عرب"
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بیه‌که‌م
راست
نووسیبێته‌وه-
که نێو به
نێو، هه‌موو
رۆژێ له
رادیوی ده‌وله‌تی
ئیراق ده‌گه‌یشته‌گوێ،
دوارۆژیکی
روونی بۆ کورد
به‌دی ده‌کرد.له‌و
پێوه‌ندیه‌دا
جم‌و جۆڵی
سیاسی له
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیشدا،
به‌ره‌به‌ره
ده‌ستی پێکرده‌وه.
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان، که
ته‌نیا
رێکخراوی
سیاسی ئه‌وکاته‌ی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
بوو، هێدی
هێدی بووژایه‌وه.له
و رۆژانه‌دا
که نووسه‌ری
ئه‌م دێرانه
له ساڵی 4 ی ده‌بیرستان
ده‌مخوێند،
له سه‌رداوای
کاک غه‌نی ئه‌وکات
و مامه‌غه‌نی
ئێستا چوومه
لای و چاوم
پێیکه‌وت و له
ماڵی مامه‌غه‌نی
به‌یه‌که‌وه
دانیشتین.مامه
غه‌نی باسی ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی
کار‌و باری
سیاسی حیزبی،
بۆگێرامه‌وه‌و
به‌یاننامه‌یه‌کیشی
که گۆیا تازه‌ی
به‌ده‌ست گه‌یشتبوو
بۆ خوێندمه‌وه
و داوای لێکردم
پیوه‌ندی و
هاوکاری ده‌ست
پێبکه‌مه‌وه.به‌بێ
ئه‌وه
جوابێکم
دابێته‌وه، گوێم
له وته‌کانی،
مامه‌غه‌نی
گرت، به‌ڵان
به‌گه‌رمی به‌ره‌و
داواکاریه‌که‌ی
نه‌بوومه‌وه،
چونکه
پێم‌خۆش نه‌بوو
جارێکی دیکه
بکه‌ومه‌وه
ژێررکێفی
حیزبی توده.
ماوه‌یه‌ک
پاش ئه‌ودیداره‌ی
مامه غه‌نی،
هه‌روا به‌هه‌ڵکه‌وت
له گوندی
"گوێگجه‌لی"
له‌سه‌فه‌ری سه‌ردانی
خزمان، چاوم
به کاک سوله‌یمان
موعینی که‌وت
که به نهێنی
و به‌کاری سیاسیه‌وه
له‌وێ بوو.
ماوه‌یه‌کی
دوور و درێژ
بوو کاک سوله‌یمانم
نه‌دیتبوو، به‌دیداری
شاد بووم و گه‌شامه‌وه.
بۆویم باسکرد
کر چاووم به
مامه‌غه‌نی
که‌وتوه. کاک
سوله‌یمان
دڵنیایکردم و
ووتی که هیچ
چه‌شنه پێوه‌ندیکی
حیزبی
دیموکرات ده‌گه‌ڵ
حیزبی توده
له ئارا
دانیه و
هانیدام که
تێکه‌لاوببمه‌وه.
له‌بیرمه که
پێشنیارم
پێ‌کرد هه‌ر له‌وێرا
ده‌گه‌ڵ وی
برۆم، منیش وه‌ک
وی ببم به
کادری نهێنی
حیزب که لیی
نه‌سه‌لماندم
و لای وابوو
جارێ تاده‌کرێ
له سه‌رخوێندن
و چوونه مه‌دره‌سه‌م
برۆم.
نازانم
چ ماوه‌یه‌ک
به سه‌ر ئه‌و
دیداره‌دا
تێپه‌رببوو،
که هێرشێکی
به‌ربڵاوی
گرتوبری " سازمانی
ئه‌منییه‌ت"
له هه‌موو به‌ش
و ناوچه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، ده‌ستیپێکرد.
ڕێژیم وه‌ک
سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی
خۆی، پاک و
پیس، تێکه‌وت
و خه‌ڵکێکی زۆری
گرت، به‌خۆشیه‌وه
سه‌ره‌رای مه‌ترسیکی
که له خۆم
هه‌بوو، به‌رنه‌که‌وتم
و نه‌گرام، به‌ڵان
مامه غه‌نی و
باقی ئاشنا و
رۆشنا، وه‌به‌ر
هاتن و گران.